Main » 2008 » ديسمبر » 16 » ده‌ستی غه‌در مه‌رگی به دیاری بۆ هێنام
2.10.18 PM ده‌ستی غه‌در مه‌رگی به دیاری بۆ هێنام |
ئه‌میر زه‌نگه‌نه
هه‌موو
ژیانم خستبووه گه‌رِ ته‌نها بگه‌م به و ئاواته‌ی له دڵی من دایه‌و
وه‌كو هه‌موو كه‌سێكی ئه‌م زه‌مینه به‌خته‌وه‌رو به ئومێده‌وه بژیم .
كاتێك هه‌رزه كاربووم ژیان لام گرنگ نه‌بوو كه چۆن رِه‌فتاربكه‌م وه‌لێ
ئه‌وه گرنگ بوو كه خۆش بژیم و هه‌ست به به‌ر پرسیاره‌تى نه‌كه‌م .
وامدانا بوو كه من پاڵه‌وانم ته‌نیا منم له‌م ژیانه‌دا . له ته‌مه‌نێكدا
بووم نه‌مده‌زانى عه‌شق چیه‌و خۆشه‌ویستى چۆنه هه‌ڵبه‌ته له
فه‌رهه‌نگیشم دانه‌بوو ته‌نها له‌سه‌ر زوبانی خه‌ڵكیه‌وه گوێبیستی
ده‌بووم . له قۆناغی سێ یه‌مى ناوه‌ندی بووم كه‌وتمه داوی
خۆشه‌ویستیه‌وه ئیدی هه‌ناو رۆح و دڵم پرِ بوون له خۆشه‌ویستى و كردار‌و
ره‌فتارم بۆنی خۆشه‌ویستیان لێ ده‌هات روخسارم سیمای خۆشه‌ویستى ڵێوه
دیار بوو كه عاشق بووم فێربووم هه‌موو كه‌سم خۆش بوێت .چه‌ند پیرۆز‌و پرِ
به هایه خۆشه‌ویستى . رق و كینه‌و زۆرداری و خۆپه‌رستى نیه له
هه‌گبه‌ی دا . وام لێ هاتبوو ته‌نیا خۆشه‌ویستى شك ببه‌م برِوام وایه
هه‌ربه خۆشه‌ویستیشه‌وه ئه‌مرم ( هۆزان ) كچێكی رۆح سووك و بالاَ
مامناوه‌ند بوو چاوانی ره‌نگێكى زه‌ردی وریاییان ده‌نواند ، رۆژێك له
بازارِه‌وه بۆ ماڵه‌وه ئه‌هاتم گیرۆ ببوم بۆ قوتابخانه بۆیه زۆر به
ڵه‌له رێم ده‌كرد هه‌ركۆلاَن و كۆلاَن لێم‌دا . له سووچی كۆلاَنێكی ته‌سك
به‌ر كچێك كه‌وتم و له دیوارێكم دا دیاربوو زۆر ئه‌زیه‌تیم دا زمانم لاَل
بوو له ئاستیا هیچم بۆ نه‌وترا به‌منی ووت خێره بۆ وا به په‌له‌ی ؟
منیش ووتم ببوره زۆر تاخیر بوومه بۆ قوتابخانه . كچێكى تابڵێی ده‌م به
خه‌نده‌و روو خۆش بوو . به‌منى گوت ده‌كرێ بزانم پۆلی چه‌ندی ؟ زۆرم پێ
سه‌یر بوو چونكه من چیم لێ كردوو ئه‌و بۆ ئه‌م هه‌موو پرسیاره‌م لێ
ده‌كات . زۆر به ساناهیه‌وه هه‌موو ئه‌دره‌سی خۆی دا به‌من ئه‌ویش وه‌ك
من خوێندكاربوو . كه ته‌ماشای چاوانیم ئه‌كرد زۆر به هێز بوو رۆشنى
چاوی له‌و ساته‌وه موچرِكه‌یه‌ك گیانمى هه‌ژاند . كاتێك گه‌یشتمه‌وه ماڵ
خۆم گۆرِی به‌لاَم هیچ نانم بۆ نه‌خورا هه‌رله بیركرنه‌وه‌ی ئه‌و كچه دا
بووم حه‌زیشم نه كرد بچم بۆ قوتابخانه . بۆ یه‌كه‌م جار كه رێككه‌وتین
یه‌كتری ببینین ئه‌وه‌بوو ناو بازارِمان ده‌ست نیشانكرد . كات هات
یه‌كترمان له نزیكه‌وه بینی و چاك و چۆنیمان كردوو به حه‌زی
هه‌ردووكمان گفتمان دا ببینه خۆشه‌ویشتى یه‌كتر . دواتر خواحافیزیمان له
یه‌ك كرد . هه‌ست ده‌كه‌م له‌م رۆوه دڵم داگیر كراوه‌و شۆخێكى تیایه .
ڵه‌یوه‌ندی من و هۆزان رۆژ به رۆژ له گه‌شه‌و بالاَبووندا بوو . نامه
ناردنمان به‌رده‌وام بوو هه‌ر له نێوان چوار رۆژ جارێك دا بوو یه‌كه‌م
نامه‌ی خۆشه‌ویستیمان پر بوون له دركاندنی نهێنیه‌كانمان ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م
نامه‌ی هۆزانه كه بۆ منی نارد " خۆشه‌ویسته‌كه‌م هه‌ژار گیان ئه‌ی
ئاواتی هه‌میشه‌م له ناخی دڵمه‌وه ئه‌مه‌وێت به به‌رده‌وامی و په‌ره
به‌و عه‌شقه بده‌م وه‌به‌ڵێنیش بده‌م كه سووربم له پاراستنى ئه‌م
ئه‌وینه‌ی من و تۆ چونكه باوه‌رِم به‌وه‌یه كه خۆشه‌ویستى تۆ بێ پێچ و
په‌نایه كات كوشتنى نیه‌و نه‌مره . خۆشه‌ویستت (هۆزان ) كه بۆت هه‌تا
هه‌تایه " منیش ئه‌م نامه‌یه‌م بۆ نووسی " گوڵی من ده‌بوایه زۆر له
مێژه تۆم ناسیبوایه بێ گومان ناتوانم به جارێك ئه‌و هه‌سته
گه‌وره‌یه‌ی له دڵی من دایه ده‌ری بێنم كه‌بۆ یه‌كه‌م جار چاوه‌كانتم
بینى به حه‌په‌ساویه‌وه ته‌ماشای تۆم ده‌كرد له‌و كاته‌وه چاوانم هۆگری
زه‌رده‌خه‌نه گه‌شه‌كانت بوون منیش سۆز بێت له‌م عه‌شقه وه‌فایی بنوێنم
و تۆ هی من بیت و من هی تۆ بم و به‌س . دڵسۆزه‌كه‌ت ( هه‌ژار ) . هه‌موو
رۆژێك بۆ بینینى هۆزان ئه‌چوومه سه‌ر رِێگای له قوتابخانه . ماوه‌یه‌ك
كه‌س و كاری هۆزان تاقی باتیان ئه‌كردین ئاگاداریپه‌یوه‌ندی من و هۆزان
ببون منیش ناچاربووم كه‌كه‌م بچم بۆ بینینى له به‌ر خاتری هۆزان نه‌وه‌كو
ئه‌زیه‌تى بده‌ن له سه‌ر منا . رۆژگار هاتوو رِۆی ڵه‌یوه‌ندی من و هۆزان
به تین و گرِتربوون . رۆژێكیان هۆزان ژوانى دامێ كه بچم بۆ لای .
زۆربه‌ی ژوانه‌كانمان دره‌نگانى شه‌و بوو . كه شه‌و هات یه‌كسه‌ر چوومه
لای ماڵیان بینیم زۆر قه‌ڵه باڵغ بوو منیش زۆر ترسام له وه‌ی كه
ڵێكه‌وه بمانبینن . به‌هه‌ر حاڵ خۆم گه‌یانده ئه‌ودیوی ماڵه‌وه‌یان كه
چووم هۆزانیش له چاوه‌رِوانى من دابوو به‌لاَم هۆزان ئه‌م جاره‌یان زۆر
به كزی لاوازییه‌وه هاته ڵێش چاوم منیش سلاَوم كرد‌و وتم هۆزان گیان
خێره بۆ وا مات و مه‌لوول دیاری ؟ خۆدڵت لێم نه‌رِه‌نجاوه نه‌وه‌كو
ماڵه‌وه‌تان له سه‌رمنا بێزاریان كردبیت ؟ هه‌ژار گیان من تا هه‌تایه
دڵم له تۆیا زویر نابێت به‌لاَم راستیه‌ك هه‌یه ده‌مه‌وێت ڵێت بڵێم ؟
منیش ووتم فه‌رموو گوێم لێته ؟ هه‌ژار گیان من هه‌رله مناڵیه‌وه له
كورِی مامم ماره كراوم به بنپشك بۆ براكه‌م , به‌لاَم من جیا له تۆ
له‌كه‌س تێناگه‌م و ئه‌م كورِه‌م به دڵ نیه . منیش یه‌كسه‌ر ئه‌وێم بێ
خوا حافیزی جێ هێشت زۆرم خه‌مم خوارد باوه‌رِم نه‌بوو ئه‌و شه‌وم به‌یانی
به دوادابێت شه‌وێكی ئازار به‌خش بوو بۆ ئه‌م ووته‌یه‌ی هۆزان .
هه‌فته‌یه‌ك به سه‌رچوو هیچ هه‌واڵێكى هۆزانم نه‌زانى زۆر بێتاقه‌ت ببووم
هیچ دیار نه‌بوو بچێت بۆ قوتابخانه‌ش . هه‌وڵمدا هه‌واڵێك له باره‌ی وون
بوونی بزانم ئه‌ویش چوومه لاَی ماڵیان هه‌ر له گه‌رِه‌كه‌كه‌یان
خه‌ڵكانێكى زۆر له به‌ر ده‌می ماڵیان بوون زۆر ترسام بیرم كرده‌وه
نه‌وه‌كو ماڵی هۆزان بێت و هۆزان شتێكی به‌سه‌ر هاتبێت . به‌هه‌ر حاڵ نزیك
بوومه وه له وێ و پرسیارم كرد له كچه بچكۆڵه‌یه‌ك ووتم ئه‌رێ كچی
جوان خێره بۆ ئه‌م ماڵه وا قه‌ڵه باڵغه ووتی ماڵی ئێمه‌یه‌و خوشكم
تازه له نه‌خۆشخانه هاتۆته‌وه .هه‌ردوو قاچم عه‌رزیان نه‌ده‌گرت له
جێگای خۆمه‌وه تاسام منیش ووتم بۆ كێ ناخۆشه ؟ ووتی هۆزانى خوشكم .
زۆرم ڵرسیار لێ كرد به‌لاَم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی دركاند . لێ نه‌گه‌رِام
هه‌ر ئه‌وه‌نده بزانم زیاتر پرسیارم كرد دوای ئه‌وه‌ی بۆم ده‌ركه‌وت به
باوك و برا كه‌ی زۆریان لێداوه كه به زۆر رِازی بكه‌ن شوو به كورِ
مامی بكات .هۆزان یه‌ك حه‌فته له‌سه‌ر جێگا ده‌كه‌وێت . دوای مانگ و
نیوێك به‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ماڵی هۆزان بێ ده‌نگ ئه‌بنه‌وه له گه‌ڵ
هۆزان . هۆزان له قوتابخانه داده‌برِێت نازانێت به چ شێوه‌یه‌ك من
ببینیت ته‌نیا نامه‌یه‌كم بۆم ئه‌نێریت و كاتێكیش داده‌نێت كه بچمه لای
. به نامه‌كه‌ی هۆزان گه‌ش ئه‌بمه‌وه‌و بوهاری خۆشه‌ویستیم ڵرِ ئه‌بێت
له گوڵ و هیوا دارستانى عه‌شقمان پرِترو چرِ تر ئه‌بێته‌وه . شه‌و هات و
چوومه لای بینیم چاوی پرِه له فرمێسك و گریان یه‌كه‌م قسه‌ی ووتى تارای
بووكێنى بۆ هیچ كه‌س له‌سه‌ر ناكه‌م جیا له تۆ نه‌بێت . به چاوی ڵرِ له
گریان سوێندو ڵه‌یمانمان نوێ كرده‌وه . ماڵه مامی هۆزان جارێكی تر داوای
هۆزانیان كرده‌وه , ئه‌م جاره‌یان ئه‌وینمان به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار
ده‌رِوات . برا درِنده‌كه‌ی هۆزان وه‌عدی دابوو گه‌ر هۆزان قایل نه‌بێت
ئه‌م جاره‌یان ئه‌یكات به قوربانی گولله‌یه‌ك . هۆزان هه‌ر رِازی نابێت
براكه‌ی خۆی لێ هه‌ڵده‌كات زۆری لێ ده‌دات و به پشته ده‌مانچه له
مێشكی ئه‌دات و هۆزان له هۆش خۆی ده‌چێت و یه‌كسه‌ر ئه‌یبه‌ن بۆ
نه‌خۆشخانه . دوای چاوه‌رِوانیه‌ك دكتۆر دێته ده‌ره‌وه‌و به دایك و
باوكی ده‌ڵێت كچه‌كه‌تان خۆێن رژاوه‌ته ناو مێشكیا نه‌زیفی كردوه . دایك
و باوكی هۆزان به‌ره‌و ژووره‌كه‌ی به گریانه‌وه ئه‌چن . به‌لاَم هۆزان
هه‌ر به ئیشاره‌تی ڵه‌نجه‌كانى نارِه‌زایی ده‌كات به هاتنى باوكه بێ
ویژدانه‌كه‌ی . ده‌م و چاوی باوكی په‌شیمانی ڵێوه دیاره به‌لاَم دوای چ
تازه دادی نادات په‌شیمانى . كاتێ گوێ بیستى ئه‌م رووداوه بووم له
هێزوو توانا كه‌وتم ده‌مویست بچم بۆلای به‌لاَم حه‌زم نه‌كرد بچم له‌به‌ر
باوك و براكه‌ی چونكه ده‌زانن له سه‌ر منا رازی نیه به كورِ مامی .
بۆیه نه‌موویست بچم . هۆزانی من ( 20 ) خوله‌كی نه‌برد چاوی له‌سه‌ر
یه‌كتر دانا‌و رۆحی ده‌رهات له له‌شیا . كه چووم نه‌گه‌یشتم به
زیندوویی ببینم .دوای له نه‌خۆشخانه ده‌ریان هێنا ئینجا چووین بۆ
ناشتنى ، من دوایین كه‌س بووم له سه‌ر گۆرِه‌كه‌ى هاتمه‌وه ئه‌م پارچه
شیعره‌م كرده دیاری له سه‌ر كێلی گۆرِه‌كه‌ى هۆزانم دان
|
Views: 824 |
Added by: kurdsh
| Rating: 4.0/1 |
Total comments: 1 | |
1
ابلاااللا
(2009-08-23 9.30.00 PM)
0
ldldfkfkfv kfvlfldf ofdofkfvm fofvofvl foflfvo fofldf
|
|
|
|
|