السبت, 2024-11-23, 6.49.34 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » ديسمبر » 20 » چۆن چاره‌سه‌ری‌ بێزاری‌ ده‌كه‌یت له‌ژیانی‌ هاوسه‌رێتیدا
3.05.55 PM
چۆن چاره‌سه‌ری‌ بێزاری‌ ده‌كه‌یت له‌ژیانی‌ هاوسه‌رێتیدا


وه‌ك لای‌ زۆربه‌مان ئاشكرایه‌ كه‌جوانترین رۆژه‌كان له‌ژیانی‌ هاوسه‌رێتیدا رۆژانی‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌سپێكردنی‌ ئه‌و ژیانه‌یه‌ كه‌تیایدا هه‌ریه‌ك له‌و دوو كه‌سه‌ی‌ كه‌ژیانی‌ هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه‌ هه‌ستێكی‌ تایبه‌تیان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ری‌ به‌وی‌ تر كه‌ناتوانرێت پێناس بكرێت.
بێگومان هیچ كام له‌هاوسه‌ره‌كان له‌م كاتانه‌دا هه‌ست به‌بوونی‌ هیچ شتێك ناكه‌ن جگه‌ له‌بوونی‌ یه‌كتر پێویسته‌ ئه‌مه‌ش ڕه‌نگ بداته‌وه‌ له‌هه‌موو شته‌كانیاندا وه‌ك راستگۆیی سۆزو عاگیفه‌‌و هه‌موو وشه‌و نه‌زڕاته‌كانیاندا، به‌مه‌ش هاوسه‌نگی‌ هاوسه‌رگیری‌ راده‌گیرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌سته‌ جوانانه‌ له‌نێوان هاوسه‌ره‌كاندا نه‌مێنێت ئه‌وا ژیانی‌ هاوسه‌رگیری‌ ده‌گۆڕێت بۆ ژیانێكی‌ ناخۆش‌و هیچ كامیان خۆشی‌‌و ئاسوده‌یی و دڵنییایی له‌هاوبه‌شه‌كه‌یاندا نابینن.
پێویسته‌و باشتروایه‌ حاڵه‌تی‌ بێزاری‌ له‌ناو خێزاندا درێژه‌ نه‌كێشێت به‌رده‌وام نه‌بێت تاكو كاریگه‌ری‌ خراپی‌ نه‌بێت له‌سه‌ر خێزانه‌كان.
دیاره‌ ئه‌م بێزاری‌‌و توڕه‌بوونه‌ هۆكاری‌ زۆره‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌وه‌ به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ زیاتر له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌یه‌ له‌وانه‌:

ئه‌مانه‌و چه‌ندین هۆكاری‌ تر كه‌ له‌ژیانی‌ خێزانیدا رووده‌دات.

به‌ڵام ئایا چۆن ئه‌مانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
سه‌ره‌تا ده‌توانین بڵێین كه‌چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌م بێزاری‌‌و گرفتانه‌ ئاسانه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ ئاره‌زوی‌ راسته‌قینه‌یان بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ئه‌و بێزارییه‌ ته‌شه‌نه‌ بكات له‌ماڵی هاوسه‌رێتیانداو هه‌ریه‌كێكیان بیانه‌وێت به‌راستی‌ چێژ له‌و ژیانه‌ ببینن.
ئه‌گه‌ر ئاره‌زوییان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ ئاسایی‌ هه‌بێت، ده‌بێت هه‌ریه‌كه‌یان لێپرسینه‌وه‌ بۆ زاتی‌ خۆی‌ بكات له‌ژیانیدا‌و هه‌وڵ بدات سنوری‌ ژیان دیاری‌ بكات‌و په‌ره‌ به‌و هۆكارانه‌ بدات كه‌گه‌شه‌ به‌سۆزو عاگیفه‌ و خۆشه‌ویستی‌‌و رێزگرتن ده‌ده‌ن هه‌روه‌ها هه‌وڵ‌ بده‌ن كه‌ ئاره‌زووی‌ بینینی‌ یه‌كتر بكه‌ن.
بۆیه‌ لێره‌دا هه‌ندێ‌ له‌و هۆكارانه‌تان بیرده‌خه‌ینه‌وه‌ كه‌یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ بێزاری‌:







1. زۆربه‌ی‌ كاته‌كانی‌ دور له‌ماڵ‌‌و ژیان‌و خێزانه‌كه‌یه‌تی‌‌و ته‌نها بیر له‌سه‌فه‌ر‌و به‌سه‌ر بردنی‌ كاته‌كانی‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ یه‌كێك له‌هاورێكانیدا ته‌نها بۆ یاری‌ كردن‌و قومارو كۆمه‌ڵێك شتی‌ تر. 2. به‌سه‌ربردنی‌ كاته‌كانی‌ له‌ناو ماڵدا، به‌ڵام له‌جه‌وێكی‌ ته‌واو دور له‌ خێزانه‌كه‌ی‌‌و موماره‌سه‌ركدنی‌ هه‌ندێ‌ هۆكاری‌ كات به‌سه‌ر بردن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاته‌كه‌ی‌ خۆی‌ پێ‌ بكوژێت وه‌كو كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت و موسه‌لسه‌له‌ و فیلم و ته‌له‌فزیۆن و كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان. 4. هه‌ل ره‌خساندن بۆ تۆماركردنی‌ هه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نێكیانه‌وه‌و هه‌روه‌ها توانج و ته‌شه‌ر له‌یه‌كترو له‌ته‌سه‌روفاته‌كانیان ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ دروست كردنی‌ كێشه‌و گرفت له‌ژیانی‌ خێزانه‌كه‌داو ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ش ببێته‌ هۆی‌ لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ خێزانه‌كه‌. 2. ئه‌گه‌ر چی ژن یان پیاو زۆر مه‌شغوڵیش بێت پێویسته‌ كه‌كات دیاری‌ بكات بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ‌ هاوبه‌شه‌كه‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ تایبه‌تیه‌كانیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاره‌زوكردنی‌ هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ئه‌وی‌ تریان بۆ ئه‌وه‌ی‌ گه‌شه‌ به‌و په‌یوه‌ندییه‌یان بده‌ن‌و هه‌ستیان به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك پته‌و به‌هێز بكه‌ن و به‌مه‌ش ره‌نگه‌ زۆربه‌ی‌ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێتز 3. ئاڵوگۆڕ كردنی‌ سڵاوی‌ گه‌رم و گوڕ له‌كاتی‌ یه‌كتر بینین یان له‌كاتی‌ خواحافیزیدا كاتێك به‌یانیان ده‌چن ده‌ره‌وه‌ بۆ سه‌ر كارو له‌كاتێكدا كه‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵ‌ و ده‌ربڕینی‌ هه‌ست بۆ یه‌كتر بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ تێبگات كه‌ گرنگی‌ و شوێنێكی‌ دیاری‌ كراوی‌ هه‌یه‌ لای‌. 4. ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كێك له‌ژن و مێرد له‌گه‌ڵ‌ یه‌كدا كاتێك له‌ حاڵه‌تێكدا بوو كه‌ پێویستی‌ به‌چاودێرییه‌كی‌ زیاتر هه‌بوو له‌جاران ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێكیان نه‌خۆش بوو پێویسته‌ ئه‌وی‌ تریان گرنگی‌‌و بایه‌خی‌ پێبدات و ته‌حه‌مولی‌ بكات ئاگاداری‌ ته‌ندروستی‌ بێت‌و هه‌روه‌ها هه‌ستێت به‌كردنی‌ هه‌ندی‌ له‌كاره‌كانی‌ ئه‌و ... وه‌هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێكیان توشی هه‌ر نه‌هامه‌تییه‌ك بوو پێویسته‌ ئه‌وی‌ تریان هاوبه‌شییه‌كی‌ ویژدانی‌ بكات‌و گرنگی‌ به‌كێشه‌كه‌ی‌ بدات. 5. سود بینین له‌رۆژه‌ پشووه‌كان بۆ به‌سه‌ربردنی‌ كاتی‌ خۆشی و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌كه‌شی ماڵ‌ و ئه‌مه‌ خۆی‌ له‌خۆیدا بێزاری‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ بۆ نموونه‌ چون بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌كۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌ری‌ و یادگاری‌ خۆشی تیادایه‌. 6. دوركه‌وتته‌وه‌ له‌عینادی‌ و كه‌لله‌ره‌قی‌ و سوربوون له‌سه‌ر ره‌ئێك به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نزیك بوونه‌وه‌ له‌بۆچوونه‌كانی‌ یه‌كتر ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ژیان جوانتر و رازاوه‌ تر ده‌بێَت ئه‌گه‌ر هاتوو ژن و مێرد گوێرایه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن و به‌باشی یه‌كتر قبوڵ‌ بكه‌ن. 7. دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌بڕیاری‌ تاكڕه‌وی‌، به‌ڵكو پێویسته‌ كه‌ هه‌ردوو لا مشاوه‌ره‌ی‌ یه‌كتر بكه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌خێزان و داهاتووی‌ مناڵه‌كانیانه‌وه‌ هه‌بوو، بێگومان گفتوگۆ كردن كاریگه‌رییه‌كی‌ جوان و باش ده‌بێت له‌ژیانی‌ خێزاندا. 8. وازهێینان له‌ئه‌نانیه‌ت و خۆپه‌رستی‌، چونكه‌ هۆكاری‌ خۆشبه‌ختی‌ نییه‌، به‌رده‌وام هه‌وڵ‌ بۆ ئه‌وه‌ بده‌ن كه‌ دڵخۆشی له‌ناو ناختاندا بڕوێنن بێگومان ئه‌وه‌ش پێویستی‌ به‌جوهد هه‌یه‌. 3. یان نوقوم بوون له‌كارێكدا تا ئه‌و راده‌یه‌ی‌ كه‌ هه‌موو هه‌ست‌و ئیحساسێكی‌ له‌ناوده‌چێت كه‌ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌نێوانیان دا هیچ گفتوگۆیه‌ك و بیرو بۆچونێك ئاڵوگۆڕ نه‌كرێت له‌ناو ماڵه‌كه‌دا هه‌تا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیشی به‌ماڵ‌ و خه‌رجی‌ و پێویستیه‌كانی‌ خێزانه‌كه‌وه‌ بێت. 1. ئاڵوگۆڕكردنی‌ دیاری‌ ئه‌گه‌رچی له‌رووی‌ مادییه‌وه‌ زۆر بچوكیش بێت ئه‌مه‌ واتای‌ زۆره‌ له‌لای‌ ژن و مێرد، ناردنی‌ هه‌ندێ‌ كارتی‌ ساده‌ كه‌ له‌سه‌ری‌ هه‌ندێ‌ وشه‌ی‌ جوان و رازاوه‌ نوسرا بێت كه‌ كه‌به‌شێوه‌یه‌ك مه‌دحی‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی‌ پێبكات كه‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ری‌ دروست بكات، یان ناردنی‌ گوڵ‌.
Views: 730 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  ديسمبر 2008  »
إثثأرخجسأح
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz