Main » 2012 » يناير » 8 » سه‌ربڕینی مانگایه‌ك 7 ساڵ زیندانی به‌ناوچه‌وانه‌وه‌یه
1.51.08 AM سه‌ربڕینی مانگایه‌ك 7 ساڵ زیندانی به‌ناوچه‌وانه‌وه‌یه |
حكومه‌تی هه‌رێمی ویلایه‌تی (مه‌دهیه به‌ردیز) له هندستان یاسایه‌كی
نوێی ده‌ركرد بۆ ئه‌وانه‌ی كه تێوه‌ده‌گلێن له سه‌ربڕینی مانگا‌و
خواردنی گۆشته‌كه‌ی، تێكسته‌كه‌شی ده‌ڵێت "هه‌ركه‌سێك هه‌ستێت
به‌ئه‌نجامدانی سه‌ربڕینی مانگا له‌و ویلایه‌ته‌دا، ئه‌وه ده‌بێت حه‌وت
ساڵی ره‌به‌ق، بچێته كونجی به‌ندیخانه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی كه
مانگا گیاندارێكی پیرۆزه له‌لای هندوسه‌كان نابێت خراپه یان سوكایه‌تی
به‌رامبه‌ر بكرێت."
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی پاكستانی ئه‌م یاسایه
به هه‌وڵ و كۆششیی پارتی (به‌هاراتیا جانیتا)ی هندی له‌و ویلایه‌ته‌دا
په‌سه‌ندكراوه، كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌هه‌موو ده‌زاگا حكومیه‌كان
په‌یڕه‌و بكرێت، له‌هه‌مانكاتدا به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی كه
له‌ولایه‌تی (مدهیه به‌ردیز) ڕاگه‌یه‌نرا كه سه‌ربڕینی مانگا تاوانێكی
زۆر قورس و خراپه له هندستان له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ستی هندۆسه‌كان
بریندار ده‌كات، پێویستیشه له‌سه‌ر پۆلیس هه‌ر به‌بیستنی هه‌واڵێكی له‌و
جۆره خێرا هه‌ڵمه‌تی پشكنین و گه‌ڕان ده‌ست پێبكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی
شوینی سه‌ربڕینه‌كه‌و گرتنی تاوانباران، ئه‌گه‌ر سه‌ربڕینه‌كه
له‌ده‌ره‌وه‌ی شار یان ناو ماڵانشدابوو هه‌موو تاوانباره‌كان وه‌ك یه‌ك
سزاده‌درێن ئه‌وه‌ی سه‌ری بڕیوه یان به‌شداری تیاكردووه یان گۆشته‌كه‌ی
گواستۆته‌وه یان فرۆشتویه‌تی یان خواردویه‌تی، پۆلیس ده‌ستكراوه‌یه
له‌په‌یڕوكردنی هه‌مووشتێك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م باره‌یه.
|
Views: 913 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|