السبت, 2024-11-23, 4.23.40 PM Welcome Guest |
|
Main » 2008 » أوكتوبر » 22
دروستكردنی ژیانی هاوسەرێتی مافی رەوای هەر تاكێكە كە گەیشتبێتە تەمەنی
هاوسەرێتی، ژنهێنان و شووكردن پەیوەندییەكی راستەوخۆی بە خودی ئەو دوو
كەسەوە هەیە كە دەبنە ژن و مێردی یەكتری، بۆیە رەزامەندیی و رازی بوونی
ئەو كچ و كوڕە، پێشمەرجی یەكەمی ئەو ژیانە داهاتووەیە، ناكرێ كەسێك بێت لە
جیاتی كەسانی تر بڕیار بدات، ژن بێنێ یا شوو بكات، ئەمە دەستوەردانە لە
وردترین و بچووكترین لایەنی ژیانی كەسیی مرۆڤ.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەم دیاردەیە لە چاو جاران كەمتر و بەرتەسكتر بۆتەوە، بەڵام
هێشتاش دەبینرێ یەكێ لە دەرەنجامەكانی ئەم جۆرە هاوسەرێتییە ناشادبوون و
ناكامەڕانی ئەو ژن و مێردەی بە زۆر و بە تۆبزی بەیەكدراون، كە زۆرجار
لێكجیابوونەوە و تەڵاقیشەوە لێ دەكەوێتەوە....
ئێستاش لە نێو دێهات و گوندەكانی دەوروبەری شارەكان باوك یان برا بڕیار
دەدات كچەكەی یا خوشكەكەی شو بە فڵانە كەس بكات(شەیما ناسر) ژنێكی گەنجی
تەمەن(19) ساڵانە و براكە
...
درێژه
مشاهده:
770
|
أضاف:
kurdsh
|
التاريخ:
2008-10-22
|
|
لە رۆژگاری ئەمڕۆدا جورئەتی زۆری دەوێ كەسێ خۆی بخاتە ناو دەریای
خۆشەویستی و بتوانێ بە ئاسانی مەلە بكات و نەخنكێت، چونكە دەبینین خەریكە
خۆشەویستی مانا پیرۆزكەی لە دەستدەدات كچان و كوڕان متمانەیان بە یەكتری
نامێنێ.
خۆشەویستی مەم و زین، فەرهاد و شیرین نموونەی خۆشەویستی پاك و بێگەردمان
پێشاندەدەن لە رابردوودا، بەڵام ئەو خوشەویستییەی ئەمڕۆ لە كۆمەڵگەكەماندا
بڵاوە بۆ تێركردنی ئارەزووە شەهوانییەكان و مەرامی دیكەیە، ئەمەش بۆ خۆی
كێشەیەكی كۆمەڵایەتی خەتەرناكە، هەر بەو هۆیەشەوە زۆربەی خۆشەویستییە
راستەقینەكانیش دەرەنجام دەبنە خۆشەویستییەكی چەپێنرا، بێگومان ئەم بابەتە
باس و خواسی زۆر هەڵدەگرێ، بۆیە لەسەر ئەم تەوەرە چەند گەنجێكمان هێنایە
قسە.
سەرەتا(سەربەست سوڵتان مزوری) قوتابی كۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری هاتە
دوان و گوتی: خۆشەویستی بریتییە لە هێزێكی كاریگەر كە دەروونی مرۆڤ داگیر
دەكات و دوولایەنەش رەنگ
...
درێژه
مشاهده:
1868
|
أضاف:
kurdsh
|
التاريخ:
2008-10-22
|
| |
|
|
Our poll | |
|