الخميس, 2024-05-16, 4.59.29 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » يناير » 24 » ئافرەت و بازاڕكردن
1.44.30 PM
ئافرەت و بازاڕكردن


راستە ژنان ئارەزووی شتكڕینیان زیاترە لە پیاوان؟

ئەمڕۆ ژیان بەتەواوەتی لە هەموو رویەكەوە گۆڕانی سەرتاپاگیری بەسەرداهاتووە، ئەم گۆڕانانە هەموو لایەنێكی ژیانی رۆژانەمان هەر لە كاتەكانی خەو و پشوووەرگرتن و جۆروكاتی ژەمەكانمانەوە بگرە تا بە بازاڕكردن و كڕینی شتومەكی پێویستیش دەگات.
هەر بەم هۆیەشەوە دەبینین پێداویستی و خەرجییەكانی هەر خێزانێك لەچاو خێزانی پێشتر زۆر زیاتر بووە، تا وایلێهاتووە جۆرە رەفتار و هەڵسوكەوتێكی لای زۆربەی ئافرەتان دروستكردووە ئەویش ئیشتیهای شتكڕین و زۆركڕین و زێدە مەسرەف كردنە، لەمەوەیە كە زۆرجار كێشەكانی ناو خێزان لە نێوان ژن و مێرد پەیدا دەبێت و هەندێكجاریش شیرازەی خێزان و ئایندەی خێزان بە تەواوەتی هەڵوەشاوەتەوە و ژن و مێرد لێكجیابوونەتەوە لەو گۆشەنیگایەوە لە پرسی شت زۆركڕین و ئارەزووی بێ ئەندازەی بەشێك لە ئافرەتان بۆ هەمیشە چوونە بازاڕ و زێدە مەسرەف كردن، دەكوڵینەوە و چمكێكی ئەو باسە دەورووژێنین...


ئایا ئارەزووی بازاڕكردن خووی بەشێكی زۆری ئافرەتانە؟
بەگشتی زۆربەی هەرە زۆری ئافرەتان و بەشێك لە پیاوانیش ئارەزووی چوونە بازاڕ و كڕینی پێداویستییە تایبەتی و خێزانییەكانیان هەیە، ئەم ئارەزووە لای هەندێ لە ئافرەتان لە سنووری ئاسایی و دیاریكراوی تێپەڕدەبێ و بازاڕكردن دەبێتە جۆرێك لە ئارەزوو چێژ و دابینكردنی پێداویستییەكی دەروونی و دواجاریش زەرەرو و زیان گەیاندن بەخود و دارایی ماڵ و پاشانیش دەركەوتنی كێشەكان، بەڵام ئایا بەڕاستی زۆرێك لە ژنان بازاڕكردن لایان تەنیا تێركردنی حەزێكی كەسی و دەروونیانە...
با سەرەتا بیروڕای هەندێ پیاو وەربگرین ئینجا بیروڕای هەندێ ئافرەتیش بخەینەڕوو.
سەرەتا(فەرحان رەشید) كە فەرمانبەرە و مووچەیەكی دیاریكراوەی هەیە و دوای دەوامی فەرمانگەش كارێكی تایبەت دەكات، دەڵێ فەرمانبەر دیارە كە مووچەكەی لە مانگێكدا دیاریكراوە، جا ئەگەر كرێچیش بێت ئەوە دەبێت دوای دەوام كارێكی ترش بكات بۆ ئەوەی بتوانێ ماڵ و منداڵی بەخێو بكات، جا لەو روانگەیەوە دەبێ بە گوێرەی داهاتی خۆشی خەرجییەكانی رێك بخات،ناشێ خەرجییەكانت لە داهاتی مانگانەت زیاتر بێت، ئەگەر نا تووشی قەرزوقۆڵە دەبیت و كێشەت بۆ دروست دەبێت، سەبارەت بە خۆشم هاوسەرەكەم بەڕاستی هەرگیز لە سنووری داهات و موچەكەمان زیاتری مەسرەفی نەكردووە و ناشیكات، بەڵكو بەپێچەوانەوە ئەو بەمن دەڵێ تۆ دەست بە خەرجییەوە ناگری.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا من ژنی زۆربەی دراوسێكانم بینیوە بێ شومار پارە خەرج دەكەن و زۆرجاریش لە شتی ناپێویست و بێ بەهاش خەرجی دەكەن، یەكێ لە دراوسێكانمان پیاوەكەی زۆر هاوڕێمە ئەو كابرایە شەو و رۆژ دادوبێدادیەتی لەدەست زێدەخەرجی ژنەكەی، زۆر جار بە من دەڵێ: فەرحان ئەمڕۆكە چۆتە سەر ئەو دەستگێرە شتفرۆشەی كە چەند رۆژێك جارێك دێتە كۆڵانەكەمان بایی نیوەی مووچەكەم بەس شووشەواتی كڕیوە كە هیچ پێویستیشمان پێی نییە و لەوانیش باشترم بۆ كڕیوە، هەروەها هەفتەی رابردوو سێ كراسی كڕیوە هەموو بەسێ و چوار قات تەنیا بۆ ئەوەی بڵێ منیش ئەوەم كڕیوە.
بەهەرحاڵ بەڕای من زۆربەی ژنان بە مەسرەفن و پارە زۆر خەرج دەكەن و خەرجكردنەكەشیان لە جێگەی خۆی و پێویست نییە.
ئارەزووی شتكڕین
(هاوار عەبدولرەزاق) لەو بڕوایەدایە رێكلامی رادیۆ و تەلەفزیۆنەكان و سوپەرماركێتەكان هۆیەكی كاریگەرن بۆ هاندانی و وروژاندنی ئارەزووی شتكڕین لای ئافرەتان، ئەمەش وایكردووە كە بازاڕكردن و پارە خەرجكردن جۆرێك لە كات بەسەربردن و تام و چێژ ببەخشێت، بێگومان بچیتە هەر سوپەرماركێتێكیش بەبێ كڕینی كۆمەڵێك شتی گرانبەها و ستۆك و كەلوپەلی خراپ نایەتە دەرەوە.
(موكەرەم حوسێن) بەدەست زێدەمەسرەفكردنی ژنەكەیەوە گیری خواردووە، تائێستا وەكو خۆی دەڵێ، چەندین جار بۆتە شەڕ و ناخۆشی گەورە لە نێوانیان، ئەو لەو بارەیەوە دەڵێ: من و برایەكم كە ناوی(كاروان)ە پێكەوە خانوویەكمان بەكرێ گرتووە و خێزانی من و خێزانی ئەو خوشكی یەكن، هەردووكیان بەوە ناسراون كە پارە زۆر خەرج دەكەن و هەردووكیان تاكە ئارەزوویان چوونە بازاڕ و شتكڕینە، ئینجا ئایا ئەوەی كە دەیكڕن پێویستە یان نەء، ئەوە بەلایانەوە گرنگ نییە، دەستگێڕ دێتە كۆڵان و بەردەرگا شتدەكڕن، دەچنە بازاڕ شت دەكڕن، دەچنە ناو سوپەرماركێتەكان هەر دەكڕن، چ سوودی هەیە ئەو ئارەزووی شتكڕینە، نازانم بەبڕوای من لە زیان زیاتر هیچی تری نییە، ئەمە نیشانەی بێ بەرنامەی لە پارە خەرجكردن وپارە پاشەكەوتنەكردن و چۆنیەتی رێكخستنی باری دارایی و داهاتی خێزان، دەگەیەنێت، ئینجا من ئەوەی كە خێزانم شتێك بكڕێت، خوشكەكەشی دەبێ بیكڕێ، بەپێچەوانەشەوە هەروایە زۆر جار قەرزار بوویمەوە، زۆر جار پارەم لێبڕاوە و چاوەڕێی هاتنە دەستی بڕە پارەیەكم كردووە.
هەر لەبەر ئەوەش چەندین جار بۆتە ناخۆشی و ناكۆكیمان، جاری وا هەبووە بەهەفتە پارەم لەماڵ دانەناوە و بۆ كەلوپەل و كەرەستەی مەسرەفی رۆژانە خۆم كڕیومە و هێناومەتەوە ئیدی هەر من وانیم، زۆر خێزانی دیكەش هەن هەمان گرفتی منیان لەگەڵ خێزانەكانیان لەسەر زێدەخەرجكردن هەیە.
