Main » 2012 » يناير » 8 » له‌باره‌ی 2012وه چی ده‌وترێت؟
2.14.15 AM له‌باره‌ی 2012وه چی ده‌وترێت؟ |
هێشتا ته‌نها (8)ڕۆژێك له‌ساڵی
نوێ، ساڵی 2012 تێنه‌په‌ڕیوه‌و هه‌مووان وه‌كو هه‌میشه، ئاوات ده‌خوازین
بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو، ساڵی خۆشی‌و كامه‌رانی بێت، به‌ڵام پێش
ئه‌وه‌ی بچینه ناو ساڵی نوێوه، زه‌نگه‌كانی مه‌ترسی بۆ ساڵی نوێ
لێدران. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی
پێیانوایه، كه ساڵی داهاتوو به‌شی خۆی كاره‌سات‌و نه‌هامه‌تی بۆ
خه‌ڵك‌و وڵاتان تێدایه‌و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ش له‌ناخی كێشه‌كانی ساڵی
ڕابردووه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه. هاوكات گه‌ردوونناسان پێشبینی
نوێیان بۆ ساڵی 2012 هه‌یه، دیارترین پێشبینیش، دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی كوردییه، سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌سته‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی
دراوسێوه.
(ئاریئیلا هۆفمان) نوسه‌ر له‌ڕۆژنامه‌ی (یه‌دیعۆت
ئه‌حرانۆت)ی ئیسرائیلی له‌وتارێكدا نوسیویه‌تی ((ساڵی 2012 كۆتایی
دونیا نییه، وه‌كو خه‌ڵكی چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ساڵێكی
ئه‌وه‌نده‌ش ئاسان نییه بۆ خه‌ڵك‌و بۆ وڵاتان، وه‌كو چاوه‌ڕوان ده‌كرێت
ئاسان بێت)). ئه‌و نوسه‌ره ئیسرائیلییه باسی ترسی وڵاته‌كه‌ی
كردووه له‌وه‌ی، كه چه‌كی ئه‌تۆمیی ئێران له 2012دا بكه‌وێته ده‌ست
كه‌سانێك كه خراپ به‌كاریبهێنن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له‌ساڵی
2012دا بڕیاری قورس‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه نادرێت، به‌ڵام پرۆفیسۆر (ئییال
زیسه‌ر) له‌زانكۆی ته‌لئه‌بیب ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌باره‌ی
ئاشته‌وایی فه‌ڵه‌ستین‌و ئیسرائیله‌وه له 2012دا ده‌نگی ئاشته‌وایی
ده‌بیسترێت، به‌ڵام هیچ ڕوونادات.
(غازی عه‌ریزی) نوسه‌ر
له‌ڕۆژنامه‌ی (ئیتیحاد)ی ئیماراتی له‌وتارێكدا به‌ناونیشانی (2012:
هه‌موو گۆڕانكارییه‌ك چاوه‌ڕوانكراوه)، باسی له‌جیابوونه‌وه‌ی باشوری
سودان‌و كێشه‌ی گه‌روی هورمز‌و كێشه سیاسی‌و تائیفییه‌كانی عێراق
كردووه‌و ته‌ئكیدی له‌وه كردووه‌ته‌وه، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك ده‌گونجێت
له‌ساڵی 2012دا ڕووبدات.
غازی عه‌ریزی وه‌زیری كار‌و
گواستنه‌وه‌ی لوبنان له‌و وتاره‌یدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ساڵی 2012
كراوه‌یه به‌ڕووی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی ترسناكدا. گۆڤاری (فۆرین پۆلیسی) ئه‌مریكیش ئاشكرایكردووه، 10 جه‌نگ له‌ساڵی 2012دا ڕووده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گۆڤاره
ئه‌مریكییه، ئیسرائیل‌و ئێران له‌ساڵی 2012دا جه‌نگ ده‌ست پێده‌كه‌ن،
له‌ئه‌فغانستان‌و پاكستان به‌هه‌مان شێوه‌و له‌یه‌مه‌نیش جه‌نگ
سه‌رهه‌ڵده‌دات، جگه له‌چه‌ند وڵاتێكی تر.
به‌ڵام (باراك ئۆباما)ی
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌شبینی به‌رامبه‌ر
به‌ساڵی 2012 پیشاندا‌و ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌مریكا له‌ساڵی
نوێ‌دا به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت. به‌وته‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ساڵی 2012دا ڕووداوی زۆر گرنگ ڕووده‌ده‌ن. سایتی
(وه‌فد)ی میسر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كێشه‌ی گه‌روی هورمز ده‌بێته
هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌مریكا‌و ئێران‌دا له‌ساڵی 2012دا. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه ساڵی 2012 ساڵی پێشبڕكێ ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌سه‌رۆكایه‌تی وڵات، له‌وانه‌ش ئه‌مریكا‌و فه‌ره‌نسا. سه‌رچاوه
میدیاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ساڵی 2012 ساڵی تاقیكردنه‌وه‌ی
پێشبینییه ترسناكه‌كان بێت، له‌كاتێكدا كه گه‌ردوونناسان پێشبینی
مه‌ترسیداریان بۆ ساڵی 2012 هه‌یه.
(یاسر داغستانی)
گه‌ردوونناسی عێراق كۆمه‌ڵێك پێشبینی بۆ ساڵی 2012 كردووه، كه
له‌ناویاندا مردنی (حوسنی موباره‌ك) سه‌رۆكی پێشووی میسر‌و كوژرانی
(به‌شار ئه‌سه‌د) سه‌رۆكی سوریا هه‌ن.
داغستانی پێشبینی
كردووه، كه له‌ساڵی 2012دا، كوردستان سه‌ربه‌خۆیی وه‌رده‌گرێت‌و
ده‌بێته ده‌وڵه‌ت، ئه‌گه‌رچی ئێران‌و توركیا به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌مدا
داده‌نێن.
داغستانی پێشبینی مردنی موباره‌ك‌و گه‌یشتنه
ده‌سه‌ڵاتی ئیخوان موسلمینی له‌میسر كردووه، جگه له‌وه‌ش چه‌ند
پێشبینییه‌كی تری وه‌كو، زیادكردنی سزاكانی سه‌ر سوریا‌و دابه‌شبوونی
پارتی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌مه‌نی خستووه‌ته ڕوو.
له‌لایه‌كی
تره‌وه، (ئه‌حمه‌د شاهین) ئه‌ندامی یه‌كێتی جیهانی گه‌ردوونناسه
باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ئه‌مریكاش پێشبینی كرد، عێراق له‌ساڵی 2012
ئاڵۆزییه‌كی قورس به‌خۆیه‌وه ببینێت، به‌وته‌ی ئه‌و، (نوری مالكی) دوا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌و به‌غدا ڕووبه‌ڕووی كاره‌ساتی بێوێنه‌و
وێرانكه‌ر ده‌بێته‌و ده‌وڵه‌تی كوردیش له‌ساڵی 2012دا داده‌مه‌زرێت.
ئه‌حمه‌د
شاهین به‌هه‌مان شێوه‌ی یاسر داغستانی گه‌ردوونناسی عێراق، پێشبینی
مردنی موباره‌ك‌و (عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه)ی سه‌رۆكی جه‌زائیری
كردووه، هه‌روه‌ها پێشبینی ڕووخانی ئه‌سه‌د‌و ساركۆزی كردووه.
به‌وته‌ی ئه‌حمه‌د شاهین، دوبه‌ی نقوم ده‌بێت‌و یه‌مه‌ن دابه‌شده‌كرێت‌و ئێران هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌حره‌ین.
له‌لایه‌كی
تره‌وه، (هیلین مه‌علوف) گه‌ردوونناسی لوبنانی ڕایگه‌یاندووه، شه‌ش
مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2012 بۆ خه‌ڵك باش نابێت، به‌ڵام شه‌ش مانگی دواتر
ژیان باش ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی پێشبینی هیلین مه‌علوف، وڵاتانی عه‌ره‌بی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌ڕوخێن‌و كوه‌یت ده‌بێته كاراكته‌رێكی سیاسی دیار.
باسی ئه‌وه‌شیكردووه، كه به‌شار ئه‌سه‌د له‌ده‌سه‌ڵاتدا ده‌مێنێته‌وه‌و ئێران ئاژاوه‌ی تێده‌كه‌وێت..
|
Views: 862 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|