Main » 2009 » يناير » 5 » هێلاهۆپ له نێوان قبوڵا كردن‌و ره‌خنه‌ی كۆمه‌ڵگا
3.29.46 PM هێلاهۆپ له نێوان قبوڵا كردن‌و ره‌خنه‌ی كۆمه‌ڵگا |
كچێك : پێم شه‌رمه له به‌رده‌م باوك‌و براكانم سه‌یری ئه‌م كلیپه بكه‌م.
كوڕێك: ئه‌م كلیپه دیاریه‌كی جوانه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ژیانیان خۆش بوێ.
هێلا هۆپ ناوی یه‌كه‌مین ئه‌لبومی گۆرانی (ده‌شنێ)یه، وه كلیپی (هێلا
هۆپ)یش یه‌كه‌مین به‌رهه‌می ناوبراوه، دوای نیشاندانی ئه‌م كلیپه
لێره‌و له‌وێ ده‌نگدانه‌وه‌ی جیا جیای هه‌بوو، كه‌سانێك پێیان وایه
ئه‌مه داهێنان‌و گۆڕانكارییه‌كی هونه‌ری سه‌رده‌میانه‌یه كه‌سانێكیش
پێیان وایه ئه‌م كلیپه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵا داب‌و نه‌ریتی
كۆمه‌ڵگا ناگونجێ، بۆیه نواڵه‌ی نوێ به پێویستمان زانی بۆچوونی چه‌ند
كه‌سێكی جیا جیای نێو كۆمه‌ڵا وه‌ربگرێت له شاری هه‌ولێر‌و سلێمانی كه
ئه‌مه‌یان وه‌ك به‌دوا داچونێكه سه‌باره‌ت به كلیپی (هێلا هۆپ)ی
ده‌شنێ.
هێشوو جلال له شاری سلێمانی/ پێی وایه ئه‌م كلیپه‌ی ده‌شنێ هاوگونجاوی
سه‌رده‌مه، چونكه ئێستا قۆناغ قۆناغی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵگا‌و كردنه‌وه‌ی
ده‌رگا داخراوه‌كانی هونه‌ره، كه ئافره‌تان به‌ترسه‌وه به‌ره‌و ئه‌م
ده‌رگایانه ده‌چن، بۆیه به بۆچوونی (هێشوو جلال) ئه‌مه نیشانه‌ی
بوێری‌و ئازایی (ده‌شنێ)یه كه ئه‌م كلیپه جوانه‌ی پێشكه‌ش به بینه‌ری
كورد كردووه بۆیه ئه‌و قبوڵی ئه‌م جۆره كارانه ده‌كات‌و له‌رێگه‌ی
نواڵه‌ی نوێ وه په‌یامی ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی ده‌شنێ ده‌كاتن.
ته‌رزه عه‌لی كه قوتابی زانكۆی سلێمانییه سه‌باره‌ت به‌م كلیپه رای
وایه كه تا راده‌یه‌كی زۆر (ده‌شنێ) سنوره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی
بڕیوه‌و لای خه‌ڵك هه‌رگیز ئه‌م جۆره كارانه قبوڵا ناكرێ بۆیه
ناوبراو پێی وایه ئه‌مه كارێكی نه‌شیاو‌و نه‌گونجاوه كه ئافره‌تی كورد
به‌م شێوه‌یه خۆی نمایش ده‌كات له كاتێكدا ده‌كرا به شێوه‌یه‌كی
هونه‌ری جوانتر پێشكه‌ش بكرابوایه بۆیه ئه‌م كلیپه قبوڵا ناكات‌و
ده‌ڵێ پێم شه‌رمه له‌نێو خێزان به‌گشتی‌و تایبه‌ت باوك‌و برا سه‌یری
ئه‌م كلیپه بكه‌م.
(جه‌زا تۆفیق ره‌حمان)یش كه كاسبكارێكی شاری سلێمانیه كه پرسیارمان
سه‌باره‌ت به‌م كلیپه لێ‌كرد ئه‌ویش بێزاری خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌م
كاره‌ی هونه‌رمه‌ندی ناوبراو چونكه بۆچوونی ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك
كۆمه‌ڵگا قبوڵی ئه‌وه ناكات كه ئافره‌تی كورد‌و ئافره‌تی شاره‌كه‌ی خۆی
به‌م شێوه نه‌شیاوه جه‌سته‌ی خۆی نمایش بكات له به‌رده‌م هه‌موو دنیا.
مامۆستا سیروان قه‌ره‌داغی/ كه مامۆستای یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شاری
سلێمانیه/ به‌م شێوه‌یه رای خۆی ده‌ربڕی: ئه‌م ته‌وه‌ره‌ی كه نواڵه‌ی
نوێ ئاماده‌ی كردووه شتێكی چاك‌و گرنگه تا خودی هونه‌رمه‌نده‌كان بزانن
ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌و كاره‌ی كه ده‌یكه‌ن تێیدا سه‌ركه‌وتوو بوونه یاخود..
نا؟ بۆیه به بۆچوونی من ئه‌و كاره‌ی ده‌شنێ هه‌ڵه‌یه‌ك بوو به‌سه‌ر
هونه‌ری كوردیدا تێپه‌ڕی هه‌ڵه‌یه‌كی تریشه كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن
ئاوا به به‌رده‌وامی په‌خشی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌م كاره ده‌بێته
دیارده‌یه‌ك‌و هونه‌رمه‌ندانی تر لاسایی ده‌كه‌نه‌وه. دایكی هیوا/ وه‌ك
ئافره‌تێكی ماڵ پێی وابوو مرۆڤ ئازاده له هه‌ر بیركردنه‌وه‌و كارێك كه
ده‌یكات ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی (ده‌شنێ)ێش هیچ به‌ده‌رنییه له‌و كلیپانه‌ی
كه ده‌كرێ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌شنێ یه‌كه‌م جاره گۆرانی ده‌ڵێ‌و خۆشی
كچێكی بزێۆ‌و چاڵاكه بۆیه خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه تێی ده‌ڕوانێ‌و
بیركردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌یه ئه‌گینا كلیپه‌كه جوانی‌و ناسكی
ئافره‌تی تێدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. بۆیه دایكی هیوا ده‌ڵێ هیوادارم
كچانی تریش هاوشێوه‌ی ده‌شنێ بتوانن به‌رهه‌می نوێ‌و جوان پێشكه‌ش به
جه‌ماوه‌ر بكه‌ن.دڵدار جه‌عفه‌ر وه‌ك گه‌نجێكی شاری هه‌ولێره پێی وایه
گه‌نجی كورد مه‌حرومه له خۆشیه‌كانی ژیان، گه‌نجی كورد هه‌ر له
دووره‌وه سه‌یری جوانیه‌كان ده‌كا‌و ده‌ستی ناگاتێ بۆیه (ده‌شنێ) ئه‌م
كلیپه‌ی كرده دیاریه‌كی جوان بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌یانه‌وێ ژیانیان خۆش
بوێ، ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌یانه‌وێ له وڵاتێكی خۆشه‌ویستیدا به نیگای
جوانه‌وه سه‌یری شته جوانیه‌كانی ده‌وروبه‌ر بكه‌ن بۆیه دڵدار ده‌ڵێ
ده‌شنێ به‌م كلیپه‌ی توانی هه‌نگاوێكی تر بهاوێ له‌و هه‌نگاوه
جوانانه‌ی كه كاری بۆ ده‌كات له بواری هونه‌ر‌و راگه‌یاندن ئه‌مه‌شیان
شتێكی ئاساییه‌و ده‌بێ كۆمه‌ڵگا به ئاسایی وه‌ری بگرێ.
جوان ره‌حمان كه كچه قوتابیه‌كی زانكۆی سلاحه‌دینه له شاری هه‌ولێر
پێی وابوو ده‌شنێ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ تێكدانی عه‌قڵیه‌تی
كۆمه‌ڵگا كاری كردووه هه‌روه‌ك له به‌رنامه‌ی (بێ كۆنتروڵا) وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وا شتێكی باش بوو
|
Views: 605 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|