هەموو ئافرەتێك زێدەخەرجكەر نییە
لەگەڵ ئەوەی كە بەشێكی زۆر ئافرەتان ئەوە پشتڕاست دەكەنەوە كە رێژەیەكی زۆری ئافرەتان زێدەخەرجكەرن، بەڵام لەوەی كە گشتگیری بكەیت بەسەر هەموو ئافرەتاندا نەخێر، (شلێر حەمەد) لەو قەناعەتەدایە كە بارودۆخ و سەردەمەكە وایە، ژنی كردۆتە كەسێكی مەسرەفكەر، ئەگەر نا زێدەخەرجكردن بەشێك نییە لە سروشتی ئافرەتان ئەو دەڵێ: من بۆ خۆم قەت زێدەخەرجكەر نەبوویمە، كچەكانیشم هەروان بەپێچەوانەی كچەكانم كوڕەكانم زۆربەیان پارە بەلێشاو خەرج دەكەن، راستە زۆر ژن هەیە ئەوەی پیاوەكەی بە هەفتەیەك یا مانگێك پەیدای دەكات، ئەو بە نیوكاتژمێر و بگرە بەدە خولەك بە هەدەری دەدات، بەڵام ژن هەیە، بەكاریگەری چاولێكەری، خۆبادان وخۆنیشاندان و سەرنجڕاكێشان شتی بێسوود یا ناپێویست یان گرانبەها دەكڕێت، ئەوە چییە چونكە ژنی براكەی، یان خوشكی مێردی، یان دراوسێكەی و فڵان و فیسار، ئەو شتەی كڕیوە و ئەویش بۆیان دەردەخاو دەسەلمێنێ كە وەكو ئەوانە و لەوان كەمتر نیە و شتەكەی كڕیوە.
ژنیش هەیە هەر بە سروشتی خۆی دەستبڵاوە و پارەلەلای گیر نابێ جا ئەو دەستبڵاوییەی لەشتی باشدایە یان شتی بێكەڵك ئەوە لە ئافرەتێكەوە بۆ یەكێكی تر دەگۆڕێ.
ژنی تریش هەیە لە رقی مێردەكەی یان خەسووی یان دشەكەی(خوشكی مێردی) زێدەخەرجی دەكات، هەشە بەڕاستی پێداویستییەكانی ناوماڵی زۆرە، میوانی زۆرە، یا خێزانێكی قەرباڵغ و گەورە و بەخەرجن.
(فادیە عوزێر) بڕوای وایە چاولێكەری و ماندوو نەبوون هۆكارێكی راستەوخۆن لەوەی هەندێك ئافرەت زۆر بە ئاسانی پارەی بندەستیان بەبێهودە خەرج بكەن.
ئەو دەڵێ: ئەگەر ژنێك وەزیفەی نەبێ یان بە ماندووبوونی خۆی داهاتێك بۆ خێزانەكەی پەیدا نەكات، حەتمەن قیمەتی ئەو پارەیەش نازانێ كە بە ئاسانی دێتە دەستیان.
بەڕای (شارا عیرفان) چاولێكەری و ورووژاندنی رێكلامەكان و باوبونی و زۆربوونی سوپەرماركێتەكان هۆیەكن لەوەی كە ئافرەت روو لە شتكڕین و بازاڕكردنی بەردەوام بكات، ئەو دەڵێ: دەچییە هەر كوێ و تەماشای هەر كوێیەك دەكەی، رێكلامی كەلوپەل و كاڵایە، ئەم رێكلامانە و ئەم هەموو شتومەك هاوردنە بێ شومار و بێ سانسۆرە، ئەو چاولێكەرییەی هەموومانی گرتۆتەوە، ئەو بەكاربردنە زۆرەی كە هەموومان دەیكەن، ئەوانە هۆی راستەقینەن كە نەك هەر ئافرەتان بەڵكو پیاوانیش لە رادەبەدەر مەسرەفكەربن، بەڵام دیارە ئافرەتان زێتر و زیاتر مەسرەف دەكەن، ئەمە بەڕای من سروشتی كۆمەڵگەی بەكاربەری بێ بەرهەمە، ئێمە خەڵكێكی بەكاربەرو بێ بەرهەمین دەبا ژنەكانمان ببنە هێزی كار لە بواری پیشەسازی، دەبا خۆیان بەتەنیا ئەركی مەسرەفەكانی ماڵ و بەخێوكردنی منداڵ بگرنە ئەستۆ، جا بزانە نیواونیو بڕی خەرجكردنیان كەم دەكەنەوە یان نەء
Views: 640 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  يناير 2009  »
إثثأرخجسأح
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz