السبت, 2024-11-23, 6.42.29 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » يناير » 05


كچێك : پێم شه‌رمه‌ له‌ به‌رده‌م باوك‌و براكانم سه‌یری ئه‌م كلیپه‌ بكه‌م.


كوڕێك: ئه‌م كلیپه‌ دیاریه‌كی جوانه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ‌ ژیانیان خۆش بوێ‌.

هێلا هۆپ ناوی یه‌كه‌مین ئه‌لبومی گۆرانی (ده‌شنێ‌)یه‌، وه‌ كلیپی (هێلا هۆپ)یش یه‌كه‌مین به‌رهه‌می ناوبراوه‌، دوای نیشاندانی ئه‌م كلیپه‌ لێره‌‌و له‌وێ‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی جیا جیای هه‌بوو، كه‌سانێك پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ داهێنان‌و گۆڕانكارییه‌كی هونه‌ری سه‌رده‌میانه‌یه‌ كه‌سانێكیش پێیان وایه‌ ئه‌م كلیپه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵا داب‌و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا ناگونجێ‌، بۆیه‌ نواڵه‌ی نوێ‌ به‌ پێویستمان زانی بۆچوو ... درێژه‌
مشاهده: 604 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-05 | تعليقات (0)



هونەرمەندی ناوداری عێراقی كازم ئەلساهر لە نوێترین دیمانەی تەلەفزیۆنیدا دانی بەوە نا كە خیانەتی لە ئافرەتێك كردووە كە كاتی خۆی خۆشیویستووە، كازم دەربارەی ئەمە دەڵێت: پیاو زۆر بە ئاسانی خیانەت دەكات، چونكە ئەمە لە ناخیدا هەیە، بە پێچەوانەوە ئافرەت ئەوەی خۆشی بووێت بە هەموو شێوەیەك ئەو خۆشەویستییە دەپارێزێ و گوتیشی: من ئێستا بۆ خۆم بیر لە ژنهێنان ناكەمەوە بەڵكو دەمەوێ كوڕەكەم ژن بهێنێت و ژنهێنانەكەشی بە ئازادی و بە ویست و ئارەزووی خۆی بێت.
سەبارەت بە سیاسەتیش كازم ئاماژەی بە سەردەمی دوای رووخانی رژێمی سەدام كرد و گوتی: سەردەمی سەدامی بۆ من زۆر خۆش بوو، بەڵام وەك زۆربەی زۆری وڵاتە بیانی و عەرەبییەكان ئازادی نەبوو هەرچەندە بانگەشەی دیموكراسیش دەكەن و ... درێژه‌
مشاهده: 585 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-05 | تعليقات (0)



كچێكی تەمەن 16 ساڵان بووم و دوو خوشكم هەبوو كە هەردوكیان لەخۆم گەورەتربون، باوكم كادیرێكی بەرزی حیزبێكی عیلمانیەو دایكم ژنی ماڵەوەیە. ماڵمان بەردەوام جمەی دێت لە میوان، كادیر و پێشمەرگە و برادەرەكانی ئەو حیزبەی كە باوكمی لێیە یەكێكە لەو حیزبانەی كە بەردەوام بانگەشەی ئازادی و دیموكراسی دەكات، بەڵام هەڵسوكەوتەكانی باوكم، بیروباوەڕو رەفتارەكانی باوكم وەكو ئەوە وایە لە لایەنێكی توندڕەوی سەلەفی و دواكەوتووبێت، لە پۆلی سێی ناوەندی بووم، رۆژێكیان وەكو عادەتی هەمیشەی دەچووم بۆ قوتابخانە، لەرێگەی قوتابخانە بۆ یەكەمجار شەماڵم بینی، ئەمە بووە سەرەتای یەكتربینینی من و شەماڵ. چەندین جار لەرێگەی قوتابخانەدا شەماڵ چاوەڕیی دەكردم و لەدورەوە یەكترمان دەبینی، دوای چەندین بینین خۆشەویستییەكی قووڵ لەنێوان من و شەماڵدا دروستبو ... درێژه‌
مشاهده: 510 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-05 | تعليقات (0)




ئەو عاشقەی لە شەوێكی بێ دەنگدا بەرنامەی مەرگی بۆ خۆی دانا...
گەیشتن بە هیوا و ئاواتەكان ژیان خۆشتر و جوانتر دەكەن، بەتایبەتی ئەو ئومێد و هیوایەی كە بە رۆژ و شەو مرۆڤ هەوڵی بۆ دەدات، دەبێت مرۆڤ لەم دنیایەدا هەتا مردن بە ئومێدەوە بژی پەنا نەباتە بەر خۆكوشتن و خنكاندن و سووتاندن، راستە لەم رۆژگارەدا مرۆڤی خراپ زۆربووە، دەزانین هەندێ لە كوڕان بە هەر شێوەیەك بێت هەوڵدەدەن بۆ فریودانی كچان، بەڵام ناشبێ چاومان تەنیا خراپییەكان ببینێ، ئێمە دەڵێین پێكهێنانی ژیانی هاوسەرێتی لە رێگە یەكترناسین و خۆشەویستییەوە سەركەوتووترە نەوەكو لە رێگەی تەقلیدی، بەداخەوە هەندێ لەگەنجان ئەمە بە هەل دەزانن، بۆ گەیشتن بە هەندێ ئامانجی گڵاو، دەرئەنجامیش زۆر رووداو و ... درێژه‌
مشاهده: 624 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-05 | تعليقات (0)

Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  يناير 2009  »
إثثأرخجسأح
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz