السبت, 2024-11-23, 7.35.13 PM Welcome Guest |
|
Main » 2008 » ديسمبر » 20
ده‌مێك
بوو له‌ڕێى دراوسێكانییه‌وه به‌چیرۆك و مه‌ینه‌تییه‌كانى ژیانی ئه‌و
ژنه ئاشنا ببووم، به‌لام مه‌به‌ستم بوو له‌ده‌مى خۆیه‌وه بیبیستم،
چونكه دڵنیا بووم له‌وه‌ى كه‌س وه‌كو خۆى ناتوانێت به‌سه‌رهاته‌كه‌ی
بگێڕێته‌وه، ئه‌وه بوو له‌ده‌رفه‌تێكدا چوومه لاى و كاتێكیش دڵنیام
كرده‌وه له‌پاراستنی ناوه‌كه‌ی، كه‌وته گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی
و وتى: من له‌خێزانێكى ته‌واو نه‌خوێنده‌واردا په‌روه‌رده بووم، جگه
له‌دایكم ء باوكم به‌خۆمه‌وه سێ خوشك بووین و دوو برامان هه‌بوو، ده‌سه‌لاتى
باوك ء برا به‌شێوه‌یه‌ك به‌سه‌رماندا زاڵبوو، كه من ء دایكم ء خوشكه‌كانم
نه‌مانده‌توانى بڕیاره‌كانى ئه‌وان رهتبكهین
...
درێژه
مشاهده:
647
|
أضاف:
kurdsh
|
التاريخ:
2008-12-20
|
|
ماڵی بەهزاد دەكەوێتە گەڕەكی (...) لەیەكێك
لە شارۆچكەكانی دەوروبەری كەركوك، بەهزاد كوڕێكی گەنجی روح سووكەو
تێگەیشتوو بوو، لەبەر باری خراپی ئابوورییان و بۆ یارمەتیدانی باوكی و
براكانی لە پۆلی شەشی سەرەتایی لە قوتابخانە دەردەچێت، بۆیە ئەمیش وەكو
باوكی و براكانی دیكەی دەست دەكات بەكاری كشتوكاڵی و ئاژەڵداری، چەند
ساڵێك بەو كارانەوە خەریك دەبێ
ماڵی (سەمیرە) دەكەوێتە گەڕەكی (...) كە چەند سەد مەترێك لەگەڕەكی ماڵی
(بەهزاد)ەوە دوورە، (سەمیرەو بەهەزاد) پورازی یەكترین( واتا دایكیان
خوشكە). سەمیرە كچێكی بەڕەوەشت و عاقڵ و تێگەیشتوە، ئەو هەرچەندە تا
پێنجی سەرەتایی خوێندبوو، بەڵام ئاستی رۆشنیری باشبوو، تەمەنی نزیكی
18ساڵ دەبوو. پەیوەندی نێوان ماڵی (بەهزادو سەمیرە) پەیوەندییەكی باش و
ئاسایی بوو، هاتووچۆ لە نێوان هەردوو بنەماڵەكەدا گەرم وگوڕبوو، هەر
ئەو پەیوەن
...
درێژه
مشاهده:
634
|
أضاف:
kurdsh
|
التاريخ:
2008-12-20
|
|
خێزان قەوارەیەكە تایبەتمەندی و پیرۆزی خۆی
هەیە، بناغەی هەموو كۆمەڵگەیەكش لە خێزانەوە دەستپێدەكات، چەندە
خێزان،(بە گشتی) تەندروست و بێ كێشە بێت ئەوەندەش كۆمەڵگەیەكی
تەندروستمان دەداتێ.
ئەگەر چی بەدیهێنانی خێزان سەد دەرسەد تەندروست و بێ كێشمە مەسەلەیەكی
رێژەییە، بەڵام هەندێ پێوەر و بەها هەن ئەگەر لە خێزاندا هەبوو،
دەتوانین بڵێین ئەو خێزانە بەشێوەیەكی باش خاوەن قەوارەیەكی تەندروستە،
لەو پێوەرانەش سەروەربوونی بەهای راستگۆیی، دەستپاكی و دڵسۆزی
ئەندامانی خێزان بۆ یەكتر، هەروەها لە هەمووشی گرنگتر لەخۆ بووردەیی و
كۆشش و ناپاكی نەكردن.. بە داخەوە زۆرجار یەكێ لە ئەندامە سەرەكییەكانی
خێزان(كە ژن و مێردە)، لەو پێوەرانە لا دەدات و دەبێتە سەرچاوەیەكی
سەرەكی كێشە بۆ ئەو خێزانە، ئەو كێشەیەی كە لێرەدا دەیخەینە بەرچاوی
خوێنەران، نموونەیەكە بۆ
...
درێژه
مشاهده:
621
|
أضاف:
kurdsh
|
التاريخ:
2008-12-20
|
|
وه‌ك لای زۆربه‌مان ئاشكرایه كهجوانترین رۆژه‌كان له‌ژیانی
هاوسه‌رێتیدا رۆژانی سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی ئه‌و ژیانه‌یه كه‌تیایدا
هه‌ریه‌ك له‌و دوو كه‌سه‌ی كه‌ژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه هه‌ستێكی
تایبه‌تیان هه‌یه به‌رامبه‌ری به‌وی تر كه‌ناتوانرێت پێناس بكرێت.
بێگومان هیچ كام له‌هاوسه‌ره‌كان له‌م كاتانه‌دا هه‌ست به‌بوونی هیچ شتێك
ناكه‌ن جگه له‌بوونی یه‌كتر پێویسته ئه‌مه‌ش ڕه‌نگ بداته‌وه له‌هه‌موو
شتهكانیاندا وه‌ك راستگۆیی سۆز‌و عاگیفهو هه‌موو وشه‌و
نهزڕاتهكانیاندا، به‌مه‌ش هاوسه‌نگی هاوسه‌رگیری راده‌گیرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌سته جوانانه له‌نێوان هاوسه‌ره‌كاندا نه‌مێنێت ئه‌وا
ژیانی هاوسه‌رگیری ده‌گۆڕێت بۆ ژیانێكی ناخۆش‌و هیچ كامیان خۆشی‌و
ئاسوده‌یی و دڵنییایی لههاوبهشهكهیاندا نابینن.
پێویسته‌و باشتروایه حاڵه‌تی بێزاری له‌ناو خێزاندا درێژه نه‌كێشێت
به‌رده‌وام نه‌بێت تاكو كاریگه‌ری خراپی
...
درێژه
مشاهده:
730
|
أضاف:
kurdsh
|
التاريخ:
2008-12-20
|
| |
|
|
Our poll | |
|