الأربعاء, 2024-11-27, 7.27.39 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » أوكتوبر » 26

ئا: گەرمیانی
دایك و باوكێكی دڵڕەق
ئاسۆ جگە لەخۆی تەنها خوشكێكی هەبوو.. دڵپاكی دایكی تابڵێی ژنێكی خراپ و دڕندەبوو... نەوزادی باوكیشی بەهەمان شێوە، پیاوێكی بێزەیی بوو شەوو رۆژ مەی دەخواردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ كارو كاسبیەكی نەدەكرد، ئەم پیاوە ئەگەرچی هەر بەناو پیاو بوو، بەڵام قەترەیەك غیرەت و شەهامەتی تێدا نەبوو، خوا رۆژی دەكرەوە نەوزاد لەماڵ دەردەچوو... كەس نەیدەزانی بۆ كوێ دەڕوات. زۆر كەس لەدەرو دراوسێكان، ئەوەیان دەچپاند بەگوێی یەكتردا، وایان دەگێڕایەوە كە ئەم پیاوە كاری بەدرەوشتی دەكات و، لەگەڵ ژنانی تردا رادەبوێرێ، ئیتر بەم شێوەیە ئەم پیاوە بەهیچ شێوەیەك خەمی ئەو ماڵە لە دڵیدا نەبوو، هەموو ساڵێك و شەش مانگ دەبوو ئەم ژن و پیاوە زەواجیان كردبوو، كەچی نەوزاد لەبری ئەوەی ماڵێكی جوان بۆ خۆی بنیاد بنێت و هەوڵبدات دوا رۆژێك بۆخۆی دابین بكات، كەچی زۆر ب ... درێژه‌
مشاهده: 791 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-26 | تعليقات (1)


ئا: ناسك سەعید-سلێمانی
ئابووری خێزان یەكێكە لەبنەما سەرەكییەكانی گەشەكردنی خێزان، دروستكردنی بنیادێكی پتەوی خێزان راستەوخۆ پەیوەندی بە بواری ئابوورییەوە هەیە و هاوكات كاریگەری دەبێت لەگەڵ جۆری ئەو كارەی كە دەكرێت واتە دەست نیشان كردنی داهاتێكی باش. بوونی سەرچاوەیەكی ئاست بەرزی ئابووری بۆ خێزان لەزۆر لایەنەوە كاریگەری خۆی دەبێت بۆ پتەوبوونی لایەنە جیاوازەكانی تری خێزان، ئەم لایانەنەش ئەگەر لەلایەن كەسێكی بەرنامەدارێژەرەوە كاری بۆ نەكرێت ئەنجامەكەی نێگەتیڤ دەكەوێتەوە. لەخێزاندا كاتێك پیاو وەك كاراكتەری سەرەكی هەوڵی بەدەست هێنانی داهاتێكی باش دەدات و لەبەرامبەریدا هاوسەرەكەی نەك یارمەتیدەریەتی بگرە زۆر زیان بەئابووری ئەم خێزانە دەگەیەنێت و زیادەڕۆیی دەكات لەخەرجكردن و كڕینی پێداویستی، رێگرە لەگەشەسەندنی داهاتی خێزان و هەندێك دەڵێن زۆر جار ئافرەت هۆكارە بۆ ئ ... درێژه‌
مشاهده: 759 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-26 | تعليقات (0)


ئا: ئومێد عەلی فەتاح
لە هەر كوێیەكی ئەم دونیایەدا بین و بۆ هەر مەبەستێك بژین بە دوور نابین لە خەم و ئازار و كێشە، چونكە ئەمانە لەگەڵ دروست بوونی ژیاندا هەبوون و ئەو چەكەی كە مرۆڤ دەتوانێ دژیان بە كاری بهێنێ تەنها ئارامگرتن و هەوڵدانە بۆ پڕ كردنەوەی شتە لە دەست چووەكانی ژیانمان،سەرەڕای ئەوەی نابێ نكوڵی لەوە بكەین كە دڵی مرۆڤ توانایەكی سنوورداری هەیە بۆ بەرگەگرتنی خەم و پەیوەستە بە ئیرادەی مرۆڤەكانەوە و لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازە، هەندێ جار خەمی وا روو لە ژیانمان دەكات كە رۆژی سەد جار پێوەی دەمرین و زیندوو دەبینەوە، بەڵام ئەو كاتەی ئەو خەمە ژوورەكانی دڵمان پڕ دەكات لە ئازار و دیواری سەبرمان بە سەر ئاسۆی بیر و ئیرادەماندا دەڕووخێنێ، تەنها وشەیەك دەمێنێتەوە بۆ گوتن كە ئەگەر بە فریا بكەوین بە هاوڕێكانمانی بڵێین و بۆ دواجار ماڵئاواییان لێ بكەین وەك ئ ... درێژه‌
مشاهده: 1767 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-26 | تعليقات (0)


رۆژانە رووداوی جۆراوجۆری دەستدرێژی كردنە سەر كچان دەبینین یا دەبیستین، هەر رووداوێكیش وردەكاری و تایبەتمەندی خۆی هەیە.. رووداو هەیە تاوانباری تێدا زانراوەو ناسراوە، یا دەستگیر كراوە یان هەڵاتووە، رووداویش هەیە تاوانبارەكە نەناسراوە یان نەتوانراوە بەسەریدا ساغ ببێتەوە یان بكرێتەوە، ئەم رووداوەی كە لێرەدا بڵاوی دەكەینەوە ماوەیەكە، روویداوەو تا ئەمڕۆش نەزانرا كە بكەری ئەو تاوانەی كە بەرامبەر كچێكی 15 ساڵی روویدا كێ بوو..؟ بەڵام با وردەكاری رووداوەكە بگێڕینەوە و لێكدانەوەش بۆ خوێنەران جێبهێڵین.
ئا: باوكی میدیا
تۆماركردنی داوا لە بنكەی پۆلیس
پاش نیوەڕۆیەكی درەنگ وەخت بوو، كچێكی تەمەن 15 ساڵی، كە لەبەژن و باڵاو دەموچاوی را گەورەتر دیار بوو، خۆی كرد بەو بنكە پۆلیسەی كە دوو كۆڵانێك لەگەڕەكەكەیان دوور بوو، بەدەموچاوێكی گریاناوی و شپرزەییەكی ئاشكراوە لەبەردەم دەرگای سەرەكی بنكەكە لە پاسەوانەكەی بەردەرگای پرسی ژووری بەڕێوەبەری بنكەكە ... درێژه‌
مشاهده: 795 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-26 | تعليقات (0)

Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2008  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz