الأربعاء, 2024-11-27, 12.02.26 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » ئه‌رشیف


       دادگایه‌كی شه‌رعی له‌پارێزگای "عیێس”ی سعودیه‌ سزایه‌كی نامۆی بۆ گه‌نجێك ده‌ركرد كه‌ تۆمه‌تبار بوو به‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی ناشرینی به‌رامبه‌ر به‌ كچان كردووه‌و بێزاری كردوون , سزاكه‌ش بریتی بوو له‌ شتن و كفنكردنی مردوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماده‌كردنی ته‌رمی مردووش له‌ پارێزگاكه‌، بڕیاری دادگا شه‌رعییه‌كه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ نزیكترین كاتدا جێبه‌جێ بكرێت.
مشاهده: 1418 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2012-02-07 | تعليقات (0)




        گه‌وره‌پیاوانی مێژوو هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ شوێن و پله‌وپایه‌ی به‌رزیان هه‌بووه‌، جا چۆنه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌وره‌یه‌ (محمد) بێت، گه‌وره‌ترینی مرۆڤ و چاكترین و كۆتاییی پێغه‌مبه‌ران دروودی خوایان لێ بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ چاودێریی خوایی بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ر له‌ مناڵییه‌وه‌ و له‌ كاتی له‌دایكبوونیه‌وه‌ بۆی دیار بووه‌ و هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بووه. له‌گه‌ڵ قورسیی بارودۆخه‌كه‌یدا خوای گه‌وره‌ بۆی ئاسان كرد و پاراستی له‌ ناخۆشی و ته‌نگه‌شه‌كانی ژیان و دڵه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌قی و كوفر و بێباوه‌ڕییه‌یاندا ژێرڕكێف بوون بۆی و خۆشیان ویستووه‌.
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) به‌هه‌تیوی له‌دایك بوو. هه‌ر پێش له‌ له‌دایكبوونی باوك ... درێژه‌
مشاهده: 1276 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2012-02-04 | تعليقات (0)



كاتژمێری‌ قیامه‌ت، كه‌ كاتژمێرێكی‌ ڕه‌مزییه‌‌و تایبه‌ته‌ به‌مه‌ترسییه‌كانی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆم، خوله‌كێكی‌ دیكه‌ چووه‌ته‌ پێشه‌وه‌‌و هێما به‌نزیكبوونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر زه‌وی‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ خۆپڕچه‌ككردنی‌ وڵاتانی‌ جیهان به‌چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌‌و زیادبوونی‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ سه‌ر ژینگه‌ی‌ گۆی‌ زه‌وی‌.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێك كه‌ تۆڕی‌ (BBC) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، زانایانی‌ بواری‌ ناوه‌كی‌ (BAS) ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، ئه‌و كاتژمێره‌ ڕه‌مزییه‌ی‌ كه‌ ساڵی‌ 1947 دروستكراوه‌‌و مه‌ترسییه‌كانی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆم ده‌خاته‌ڕوو، به‌هۆی‌ پابه‌ندنه‌بوونی‌ وڵاتان به‌ڕێگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆم‌و ململانێ‌ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی‌ چه‌كی‌ پێشكه‌وتوو، خوله‌كێك پێشكه‌وتووه‌.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵه‌كه‌، له‌ساڵی‌ 1947ه‌وه‌ تا ساڵی‌ 2011 كاتژمێره‌كه‌ چوار خوله‌ك پ ... درێژه‌
مشاهده: 1266 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2012-01-17 | تعليقات (0)





هاوڵاتییه‌كی‌ كه‌نه‌دی توانی‌ سنوری نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا ببڕێت، له‌كاتێكدا كه‌ په‌ساپۆرته‌كه‌ی‌ له‌ماڵه‌وه‌ له‌بیر چوبوو، ئه‌ویش به‌هۆی پیشاندانی‌ وێنه‌ی‌ پاسپۆرته‌كه‌ی‌ له‌ڕێی ئایپاده‌وه‌.

(مارتن ریچ) ده‌یویست گه‌شتێك ئه‌نجامبدا له‌ كیبیكه‌وه‌ بۆ فیرمۆنت بۆ چاوپێكه‌وتنی‌ ژماره‌یه‌ك هاوڕێی‌، به‌ڵام كاتێك كه‌ له‌ سنور نزیكبۆوه‌، بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ پاسپۆرته‌كه‌ی‌ له‌ماڵه‌وه‌ بیرچووه‌، دواتر بیری كه‌وته‌وه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ پاسپۆرته‌كه‌ی‌ له‌ناو ئامێری ئایپاده‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه‌ پیشانی‌ لێپرسراوه‌كانی‌ سنوریدا تا نه‌یگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌ی‌.

به‌وته‌ی‌ ریچ لێپرسراوه‌كه‌ی‌ له‌ پێشه‌وه‌ زۆر دوودڵ بوو، به‌ڵام دواتر بڕیاریدا ڕێگه‌ی ڕۆشتنی‌ پێبدات.
دواتر لێپرسراوه‌ كه‌نه‌دیی‌ ... درێژه‌
مشاهده: 1149 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2012-01-17 | تعليقات (0)




مـــه‌تــرسـیــه‌كــانــی *..ئــــه‌نـــدۆمــــی
زۆر گرنگه‌بۆ ئێمه‌ هه‌ر شتێك كه‌ ده‌یكڕین، بزانین چ له‌ پێكهاته‌كه‌ی هه‌یه‌، ئه‌ویش به‌ خوێندنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر نه‌شمانزانی ئاساییه‌ له‌ كه‌سێكی شاره‌زاتر بپرسین.
با بچینه‌ ناو باسه‌كه‌مان، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه‌ لێره‌ (ئیندۆمی)یه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌، بوویته‌‌ خواردنێكی باو، ترسناكتریش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بوویته‌ ژه‌می منداڵه‌كانمان.
یه‌كێك له‌ پێكهاته‌كانی ئه‌م خواردنه‌ (ئێجنی مۆتۆ)یه‌، ناسراو به‌ "خوێی سینی" كه‌ كاری ئه‌م ماده‌یه‌ بریتیه‌ له‌ كوشتن یان بڵێین له‌ كار خستنی خانه‌كانی مێشك "هه‌ر خانه‌یه‌كی مێشك له‌ ناوبچێت دروست نابێته‌وه‌".
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ڕوونی به‌راز، له‌ دروستكردنی به‌كارهاتبێت " به‌ڵام ئه‌ ... درێژه‌
مشاهده: 923 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2012-01-14 | تعليقات (0)





هێشتا ته‌نها (8)ڕۆژێك له‌ساڵی‌ نوێ، ساڵی‌ 2012 تێنه‌په‌ڕیوه‌‌و هه‌مووان وه‌كو هه‌میشه‌، ئاوات ده‌خوازین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ساڵی‌ داهاتوو، ساڵی خۆشی‌‌و كامه‌رانی‌ بێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی‌ بچینه‌ ناو ساڵی‌ نوێوه‌، زه‌نگه‌كانی‌ مه‌ترسی‌ بۆ ساڵی‌ نوێ لێدران.

سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ جیهان به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ پێیانوایه‌، كه‌ ساڵی‌ داهاتوو به‌شی‌ خۆی‌ كاره‌سات‌و نه‌هامه‌تی‌ بۆ خه‌ڵك‌و وڵاتان تێدایه‌‌و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ش له‌ناخی‌ كێشه‌كانی‌ ساڵی‌ ڕابردووه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌.

هاوكات گه‌ردوونناسان پێشبینی‌ نوێیان بۆ ساڵی‌ 2012 هه‌یه‌، دیارترین پێشبینیش، دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردییه‌، سه‌ره‌ڕای‌ به‌ربه‌سته‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی‌ دراوسێوه‌.

(ئاریئیلا هۆفمان) نوسه‌ر له‌ڕۆژنامه‌ی‌ (یه‌دیعۆت ئه‌حرانۆت)ی‌ ئیسرائیلی‌ له‌وتارێكدا نوسیویه‌تی‌ ((ساڵی‌ 2012 كۆتایی دونیا نییه‌، وه‌كو خه‌ڵكی‌ چاوه‌ڕ ... درێژه‌
مشاهده: 863 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2012-01-08 | تعليقات (0)



حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ ویلایه‌تی‌ (مه‌دهیه‌ به‌ردیز) له‌ هندستان یاسایه‌كی‌ نوێی‌ ده‌ركرد بۆ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ تێوه‌ده‌گلێن له‌ سه‌ربڕینی‌ مانگاو خواردنی‌ گۆشته‌كه‌ی‌، تێكسته‌كه‌شی ده‌ڵێت "هه‌ركه‌سێك هه‌ستێت به‌ئه‌نجامدانی‌ سه‌ربڕینی‌ مانگا له‌و ویلایه‌ته‌دا، ئه‌وه‌ ده‌بێت حه‌وت ساڵی ره‌به‌ق، بچێته‌ كونجی‌ به‌ندیخانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌ مانگا گیاندارێكی‌ پیرۆزه‌ له‌لای هندوسه‌كان نابێت خراپه‌ یان سوكایه‌تی‌ به‌رامبه‌ر بكرێت."

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی‌ پاكستانی‌ ئه‌م یاسایه‌ به‌ هه‌وڵ و كۆششیی‌   پارتی‌      (به‌هاراتیا جانیتا)ی هندی‌ له‌و ویلایه‌ته‌دا په‌سه‌ندكراوه‌، كه‌ له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان له‌هه‌موو ده‌زاگا حكومیه‌كان په‌یڕه‌و بكرێت، له‌هه‌مانكاتدا به‌پێی‌ ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی‌ كه‌ له‌ولایه‌تی‌ (مدهیه‌ به‌ردیز) ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ سه‌ربڕینی‌ مانگا تاوانێكی‌ زۆر قورس و خراپه‌ له‌ هندستان له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌ستی‌ هندۆسه‌كان ... درێژه‌
مشاهده: 914 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2012-01-08 | تعليقات (0)




تیمێك له‌ دیڤیڵۆپه‌ره‌كان له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریدا له‌ زانكۆی (كۆبنهاگن)ی دانیمارك ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێیان داهێنا و ناوی " Senseye" لێناوه‌ و ڕێگه‌ده‌دات به‌ به‌كارهێنه‌رانی سمارت فۆنه‌كان و ئامێره‌كانی ئای پاد كه‌ فرمانه‌كانی ئامێره‌كانیان و كارلێكردن له‌گه‌ڵیاندا له‌ڕێگه‌ی جوڵه‌ی چاوه‌كانیانه‌وه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن و پێویستیان به‌ ده‌ستلێدانی ... درێژه‌
مشاهده: 950 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2011-12-27 | تعليقات (0)



دایكێكی‌ ئه‌مریكی دانی نا به‌وه‌ی‌ كه‌ جه‌نازه‌ی منداڵه‌كه‌ی‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ 10 ساڵ بووه‌ له‌گه‌ڵ خۆڵوخاشاكدا فڕێداوه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ئه‌لبه‌یان، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئه‌مریكی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌ست پێكرد له‌باره‌ی دیارنه‌مانی‌ منداڵه‌كه‌ی (ئاندیا باركر)ی‌ ته‌مه‌ن (35) ساڵ، دانی‌ نا به‌وه‌ی‌ كه‌ كچه‌كه‌ی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا كاتێك كتێبخانه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ریدا كه‌وت، به‌ڵام ئه‌و ناوی‌ له‌ناو تۆماری مردووه‌كاندا ناونووس نه‌كرد و لاشه‌كه‌شی‌ له‌ڕێگای خوڵوخاشاكه‌وه‌ فڕێدا.

ئه‌وه‌ی‌ جێگای وتنه‌، ئه‌م ڕووداوه‌ش كاتێك ئاشكرابوو كه‌ باوكی‌ كچه‌كه‌ له‌ 16 دیسه‌مبه‌ردا داویه‌كی‌ تۆماركرد له‌باره‌ی دیار نه‌مانی‌ كچه‌كه‌یه‌وه‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌رودراوسێكانی‌ ئه‌و ژنه‌ ده‌ڵێن ئه‌وان له‌ 2006ه‌وه‌ ئه‌و كچه‌یان نه‌بینیوه‌، هه‌ركاتێكش پرسیاریان له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌كرد ... درێژه‌
مشاهده: 811 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2011-12-27 | تعليقات (0)

1 2 3 ... 24 25 »
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  نوفمبر 2024  »
إثثأرخجسأح
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
252627282930
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz