السبت, 2024-11-23, 7.05.48 PM Welcome Guest |
|
Main » 2008 » ديسمبر » 01
هاوڕێیەتی و دۆستایەتی پاك، پەیوەندییەكی ئینسانی و سۆزداری بەرز و
پیرۆزە، سەرچاوەی راستەقینەی هاوڕێیەتی بێگەرد و، دروست، رەوشت بەرزی و
دڵسۆزی و راستگۆییە، هەر ئەو جۆرە هاوڕێیەتییەشە كە نموونەی باڵایە و بە
چاوی رێز و نرخ پێدانەوە چاوی لێدەكرێت و لە رۆژانەی تەنگانەدا
رەنگدەداتەوە و رووكارە حەقیقییەكەی وەك رۆژی رووناك بە دەردەكەوێت،
لەمجۆرە هاوڕێیەتیەدا، پەیوەندییەكی پڕ لە سۆز و خۆشەویستی راستەقینە
دەبینین، كە دوورە لە هەر نیاز و مەبەستێكی تایبەتی یا بەرژەوەند خوازانە،
هاوڕێی راستەقینە لە رۆژی تەنگانەدا وەك قەڵا، بە دڵ و بە گیان لەگەڵت
رادەوەستێ و لە رۆژانی خۆشەویستی و شادیشدا، ئەوپەڕی دڵخۆشیت بۆ دەردەبڕێ،
بە پێچەوانەوە، هاوڕێی ناپاك و بەرژەوەندخواز و تەماحكاری داوێنپیس، جگە
لە خەنجەر وەشاندن لە پشتەوە و لە زیان گەیاندن هیچی دیكەی نییە، وەك ئەو
نموونەیەی كە لەم بەسەر هاتە راستەقینەیەدا دەیخەنەڕ
...
درێژه
مشاهده:
962
|
أضاف:
kurdsh
|
التاريخ:
2008-12-01
|
|
ساویلكەیی شتێكە هەندێكجار كێشەی گەورە بۆ مرۆڤ دروست دەكات، جا وا
رێكدەكەوێ لە دواجاردا ئاراستەی ژیانی ئەو كەسە بەرەو لایەك ببات كە
هەرگیز لە چاوەڕوانی شتی وادا نەبووبێ یا رەنگە چارەنووسێكی خۆشیش بۆ ئەو
كەسە دروست بكات، بە هەرحاڵ كەسمان پێشبینی سەد دەر سەدی ئایندەمان
پێناكرێت، بەڵام ئەوەی كە مرۆڤ خەفەتی بۆ دەخوات و پێی داخبار دەبێت
ئەوەیە كەسانێك ببنە باجدەری هەڵەی كەسانی تر و هیچیش گوناهیان یان
دەستیان لەو هەڵەدا نەبووبێ، ئەم رووداوەی لێرەدا باسی دەكەین بەسەرهاتی
راستەقینەی كوڕە هەرزەكارێكە كە بەسەر خۆیدا هاتووە و دەمێك بەدەستییەوە
گیرۆدەی بووە تا دواجار بە سەفەركردنی بۆ دەرەوەی وڵات بە یەكجاری لە دەست
كێشەكە رزگاری بووە.
خەون بینین بە خۆشەویستییەوە
(فەرهاد) تەمەنی بەرەو(16) ساڵی دەڕۆیشت كە پێینایە قۆناغی پێنجەمی
ئامادەیی ، هێشتا سەروسیمایەكی هەرزەكارانەی ناكامڵی هەبوو، وردە وردە
...
درێژه
مشاهده:
711
|
أضاف:
kurdsh
|
التاريخ:
2008-12-01
|
|
كۆمەڵگەی ئێمە كۆمەڵگەیەكی دەستەجەمعی (جماعی)یە و تۆزقاڵێك رێز بۆ ژیانی
تاكەكەسی دانانێت و بە(كۆ) خۆی لە ژیانی تایبەتی تاك هەڵدەقورتێنێ.
تراژیدیاكەش لەوەدایە، زۆرجار ئەو خۆتێهەڵقورتاندنە كارەساتی كۆمەڵایەتی
گەورەی لێكەوتۆتەوە، ئەم رووداوە خەمگینەی لەم رێپورتاژەدا دەیگێڕینەوە
نموونەیەكی بەرجەستەی ئەو خۆهەڵقورتاندنەیە كە لە ژیانی تاكەكانی ئەم
كۆمەڵگەیە دەكرێت، نموونەی خۆشەویستی و ئەڤینی راستەقینەی كوڕوكچێك، بەهۆی
كەسێكی فیتنەكاری خۆهەڵقورتێنەری بەئیرەوە ئەو خۆشەویستییە دەكرێتە
تراژیدیا و بەكۆتایی هێنان بە ژیانی كچە كۆتایی پێدێت..
سۆز و ئەڤینێكی گڵپەسەندوو
عەیامێك بوو(رێناس) و (سیروان) یەكتریان خۆشدەویست، هەردووكیان لە بەهاری
تەمەنیاندا بوون و نۆزدە ساڵیان تەواو دەكرد و پێیان دەنایە نێو بیست
ساڵی، خۆشەویستی ئەو دووانە سەرەتا بەڕێكەوتنێك دەستی پێكردوو
...
درێژه
مشاهده:
680
|
أضاف:
kurdsh
|
التاريخ:
2008-12-01
|
| |
|
|
Our poll | |
|