السبت, 2024-11-23, 9.36.46 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » فبراير » 22


كاتێك گه‌ڕامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی پشوویه‌كمدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو رۆژ بوو له‌سه‌فه‌ردا بووم پێوستم به‌وه‌بوو كه‌خۆم بشۆم، كه‌چوومه‌ گه‌رماوه‌كه‌مانه‌وه‌، زه‌نگی مۆبایلێك لێیدا كه‌ئه‌و زه‌نگه‌ نه‌ هی خێزانه‌كه‌م بوو نه‌ هی خۆم، بۆیه‌ به‌په‌له‌ (ژیان)ی خێزانم به‌ره‌و گه‌رماوه‌كه‌ هات و وتی شێرزاد گیان ئه‌وه‌ مۆبایلی سۆزه‌ی دراوسێمانه‌ لێره‌ داینابوو بۆ ئه‌وه‌ی بۆی بده‌ین له‌شه‌حن بیرم چووبوو كه‌ له‌ رۆبه‌كه‌مدا ده‌ریبهێنم، به‌ئه‌رك نه‌بێت بۆم ده‌ربهێنه‌و بمده‌رێ تا بۆی بده‌م له‌شه‌حن، منیش مۆبایله‌كه‌م ده‌رهێناو پێمدا، پاشان كه‌هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ پێموت ژیان گیان تكات لێده‌كه‌م با كه‌س مۆبایل نه‌هێنێت بۆ ماڵی ئێمه‌و رازینیم كه‌مۆبایلی كه‌س له‌ماڵی ئێمه‌دا بێت، ئیتر ژیانیش وتی باشه‌ ده‌یده‌مه‌وه‌و ئه‌مجاره‌ رێگه‌ناده‌م به‌كه‌س مۆ ... درێژه‌
مشاهده: 1384 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-02-22 | تعليقات (0)



هه‌وڵمدا گریان بكه‌مه‌ هاوڕێم، به‌ڵام پێم رازی نه‌بوو. زۆركات هه‌وڵمدا رازیی بكه‌م, رازی نه‌بوو. رۆژێكیان بێزاربووم له‌ناڕازیبوونی باسی خۆمم بۆكرد، گریان په‌شیمان بوو ئه‌وكات بوومه‌ هاوده‌می گریان، چه‌ند خۆش بوو, چه‌نده‌ ئاسووده‌ بووم له‌گه‌ڵی، چونكه‌ ئه‌یزانی بۆساته‌ جوانه‌كان ئه‌گریم كه‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌، ویستم له‌گه‌ڵ په‌شیمانیش ببمه‌ هاوده‌م قبوڵی نه‌كرد و وتی ئه‌و فرمێسكانه‌ی كه‌ تۆ ئه‌یانڕژی به‌سن بۆئه‌وه‌ی هه‌موو شتێ وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌، كاتێ كه‌ ئێواره‌یه‌ك زۆر به‌تاسه‌وه‌ دانیشتم بیربكه‌مه‌وه‌, هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵم هه‌ڵكێشا. پڕبه‌دڵ حه‌زم ئه‌كرد ئه‌وه‌ی له‌دڵمدایه‌ بۆ ئاوابوونی خۆری باسبكه‌م، كه‌ هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌سپێده‌ی هه‌مان به‌یانی خه‌مه‌كانم له‌كۆڵ بێته‌وه‌، به‌ڵام رۆژئاوابوونیش رازی نه‌بوو له‌گه‌ڵم، چون ... درێژه‌
مشاهده: 702 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-02-22 | تعليقات (0)



شه‌وێك كه‌ له‌گه‌ڵ‌ شه‌وه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ژیانمدا جیاوازبوو، شه‌وێك كه‌ ته‌واوی‌ هۆش‌و بیرم له‌ژێر ته‌وژمی‌ بیركردنه‌وه‌دا بوو، بیركردنه‌وه‌ له‌و نێهنییه‌ی‌ كه‌ سه‌رده‌مانێك‌و تائێستاش هه‌ر دیلی‌ ئازاره‌كانی‌ بووم. ده‌بێت دوای‌ بیستنی‌ ئه‌م رازه‌ (هه‌ردی‌) چ كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ هه‌بێت، ده‌بێت چ قه‌ده‌رێك له‌سه‌ر رێم بێت؟ چه‌ند خۆش ده‌بوو له‌ناخیدا ئیره‌یی‌ به‌و عه‌شقه‌ بهاتایه‌‌و بیوتایه‌ زۆر ئافه‌رین خۆشحاڵم كه‌ هاوبه‌شی‌ ژیانم هێنده‌ كه‌سێكی‌ پیرۆزه‌، تازیاتر بیرم له‌دركاندنی‌ ئه‌و نێهنییه‌ بكردایه‌ته‌وه‌ ئازاره‌كانم زیاتر ده‌بوو، به‌ڵام تائه‌و رازه‌ی‌ نێو سینه‌مم نه‌دركاندایه‌ نه‌مده‌توانی‌ له‌ده‌ست ئه‌و مۆته‌كانه‌ی‌ كه‌ شه‌وانه‌ له‌خه‌وندا هاشاوڵیان بۆ ده‌هێنام خۆم رزگار بكه‌م. وه‌ڕێكه‌وتم به‌ره‌و ئه‌و ژوره‌ی‌ كه‌ هه‌ردی‌ لێبوو، ... درێژه‌
مشاهده: 627 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-02-22 | تعليقات (0)

یەکێک لەو ئافاتانەى روبەڕوى ژیانى هاوسەرى ژن ومێرد دەبێتەوە، بریتییە لەناپاکى هاوسەریى، لەم بەدواداچونەدا چاوپێکەوتن لەگەڵ پیاوێکدا کراوە، کە دوپاتیدەکاتەوە لەپشت هاوسەرەکەیەوە لەگەڵ حەفتاو پێنج ئافرەت سێکسى کردوە، پیاوەکە کە پێى خۆشنەبوو چاوپێکەوتنەکە بەناوى راستەقینەى خۆیەوە بڵاوبێتەوە، ناوى خوازراوى (هیوا)ى لەخۆى ناوە، هیوا زۆر لایەنى ژیانى ئاشکرادەکات و بە وتەى خۆى لەم ژیانەى پەشیمان نییە

... درێژه‌

مشاهده: 577 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-02-22 | تعليقات (0)



عه‌شق له‌ڕوانگه‌ی زانسته‌وه

شتێك كه‌زۆری له‌باره‌وه‌ ده‌وترێت، (عه‌شق و عه‌شقبازی)یه‌، هه‌ركه‌سێك به‌ته‌ماشایه‌ك یان ده‌نگێك عاشق ئه‌بێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لوته‌لا ده‌بێت، ریشاڵه‌ رۆمانسییه‌كانی دڵی مرۆڤی كورد زۆر به‌هێزه‌وه‌ ئه‌و عه‌شقه‌ وه‌رده‌گرێت، ئه‌و شته‌ی كه‌وا ئه‌مڕۆ ناویمان ناوه‌ (عه‌شق) شتێك نییه جگه‌ له‌(ڤایرۆس)، ئه‌ویش ڤایرۆسێك كه‌له‌ڕێگه‌ی "چاوه‌كان، ئاوازی ده‌نگه‌كان، نوسینه‌كان، وێنه‌كان.." ئه‌گوێزرێته‌وه‌و زۆر مه‌ترسیداره‌.

كاتێك ئه‌م ڤایرۆسه‌ جوانه‌ توشی مرۆڤ ئه‌بێت و ئه‌چێته‌ له‌شی مرۆڤه‌وه‌ ئیتر به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ئه‌م روداوانه‌ روده‌ده‌ن:




1- به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش.

2- په‌شۆكاوی و زیادبونی لێدان ... درێژه‌
مشاهده: 615 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2009-02-22 | تعليقات (0)

Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  فبراير 2009  »
إثثأرخجسأح
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
232425262728
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz