الأربعاء, 2024-05-15, 8.44.17 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » يناير » 18


دزێكی گه‌نج،‌ له‌ وڵاتی ئێران له‌ نیوه‌شه‌وێكدا ده‌چێته‌ سه‌ر ماڵێك‌و هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل ده‌دزێت، پێش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌و ماڵه،‌ وێنه‌ی‌ كچێك ده‌بینێت كه‌ به‌دیواری‌ ماڵه‌كه‌وه‌ هه‌ڵواسراوه‌، هه‌ر له‌وێدا دزه‌كه‌‌ عاشقی‌ ئه‌و كچه‌ ده‌بێت‌و بڕيارده‌دات بچێته‌ خوازبێنی كچه‌كه‌‌و هاوكات له‌ دزییه‌كه‌ی‌ په‌‌شیمانده‌بێته‌وه‌.

دوای‌ چه‌ند رۆژێك له‌ روداوه‌كه‌ ئه‌و دزه‌‌‌ ده‌نێرێته‌‌ خوازبێنی‌‌‌ كچه‌كه‌، به‌ڵام ماڵی‌ كچه‌‌ رازی‌ نابن، كوڕه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتن له‌ ماڵه‌كه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌ی‌ نه‌ده‌نێ.

پاشان پۆلیس له‌م روداوه‌ ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌‌و دزه‌ی‌ عاشق ده‌ستگیرده‌كرێت‌و تۆمه‌تی‌ دزیكردن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنی‌ ده‌درێته‌ پاڵ.
مشاهده: 645 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-18 | تعليقات (0)



له‌ڕووداوێكی سه‌یرو هاوكات تراژیدیدا ژنێكی ته‌مه‌ن 44 ساڵان راجینی نارایان ئاگری به‌ردایه‌ ئه‌ندامی نێرینه‌ی مێرده‌كه‌ی.
ئاژانسی AAB ی ئوسترالی بڵاویكرده‌وه‌: له‌كاتێكدا ئه‌و ژنه‌ مێرده‌ ته‌مه‌ن 47 ساڵانه‌كه‌ی له‌باوه‌شی ژنێی تردا بینیوه‌ ئاگری به‌رداوه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌ هه‌ستیاره‌ی مێرده‌كه‌ی و به‌هۆیه‌وه‌ سێ هه‌فته‌ دوای رووداوه‌كه‌، مێرده‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
دوابه‌داوی ئه‌و كاره‌ش دادگا پرۆسه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و ژنه‌ی به‌تۆمه‌تی به‌كوشتنی مێرده‌كه‌ی ده‌ستپێكرد.
مشاهده: 611 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-18 | تعليقات (0)

Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  يناير 2009  »
إثثأرخجسأح
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz