السبت, 2024-11-23, 7.18.23 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » ديسمبر » 16


من ناوم بێگەردە ، دانیشتووى شارى هەولێرم ، سەرەتاى ژیانم زۆر سەخت بوو ، لە خێزانێکى هەژار لە دایک بووم ، باوکم بە نەخۆشى ژێرپەنجەى خوێن گیانى لەدەست دا ، دایکم ئەرکى باوکیشمى گرتبۆ ئەستۆى خۆى ، بۆ بەدەست هێنانى ژیانى من و خوشک و برا بچوکەکەم گشت کارێکى دەکرد ، نانى بە کرێدەکرد بۆ خەڵکى ، یاخود فەرشى بە کرێ بۆ ماڵان دەشورد ، بۆ ئەوەى ئێمە پێبگەیەنێت ، هەر لە دواى مردنى باوکم نەهامەتیەکانى ئێمە دەستى پێ کرد ، زۆر نەدار بووین ، لە خانویەکى بەکرێ دابووین و کە زۆر جار دەبوایە لە مەسروفى ڕۆژانە نەخۆین و بیخەینە سەر کرێى خانوو ، لەگەڵ ئەو هەموو نەهامەتیانەش من هەرگیز ڕەشبین نەبووم ، زۆر هەوڵم بۆ خوێندن ئەدا تاوەکو لە پاشەڕۆژدا بتوانم خێزانەکەم لە هەژارى ڕزگار بکەم ، لە گشت قۆناغەکانى خوێندنم پلەى یەکەمم بەدەست هێنا ، بەڵام لە شەشەمى زانستى علوم فیزیام بۆ هاتەوە ، بەر لەوە ... درێژه‌
مشاهده: 688 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-12-16 | تعليقات (0)



عومه‌ر جه‌لال

نیگایه‌كى له‌ نێو دوكه‌ڵى جگه‌ره‌كه‌ى ده‌ستمدا به‌ جێماوه‌ ، زۆر سات به‌ خه‌یاڵى رۆژانى پۆله‌كانى زانكۆ رامانێك ده‌مباته‌وه‌ بۆ ئه‌ودیوى خه‌نده‌ شه‌رمنه‌كانى ئه‌و و گوناهه‌ سپییه‌كانى خۆم، ئه‌و كتێبێك بوو زه‌رد وه‌ك ره‌نگى به‌جێماوى من له‌ ژیان،  په‌ڕه‌كانى بۆنى ته‌نهایى منى لێده‌هات له‌ساتى گڕ گرتندا، شه‌پۆله‌كانى ئاو به‌و هه‌موو ساده‌ییه‌وه‌ نه‌ده‌گه‌یشته‌ شه‌پۆله‌كانى ئه‌و له‌ ساتى توڕه‌بووندا،  من له‌ سه‌ره‌تاى ناسینى ئه‌وه‌وه‌ به‌شه‌رمه‌وه‌ ئاو ده‌خۆمه‌وه‌ و له‌به‌رده‌م باراندا وه‌ك به‌رد خۆم رووتده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ په‌شیمانى، ئه‌و په‌ڕاوه‌م وه‌ك كتێبێكى پیرۆز هه‌ڵگرتووه‌ و كه‌ به‌ده‌ست خه‌تى ئه‌و نووسراوه‌ چه‌نده‌ رقم له‌ عه‌شقه‌، به‌رگى ئه‌و (میترۆیه‌م) له‌ته‌ك وێنه‌ شه‌رمنه‌كانمدا هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ ئه‌و بۆ یه‌كه‌م جار پیشكه‌شمى كرد.
من كه‌سێكى به‌جێماو ل ... درێژه‌
مشاهده: 1081 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-12-16 | تعليقات (0)



ئه‌میر زه‌نگه‌نه‌


هه‌موو ژیانم خستبووه‌ گه‌رِ ته‌نها بگه‌م به‌ و ئاواته‌ی  له‌ دڵی من دایه‌و وه‌كو هه‌موو كه‌سێكی ئه‌م زه‌مینه‌ به‌خته‌وه‌رو به‌ ئومێده‌وه‌ بژیم . كاتێك هه‌رزه‌ كاربووم ژیان لام گرنگ نه‌بوو كه‌ چۆن رِه‌فتاربكه‌م وه‌لێ ئه‌وه‌ گرنگ بوو كه‌ خۆش بژیم و هه‌ست به‌ به‌ر پرسیاره‌تى نه‌كه‌م . وامدانا بوو كه‌ من پاڵه‌وانم ته‌نیا منم له‌م ژیانه‌دا . له‌ ته‌مه‌نێكدا بووم نه‌مده‌زانى عه‌شق چیه‌و خۆشه‌ویستى چۆنه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ له‌ فه‌رهه‌نگیشم دانه‌بوو ته‌نها له‌سه‌ر زوبانی خه‌ڵكیه‌وه‌ گوێبیستی ده‌بووم . له‌ قۆناغی سێ یه‌مى ناوه‌ندی بووم كه‌وتمه‌ داوی خۆشه‌ویستیه‌وه‌ ئیدی هه‌ناو رۆح و دڵم پرِ بوون له‌ خۆشه‌ویستى و كردارو ره‌فتارم بۆنی خۆشه‌ویستیان لێ ده‌هات رو ... درێژه‌
مشاهده: 823 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-12-16 | تعليقات (1)

Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  ديسمبر 2008  »
إثثأرخجسأح
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz