Main » 2011 » ديسمبر » 31 » فەلەكناسێك: ساڵی 2012 كورد دەبێتە خاوەن دەوڵەت
1.04.38 AM فەلەكناسێك: ساڵی 2012 كورد دەبێتە خاوەن دەوڵەت |
فەلەكناسێك جەخت لەوە دەكاتەوە كە ساڵی 2012 كورد دەبێتە خاوەن دەوڵەت و دەسەڵاتی مالیكیش كۆتایی دێت.
یاسر داغستانی كە هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە لە زانستی فەلەكناسی لەعێراق، لە لێدوانێكدا ساڵی 2012 بە ساڵێكی خوێناوی بۆ عێراق ناودەبات و جەختیش لەوە دەكاتەوە كە لە ساڵی داهاتوو كورد دەبێتە خاوەن دەوڵەت و دەسەڵاتی مالیكیش كۆتایی دێت. داغستانی دەڵێت "ساڵی داهاتوو كوردستان خەونی دەوڵەت بوونیان دێتەدی، بەبێ مەرجیش ئێران و توركیا بە بەدەوڵەت بوونی كوردستان قایل دەبن". گوتیشی "هەر لە ساڵی نوێ سەقامگیری لە عێراق بە تەواوی تێكدەچێت و حزبە عێراقییەكان ناكۆكییەكی گەورە لە نێوانیاندا روودەدات و هیچ هەرێمێكی نوێش دروست نابێت، بەڵام حكومەتەكەی مالیكی كۆتایی پێدێت، هەڵبژاردنێكی راستەقینەش ئەنجام دەدرێت". ئەو فەلەكناسە جەخت لەوەش دەكاتەوە كە ساڵی داهاتوو گۆڕانكارییەكی گەورە لە رووی كەشوهەوا لەچەند وڵاتێك روودەدات و دەڵێت "ساڵی2012 خۆڵبارینێكی زۆر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مالیزیا و چین و عێراق و توركیا و باشووری ئەمریكا دەگرێتەوە و بوومەلەرزەیەكی گەورەش ئەوناوچانە دەگرێتەوە كە پێشتر رووی نەداوە".
|
Views: 1039 |
Added by: kurdsh
| Rating: 4.0/1 |
|