الأربعاء, 2024-11-27, 11.16.02 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » يناير » 08

هاوسەرگیری
لە ئێوارەیەكی زۆر سارددا لە دەرگای حەوشەماندا كاتێك چووم دەرگا بكەمەوە سەیرم كرد هاوڕێییەكی باوكمە لە سەردەمی رژێمدا هاوڕێی سەربازی بووە، فەرمووم لێكرد كە بێتە ژوورەوە، بەڵام نەهات گوتی هەندێك كارم بە باوكتە، منیش بانگی باوكم كرد و چوو بۆ لای هاوڕێكەی. پاش دوو هەفتە جارێكی دی كاك مەحمود هاتەوە بۆ ماڵمان، ئەمجارەیان هاتە ژوورەوە زۆر دانیشت لەمیانی قسەكردنیدا بە باوكمی گوت بۆچی ئەم كچەمان نادەیتێ بۆ (ئەحمەد)ی برام خۆت دەزانی كە لە دەرەوەی وڵاتە و باری ئابووریشی زۆر باشە، ئێمەش لەو كاتەدا واتە لە ساڵی 1995 دا باری ئابووریمان زۆر خراپ بوو لە خوامان دەویست كە خوا رەحمان پێبكات و ئابووریمان كەمێك باش بێت، هەژاری ئێمە لە رادەبەدەر بوو تەنانەت سەرجەم خێزانەكەمان دەچووین گەنمان كۆدەكردەوە، باوكم تەمەنی زۆر بوو نەیدەتوانی هەموو كارێك بكات دوو برام هەیە و براكانیشم زۆر منداڵ بوون نەیاند ... درێژه‌
مشاهده: 610 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-08 | تعليقات (0)



هەر كەسێك لە ئێمە لە گەڵ دەوروبەرەكەیدا بە جۆرە پەیوەندییەك پێكەوە بەستراوینەتەوە، كە ئەم پەیوەندییەش بە پێی شێوازی پەروەردە كردنمان و ئاستی رۆشنبیری و كەسایەتی ئەو تاكە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت،لە چوارچێوەی ئەم پەیوەندیانەدا لێبوردن دەبێتە خەسڵەتێك و دواتر لە سەر بنەمای ئەو خەسڵەتە كەسەكان جیا دەكرێنەوە،لە بەرامبەر هەر هەڵەیەك یاخود خیانەتێك كە بەرامبەرمان دەكرێت ئەگەر هاتوو لێبوردن لە ئاسۆی هزر و بیركردنەوەمان كشایەوە ئەو كات رق پانتایی ژیانمان داگیر دەكات، بەڵام لە كاتێكدا كە بە لێبوردن شەپۆلە تاڵەكانی ژیان كەمكەینەوەو بتوانین تاوانباران بە دادگای ویژدان بسپێرین بۆچی بە رق و تۆڵە ژیان قێزەون بكەین و ئایندەی كەسانی تریش پڕ بكەین لە ترس و گومان و تۆقاندن؟،بۆ نموونە لە ئەزموونی ژیانی ئاسۆدا لێبوردن بە دی دەكەین لە بەرامبەر گەورەترین خیانەتی هاوسەرەكەیدا كە ئەویش نوستنە لە ئامێزی ... درێژه‌
مشاهده: 823 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-08 | تعليقات (0)


دیاردەی پڕوپاگەندە و قسەوقسەڵۆك رۆژانە لێرەو لەوێ بەر گوێمان دەكەوێ، زۆرجاریش بەمەبەستی ناو زڕاندن و ئیرەیی بردن بە یەكترییە، هەنوكەش ئەم دیاردەیە بەشێوەیەكی فراوان خزاوەتە نێو ناوەندەكانی خوێندن و بەتایبەتیش كۆلێژ و پەیمانگاكاندا لە كاتێكدا ئەو ناوەندانە شوێنی پێگەیاندنی، تاكەكان بۆ كۆمەڵگا هەروەكو(سۆنیا عەبدولڕرحمان)ی قوتابی كۆلێژ دەڵێت: كاتێ قوتابی دێت بۆ زانكۆ دەبێ فێری ئەوە ببێ چاكە و خراپە لێك جیابكاتەوە، چونكە ئەو دەبێتە رێ نیشاندەری تاكەكان لە دەرەوەی زانكۆ، ئەمەش كێشەیەكی دیكەیە زۆر جار ئێمەی كچان تووشی ترس دێین نەوەك قسەمان بۆ هەڵببەسترێت، چونكە حاڵەتی لەو جۆرەمان زۆر بینیووە كە جێگەی داخن لە شوێنێكی وەكو زانكۆ ئەو شتانە هەبێ، كەواتە دەبێ ئەوانەی دەرەوەن چ بكەن و بڵێن؟ پێم وایە نابێ گلەیی لە خەڵكی سادە بكەین.
ئا: دڵگەش مزوری

كوتلە و كوتلەكاری كوڕان و كچان
(دلاوەر فەتاح) كە ... درێژه‌
مشاهده: 615 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-08 | تعليقات (0)


كەم نین ئەوپیاوانەی كە تا لەكوردستان بوون هەرچی توانایان هەبوو،هەموو هەوڵێكیاندا، چی پارەو پولیان هەبوو، هی خۆیان و خێزانەكانیشیان بەخەرجیاندا تا بگەنە ئەوروپای بەهەشتی سەرزەمین، لێرەش لە كوردستان، دایك و باوك و ژن و منداڵەكانیان بە یەكجارەكی لەبیركرد، ئەمجۆرە بەسەرهاتانە راستە تاڵ و سوێرن، راستە بەئێش و ئازارن و زۆر سەیرو نامۆ دێنە بەرچاو و زەین، بەڵام راستەقینەشن و لێرە لەم وڵاتەدا روویانداوە، ئەم بەسەرهاتەش بەسەرهاتی سەر هەڵگرتنی پیاوێكی خاوەن ژن و سێ منداڵە، كە دوای سێزدە ساڵان لە بەجێهێشتنیان كەچی ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئاوڕی لێنەدانەوە و خۆی نەكردەوە بە خاوەنیان چۆن رۆیشت و بەجێیانی هێشتن هەر ئاوا رۆیشت.


رۆژی ئۆغركردن
نەوال خێزان و هاوسەری ئەو پیاوەیە كە باسی دەكەین ناوی (كارزان)ە، ئەم ژنە لەتەمەنی 19 ساڵی مێردی بە (كارزان) كردووە، تەنها سێ منداڵی لێبووە دوو كچ و كوڕێك (ن ... درێژه‌
مشاهده: 595 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-08 | تعليقات (0)



هێشتا لە زۆر شوێنی ئەم وڵاتەی ئێمەدا رێوشوێنەكانی مارەكردنی ژن، رێوشوێنی نەریت و رەگ و ریشەیان بۆ دابوونەریتێكی دواكەوتووانە دەگەڕێتەوە، لەم دەڤەر و ناوچانە پیاو باڵادەست و خاوەن بڕیاری تاكڕەوانەیە جا كاتێك هەڵەیەكیش دەكات زۆرجاران ئافرەتەكە باجی هەڵەكە دەدات، لەو هەڵانەش مارەكردنی كچی تەمەن بچووكە، ئەم بەسەرهاتەی كە لێرە دەیگێڕینەوە رێك و راست ئەم لایەنە دەسەلمێنێ و بەڕاستیش بەسەر كچێكدا هاتووە كە ئێستا تەمەنی (21) ساڵانە، ئەم كچە لە تەمەنی هەشت ساڵان لە پیاوێك، كە زۆر لە خۆی گەورەتر بووە مارە دەكرێت، هۆی مارەكردنەكەی بۆ چارەسەر كردنی كێشەیەكی خێزانی كابرا بووە، دواتر كابرا دەبێتە مۆتەكەو بە ملی كچەوە دەنووسێت و دوای مشتومڕێكی زۆر ، یەكلایی دەكرێتەوە و بە كابرا تەڵاق دەدرێت...


سوێند بە تەڵاق خواردن
شەڕ و دەمەقاڵەی نێوان ژن و مێرد لە كۆمەڵگەی ئێمە شتێكی ئاساییە و رۆژانە لای زۆر ... درێژه‌
مشاهده: 627 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-01-08 | تعليقات (0)

Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  يناير 2009  »
إثثأرخجسأح
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz