السبت, 2024-11-23, 6.53.58 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2012 » يناير » 17 » كاتژمێری‌ قیامه‌ت خوله‌كێك پێش ده‌كه‌وێت
2.53.12 AM
كاتژمێری‌ قیامه‌ت خوله‌كێك پێش ده‌كه‌وێت


كاتژمێری‌ قیامه‌ت، كه‌ كاتژمێرێكی‌ ڕه‌مزییه‌‌و تایبه‌ته‌ به‌مه‌ترسییه‌كانی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆم، خوله‌كێكی‌ دیكه‌ چووه‌ته‌ پێشه‌وه‌‌و هێما به‌نزیكبوونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر زه‌وی‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ خۆپڕچه‌ككردنی‌ وڵاتانی‌ جیهان به‌چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌‌و زیادبوونی‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ سه‌ر ژینگه‌ی‌ گۆی‌ زه‌وی‌.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێك كه‌ تۆڕی‌ (BBC) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، زانایانی‌ بواری‌ ناوه‌كی‌ (BAS) ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، ئه‌و كاتژمێره‌ ڕه‌مزییه‌ی‌ كه‌ ساڵی‌ 1947 دروستكراوه‌‌و مه‌ترسییه‌كانی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆم ده‌خاته‌ڕوو، به‌هۆی‌ پابه‌ندنه‌بوونی‌ وڵاتان به‌ڕێگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆم‌و ململانێ‌ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی‌ چه‌كی‌ پێشكه‌وتوو، خوله‌كێك پێشكه‌وتووه‌.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵه‌كه‌، له‌ساڵی‌ 1947ه‌وه‌ تا ساڵی‌ 2011 كاتژمێره‌كه‌ چوار خوله‌ك پێشكه‌وتبوو، به‌ڵام له‌ساڵی‌ 2011دا، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند وڵاتێكی‌ دیكه‌ له‌هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌، خوله‌كێكی‌ دیكه‌ زیادیكردووه‌، واته‌ ئاستی‌ مه‌ترسییه‌كان زیادیان كردووه‌‌و ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ش بڕوات، ئه‌وا كاتژمێری‌ قیامه‌ت، به‌رده‌وام به‌ره‌و پێش ده‌چێت‌و مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌بن.

جینسا دانابالا) یاریده‌ده‌ری‌ پێشووی‌ سكرتێری‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری‌ داماڵینی‌ چه‌ك، وتویه‌تی‌:"له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی‌ ئه‌مریكا‌و ڕوسیا له‌بواری‌ ئه‌تۆمیدا هه‌نگاوی‌ باشی‌ ناوه‌، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا وڵاتانی‌ دیكه‌ هه‌وڵ‌ بۆ پێشخستنی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ ده‌ده‌ن، كه‌ ئه‌وه‌ش ئاستی‌ مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌كات".

دانابالا بۆچوونی‌ وایه‌، وڵاتانی‌ جیهان پابه‌ندی‌ په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نابن، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌‌و داماڵینی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆم‌و تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمییه‌كان، به‌ڵكو ململانێكان زیاتر‌و زیاتر ده‌بن، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ دواییدا، هه‌ندێك وڵاتی‌ وه‌كو (هندستان‌و پاكستان، كۆریای‌ باكور‌و ئێران) هه‌وڵ‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ توانا ئه‌تۆمییه‌كانیان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش قه‌باره‌ی‌ مه‌ترسییه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كات.

زانایانی‌ ناوه‌كی‌ مه‌ترسیی‌ خۆیان پیشانداوه‌، له‌و ئاڵۆزیانه‌ی‌ كه‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست‌و باكوری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ئاسیا‌و باشوری‌ ئاسیای‌ گرتووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌بۆچوونی‌ زاناكان، ئاڵۆزییه‌كان بوونه‌ته‌ مه‌ترسی‌‌و دوورنییه‌ به‌هۆی‌ جه‌نگه‌وه‌، چه‌كی‌ ئه‌تۆم به‌كاربهێنرێت.

به‌وته‌ی‌ زاناكان، یه‌كێكی‌ دیكه‌ له‌هۆكاره‌كانی‌ زیادبوونی‌ خوله‌كێك بۆ كاژمێری‌ قیامه‌ت ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ژینگه‌ به‌رده‌وام پیس ده‌بێت‌و مه‌ترسییه‌كانیش بۆ سه‌ر مرۆڤ ڕۆژ له‌دوای‌ ڕۆژ زیاتر ده‌بن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر وڵاتانی‌ جیهان كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌ نه‌كه‌ن، بۆ به‌رگرتن له‌و مه‌ترسیانه‌، ئه‌وا كاره‌ساتێكی‌ گه‌وره‌ به‌رۆكی‌ مرۆڤایه‌تی‌ ده‌گرێت.

Views: 1265 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  يناير 2012  »
إثثأرخجسأح
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz