Main » 2011 » ديسمبر » 27 » كۆنترۆڵكردنی ئامێره‌كانی داهاتوو له‌ڕێگه‌ی جوڵه‌ی چاوه‌وه
1.07.46 AM كۆنترۆڵكردنی ئامێره‌كانی داهاتوو له‌ڕێگه‌ی جوڵه‌ی چاوه‌وه |
تیمێك له دیڤیڵۆپهرهكان له بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری‌دا له
زانكۆی (كۆبنهاگن)ی دانیمارك ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێیان داهێنا و ناوی "
Senseye" لێناوه و ڕێگه‌ده‌دات به به‌كارهێنه‌رانی سمارت فۆنه‌كان و ئامێره‌كانی ئای پاد كه فرمانه‌كانی ئامێره‌كانیان و كارلێكردن له‌گه‌ڵیاندا له‌ڕێگه‌ی جوڵه‌ی چاوه‌كانیانه‌وه كۆنترۆڵ بكه‌ن و پێویستیان به ده‌ستلێدانی ئامێره‌كانیان نه‌بێت.
له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی كامێرایه‌كی وێبه‌وه یان
كامێرای پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه و ته‌كنه‌لۆژیای "دایۆد" كامێراكه چاودێری و
به‌دواداچوون ده‌كات بۆ جوڵه‌كانی چاو و به به‌كارهێنانی به‌رنامه‌یه‌ك
شیده‌كاته‌وه و ڕێگه به به‌كارهێنه‌رده‌دات ته‌نها به چاوی شاشه‌كه
چالاك بكات و به سایته‌كانی ئینته‌رنێتدا بگه‌ڕێت و یارییه‌كانی ڤیدیۆ
بكات و ئیمه‌یڵ بنێرێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی عه‌ره‌بیه نێت، ئه‌م بیرۆكه‌یه پێشتر و
له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن دیڤیڵۆپهرهكانهوه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و
كه‌سانه‌ی په‌ككه‌وته‌یی زۆریان هه‌یه یان ناتوانن ماوس و كیبۆرد
به‌كاربهێنن بنیاتنراوه.
تائێستا له‌نێوان دیڤیڵۆپهرهكان و كۆمپانیاكانی دروستكردنی
كۆمپیوته‌ره‌كانی ئایپاد و سمارت فۆنهكاندا هیچ ڕێكه‌وتنێكی ڕه‌سمی
واژۆنه‌كراوه، به‌ڵام دیڤیڵۆپهرهكان ڕایانگه‌یاندووه له داهاتوودا ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه له سمارت فۆنهكانی داهاتوودا له مانگی ته‌مموزی ساڵی 2013 دا به‌كارده‌هێنن و تێچوونی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه كه‌مه و ده‌گاته 20 یۆرۆ.
|
Views: 950 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|