السبت, 2024-11-23, 11.24.41 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » فبراير » 22 » هه‌وڵمدا گریان بكه‌مه‌ هاوڕێم، به‌ڵام پێم رازی نه‌بوو. زۆركات هه‌وڵمدا رازیی بكه‌م, رازی نه‌بوو
3.26.10 PM
هه‌وڵمدا گریان بكه‌مه‌ هاوڕێم، به‌ڵام پێم رازی نه‌بوو. زۆركات هه‌وڵمدا رازیی بكه‌م, رازی نه‌بوو


هه‌وڵمدا گریان بكه‌مه‌ هاوڕێم، به‌ڵام پێم رازی نه‌بوو. زۆركات هه‌وڵمدا رازیی بكه‌م, رازی نه‌بوو. رۆژێكیان بێزاربووم له‌ناڕازیبوونی باسی خۆمم بۆكرد، گریان په‌شیمان بوو ئه‌وكات بوومه‌ هاوده‌می گریان، چه‌ند خۆش بوو, چه‌نده‌ ئاسووده‌ بووم له‌گه‌ڵی، چونكه‌ ئه‌یزانی بۆساته‌ جوانه‌كان ئه‌گریم كه‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌، ویستم له‌گه‌ڵ په‌شیمانیش ببمه‌ هاوده‌م قبوڵی نه‌كرد و وتی ئه‌و فرمێسكانه‌ی كه‌ تۆ ئه‌یانڕژی به‌سن بۆئه‌وه‌ی هه‌موو شتێ وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌، كاتێ كه‌ ئێواره‌یه‌ك زۆر به‌تاسه‌وه‌ دانیشتم بیربكه‌مه‌وه‌, هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵم هه‌ڵكێشا. پڕبه‌دڵ حه‌زم ئه‌كرد ئه‌وه‌ی له‌دڵمدایه‌ بۆ ئاوابوونی خۆری باسبكه‌م، كه‌ هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌سپێده‌ی هه‌مان به‌یانی خه‌مه‌كانم له‌كۆڵ بێته‌وه‌، به‌ڵام رۆژئاوابوونیش رازی نه‌بوو له‌گه‌ڵم، چونكه‌ پێیووتم ئه‌و فرمێسكانه‌ی من ئه‌یڕێژم نه‌ شه‌و نه‌ مانگ نه‌ ئه‌ستێره‌ رازین، چونكه‌ وتیان به‌سه‌ گریان, به‌سه‌ ئازار, بۆچی و تاكه‌ی كۆتایی نایه‌ت. وتم لێم گه‌ڕێن كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی من بۆی ئه‌گریم كه‌م نییه‌ و گه‌وره‌ترین خۆشه‌ویستیی هه‌بوو، به‌ڵام نه‌متوانی هیچی بۆ بكه‌م، ئه‌و زۆر توانای هه‌بوو زۆری كرد دڵی من رازی بكا كردیشی، به‌ڵام نه‌گه‌یشته‌ ئه‌نجام‌و كۆتایی هات، ئێستاش كه‌ ئه‌یبینم وا هه‌ستده‌كه‌م قوڵترین برین له‌ناخمدا ئازارم ئه‌دا‌و وام لێئه‌كا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمدا نه‌بم‌و هه‌ڵسوكه‌وتێك بكه‌م زۆر دووربێ له‌منه‌وه‌. هه‌ندێجار زۆر حه‌زئه‌كه‌م وشه‌ جوانه‌كانی ناخم ده‌ربڕم، به‌ڵام ناتوانم. هه‌وڵمدا كه‌چی دوایی په‌نجه‌كانم وتیان بنووسه‌ بائه‌وه‌ی له‌دڵتایه‌ نه‌مێنێ باچیتر ساته‌ خه‌ماوییه‌كان زه‌فه‌رت پێ نه‌به‌ن‌و زاڵ ببن به‌سه‌رتا، ده‌ستمكرد به‌نووسین. خه‌ریك بوو ئه‌منووسی نوسینێك ته‌نها بۆ خه‌مێك ئه‌منووسی كه‌ ته‌واو كاری تێكردبووم، تاوای لێكردم هانا بۆ چه‌ند هاوڕێیه‌كم به‌رم و بڵێم تكاتان لێئه‌كه‌م فریام بكه‌ون وامن ونبووم، چه‌ند شتێكی ساده‌ هه‌ن ئه‌یانه‌وێت زاڵ بن به‌سه‌رمداو وازیشم لێ ناهێنن, ناشزانم چی بكه‌م. خۆ هاوڕێكانم دێنه‌ لای من تا یارمه‌تییان بده‌م كه‌چی من بۆخۆم ناتوانم هچ بكه‌م.. تا بۆچوونی چه‌ند هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستم وه‌رگرت ئه‌وان ته‌نها یه‌ك بۆچوونیان هه‌بوو رازی بووم به‌و بۆچوونانه‌ش تارزگارم بێ له‌و خه‌مانه‌ی كه‌ له‌ئه‌نجامی كه‌سێك تووشی ئه‌بم، ئه‌ڵێی لوتكه‌ی شاخه‌و خۆری تیا هه‌ڵنایه‌و خۆزگه‌ی هه‌یه‌‌و پێی‌ ناگات، منیش له‌گه‌ڵ تكای ئه‌و شه‌رمه‌زارم، چونكه‌ ناتوانم پێناسه‌یه‌ك بۆ به‌رزیی ئه‌و بنووسم تا به‌قه‌د خۆشه‌ویستی ئه‌و هه‌زارجار خۆشه‌ویستی پێشكه‌ش بكه‌م، به‌ڵام نازانم ئه‌و تاكه‌ رێگه‌ نادیاره‌و سارده‌ هه‌ڵده‌بژێرێ بۆ ئه‌و رێگایه‌ ئه‌گرێته‌به‌ر كه‌ ئه‌و خۆزگه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی تیانایه‌ته‌دی، ئه‌بێ ساته‌ دۆڕاوه‌كان وایان لێكردبێ، ئه‌بێ چركه‌ نه‌هاتووه‌كان ئه‌و چركانه‌ی كه‌ ئه‌ڕۆن‌و ناگه‌ڕێنه‌وه‌ كاریان تێكردبێ، ئه‌بێ ساردی‌و شومی ئێواره‌ زۆر بێنازه‌كانی وڵات وایان لێكردبێ، نازانم دیاره‌ ئه‌و له‌داخی دڵه‌ بێ ره‌حمه‌كان ئه‌ڕوات، ئه‌یه‌وێت جارێكی تر نه‌یانبیتێه‌وه‌، هه‌ندێجار خه‌مه‌كانم زۆر خۆشده‌وێت، چونكه‌ هه‌ستده‌كه‌م ئه‌و خه‌مانه‌ هی كه‌سێكن كه‌ به‌فیڕۆناچن، به‌ڵام چه‌ندجاریش په‌شیمانم، چونكه‌ واهه‌ستده‌كه‌م تاكه‌ی خه‌م هاوڕێم بێ‌و خۆی به‌هاوده‌می من بزانێ؟ ئه‌ی بۆ نه‌بمه‌ هاوڕێی شادی؟ ئه‌بێ قبوڵم نه‌كاو بڵێ تۆ ئه‌و كه‌سه‌ شیاوه‌ نیت تا له‌گه‌ڵت بم، ئه‌وكاته‌ شه‌رمه‌زار ئه‌بم، نابێ! ئه‌بێ چیبكه‌م تا بگه‌م به‌وساته‌؟ ئه‌بێ به‌قسه‌ی دڵم بكه‌م یان گوێ به‌شته‌كان نه‌ده‌م؟ ده‌ی خۆ ناتوانم مێشكم له‌و مێشكانه‌یه‌ كه‌ پڕه‌ له‌بیركردنه‌وه‌و هه‌ستده‌كه‌م له‌توانای مندا نییه‌، به‌ڵام ئه‌بێ رێگه‌یه‌ك بدۆزمه‌وه‌، تاكه‌ی وابم ئه‌بێ بگه‌م به‌و شادیه‌ی به‌و خۆشیه‌ی خۆشی ئه‌ویشی تێدابێت، كه‌ هه‌رگیز خه‌م نه‌بینین‌و دڵمان لای نه‌بێ، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێجار ساته‌ خۆشه‌كان به‌بێ نرخ ئه‌زانم، چونكه‌ ئه‌و خۆشیانه‌ گریانی ناخی منن. به‌ڵام هه‌ندێجار بێده‌نگی‌و خه‌نده‌یه‌كی كه‌م گه‌وره‌ترین خۆشی منه‌ كه‌ هه‌ست به‌په‌شیمانی ناكه‌م. هه‌ندێجاریش ئه‌ڵێم ئه‌بێ ئه‌م سزا گه‌وره‌ی كه‌ من ئه‌یچێژم ره‌وای حه‌ق بێ یان له‌چاره‌نووسم نووسراوه‌و ئه‌بێ ببینم، به‌ڵام بۆ؟ چونكه‌ كچم یان ئه‌ویش هاوڕێیه‌ له‌گه‌ڵ خه‌مه‌كانی من، به‌ڵام بێده‌نگه‌. چونكه‌ ئه‌و بێده‌نگی له‌هه‌موو شتێك پێ باشتره‌و هه‌ڵیبژاردووه‌، به‌ڵام تاكه‌ی نازانم. خۆ ئه‌زانم ناخی ئه‌ویش وه‌ك ناخی من وایه‌، به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وكاتانه‌ی كه‌ دڵم خۆشه‌ هه‌ست به‌خۆشی ئه‌كه‌م زۆر كه‌مه‌ خه‌می من ته‌نها نییه‌ كه‌ هه‌ریه‌كیان ماندون ئه‌بێ چی له‌سپێده‌ی به‌یانیاندا شاردرابێته‌وه‌ یان له‌تاریكی شه‌و یان له‌گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان، ئه‌بێ پایز چه‌نده‌ خه‌م له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵوه‌رێنێ‌و نه‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌بێ زستان بیه‌وێت چه‌ند دڵ به‌یه‌ك بگه‌یه‌نێ، به‌هاریش له‌گه‌ڵ چرۆكردنی گوڵه‌كان چه‌ند خه‌می تری‌ زیادبێ یان سه‌وزبێ‌و دڵه‌كان تامه‌زۆری یه‌ك بن؟ خۆ وه‌رزه‌كانی ساڵ هه‌موو تاوانبارن. ئه‌بێ كێ له‌م نێوه‌نده‌دا بێتاوان بێت؟ ته‌نها دڵشكاوه‌كان یان خه‌فه‌تباره‌كان یان بێهیواكان؟ ئه‌بێ خه‌تای خۆمان بێ وا به‌م شێوه‌یه‌یه‌، یان مرۆڤه‌كان هه‌موو بێتاوانن، به‌ڵام هه‌ندێ كات مرۆڤه‌كان سه‌رله‌خۆیان ئه‌شێوێنن به‌چه‌ند شتێكی ساده‌ی دنیایی خۆیان ته‌سلیم به‌كاته‌ دۆڕاوه‌كان ئه‌كه‌ن، یان له‌توانایاندا نامێنێ خۆیان ته‌سلیم نه‌كه‌ن ئه‌بێ ناچاربن‌و هیچ مرۆڤێكیش نییه‌ له‌دنیادا ته‌نها جارێك تووشی ئه‌وكاته‌ دۆڕاوانه‌ نه‌بێت، چونكه‌ ئه‌وكاتانه‌ وه‌ك دێوه‌زمه‌ی ژیان وان ملی هه‌موو بێ تاوانێك ئه‌گرن، منیش یه‌كێكم له‌وانه‌ كه‌ رۆژانێك زۆر به‌ساده‌یی باسم ئه‌كرد، گاڵته‌م پێ ئه‌هات. ئێستا دیلێكی ده‌ستی ئه‌وم‌و سزام ئه‌دات، ئه‌ویش چ سزایه‌ك زۆر بێ ره‌حمانه‌، ئه‌بێ تاكه‌ی زنجیره‌ قورسه‌كان قوڕگم بگرن نه‌یه‌ڵن هه‌ناسه‌ بده‌م؟ تاكه‌ی ده‌رگا گه‌وره‌ ئاسنه‌كان دڵمان بگرن‌و بڵێن ئێوه‌ بۆتان نییه‌ دڵتان خۆش بێ، ئێوه‌ له‌و كه‌سانه‌ن كه‌ خه‌م یان گریان ئێوه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌، نه‌ك ئێوه‌. خۆ گریان هاوڕێم بوو ئه‌بێ بۆ گوێی لێ نه‌گرتبێتم؟ ئه‌ی ئه‌بێ گوێ له‌ویش نه‌گرێ یان دیاره‌ بێ ده‌سه‌ڵات‌و بێده‌نگی ئێمه‌ی به‌هه‌ل زانیوه‌ بۆیه‌ وائه‌كات؟ ده‌با ئێمه‌ش نه‌یه‌ڵین كاته‌ دۆڕاوه‌كان یاریمان پێبكه‌ن. بابیركردنه‌وه‌ جوانه‌كانی مێشكمان باسبكه‌ین‌و گوێیان لێ بگرین، باچیتر كۆسپه‌كان نه‌یه‌نه‌ سه‌ر ڕێمان‌و زیانمان پێ نه‌گه‌یه‌نن، باچیتر ئاره‌زووه‌ نه‌فامه‌كان رێگه‌مان نیشان نه‌ده‌ن, خۆ ئێمه‌ش تواناو بیرو عه‌قڵ دڵێكی گه‌وره‌مان هه‌یه‌، ئه‌ی بۆ وانه‌كه‌ین له‌گه‌ڵ خونچه‌ی یه‌كه‌می به‌هار خۆشی ئێمه‌ش له‌دایك نه‌بێ، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م دڵۆپه‌ بارانی زستان كاته‌كانمان زیاتر به‌نرخ نه‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ وه‌رینی یه‌كه‌م گه‌ڵای پایزه‌ خه‌مه‌كان كۆتایی پێ نه‌هێنێ. كه‌ی‌ كزه‌بای ئێوارانی پایز باسی ساته‌ دۆڕاوه‌كانی كرد بڵێن نایناسین، من خه‌نده‌ی تۆم ئه‌وێ ئازادیی قسه‌كردنی تۆم ئه‌وێ، نامه‌وێت تۆش ساته‌ دۆڕاوه‌كان كارت تێبكات، من رازی نابم گه‌ر بارانی خۆشه‌ویستی نه‌مكات به‌ ئاو. شه‌وانه‌ بیر له‌سه‌فه‌ری دوربكه‌یته‌وه‌ بێئاگایی كه‌ دڵی من ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی كه‌ تۆ بیری لێ ئه‌كه‌یته‌وه‌ ئه‌بێ له‌گه‌ڵ من بێ تابیسه‌لمێنی كه‌ یه‌كمان مه‌به‌ست بوو به‌چاوه‌ پڕ له‌خۆشه‌ویستیه‌كه‌ت سه‌یرم بكه‌یت‌و بڵێیت تۆی سه‌فه‌رو رێگاو ژیانی من
Views: 703 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  فبراير 2009  »
إثثأرخجسأح
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
232425262728
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz