الأربعاء, 2024-05-15, 2.19.53 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » يناير » 24 » سیما:
1.46.38 PM
سیما:


لە نێوان ناڵی بە زۆر بە شوودان و بزماری خیانەتدا..!!


سیما ناوی خوازراوی ئەو كچەیە كە ئێستا تەمەنی نزیكەی بیست و هەشت ساڵە، ئەم ژنە هێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە 13 بەهار باوكی بەزۆر لە برازایەكی خۆی مارەی دەكات، سیما لەمبارەیەوە دەڵێت" من هێشتا منداڵبووم و تەمەنم نەگەیشتبووە 13 بەهار و هیچم نەدەزانی باوكم بەزۆر مارەی بڕیم لە شەماڵی ئامۆزام. سیما باسی لەوەكرد كە ئەو لەبەر منداڵییەكەی نەیدەزانی شوو چییەو بەتەمای ئەوە نەبووە لەو تەمەنەدا بچێتە ژێر باری خێزان و ژن و مێردایەتییەوە. سیما دەڵێت: (لەو تەمەنەدا ئارەزووی شوكردنم نەبوو، هەروەها ئامۆزاكەم بەدڵ نەبوو بەڵام باوكم بە زۆر بەشوویدام). سیما دوای ئەوەی دەدرێت بە شەماڵی ئامۆزای باسی ژیانی خێزانی خۆی بەمشێوەیە دەكات"مێردەكەم زۆر رەزیل و دڵپیسبوو، دەمی زۆر پیسبوو، دایمە قەرزاربوو و مەسرەفی نەدەكردم، دڵی بەڕادەیەك پیس بوو گومانی لەهەمووشتێك دەكرد". سیما نزیكەی 10 ساڵ ژیانێكی پڕكێشەو گرفتی لەگەڵ مێردەكەیدا بردەسەر و دەبنە خاوەن چوار منداڵ، ئەم ژنە دەڵێت:(یانزە ساڵی تەمەنی خۆم لەگەڵ مێردەكەمدا بەفیڕۆداو بووینە خاوەن چوار منداڵ، لەو 11ساڵەدا چەندین جار بەتۆراوی گەڕامەوە بۆ ماڵی باوكم، باوكیشم هەمووجارێك بەزۆر دەیناردمەوە لای مێردەكەم".

پەیوەندی من و رەنجە
ئەو 10 ساڵە لەژیانی سیمادا هەروەكو خۆی دەڵێ لەهیچە رۆیشت و بەباداچوو" ئەو كاتەی سیماو مێردەكەی شەڕو شۆڕیان دەبوو، كوڕێكی دراوسێیان بەناوی (رەنجە) بەهانای سیماوە دەچوو و لەدژی مێردەكەی بەرگری لێدەكرد. سیما گوتی: (رەنجە) دراوسێمان بوو كوڕێكی باشبوو، هەروەها برادەری مێردەكەمیش بوو، هەركاتێك كێشەوگرفت لەنێوانماندا روویبدایە ئەو دەهاتە هانامەوەو دیفاعی لێدەكردم، رەنجە بەمێردەكەمی دەگوت: بۆچی مامەڵەی خراپی لەگەڵدا دەكەی؟، تەنانەت جارێكیان لەمێردەكەمیدا لەسەرمن" ئەم هەڵسوكەوتەی (رەنجە) ئەوەندەی دیكە مێردەكەی دڵ لەسیما پیس دەكات، بۆیە دەڵێت:كە رەنجە دیفاعی لێدەكردم مێردەكەم ئەوەندەی دیكە دڵی لێپیسكردم و دەیگوت:
(دیارە شتێك لەنێوانتاندا هەیە بۆیە دیفاعت لێدەكات)" سیما ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەم بەرگریكردنەی رەنجە لێی دەبێتە هۆی ئەوەی كە پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوان سیماو رەنجەدا دروست بێ و تەنانەت چەندین جار پەیوەندی جنسیش لەنێوانیاندا روویداوە،"مێردەكەم هیچ روویەكی خۆشی پێنەدەدام لەقسەی ناشیرین و خراپ زیاتر، هەستم نەدەكرد كەمێردمە، جگە لەقەرزاری وسووكایەتی هیچم لەمێردەكەم بەدینەكرد، هەربۆیە بەدوای یەكێكدا دەگەڕام كە خۆشمی بوێت و رێزم بگرێت، رەنجە ئەو كەسە بوو كە خەووم پێوە دەبینی بۆیە كە دیفاعی لێدەكردم هێواش هێواش دڵم چووە سەری و ئەویش منی خۆشویست، هەربۆیە پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوان من و رەنجەدا دروستبوو تا ئەو رادەیەی كە چەندین جار سێكسیشمان كرد..
جیابوونەوە لەمێرد
كاتێك پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوان سیماو رەنجەدا دێتەكایەوە، سیما ئەمە بەهەل دەزانێت بۆ جیابوونەوە لەمێردەكەی، سیما لەم بارەیەوە ئاوا دەڵێت: لەراستیدا من خۆشەویستی خۆم دۆزییەوە، بۆیە داوای جیابوونەوەم كرد لەمێردەكەم، بەڵام مێردەكەم و باوكم سەرەتا رازینەبوون، من كۆڵم نەداو سووربوم لەسەر ئەوەی كە لە مێردەكەم جیاببمەوە، مێردەكەم و باوكم كاتێك زانییان سوودی نییە هاتنە سەر رێگەكەی من و ئەوەبوو لەدادگا داوای جیابوونەوەم كردو دواجار لەیەكتری جیابووینەوەو گەڕامەوە بۆ ماڵی باوكم لەشاری (...).
دایكی سیما حەزی دەكرد كچەكەی شوو بە رەنجە بكا( لەماڵی خۆماندا من و رەنجە سێكسمان ئەنجامداوە و تابەیانی لەژوورێكدا پێكەوە خەوتووینە"..سەبارەت بەوەی كە دایكی بەمەی زانیووە یان نا، سیما گوتی: بەڵێ، دایكم دەیزانی سێكس دەكەین و ئەو دەیگوت مادام یەكترتان خۆش دەوێت چی دەكەن بیكەن، لەراستیدا دایكم پشتگیری منی دەكرد".
ناهێڵم بەئاسوودەیی بژیت
دوای ئەوەی سیما لە مێردەكەی جیادەبێتەوە، باوكی رقێكی زۆری لەسیما دەبێتەوەو بەجۆرەها شێوە مامەڵەی خراپ دەبێ لەگەڵیدا"كە لەمێردەكەم جیابوومەوە باوكم دەیگوت مادام لەبرازاكەم جیابوویتەوە دەبێ هەتا هەتایە ئێشو ئازار بچێژی و سزات بدەم و نەهێڵم بەئاسودەیی بژیت" دوای جیابوونەوەی سیما لەمێردەكەی، پەیوەندی نێوان سیماو رەنجە رۆژ لەدوای رۆژ قووڵتردەبوو و زیاتر یەكتریان خۆشدەویست و تا گەیشتە ئەو رادەیەی كە رەنجە بچێتە خوازبێنی سیما. سیما بەمشێوەیە دەیگێڕێتەوە" رۆژ لەدوای رۆژ یەكترمان خۆشدەویست، ئەوەبوو رەنجە هاتە خوازبێنیم، باوكم رازیبوو، بەڵام داوای بینینی كەس و كاری رەنجەی دەكردو دەیگوت من ژن بدەم بەیەكێك نابێ باوكی و كەس و كارەكەی بناسم؟ كێشەكەی رەنجە لەوەدابوو كە باوكی و براكانی رازینەبوون من بهێنێ لەبەر ئەوەی بێوەژن بووم، باوكیشم دەیگووت چۆن ژن بدەم بەیەكێك نەزانم ئەسڵ و فەسڵی چییە؟ كێیە" كاتێك مێردەكەی پێشووی سیما هەمووشتێك بەمامەكەی(واتا باوكی سیما)دەڵێت ئیتر ئومێدەكان بەتەواوی سەرنگون دەبن، سیما زیاتر درێژە بەمەدەداو دەڵێت"دوای چەند هەفتەیەك مێردەكەی پێشووم كەزانی رەنجە هاتووەتە خوازبێنیم، هەمووشتێكی بۆ باوكم باسكردو بەباوكمی گوت كە سیما لەبەر ئەو كوڕە لەمن جیاببووە" كاتێك باوكی سیما بەمە دەزانێ چاوی دەچێتە پشتسەری و ئەوەندەی دیكە رق و كینەی بەسەر سیمادا دەڕژێنێ و تابتوانێ فەلاقەو داركاری دەكات و تەنانەت پەلاماری چەقۆ لێدەدا تابیكوژێت، بەڵام بەهەزار حاڵ سیما لەدەستی باوكی قوتاری دەبێت. خودی سیما بەمشێوەیە باسی ئەم رووداوە دەكات:" كە شەماڵ هەمووشتێكی بەباوكم گەیاند، ئیتر باوكم چاوی سووربوو، تاتوانی لێیدام وبەچەقۆ ویستی بمكوژێت، بەڵام بەهەزار حاڵ لەدەستی رزگارمبوو"..
(دوای ئەوەی لەماڵ هەڵهاتم، خۆم گەیاندە رەنجە، ماڵی رەنجە جێگەیان نەكردینەوە، ئەوەبوو بەناچاری رەنجە خانوویەكی بۆ هەردووكمان گرت و بۆ ماوەی نزیكەی مانگێك هەردووكمان وەك ژن و مێرد پێكەوەبووین، من دەمویست تۆڵەی ئەو هەموو ئیهانەو لێدانە لەباوكم بكەمەوە، دەمویست سومعەی باوكم لەكەداربكەم كە بەزۆربەشوویدام و تەمەنی گەنجێتیمی وەكو گوڵ وەراند، سەدی وەكو باوكم دەكەمە قوربانی رەنجە كە ژیانی كڕیمەوەو لە نەهامەتی و مەرگەسات رزگاریكردم و ئومێدی بەژیان پێبەخشیمەوە، ئەمە دەردە دڵی سیمابوو كە بەقورگێكی پڕ لەگریانەوە قسەی بۆ دەكردین( حەز دەكەم باوكم ئەوە بزانێ كە ماوەی نزیكەی مانگێك بەتەنها لەخانوویەكدا لەگەڵ رەنجەدابوومەو دەیان جار سێكسمان كردووە).
ژیانێكی دوور لە لێدان
ئێستا من ماڵم بەجێهێشتووەو لەسەنتەرێكدا ژیان دەبەمە سەر و لە لێدان و سووكایەتیپێكردنی باوك رزگارم بووە، ماڵ ئەگەر وەكو زیندان بێ حاشای لێدەكەم و سەد زیندانی وەها دەكەمە قوربانی سەنتەرێكی وەها، من ناڵێم ئەم سەنتەرە هەموو شتێكە بۆمن، بەڵام خۆ هەست بە مرۆڤبوونی خۆم دەكەم و لەباوكێكی جەلادو دڵڕەق رزگارمبووە، من و رەنجە لەهەلێك دەگەڕێین بۆ ئەوەی زەواج بكەین و خێزانێكی ئاسودەو دوور لەتووندوتیژی بنیاتبنێین، ئەوەی بەلای منەوە گرنگە ئەوەیە بگەم بەرەنجەو ببمە هاوسەری، ئێستا رەنجە جاروبار دێتە سەنتەرو دەدرەدڵی خۆمان بۆیەك دەڕێژین، هەموو ئاواتێكم ئەوەیە دوور لەشارەكەی خۆم و دوور لە چاوی باوك لەگ
Views: 633 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  يناير 2009  »
إثثأرخجسأح
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz