الأربعاء, 2024-05-15, 5.19.53 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » يناير » 24


لە نێوان ناڵی بە زۆر بە شوودان و بزماری خیانەتدا..!!


سیما ناوی خوازراوی ئەو كچەیە كە ئێستا تەمەنی نزیكەی بیست و هەشت ساڵە، ئەم ژنە هێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە 13 بەهار باوكی بەزۆر لە برازایەكی خۆی مارەی دەكات، سیما لەمبارەیەوە دەڵێت" من هێشتا منداڵبووم و تەمەنم نەگەیشتبووە 13 بەهار و هیچم نەدەزانی باوكم بەزۆر مارەی بڕیم لە شەماڵی ئامۆزام. سیما باسی لەوەكرد كە ئەو لەبەر منداڵییەكەی نەیدەزانی شوو چییەو بەتەمای ئەوە نەبووە لەو تەمەنەدا بچێتە ژێر باری خێزان و ژن و مێردایەتییەوە. سیما دەڵێت: (لەو تەمەنەدا ئارەزووی شوكردنم نەبوو، هەروەها ئامۆزاكەم بەدڵ نەبوو بەڵام باوكم بە زۆر بەشوویدام). سیما دوای ئەوەی دەدرێت بە شەماڵی ئامۆزای باسی ژیانی خێزانی خۆی بەمشێوەیە دەكات"مێردەكەم زۆر رەزیل و دڵپیسبوو، دەمی زۆر پیسبوو، دایمە قەرزاربوو و مەسرەفی نەدەكردم، دڵی بەڕادەیەك پیس بوو گومانی ل ... درێژه‌
مشاهده: 633 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-24 | تعليقات (0)



راستە ژنان ئارەزووی شتكڕینیان زیاترە لە پیاوان؟

ئەمڕۆ ژیان بەتەواوەتی لە هەموو رویەكەوە گۆڕانی سەرتاپاگیری بەسەرداهاتووە، ئەم گۆڕانانە هەموو لایەنێكی ژیانی رۆژانەمان هەر لە كاتەكانی خەو و پشوووەرگرتن و جۆروكاتی ژەمەكانمانەوە بگرە تا بە بازاڕكردن و كڕینی شتومەكی پێویستیش دەگات.
هەر بەم هۆیەشەوە دەبینین پێداویستی و خەرجییەكانی هەر خێزانێك لەچاو خێزانی پێشتر زۆر زیاتر بووە، تا وایلێهاتووە جۆرە رەفتار و هەڵسوكەوتێكی لای زۆربەی ئافرەتان دروستكردووە ئەویش ئیشتیهای شتكڕین و زۆركڕین و زێدە مەسرەف كردنە، لەمەوەیە كە زۆرجار كێشەكانی ناو خێزان لە نێوان ژن و مێرد پەیدا دەبێت و هەندێكجاریش شیرازەی خێزان و ئایندەی خێزان بە تەواوەتی هەڵوەشاوەتەوە و ژن و مێرد لێكجیابوونەتەوە لەو گۆشەنیگایەوە لە پرسی شت زۆركڕین و ئارەزووی بێ ئەندازەی بەشێك لە ئافرەتان بۆ هەمیشە چوونە بازاڕ و زێدە مەسرەف كردن، دەكوڵ ... درێژه‌
مشاهده: 639 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-24 | تعليقات (0)



كاتژمێر نزیكەی یەك و نیوی شەوبوو، كاتێك گوێم لە زەنگی موبایلەكەم بوو، ترس دایگرتم گوتم: خێربێت بەو درەنگەشەوە دەبێ چ روویدابێ و كێ بێ پەیوەندیم پێوە بكات!؟ كە سەیری موبایلەكەم كرد، هاوڕێیەكم بوو، بە پێكەنینەوە پێی گوتم: خۆ نەخەوتووی؟ گوتم بۆچی روویداوە بۆ بەم درەنگە، نەدەكرا بەیانی پەیوەندی بكەیت، گوتی: نەخێر ئەمڕۆ گوێبیستی رووداوێكی زۆر سەیر بووم مەسەلەكە زۆر گرنگە بیزانی بۆیە حەزم كرد هەر ئەم شەو پێت بڵێم، ئەو لە پەیوەندییەكە هەندێكی لە رووداوەكە بۆ باسكردم منیش بە چاوی خەواڵووەوە ناونیشانی ئەو شوێنەم لێ وەرگرت كە ئافرەتەكەی لێ بوو، بەیانی زوو كەوتمە گەڕان و سۆراخكردنی شوێنەكە تا دۆزیمەوە.
كە سەیری روخساری ئەم خانمەم دەكرد، وام دەزانی لەگەڵ رەنگەكانی بەهار دەژی و بە رەنگاڵەیش لە ژیان دەڕوانێت، زۆر حەزم كرد بەسەرهاتەكەی بزانم و چ فاكتەرێك بۆتە پاڵنەر بۆ ئەوەی ئێستا ئەو لەو شوێنە ژیان بەس ... درێژه‌
مشاهده: 789 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-24 | تعليقات (0)



رۆژێكی خۆشی وەرزی بەهار بوو، كات چێشتەنگاوبوو كە(مستەفا) لە ناو ژوورێكی بنكەی پۆلیس راگیرا، راگیرانەكەش زۆر سەیر بوو، یەكسەر دەستیان كەلەپچەكرد و بردیانە ژووری راگرتن و دەستبەسەركردن و لەوێ كە بردیانە ژوورەوە، كە ژوورێكی مەیلەو بچووكی چۆڵ بوو، لایەكی كەلەپچەكەی دەستیان كردەوە و لەشیشێكی پەنجەرە ئاسنینەكەیان ئاڵاند و تووندیان كردەوە و دەرگایان لەسەر داخست، هۆی چی بوو دەستگیركرا، چی كردبوو، بۆ پێیناڵێین و بۆچی وەها رەفتاری لەگەڵدا دەكەین؟ ئەو پرسیارانە بوو كە(مستەفا) وەڵامەكەی نەدەزانی كابرا دڵتووند و خەفەتبار، گێژ و سەرسووڕماو، بێ ئەوەی هیچ تاوانێكی كردبێت، دەبێ دنیا چی بەسەر هاتبێت، هەزار و یەك پرسیاری لە خەیاڵیدا دروست دەبوون و هەمووشی بێ وەڵام دەمانەوە.
بۆچی دەستگیركرا
لەمەڕ هۆی دەستگیركردنی، ئەو لێكۆڵەرەوە دادییەی كە پێی وابوو دەبێ ئەو گومانلێكراوە دەمودەست بێ دواكەوتن بگی ... درێژه‌
مشاهده: 649 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-24 | تعليقات (0)

Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  يناير 2009  »
إثثأرخجسأح
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz