Main » 2009 » يناير » 5 » كازم ساهیر:سەردەمی بەعس بۆ من باشتر بوو
3.15.22 PM كازم ساهیر:سەردەمی بەعس بۆ من باشتر بوو |
هونەرمەندی ناوداری عێراقی كازم ئەلساهر لە نوێترین دیمانەی تەلەفزیۆنیدا
دانی بەوە نا كە خیانەتی لە ئافرەتێك كردووە كە كاتی خۆی خۆشیویستووە،
كازم دەربارەی ئەمە دەڵێت: پیاو زۆر بە ئاسانی خیانەت دەكات، چونكە ئەمە
لە ناخیدا هەیە، بە پێچەوانەوە ئافرەت ئەوەی خۆشی بووێت بە هەموو شێوەیەك
ئەو خۆشەویستییە دەپارێزێ و گوتیشی: من ئێستا بۆ خۆم بیر لە ژنهێنان
ناكەمەوە بەڵكو دەمەوێ كوڕەكەم ژن بهێنێت و ژنهێنانەكەشی بە ئازادی و بە
ویست و ئارەزووی خۆی بێت.
سەبارەت بە سیاسەتیش كازم ئاماژەی بە سەردەمی دوای رووخانی رژێمی سەدام
كرد و گوتی: سەردەمی سەدامی بۆ من زۆر خۆش بوو، بەڵام وەك زۆربەی زۆری
وڵاتە بیانی و عەرەبییەكان ئازادی نەبوو هەرچەندە بانگەشەی دیموكراسیش
دەكەن و گوتیشی من بە كەڵكی ئەوە نایەم ببم بە سەرۆك كۆماری عێراق، چونكە
ئەم پۆستە پێویستی بە پیاوێكە رۆشنبیر و سیاسیەتمەدار بێت و لە
بەڕێوەبردنیش شارەزایی هەبێت.
|
Views: 586 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|