Main » 2012 » فبراير » 4 » له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر ..........صلی الله علیه وسلم
0.35.15 AM له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر ..........صلی الله علیه وسلم |
گه‌وره‌پیاوانی مێژوو هه‌ر له منداڵییه‌وه شوێن و پله‌وپایه‌ی
به‌رزیان هه‌بووه، جا چۆنه ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌وره‌یه (محمد) بێت،
گه‌وره‌ترینی مرۆڤ و چاكترین و كۆتاییی پێغه‌مبه‌ران دروودی خوایان لێ بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین كه چاودێریی خوایی بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه
وسلم) هه‌ر له مناڵییه‌وه و له كاتی له‌دایكبوونیه‌وه بۆی دیار بووه و
هه‌میشه به‌رده‌وام بووه. له‌گه‌ڵ قورسیی بارودۆخه‌كه‌یدا خوای گه‌وره
بۆی ئاسان كرد و پاراستی له ناخۆشی و ته‌نگه‌شه‌كانی ژیان و دڵه‌كان
له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌قی و كوفر و بێباوه‌ڕییه‌یاندا ژێرڕكێف بوون بۆی و خۆشیان
ویستووه.
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) به‌هه‌تیوی له‌دایك بوو. هه‌ر پێش
له له‌دایكبوونی باوكی مرد و بێباوك مایه‌وه. قورئانی پیرۆزیش ئاماژه
به‌مه ده‌كات و پێی ده‌فه‌رموێت: { ألم يجدك يتِيما فآوى} {ئایا په‌روه‌ردگارت به هه‌تیوی نه‌یبینیت و خێرا ده‌رووی لێكردیته‌وه و لانه‌ی بۆ سازاندیت و حه‌واندیتیه‌وه؟} [الضحى: ٦] ئه‌نه‌س خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت:
(فلما ولدت آمنة رسول الله صلى الله عليه وسلم بعد ما توفي أبوه، فكانت أم
أيمن تحضنه، حتى كبر رسول الله صلى الله عليه وسلم، فأعتقها، ثم أنكحها
زيد بن حارثة) (مسلم) ڕیوایه‌تی كردووه.[كاتێك
پاش مردنی باوكی ئامینه پێغه‌مبه‌ری بوو، ئوم ئه‌یمه‌ن ده‌یگرته باوه‌شی
خۆی و دایه‌نیی ده‌كرد تاكوو پێغه‌مبه‌ری خوا گه‌وره بوو، ئینجا ئوم
ئه‌یمه‌نی ڕزگار كرد، پاشانیش له زه‌یدی كوڕی حاریسه‌ی ماره كرد.]
له‌دایكبوونیشی له شیوی به‌نی هاشم بوو
له مه‌ككه‌ی پیرۆز له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه دوانزه‌ی ڕ‌ه‌بیعی
یه‌كه‌م، به‌رامبه‌ر به بیست یان بیستودووی مانگی نیسانی ساڵی (٥٧١)ی
زایینی؛ وتراویشه كه له دووی ڕ‌ه‌بیعی یه‌كه‌مدا بووه.
(عبدالمطلب)ی باپیری ئێجگار دڵخۆش بوو به له‌دایكبوونی و ئاهه‌نگی بۆ
گێڕا و له‌ناو هه‌موو خه‌ڵك و كه‌سانی ڕێز‌و پله‌داری مه‌ككه‌دا بڵاوی
كرده‌وه و كردیه ڕۆژی خۆشی خۆی. ناوێكی جوانی بۆ هه‌ڵبژاردو ناوی
نا"محمد" كه له‌وه‌وپێش ئه‌و ناوه له‌ناو عه‌ره‌به‌كاندا نه‌بوو.
له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له ساڵی (فیل)دا بوو. له پاش ئه‌و ڕووداوه به‌ناوبانگه‌ی كه خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا باسی ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: { ألم تر كيف فعل ربك بأصحاب الفيل} [الفيل: ١] ئیمامی ئیبن قه‌ییمڕه‌حمه‌تی
خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت: ئه‌م ڕووداوه ده‌سپێك و (إرهاصات) بووه بۆ
پێغه‌مبه‌رێتی، كه بێ هه‌وڵ و ماندووبوونی عه‌ره‌به‌كان خوا
نه‌سرانیه‌كانی له كه‌عبه دوور خسته‌وه و ته‌فروتونای كردن و ماڵه‌كه‌ی
خۆی پاراست.
له نیشانه‌كانی پێغه‌مبه‌رێتی له كاتی له‌دایكبوونیدا ئه‌وه‌یه كه عیرباض كوڕی ساریه ده‌فه‌رموێت: گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو (صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رموو:
(إني عبد الله في أم الكتاب لخاتم النبيين، وإن آدم لَمُنْجَدِلٌ - ملقى
على الأرض- في طينته، وسأنبئكم بتأويل ذلك، دعوة أبي إبراهيم، وبشارة عيسى
قومه، ورؤيا أمي التي رأت، أنه خرج منها نور أضاءت له قصور الشام) (من
به‌نده‌ی خوام له أم الكتاب و سه‌رمۆری پێغه‌مبه‌رانم، كاتێك ئاده‌م
پارچه‌قوڕێك بووه و له‌سه‌ر زه‌وی دانرابوو. من حه‌قیقه‌ت و ته‌ئویلی
ئه‌وه‌تان پێ ده‌ده‌م، بانگه‌وازی ئیبڕاهیمی باوكمم، ئه‌و مژده‌یه‌م كه
عیسا دای به گه‌له‌كه‌ی، ئه‌و خه‌وه‌م كه دایكم بینی كه ڕووناكییه‌ك
لێی هاته ده‌رێ كۆشكه‌كانی شامی ڕووناك كرده‌وه.) (رواه أحمد وصححه ابن حبان والحاكم.)
یه‌كه‌م كه‌سێكیش كه شیری دابێت به پێغه‌مبه‌ری خوا پاش دایكی ثویبه
كه‌نیزه‌كی ئه‌بوو له‌هه‌ب بوو كه شیریشی دابوو به حه‌مزه. جا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه خوونه‌ریتی ئه‌و كاته‌ی عه‌ره‌ب وابوو كاتێ منداڵیان ده‌بوو
ده‌یاننارده ده‌شتوده‌ر و لادێكان تاكوو نه‌خۆشی ناو شار كاریان تێ نه‌كات
و زمانیان وشه‌ی نامۆی تێكه‌ڵاو نه‌بێت و به‌ڕ‌ه‌وانی بپژێتوپته‌و بێت،
محمدیان نارده لای حه‌لیمه‌ی سه‌عیدیه‌له به‌نی سه‌عد و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌وێ ژیا و بووه هۆی دابارینی خێر و به‌ره‌كه‌ت و فه‌ڕ بۆ ماڵی حه‌لیمه و به‌نی سه‌عدیش.
له پاش ڕووداوی سینگ له‌تكردنی له ته‌مه‌نی چوار یان پێنج
ساڵیدا،دایه‌نه‌كه‌ی ترسا كه شتێكی به‌سه‌ر بێت و گه‌ڕاندیه‌وه بۆ لای
دایكی له مه‌ككه. ئینجا پاش مردنی دایكی باپیری له‌خۆی گرت و كه‌فاله‌تی
كرد. پاشانیش مامی. كاتێكیش ته‌مه‌نی بووه چل ساڵ، به ڕه‌حمه‌ت و
به‌زه‌یی نێردرا بۆ گشت جیهان و بووه پێغه‌مبه‌ر، مژده‌ده‌ر و ترسێنه‌ر،
ڕێڕۆشنكه‌ر و هیدایه‌تده‌ر بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و ئایینی په‌روه‌ردگار.
|
Views: 1275 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|