الأربعاء, 2024-05-15, 11.10.10 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » يناير » 12


كوشتن بە هەر شێوەو جۆرێك بێت، تاوانێكی گەورەو بێزراوە، بەڵام كوشتنێك ئەگەر بەبێ نیەت و مەبەست، یان بە هەڵەیەكی نا ئەنقەست و هەڵەكەش بەرێكەوت و بەبێ پلان و نەخشە بێت، وەك تاوان و وەك سەپاندنی بڕواردەی سزاش، جیاوازە لەو كوشتنەی كە بە ئەنقەست و بەنیازو مەبەستێكی پێشوەختەوەیە، جاری وا هەیە مرۆڤی تاوانكار ئەوەندە نیاز پیس و گڵاوە، تاوانی هێندە گەورە دەكات، كە مرۆڤ بتاسێنێ، بۆ نموونە هەروەك لەكێشەی ژمارە (422)ی دادگادا، كوڕێك كە ناوی (مستەفا حوسێن)ە، بەشێوەیەكی دڕندانە باوكی خۆی دەكوژێت و پاشان رادەكات، دوای لێكۆڵینەوەیەكی چڕوپڕی دادگا بەپێی مادەی (406)، بڕگە(أ-ب-د) لەیاسای سزاكان سزا دەدرێت و زیندانی هەتا هەتایی دەكرێت، جا با بزانین ئەو رووداوە چۆن و لەبەرچی روویداوە.
كوڕێكی لاسارو باوكێكی داماو
(حوسێن تەها) پیاوێكی فەرمانبەرو كاسبە،ئەو جگە لە (مستەفا)ی كوڕی كە نۆبەرەیەتی، دوو كوڕی تریشی ه ... درێژه‌
مشاهده: 589 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-12 | تعليقات (0)



لە كۆمەڵگەی ئێمەدا باوە كە زۆر جار دەمەقاڵی و مشتومڕێكی بچووك رووداوێكی گەورەی لێبكەوێتەوە و چەندین كەسی تێدا بكوژرێت.. هۆی تەشەنەكردنی رووداوەكەش تەنیا هەڵچوونێكی دەروونی كاتی و دەموودەستی یەكێك یان دووانە، ئەم رووداوەش ئەگەرچی ماوەیەكی بەسەرداچووە، بەڵام رووداوێكی راستەو لەم شارەدا روویداوە.. سەیر لەوەشدایە هەڵگیرسێنەری ئاگری رووداوەكەش ژنی پیاوێك لە پیاوەكانی رووداوەكە بووە و دواتر كارەساتێكی گەورەی خوڵقاندووە... بەهەرحاڵ مەبەست لە گێڕانەوەی ئەم رووداوە راستەقینەیە تەنیا وەرگرتنی پەند و عیبرەت و وەرگرتنی جۆرێك لە هۆشیاری و ئەزموونە كە فێربین زوو هەڵنەچین و یەكتریش قبوڵ بكەین، ئەگەر ئەو یەكتر قبووڵ كردنە، تاڵیش بێت، چونكە هەموو كێشەیەك دەكرێ بە زمانێكی خۆش و بە هێمن و كەمێك دانبەخۆداگرتن چارە بكرێت. ... درێژه‌
مشاهده: 537 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-12 | تعليقات (0)



لە كاتی دەرمان خواردندا ئاگاداری خواردنەوەی شەربەت و ئاوی میوە بن
پسپۆرانی زانكۆی ئونتاریۆ لە كەنەدا بۆیان دەركەوت، خواردنەوەی هەندێك لە ئاوی میوەكان وەك ئاوی گریپ فروت (كەباد) ئاوی پرتەقاڵ و ئاوی سێو، كاریگەری دەرمانەكان بۆ سەر جەستە پوچەڵ دەكاتەوە.
ئاوی میوە ئاماژە بۆ كراوەكان لەگەڵ پەنجا نەخۆشیدا ناگونجێ، واتە خواردنی هاوكاتی ئاوی میوە و دەرمانی زیاتر لە پەنجا نەخۆشی دەبێتە هۆی كاریگەر نەبوونی دەرمانەكە، بەشێك لەو نەخۆشیانە ئەوانەن، گشت ئەو نەخۆشییانەی پەیوەندیان هەیە بە نەخۆشییەكانی دڵ، دەمار، هەوكردنەكان و شێرپەنجە.
مشاهده: 696 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-12 | تعليقات (0)


هاوسەرگیری نێوان خزمانی نزیك هیچ كێشەیەكی تەندروستی نییە
هەتا ئێستا باس لەوە دەكرا كە هاوسەرگیری نێوان خزمانی نزیك، دەبێتە هۆی ئەوەی كە گرفت بۆ منداڵەكانیان بێنێتە پێش و ئەو گرفتەش بەهۆی لێك نزیك بوونی خوێنی هاوسەرەكان باسی لێوەدەكرا، بەڵام لە نوێترین توێژینەوەدا دەركەوت، كە ئەو پێشگرتن لەو جۆرە هاوسەرگیرییە هیچ بنەمایەكی زانستی نییە، تەنیا پشت بە ئەگەرەكان بەستراوە.
لە ساڵی 2002 ە وە تاكو ئێستا توێژینەوەیان لەسەر ئەوكەسانە كردووە كە خزمی نزیكن و هاوسەرگیریان كردووە، بەڵام دەركەوتووە كە گرفتێك بۆ منداڵەكانیان نەهاتۆتە پێش. لە نێو كوردەواری خۆماندا هاوسەرگیری لە نێوان ئامۆزاكان بەرادەیەكی زۆر بووە و گرفتێكی ئەوتۆش رووی نەداوە
مشاهده: 518 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-12 | تعليقات (0)

Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  يناير 2009  »
إثثأرخجسأح
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz