Main » 2009 » فبراير » 22 » چه‌ندجار به‌شه‌ویش كاتی نووستن هاتووه‌و تا ده‌مه‌و به‌یانی له‌گه‌ڵ دایكم خه‌وتووه
3.30.13 PM چه‌ندجار به‌شه‌ویش كاتی نووستن هاتووه‌و تا ده‌مه‌و به‌یانی له‌گه‌ڵ دایكم خه‌وتووه |
كاتێك گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه پاش ئه‌وه‌ی
پشوویه‌كمدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو رۆژ بوو له‌سه‌فه‌ردا بووم پێوستم به‌وه‌بوو
كه‌خۆم بشۆم، كه‌چوومه گه‌رماوه‌كه‌مانه‌وه، زه‌نگی مۆبایلێك لێیدا
كه‌ئه‌و زه‌نگه نه هی خێزانه‌كه‌م بوو نه هی خۆم، بۆیه به‌په‌له (ژیان)ی
خێزانم به‌ره‌و گه‌رماوه‌كه هات و وتی شێرزاد گیان ئه‌وه مۆبایلی
سۆزه‌ی دراوسێمانه لێره داینابوو بۆ ئه‌وه‌ی بۆی بده‌ین له‌شه‌حن
بیرم چووبوو كه له رۆبه‌كه‌مدا ده‌ریبهێنم، به‌ئه‌رك نه‌بێت بۆم ده‌ربهێنه‌و
بمده‌رێ تا بۆی بده‌م له‌شه‌حن، منیش مۆبایله‌كه‌م ده‌رهێناو پێم‌دا،
پاشان كه‌هاتمه ده‌ره‌وه پێموت ژیان گیان تكات لێده‌كه‌م با كه‌س
مۆبایل نه‌هێنێت بۆ ماڵی ئێمه‌و رازینیم كه‌مۆبایلی كه‌س له‌ماڵی ئێمه‌دا
بێت، ئیتر ژیانیش وتی باشه ده‌یده‌مه‌وه‌و ئه‌مجاره رێگه‌ناده‌م به‌كه‌س
مۆبایل بێنێته ماڵمان، پاش دووهه‌فته به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا
رۆژێكیان هاتمه‌وه ماڵه‌وه بڕی سێ ملیۆن و پێنج سه‌د دینارم-دا به
ژیان و وتم هه‌ڵیبگره لای خۆت، دوای چه‌ند رۆژێك پێویستم به‌پاره‌كه
بوو هاتمه‌وه داوای پاره‌كه‌م له ژیان كرد، ژیان پاره‌كه‌ی بۆ هێنام
كه‌ژماردم بڕی سێ ملیۆن بوو واته پێنج سه‌د هه‌زاری دیارنه‌بوو، وتم
ژیان گیان بزانه ئه‌و پاره‌یه له‌كوێدایه ئه‌مه ناته‌واوه، ئه‌ویش
به‌ڕوویه‌كی گرژه‌وه وتی ناشێت بشمانكه‌یت به‌دز، وتم نا به‌هه‌ڵه
تێمه‌گه ده‌ڵێم نه‌وه‌كو له‌یه‌كێك له‌تاكه‌كاندا به‌جێمابێـت ئه‌ویش
هه‌موو تاكه‌كان گه‌ڕا ته‌نیا تاكه‌كه‌ی خۆی نه‌گه‌ڕا، منیش وتم ژیان
ئه‌و تاكه‌ی خۆشت بگه‌ڕێ نه‌وه‌كو له‌وێدا داتنابێت وتی نا له‌وێدا
نییه ئه‌وه بۆیه نایكه‌مه‌وه ئه‌و كچه‌ی دراوسێمان چوارسه‌د دۆلاری
به‌ئامانه‌ت لا داناوم له‌وێدا هه‌ڵمگرتووه، منیش وتم خۆمن ئه‌و پاره‌یه
نابه‌م به‌س بۆ پاره‌كه‌ی خۆمان ده‌گه‌ڕێم زۆری لێكردم كه سه‌یری نه‌كه‌م
منیش گومانم هه‌بوو، بۆیه زۆرم لێ‌كرد كه‌ده‌بێت بیكاته‌وه، به‌زۆر
كلیله‌كه‌م لێسه‌ندو كردمه‌وه كاتێك كه سه‌یری تاكه‌كه‌م كرد هه‌مان
مۆبایلی پێشوو له‌گه‌ڵ بڕی چوارسه‌د دۆلاری تێدابوو، ئیتر زۆر توڕه
بووم وتم من پێم نه‌وتی كه مۆبایل مه‌هێنه ئه‌م ماڵه‌وه، وتی نه‌به‌خوا
ئه‌وه هی سۆزه‌ی دراوسێمانه له‌ترسی باوكی لێره دایده‌نێت منیش وتم:
ده‌بڕۆ سۆزه بانگ بكه با دوو قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م، وتی نا شێرزاد
عه‌یبه ئه‌و كچه ئێستا هه‌ست به‌شكانه‌وه ده‌كات، منیش وتم ده‌ی
زۆرباشه خۆم بۆئه‌م بابه‌ته قسه له‌گه‌ڵ باوكی‌دا ده‌كه‌م كه‌وامووت
ئیتر وتی نا خۆم قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م شتی وانه‌كه‌یت نه‌وه‌ك باوكی
شتێكی لێبكات وتم: ده‌بڕۆ خۆیم بۆ بانگ بكه، وتی باشه، ژیان چوو سۆزه‌ی
بانگ‌كرد وتم سۆزه ئه‌م مۆبایله هی تۆیه یه‌كه‌مجار وتی به‌ڵێ، وتم
ئه‌ی ئه‌و پاره‌یه وتی به‌ڵێ ئه‌وه براكه‌م له‌ده‌ره‌وه بۆی ناردومه‌ته‌وه
وتم باشه، به‌لام با باوكت بێته‌وه من دێم ئه‌م پاره‌و مۆبایله ده‌هێنم
بزانم وایه یان نا، وتی نا كاك شێرزاد گیان باوكم ده‌مكوژێت به‌خوا نه
پاره‌كه هی منه‌و نه مۆبایله‌كه، به‌لام ژیان خانی خێزانت وتی با
تووشی كێشه نه‌بین تۆ وابڵێ، بۆیه منیش راستم پێنه‌وتیت، وتم باشه
تۆ خوات له‌گه‌ڵ بێت، دواتر ژیان نه‌یده‌زانی كه‌چۆن ئه‌و پاره‌و
مۆبایله بشارێته‌وه‌و به‌هه‌ڵه‌مدا به‌رێت، بۆیه ده‌ستیكرد به‌گریان،
منیش وتم یا راستی ئه‌و پاره‌و مۆبایله‌م پێده‌ڵێیت یان ده‌تنێرمه‌وه
ماڵی باوكت، ئه‌وه‌بوو هیچی نه‌وت و دواتر منیش زۆر هه‌وڵم له‌گه‌ڵدا
به‌قسه‌ی خۆش راستم پێبڵێت ئه‌وه‌بوو هیچی نه‌دركاندو منیش وتم بڕۆره‌وه
ماڵی باوكت و نه‌یه‌یته‌وه هه‌تا ئه‌و راستییه‌م پێده‌ڵێیت، دوای چه‌ند
رۆژێك كه له‌ماڵه‌وه به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ ڤیان و ئاڤانی كچمدا مامه‌وه
وتم ئاڤان و ڤیان ئێوه نازانن دایكتان ئه‌م مۆبایل و پاره‌یه‌ی له‌كوێ
بووه سه‌یرێكی یه‌كتریان كرد‌و ترس و دوودڵیم له‌ڕوخساریاندا به‌دیده‌كرد،
دواتر وتم كچه ئاقڵه‌كان ئێوه هیچ گوناهتان نییه‌و هیچ له‌ئێوه ناكه‌م
و ناشڵێم كه‌ئه‌وان وایانووتووه لای دایكتان، ئیتر ڤیان به‌ترسێكه‌وه‌و
به‌شێوازێكی پچڕپچڕ وتی: بابه دایكم هه‌ر كه تۆ ده‌چوویته ده‌ره‌وه
یان كه شه‌وان نه‌ده‌هاتیته‌وه له‌كاتی ئیشكردندا به‌و مۆبایله ته‌له‌فۆنی
ده‌كرد پیاوێك ده‌هاته ماڵمان و له‌گه‌ڵیدا ده‌نووست، چه‌ندجار به‌شه‌ویش
كاتی نووستن هاتووه‌و تا ده‌مه‌و به‌یانی له‌گه‌ڵ دایكم خه‌وتووه من
خۆم وا پیشانداوه كه به‌خه‌به‌ر نیم، به‌لام ئاگاداربووم ته‌نانه‌ت
ئێواره‌یه‌كیشیان ئه‌و پیاوه خۆیكرد به‌ماڵماندا دایكم لێی توڕه‌بوو
پێی‌ووت ده‌ته‌وێت حه‌یامان ببه‌یت به‌م ئێواره‌یه بڕۆ كه‌ی كاتی ئه‌وه‌یه،
دواتر ئاڤانی كچم كه‌ته‌مه‌نی نۆ سالان بوو وتی بابه گیان ئێواره‌یه‌كیشیان
كه تۆ له‌ماڵ نه‌بوویت منیشیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برد‌و چووین بۆ ئه‌زمه‌ڕ
منیان به‌ته‌نیا به‌جێهێشت و خۆیان به‌ئاره‌زووی خۆیان چوون بۆ گه‌ڕان
و پاش ماوه‌یه‌كی زۆر ئینجا هاتنه‌وه، منیش كه‌ئه‌م قسانه‌م له‌كچه‌كانم
بیست ئیتر خۆمم پێڕانه‌گیراو چووم بۆ ماڵی ژیان و ئه‌و شتانه‌م بۆ
گێڕایه‌وه‌و به‌هیچ جۆرێك نكۆڵی له‌وقسانه نه‌كردو ره‌نگی تێكچوو به‌بیستنی
ئه‌و راستییانه‌و دوای كه‌مێك بورایه‌وه، بۆیه منیش پاش هه‌فته‌یه‌ك
له‌دوای ئه‌و رووداوه شكاتم له ژیان كرد‌و دوای ئه‌وه‌ش داوای ته‌لاقم
له‌دژی به‌رزكرده‌وه، دوای چه‌ند دادبینییه‌ك و سه‌لماندنی راستییه‌كان
دادوه‌ر بڕیاریدا به‌جیابوونه‌وه‌مان، سه‌ره‌ڕای سزادانی هه‌ردوو
تاوانبار، بۆیه ئێستا من و دوو كچه‌كه‌م پێكه‌وه ده‌ژین، بۆ هه‌تاهه‌تاشه
بڕیارمداوه كه ژن نه‌هێنمه‌وه
تێبینى:ناوه‌كانى ئه‌م دوو چیرۆكه‌هه‌واڵه خوازراون
|
Views: 1385 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|