الأربعاء, 2024-11-27, 9.46.16 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » أوكتوبر » 26 » ئاسۆ... رابردوویەكی نادیار.. ژیانێكی پڕ لە خیانەت و شەرمەزاری
3.01.38 PM
ئاسۆ... رابردوویەكی نادیار.. ژیانێكی پڕ لە خیانەت و شەرمەزاری

ئا: گەرمیانی
دایك و باوكێكی دڵڕەق
ئاسۆ جگە لەخۆی تەنها خوشكێكی هەبوو.. دڵپاكی دایكی تابڵێی ژنێكی خراپ و دڕندەبوو... نەوزادی باوكیشی بەهەمان شێوە، پیاوێكی بێزەیی بوو شەوو رۆژ مەی دەخواردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ كارو كاسبیەكی نەدەكرد، ئەم پیاوە ئەگەرچی هەر بەناو پیاو بوو، بەڵام قەترەیەك غیرەت و شەهامەتی تێدا نەبوو، خوا رۆژی دەكرەوە نەوزاد لەماڵ دەردەچوو... كەس نەیدەزانی بۆ كوێ دەڕوات. زۆر كەس لەدەرو دراوسێكان، ئەوەیان دەچپاند بەگوێی یەكتردا، وایان دەگێڕایەوە كە ئەم پیاوە كاری بەدرەوشتی دەكات و، لەگەڵ ژنانی تردا رادەبوێرێ، ئیتر بەم شێوەیە ئەم پیاوە بەهیچ شێوەیەك خەمی ئەو ماڵە لە دڵیدا نەبوو، هەموو ساڵێك و شەش مانگ دەبوو ئەم ژن و پیاوە زەواجیان كردبوو، كەچی نەوزاد لەبری ئەوەی ماڵێكی جوان بۆ خۆی بنیاد بنێت و هەوڵبدات دوا رۆژێك بۆخۆی دابین بكات، كەچی زۆر بێ باكانە ئەوەی بەرپرسیارییەتی بوو لەو ماڵەدا ئەو هەستی پێ نەدەكرد، رۆژان هاتن و رۆیشتن.. هەژاری و نەداری تەنگی پێ هەڵچنین.. نەوازدیش بۆ قومە عارەقێك وەختبوو شێت ببێ، ئەم جارەیان پەنای دەبردە بەر قەرز كردن، تاكو بەو پارانە بتوانێ راببوێرێ و شەرابی پێ بخواتەوە ئیتر بەشێوەیەكی زۆر قەرزەكانی لەسەر كەڵەكە بوون كە نەیدەەتوانی بیانداتەوە.. ئەو پیاوانەی قەرزیان پێدابوو هەموویان ئەهلی بارو مەیخانەكان بوون و فێری رابواردن بوون، جا ئەوانە كە زانیان نەوزاد پارەكانیانی پێ نادرێتەوە.. یەكێك لەوان كە ناوی (مەدحەت )بوو، بەنەوزادی گوت: یان پارەكەم دەوێتەوە یان دەبێ چاوپۆشی لەدروستبوونی عیلاقەیەك بكەیت لەنێوان من و ژنەكەتدا.. نەوزادیش هێندە بێ غیرەت بوو لە ترسی گیانی تەسلیمی داوای ئەو پیاوە بوو... ئیتر ئەو پیاوەش هەروەختێك بیویستایە دەچووە لای ژنەكەی نەوزاد و كاری داوێن پیسی لەگەڵدا دەكرد.. ساڵان هاتن و رۆیشتن ئەو پیاوە داوێن پیسە بەنەخۆشی دڵ مرد، دوای ئەمە نەوزادیش بەخۆی و ژنەكەیەوە باری كرد بۆ شارێكی تر، كە جەوهەری براشی هەر لەو شارەدابوو، لەماوەی ئەو یەك دووساڵە خودا دوومنداڵی پێبەخشین كە نۆبەرەكەیان كوڕ بوو، ناویان لێنا ئاسۆ.. بەڵام راستیەكەی ئەوەبوو كەس نەیدەزانی ئاسۆ بەڕاستی نەوزاد باوكیەتی یان ئەو مەدحەتە داوین پیسەی كە بەنەخۆشی دڵ مرد، بەڵام نەوزاد نەدەچووە ژێر باری ئەو واقیعە تاڵەوە و هەر دەیگووت ئاسۆ كوڕی خۆمە.. منداڵی دووەمیشیان كە كچ بوو ناویان لێنابوو سروە.. ساڵان هاتن و رۆیشتن، ئاسۆ و سروە گەورە بوون هەرچی سروەیە چووە رێگای خۆی و مێردی كرد، بەڵام ئاسۆی كوڕیان هەر لە تەمەنی هەرزەكارییەوە بووە مایەی سەر ئێشە بۆ دایك و باوكی.. و بە هیچ شێوەیەك بە قسەی نەدەكردن و حیسابی هیچی بۆ دەكردن، ئەم كوڕە زۆر جنێوی سووكی بە باوك و دایكی دەدا و، چەندین كەڕەت دایكی خۆی داركاری دەكرد، ئەوانیش لەترسان نەیاندەتوانی قسە لە قسەیدا بكەن، ئاسۆ هەمیشە دایك و باوكی بەوە تۆمەتبار دەكرد كە لە منداڵیدا هیچ گرنگیان پێنەداوەو هەمیشە بەتوندی لەگەڵیدا جوڵاونەتەوە، ئەو دەیگوت: ئێوە قەت منتان خۆش نەویستووە... و قەتیش وەك دایك و باوكی خەڵكی مامەڵەتان لەگەڵمدا نەكردووە، بۆیە ئێستاش كە گەورە بوومە، ئێوە بۆتان نییە رێگای ژیانم بۆدیاری بكەن و.. ئەمرم بەسەردا بكەن.

پەیوەندی ئاسۆ لەگەڵ مامۆژنیدا

جەوهەر كە برای نەوازدی بوو پیاوێكی زۆر بەغیرەت بوو،جەوهەر مامی ئاسۆ بوو.. زۆری پێیناخۆش بوو كاتێ دەیدیت كە نەوزادی برای ئەوەندە پیاوێكی خەمساردو كەمتەرخەمە لەئاست خێزانەكەیدا، زۆر كەڕەت ئامۆژگاری نەوزادی دەكرد و پێی دەگووت: برام كەمێك غیرەتی پیاوەتی بتگرێ و واز لەوكارە خراپانە بهێنە، لەوەتی ژنت هێناوە بزانە قەت شەوێك وەكو پیاوی خەڵكی لەماڵەكەی خۆتد لەگەڵ ژن و منداڵەكانتدا كۆبویتەوەو تا دوو قسەی خۆشیان لەگەڵدا بكەیت،برام بەسیەتی واز لەو مەشروب و مادە هۆشبەرانە بهێنە تۆ ئێستا كچت بەشووە، وا كوڕەكەت كاتی ژنهێنانیەتی... ئاخر تۆ شەرم لەخۆت ناكەیت... تەریقنابیەوە خەڵكی هەموو گاڵتەت پێ دەكەن.. بەڵام لەگەڵ نەوزاددا بێ سوود بوو ئەو تازە ئولفەتی بەخواردنی مەشروباتەوە گرتبوو نەیدەتوانی وازی لێبێنێ، بۆیە جەوهەر كەزانی بێ سوودە هەوڵدان لەگەڵ نەوازاددا، بڕیاریدا، ئاسۆ بباتە لای خۆی تاكو ئەویش بەدەردی باوكی نەچێت و دەست نەداتە مەی خواردنەوە، جەوهەر خانوویەكی دوونەهۆمی هەبوو، ئەو بۆ خۆی منداڵی نەدەبوو.. هەر خۆی و ژنەكەی بوون... ئەوەبوو ژنی بۆ ئاسۆش هێناو لەقاتی سەرەوەی خانووەكەیدا نیشتەجێ كرد، رۆژان هاتن و رۆیشتن ، جەوهەری مامی ئاسۆ بەهۆی ئەوەی كەمنداڵی لەو ژنە نەدەبوو بڕیاریدا ژنێكی تر بهێنێ.. ئەوەبوو جەوهەر كچێكی دۆزیەوە.. كە 18 ساڵ بەتەمەن لەخۆی بچوكتر بوو، ئەم كچە زۆر جوان و نازدار بوو.. بەڵام كە ئاسۆ دەیدیت مامی بەو تەمەنەوە كچێكی ئاوای بەقیسمەت بووە زۆر ئیرەیی بەجەوهەری مامی دەبرد، زۆرجاران ئاسۆ بەژنەكەی خۆی دەگووت: تۆ سەیر بكە خونچە ، مامم چ شانس و بەختێكی هەیە، ئەم كچە، ژنی دووهەمێتی چەندە جوانە كە هیچ كوڕێكی گەنج ژنی وای دەست ناكەوێ، بەڵام خونچەی ژنی دەیگووت: ئاسۆ زۆرم پێ ناخۆشە ئاوا حەسوودی بەمامت دەبەیت تۆ دەزانی ئەو پیاوە چەندە پیاوێكی چاك و پاكە، هەر شایەنی خۆیەتی ئەو كچە، پاشان جەوهەری مامت چی بۆ تۆ نەكرد، ئەوەتا ژنی بۆهێناوی و لەم باڵەخانەیەشدا جێگای كردویەتەوە بەخوا ئەوەی ئەو كردوویەتی براش بۆ براكەی ناكات، رۆژان هاتن و تێپەڕین، جەوهەر ئەو كچەی گواستەوە كەناوی ئەژین بوو، ئەو شەوە تابەیانی ئاسۆ لەخەفەت و خەمدا خەو نەچووە چاوەكانی چونكە زۆر ئیرەیی لەمامی دەخوارد كە بەو تەمەنەوە ئەو كچە جوانەی بەنسیب بووە، ئالێرەوە خونچەی هاوسەری ئاسۆ رووداوەكەمان بۆ تەواو دەكا، و دەڵێت: بەحوكمی ئەوەی من دایك و باوكم نەمابوو پێش ئەوەی مێرد بە ئاسۆ بكەم لەبن دەستی براو براژندا دەژیام بۆیە بەهەموو شێوەیەك دەبوایە هەموو شتێكی ئاسۆ قەبووڵ بكەم.. بەڕاستی دوای ئەوەی ئەو ئەژین خانە هاتە ئەو خانووە.. هەستم دەكرد ئاسۆ رۆژ دوای رۆژ من پشتگوێ دەخات و، پاشان هەستم بەو راستییە تاڵە دەكرد، كە ئاسۆ لەساتی چوونە دەرەوەی جەوهەری مامیدا ئەوەی بەدەرفت دەقۆزتەوە و دەچوو بۆ ژوورەكەی ئەژین كە مامۆژنی بووە ئەو ژنەش گەنج بوو، بەقسەكانی ئاسۆ فریوی دەخوارد، زۆر كەڕەت دەمدیتن كە پێكەوە دادەنیشتن و قسەی خۆشیان دەكرد و قاقا بەیەكەوە پێدەكەنین كە سوور دەمزانی پەیوەندیەك لەنێوانیاندا هەیە. بەڕاستی منیش لەبەر بێ كەسی خۆم نەمدەوێرا هیچ قسەیەك بكەم، نەبادا ئاسۆ تەڵاقم بدات.. ئاسۆ زۆر كەڕەت بەیانیان لەگەڵ جەوهەری مامیدا دەردەچوو بەڵام هەر زوو لەكار دەگەڕایەوە تاكو بێت بۆ لای ئەژین خان.. تا ئەوەی رۆژێكیان بە چاوی خۆم بینیم كە ئاسۆی مێردم، لەگەڵ ئەو ئەژینەدا دەستگەمەیان دەكرد، بۆیە لەداخان دەستم بەگریان كرد، بەڵام ئەوە زۆری نەخایاند.. رۆژێكیان ژنی یەكەمی جەوهەر واتە ژنە گەورەكەی بەهەمان شێوە ئەم حاڵەی لە ئاسۆو ئەژینی مامۆژن بینیبوو بۆیە یەكسەر بەجەوهەری گوتبوو.. جەوهەریش كە پیاوێكی بەغیرەت بوو شەوێكیان دەمانچەی لەسەر سەری ئاسۆ راگرت و گوتی: ئێستا راستیم پێ دەڵێی ناتكوژم ئەگینا دەتكەمە قوربانی فیشەكێك، ئاسۆش لەترساندا گوتی: بەڵێ وایە.. مامە من بەدەستی خۆم نییەو ئەژینم خۆش دەوێ، هەروەها ئەویش منی خۆش دەوێ، ئالەوساتەدا جەوهەری مامی خوێنی كوڵا گوتی: كەوابێ تۆ خیانەتت لەمن كردووە.. ئاخر هەی بێ شەرەف من چیم بۆت نەكرد.. ئاوا پاداشتەكەمت دایەوە.. جەوهەر یەكسەر كێشای بەناو دەمی ئاسۆداو خەڵتانی خوێنی كرد و گوتی: چیتر نابێ كەسێكی گڵاوی وەك تۆ لەم ماڵەی مندا بژیت، برۆ لەبەرخاتری خودا ناتكوژم، بەڵام بەیانی زوو خۆت و ژنت ئێرە بەجێ بهێڵن، نامەوێ جارێكی تر ناوچاوت ببینمەوە، خونچە دەڵێت: ئەوە بوو من و ئاسۆ ئەو خانوەمان جێهێشت ئاسۆ پێی گوتم: بچۆرەوە ماڵی براكەت پاشان خۆم بەشوێنتدا دێم، دەمەوێ خانوویەك بەكرێ بگرم... ئەوەبوو من چوومەوە ماڵی براكەم و هەر چاوەڕێ بووم كە بێتەوە شوێنم.. كەچی پاش هەفتەیەك هەر دیار نەبوو.. دواتر بۆم دەركەوت كەوازی لێ هێناووم و سەری خۆی بەرەو وڵاتی ئێران هەڵگرتبوو.. لەم لاشەوە جەوهەری مامی ئاسۆ ئەژینی ژنی تەڵاقدا.. بەڵام ئەوەی لەم ناوەدا سەرگەردان و بێ كەس مایەوە تەنها منم كە جارێكی تر كەوتمەوە بن دەستی براو براژن كە هیچ ئومێدێكم بۆ ژیان نەماوەو هەر چاوەڕێم رۆژێك لە رۆژان ئاسۆ بگەڕێتەوە رزگارم بكات، لەو ماڵەی كە بۆمن تاریكستانەو هەموو ساتێك مەرگی خۆم بەچاو دەبینم بەهۆی ئیهانەو سوكایەتی پێكردنی براژن و لێدان و چەوساندنەوەكانی براكەمەوە.
سەبارەت بەم رووداوە خاتوو (نەهلە عوبێد) توێژەری كۆمەڵایەتی رای وابوو... كە هۆكاری دروستبوونی ئەم رووداوە لە بنچینەدا باوكی ئاسۆ بوو كەچۆن هەر لەسەرەتاوە بایەخی بەخێزانەكەی نەداوو بەرەو هەڵدێری بردن، ئەو پیاوە كەناوی نەوزاد بوو بەهۆی حەزو ئارەزووەكانی خۆیەوە، ژنەكەی كرد بە لەشفرۆش، دواتریش كە ئەو كوڕەیان بوو، ئەگەرچی نەوزاد لە رووكەشدا دەیگووت كوڕی خۆمە، بەڵام لە دڵەوە خۆشی نەدەویست چونكە باش دەیزانی كە هی خۆی نییە.. جەوهەر كە دوو ژن و هەروەها ئاسۆو ژنەكەی لەو خانووەدا كۆكردەوە كارێكی هەڵەی كرد، چونكە بەبوونی ئەو كوڕە گەنجە لەگەڵ ئەو ئەژینەدا مەترسدار بوو، دەبوایە جەوهەر ژنە تازەكەی لە خانوویەكی جوودادا دابنایە، هەر بۆیە وەك بینیمان ئەو دەرئەنجامە خراپەی لێكەوتەوە

سةرضاوة ميديا طولاَن


Views: 793 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 1
1 guluashq  
0
dast xosh bo am chiroka xosha barsti chirokeki batamu xoshu basubu hiway zyartrt le daxwazm
tongue

Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2008  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz