الإثنين, 2024-06-24, 9.18.27 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » أوكتوبر » 4 » سنەوبەر بە زۆر بەشوودان و نەهامەتی بەردەوام
3.36.31 PM
سنەوبەر بە زۆر بەشوودان و نەهامەتی بەردەوام


سنەوبەر بە زۆر بەشوودان و نەهامەتی بەردەوام
خۆشەویستی و عەشق ئەو بەها پیرۆزەن كە لە قووڵایی ناخی مرۆڤدا وەكو كانیاوی زوڵال هەڵدوقوڵێن، بەڵام بە داخەوە لە وڵاتی ئێمە ئەوەی بێ بەهاو بێ نرخە ئەو دوو مانایەن، یاسای ئێمە هیچ كات لە بەرژەوەندی عەشق و عاشقاندا نەبووە و هیچ كاتێكیش لێپرسینەوە لەو تاوانانە نەكراوە، كە دەرهەق بە مافەكانی عاشقان ئەنجامدراوە، كوا یەك لەو تاوانبارانەی كەوا بە پێی یاسا لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كراوە و دادگای كرابێت.
لەگەڵ ئەوەی كە رۆژانە چەندین ئافرەت دەبنە قوربانی و هەتا هەتایە كۆتایی بە ژیانیان دەهێندرێ،
كۆمەڵگای ئێمە لە مانای عەشق و خۆشەویستی تێنەگەیشتووە وادەزانن عەشق و خۆشەویستی تەنیا تێركردنی حەز و ئارەزووە سێكسییەكانە و هیچی تر، بەڵێ ئێمە فێرنەكراوین چۆن لە دەرگای عەشق بچینە ژوورەوە و ژیانێكی بەختەوەر بە خۆشەویستی دروست بكەین.


(سنەوبەر) ئەو كچە باڵابەرزە سپی پێستە تەمەن (25) ساڵانە دەبوو كەوا زۆر بە غەمباری لە سوچێكی ژوورەكە دانیشتبو، بیروخەیاڵی دووری دەڕوانی، بە تەواوەتی كەوتبووە نێو بیركردنەوەیەكی قووڵ، كە لە گرفتەكەمی پرسی، پێیان راگەیاندم كەوا ئەو بە زۆر و بە بێ رەزامەندی خۆی لە كوڕێك مارە بڕاوە و خۆی هەرگیز حەزی لەمجۆرە شووكردنە نەبووە، ئەو حەزی دەكرد ژیانی هاوسەریەتی لەگەڵ ئەو كەسەدا پێكبهێنێ كەوا خۆشی ویستووە و، هەر ئەمەش ئێستا چەندین كێشە و گرفتی بۆ دروست كردووە و ژیانی لە مەترسیدایە.
كە داوام لێیكرد باسی بەسەر هاتی خۆیمان بۆ بكات بە چاوێكی پڕ لە فرمێسك و قوڕگێكی گیراو و هەناسەیەكی ساردی پڕ لە ئاخوداخ بەمجۆرە گوزارشتی لە بەسەرهاتەكەی خۆی كرد و گوتی: من لە خێزانێكی مامناوەندی پەروەردە بوومە كە هەردەم جیاوازییەكی زۆری لە نێوان كوڕ و كچدا كردووە، ئێمە سێ خوشك و دوو برا بووین، بە داخەوە هەر زوو لە قۆناغی سەرەتایی یەكەیەكە كچەكانیان لە قوتابخانە دەرهێنا و خستیانە نێو چوار دیواری ماڵەوە، من زۆر حەزم لە قوتابخانە بوو، كە منداڵانی گەڕەكم دەبینی جانتاكانیان بە شانەوەیە و بۆ قوتابخانە دەڕۆن هەناسەیەكی ساردم هەڵدەكێشا و بە گریان دەگەڕامەوە ماڵەوە و بە دایكم دەگوت: بۆ ئێمەش نەگەڕێینەوە قوتابخانە خۆ من زۆر حەزم لێیەتی، ئەویش دەیگوت: قوتابخانەی چی! كچ و قوتابخانەیان نەگوتووە بۆ كچ شووكردن باشترە و چەند زووە بچێتە ماڵ و مێردی خۆی، بە هەر حاڵ چەند ساڵ بەو دەردە دەماینەوە و لە ماوەی ئەم چەند ساڵەشدا چەندین داواكاریمان دەهات، بەڵام چونكە بە دڵی ئەوان نەبوون رەتیان دەكردنەوە، دایكم هەردەم پاسەوانێك بوو بە دیارمانەوە، بە هیچ جۆرێ نەیدەهێشت بە تەنیا لە ماڵەوە بچینە دەرەوە و تەنانەت بۆ نزیكترین شوێن بچووباین دەبوایە دایكم لەگەڵمان بهاتبایە و وەكو حیمایە چاودێریمانی دەكرد، رۆژێك لەو دەرچوونانەمان لە رێگا كوڕێك زۆر سەرنجی راكێشام ئەویش بە هەمان شێوە بەڵام نەمزانی چۆن و بە چ رێگەیەك بتوانم قسەی لەگەڵدا بكەم، بۆیە بە درێژایی رێگا ئەو كوڕە بە دوامانەوە بوو، تا بەر دەرگای ماڵەوەمان كە شوێنی منی زانی گەڕایەوە، دواتر رۆژ نەبوو ئەم كوڕە بە كۆڵان و بە بەر دەرگای ئێمەدا تێنەپەڕێ بۆ ئەوەی هەلێك وەرگرێ و من بدوێنێ، بە هەر جۆرێ بێ ژمارەی موبایلەكەی خۆی پێدام و لەو رۆژەوە پەیوەندیمان بەردەوام بوو، چەند مانگ بەمجۆرە ماینەوە زۆر یەكترمان خۆش دەویست، رۆژ لە دوای رۆژ ئەو خۆشەویستییەكەی لە دڵم جێگیرتر دەبوو، رۆژێك دایكی نارد بۆ ماڵی ئێمە بۆ خوازبێنی من، بەڵام دایكم ئەو خوازبێنییەی رەتكردەوە بە بیانووی ئەوەی كەوا منی داناوە بۆ كوڕە خوشكی خۆی، پاشان كە دایكم بەو خۆشەویستییەی زانی نەیهێشت تەنانەت لە حەوشەی ماڵەوەش خۆر لێم بدات و منی لە ژوورەوە نابوو چاودێرییەكی تووندیشی خستبووە سەرم، لەگەڵ ئەوەشدا جارێكی دیكەش دایكی كاروان لەگەڵ خوشكەكەیدا هاتنەوە بۆ خوازبێنی من و زۆر لە دایكم پاڕانەوە، دایكم ئەمجارەیان بە تووڕەیەوە گوتی: كچی خۆمە و بە ئارەزووی خۆم بە شووی دەدەم ئەو رازی بێ و رازی نەبێ گرنگ ئێمەین، ئەو بەرژەوەندی خۆی نازانێ، بۆیە دایك و خوشكی كاروان زۆر بە دڵشكاوی رۆیشتنە دەرەوە رۆژگار هات و رۆیشت، شەوێكیان پوورم و مێردی پوورم و كوڕەكەیان هاتنە ماڵمان و داخوازی منیان كرد، بەڵام من رازی نەبووم، كەچێ زۆریان لێدام دوو رۆژ تێپەڕی كاتێك زانیم دایكم گوتی: كچی خۆت ئامادە بكە ئەمشەو ماڵی پورت دێن و مەلاش لەگەڵ خۆیان دەهێنن بۆ مارەكردنت هیچ دەنگت لێوە نەهێت ئەگینا بەخوا دەتكوژین، منیش دەستمكرد بە گریان و هاوار چوومە ژوورەوە دەرگام لەسەر خۆم داخست بەڵام باوكم هەڕەشەی ئەوەی لێكردم ئەگەر بێت و لای مەلا و خەڵكی هەر قسەیەك بكەم بۆ رەتكردنەوەی ئەو كوڕە ئەوە بە فیشەكێك كۆتایی بە ژیانم دەهێنێ، ئەوە بوو مەلا هات بە زۆر منیان لە كوڕی پوورم مارە كرد، بەڵام من هەردەم بیروهۆشم لای كاروان بوو، نەمدەتوانی خۆشەویستی ئەو لە یاد بكەم، چونكە خۆشەویستییەكی پاك بوو، بۆیە پەیوەندییم بە كاروان كرد، بۆ ئەوەی سەرهەڵگرین و پێكەوە بۆ شوێنێكی نادیار بڕۆین، ئەوە بوو هەردووكمان بەڵێنمان دا كە سوور بین لەسەر ئەم بڕیارەی خۆمان بەرەو شوێنێك بڕۆین كەس رێگەی عەشقمان لێ نەگرێت، بۆیە بەرەو هەندەران رێمان كرد ئەوە بوو بەڵێنەكەی خۆمان بەجێ گەیاند و رۆیشتین تا گەیشتینە زاخۆ، بەڵام من لەوێ پەشیمان بوومەوە لە رۆیشتنەكەم و كردمە ئینكاری، هەرچەندە كاروان زۆر لە بەرم پاڕایەوە و گوتی: ئێستا دوور نییە بە دواماندا بێن و بمانكوژن، بەڵام هەوڵەكەی كاروان بێ سوود بوو، بۆیە زۆر بە ناچاری هەستا ئۆتۆمبیلێكی بۆ گرتم بۆ ئەوەی بمگەیەنێتەوە شاری هەولێر، لەوێوە لە یەكتری دابڕاین و ئێستاش هیچ هەواڵێكی كاروان نازانم، مایە یاخود مردووە، بەهەر حاڵە منیش بڕیارمدا كە گەیشتمەوە شار خۆم بدەم بەدەست پۆلیسەوە، بۆیە هەر كە گەیشتم چوومە بنكەیەكی پۆلیس و بەسەرهاتەكەی خۆمم بۆ گێڕانەوە، ئەوانیش دوای لێكۆڵینەوە و ئیجرائات، منیان رەوانەی ئەم شوێنە كردووە، من دەزانم ژیانم لە مەترسیدایە بەڵام ئەم هەموو نەهامەتییەی كە بەسەرمدا هات هەمووی خەتای دایكم بوو، ئەو تاوانبارە بە پلەی یەك ئینجا باوكم، ئەوان نەیانهێشت لە مانای ژیان تێبگەم بە دڵی خۆم هاوسەری ژیانم هەڵبژێرم بۆ ئەوەی دوور بم لە هەموو خراپی و گرفتێكی ژیان، هیوام ئەوەبوو ژیانێكی ئاسوودە و بەختەوەر بەسەر بەرم
Views: 914 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2008  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz