السبت, 2024-11-23, 4.31.51 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » أوكتوبر » 04

لەنێوان ژن و پیاودا شتێك هەیە ناوی نهێنی بێ؟
ژیانی هاوسەری و پێكهێنانی خێزان پێگەیەكە هەرتاكێك بەویستی خۆی دەتوانێت شێوازی ژیانی بەرەو ئەو ئایندەیە ئاڕاستە بكات كە دەیەوێت، بۆ ئەمە دەبێت هەردووكیان بەهۆشیارییەكی تەواوەوە خۆیان ئامادە بكەن بۆ هەر پێشهات و گۆڕانكارییەك كەلەژیانی هاوسەریاندا روودەدات، لەم جۆرە حاڵاتەندا پێدەچێت ژن و پیاوەكە هەردووكیان خاوەن نهێنییەكی تایبەت بن كە هەریەكەیان لەلای خۆی پارێزگاری لێدەكات، مەرج نییە نهێنییەكان ئەگەر بدركێندرێن كاریگەری بكەنە سەر پەیوەندی خێزانیان، پێدەچێت هەریەك لەپاراستنی ئەو نهێنیانە بكەوێتە سەرچۆنییەتی بیركردنەوە و ئەوفاكتەرانەی كەلەپشت دروست بوونی ئەو نهێنیانەوەبن،

بۆ زیاتر قسەكردن لەسەر ئەو بابەتە سەرەتا خاتوو "گوڵشەن ئیبراهیم" دەڵێت: خۆشەویستی و پەیوەندی ناو خێزان مەرج نییە ببەسترێتەوە بە در ... درێژه‌
مشاهده: 832 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-04 | تعليقات (0)



سنەوبەر بە زۆر بەشوودان و نەهامەتی بەردەوام
خۆشەویستی و عەشق ئەو بەها پیرۆزەن كە لە قووڵایی ناخی مرۆڤدا وەكو كانیاوی زوڵال هەڵدوقوڵێن، بەڵام بە داخەوە لە وڵاتی ئێمە ئەوەی بێ بەهاو بێ نرخە ئەو دوو مانایەن، یاسای ئێمە هیچ كات لە بەرژەوەندی عەشق و عاشقاندا نەبووە و هیچ كاتێكیش لێپرسینەوە لەو تاوانانە نەكراوە، كە دەرهەق بە مافەكانی عاشقان ئەنجامدراوە، كوا یەك لەو تاوانبارانەی كەوا بە پێی یاسا لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كراوە و دادگای كرابێت.
لەگەڵ ئەوەی كە رۆژانە چەندین ئافرەت دەبنە قوربانی و هەتا هەتایە كۆتایی بە ژیانیان دەهێندرێ،
كۆمەڵگای ئێمە لە مانای عەشق و خۆشەویستی تێنەگەیشتووە وادەزانن عەشق و خۆشەویستی تەنیا تێركردنی حەز و ئارەزووە سێكسییەكانە و هیچی تر، بەڵێ ئێمە فێرنەكراوین چۆن لە دەرگای عەشق بچینە ژوورەوە و ژیانێكی بەختەوەر بە خۆشەویستی دروست بكەین ... درێژه‌
مشاهده: 954 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-04 | تعليقات (0)


ناو و ناتۆرە لێنان، نەریتێكی كۆمەڵایەتی ناشیرینە چ سایكۆلۆژییەتێك لە پشتییەوە وەستاوە؟
ناو، پێناسێكە كە هەریەك لە مرۆڤەكان بە هۆیەوە دەناسرێنەوە، خاوەندارێتی لەناودا پارێزگاری لەهەموو سیفەتەكانی ئەو مرۆڤە دەكات، بەڵام زۆرجار دەبینین كە مرۆڤێك لەجیاتی ناوێك زیاتری هەیە پێدەچێت وەك نازناوێكی باش یان خراپ پێوەی لكا بێت، مەرج نییە خودی ئەو كەسەش ئاگادار بێت، ئەم جۆرە ناولێنانەش چەندین هۆكاری هەیە، بەدەر لەهەموو حاڵەتەكان ئەركی سەرشانی هەموو لایەكە، كە پارێزگاری لە ئاكاری كەسانی دەوروبەرمان بكەین، چونكە ناولێنانی كەسێك بەخراپە كۆمەڵێك مانای نێگەتیڤ لەخۆی هەڵدەگرێت، بۆ قسەكردن لەسەر ئەم دیاردەیە و دەرخستنی هۆكارەكانی
سەرەتا " خەسرەو محمود" ی فەرمانبەر بەم جۆرە باسی لەناو زڕاندن و ناو لێنان ناتۆرە كرد: یەكێك لەو دیاردە ناشیرینانەی كە لەم كۆمەڵگەیەدا هەیە ناوبر ... درێژه‌
مشاهده: 885 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-04 | تعليقات (0)




چیرۆكی ئەو ئافرەتەی دووجار بووە قوربانــــی كەللەڕەقی باوكی

سەرەتای نەهامەتییەكان
كە دایكم مرد من تەمەنم 13 ساڵان بوو، لە پۆلی شەشەمی سەرەتایی بووم، مردنی دایكم دەرگای قوتابخانەی بەروویمندا داخست، باوكم لەقوتابخانە دەریكردم و بەمەش ئەركی بەڕێوەبردنی ماڵ و سەرپەرشتی خوشك و برا بچووكەكانم كەوتە ئەستۆی من، كە لە قوتابخانە دەریانكردم وامزانی دەرگای ژیان و ئومێد لەمن داخراو ئاوات و خەونەكانم بوونە بڵقی سەرئاو، ئێستا هاوپۆلەكانم هەندێكیان بوونەتە مامۆستا، هەندێكی تریان فەرمانبەرن و خاوەن گیرفان و بوونی خۆیانن، كەچی من چاوەڕێی هەزار دینار لەم و ئەو دەكەم..
د ... درێژه‌
مشاهده: 791 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-04 | تعليقات (0)

مشاهده: 626 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-04 | تعليقات (0)

Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2008  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz