الأحد, 2024-04-28, 10.27.22 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » ئه‌رشیف

مەرج نییە تەواوی ژیانی ژن و مێردایەتی هەر تەنها خۆشی و گونجاویی پێكەوە هەڵكردن بێت، بەڵكو بەپێچەوانەوە هەندێ جار بوونی وردە ناكۆكی و شەڕی بچووكی نێوان هاوسەران، جۆرە چێژێك و خۆشییەكی لێ پەیدا دەبێ كە وادەكات هەردوو هاوسەر خۆشەویستی و پەیوەندییەكەیان گەرم وگوڕتر بێتەوەو جۆشێكی تری بەبەردا بكرێت، بەڵام ئەو وردە شەڕانە نابێ تەشەنە بكەن و گەورە بكرێن ئەگینا ئەو دەرنجامەی لێ ناكەوێتەوە، ئەزموونی زۆرێك لە هاوسەران وەكو خۆیان دەڵێن ئەمەیان سەلماندووە، دەبا بزانین سروشتی ئەو جۆرە وردە شەڕانە چۆنن و چۆنیش دەبنە هۆی جۆش سەندی زیاتری خۆشەویستی نێوان هاوسەرەكان .
وردە شەڕی پێویست
كەدەڵێین وردە شەڕی پێویست لێرەدا مەبەستمان جۆرێك لەناز كردنە بەسەریەكدیدا، هەروەكو خاتوو(ژیان عەبدولعەزیز) ... درێژه‌
مشاهده: 1249 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-31 | تعليقات (0)


كێشەو گرفتە كۆمەڵایەتییەكان هەندە زۆرن، رۆژنییە رووبەڕووی دەیان كێشەی جۆراوجۆر نەبینەوە، كە هەریەكەیان بە جیا گوزارشت لە خەم و دەردوو مەینەتی و پەژارەی خۆیان دەكەن،(سەیران) ئەو كچە تەمەن(15) ساڵانە بوو كەوتە دوای قسەی رەنگاوڕەنگ و بریقەداری هەرزەكارێكی فێڵبازو بە نێوی خۆشەویستی و عەشق و ئەڤینەوە فریودرا، ژیانی بەرەو لێواری مەرگ بردووەو دوای ئەتكردن و ئابڕووبردنی وەك رێویەكی فێڵباز بۆی دەردەچێت و خۆی لێ دەشارێتەوە و ئێستاش(سەیران) سەری لێشێواوە كەس نییە دەستی هانای بۆ بەرێت.
هەروەكو خۆی بۆمان دەگێڕێتەوەو دەڵێت: من ئەوكاتەی ئەو كوڕەم ناسی قوتابی پۆلی پێنجەمی ناوەندی بوو، ناسینەكەشم بە بۆنەی كچێكی هاوپۆلم بوو، پێش ئەوكاتە بیرم لە هیچ نەدەكردەوە تەن ... درێژه‌
مشاهده: 728 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-31 | تعليقات (2)



توێژینەوەیەكی نوێ لە تاقیگایەكی ئەمەریكادا ئەوە دەردەخات كە بەردەوام بەكارهێنانی مۆبایل دەبێتە هۆی ئەوەی كە جوڵە و كارایی سپێرم لە پیاواندا كەم بكاتەوە. پێشتر راگەیەندرابوو كە سوود وەرگرتنی بەردەوام لە مۆبایل پەیوەندی هەیە بە سەرهەڵدانی نەخۆشییە مەترسیدارەكانی وەك، شێرپەنجەی مێشك، وەرەم كردنی گوێ و مل هەروەها كاریگەرییەكی نیگەتیڤی هەیە لەسەر كۆرپەلەی ژنانی دووگیان، لە دوایین تۆێژینەوەشدا هەروەك لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا، جولەی سپێرەمەكان كەم دەكاتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆكاری نەزۆكی لە پیاواندا، هەروەها ساردبوون لە سكسدا.
پسپۆرانی بواری تەندروستی، بۆ ماوەی كاتژمێرێك شووشەیەك سپێرمیان لە پەنای هاندی مۆبایل دانا و بۆیان دەركەوت هێدی هێدی جوڵەی سپێرمەكان كەم دەبێتەوە.
... درێژه‌
مشاهده: 739 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-30 | تعليقات (0)



لە نوێترین توێژینەوەی زانستیدا دەركەوتووە كە بۆنی خۆش كاریگەرییەكی زۆری هەیە بۆ دیتنی خەونی خۆش، لە توێژینەوەیەكدا كە لەلایەن كۆمەڵێك پسپۆری ئەو بوارە ئەنجامدراوەو، تاقیكاری لەسەر چەندین كەس كرا، ئەو كەسانە هەركە دەگەیشتنە قۆناغی بینینی خەو، ئەو قۆناخە پێیدەگوترێ REM بۆ ماوەی 10 چركە بۆنی خۆشیان لە شوێنەكە دەدا و پاشان لە خەو هەڵیاندەستاندن.
كە پرسیاریان سەبارەت بە خەونەكانیان لێدەكرا، ئەوانەی كە كەوتبوونە بەر بۆنی خۆشەوە، خەونی خۆشیان دیبوو. زانایان لەو باوەڕە دان كە هەستی بۆن كردن پێچەوانەی هەستەكانی دیكە لەكاتی خەودا هەروەك خۆی چالاك دەمێنێتەوە، هەربۆیە هەستی بۆن كردن لەكاتی خەودا دەگاتە شوێنە هەستیارەكانی مێشك و مێشكیش پەرچەكردار نیشان دەدات، بەڵام هەستەكانی دیكە ناتوان ... درێژه‌
مشاهده: 750 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-30 | تعليقات (0)


ئا: گەرمیانی
دایك و باوكێكی دڵڕەق
ئاسۆ جگە لەخۆی تەنها خوشكێكی هەبوو.. دڵپاكی دایكی تابڵێی ژنێكی خراپ و دڕندەبوو... نەوزادی باوكیشی بەهەمان شێوە، پیاوێكی بێزەیی بوو شەوو رۆژ مەی دەخواردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ كارو كاسبیەكی نەدەكرد، ئەم پیاوە ئەگەرچی هەر بەناو پیاو بوو، بەڵام قەترەیەك غیرەت و شەهامەتی تێدا نەبوو، خوا رۆژی دەكرەوە نەوزاد لەماڵ دەردەچوو... كەس نەیدەزانی بۆ كوێ دەڕوات. زۆر كەس لەدەرو دراوسێكان، ئەوەیان دەچپاند بەگوێی یەكتردا، وایان دەگێڕایەوە كە ئەم پیاوە كاری بەدرەوشتی دەكات و، لەگەڵ ژنانی تردا رادەبوێرێ، ئیتر بەم شێوەیە ئەم پیاوە بەهیچ شێوەیەك خەمی ئەو ماڵە لە دڵیدا نەبوو، هەموو ساڵێك و شەش مانگ دەبوو ئەم ژن و پیاوە زەواجیان كردبوو، كەچی نەوزاد لەبری ئەوەی ماڵێكی جوان بۆ خۆی بنیاد بنێت و هەوڵبدات دوا رۆژێك بۆخۆی دابین بكات، كەچی زۆر ب ... درێژه‌
مشاهده: 761 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-26 | تعليقات (1)


ئا: ناسك سەعید-سلێمانی
ئابووری خێزان یەكێكە لەبنەما سەرەكییەكانی گەشەكردنی خێزان، دروستكردنی بنیادێكی پتەوی خێزان راستەوخۆ پەیوەندی بە بواری ئابوورییەوە هەیە و هاوكات كاریگەری دەبێت لەگەڵ جۆری ئەو كارەی كە دەكرێت واتە دەست نیشان كردنی داهاتێكی باش. بوونی سەرچاوەیەكی ئاست بەرزی ئابووری بۆ خێزان لەزۆر لایەنەوە كاریگەری خۆی دەبێت بۆ پتەوبوونی لایەنە جیاوازەكانی تری خێزان، ئەم لایانەنەش ئەگەر لەلایەن كەسێكی بەرنامەدارێژەرەوە كاری بۆ نەكرێت ئەنجامەكەی نێگەتیڤ دەكەوێتەوە. لەخێزاندا كاتێك پیاو وەك كاراكتەری سەرەكی هەوڵی بەدەست هێنانی داهاتێكی باش دەدات و لەبەرامبەریدا هاوسەرەكەی نەك یارمەتیدەریەتی بگرە زۆر زیان بەئابووری ئەم خێزانە دەگەیەنێت و زیادەڕۆیی دەكات لەخەرجكردن و كڕینی پێداویستی، رێگرە لەگەشەسەندنی داهاتی خێزان و هەندێك دەڵێن زۆر جار ئافرەت هۆكارە بۆ ئ ... درێژه‌
مشاهده: 728 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-26 | تعليقات (0)


ئا: ئومێد عەلی فەتاح
لە هەر كوێیەكی ئەم دونیایەدا بین و بۆ هەر مەبەستێك بژین بە دوور نابین لە خەم و ئازار و كێشە، چونكە ئەمانە لەگەڵ دروست بوونی ژیاندا هەبوون و ئەو چەكەی كە مرۆڤ دەتوانێ دژیان بە كاری بهێنێ تەنها ئارامگرتن و هەوڵدانە بۆ پڕ كردنەوەی شتە لە دەست چووەكانی ژیانمان،سەرەڕای ئەوەی نابێ نكوڵی لەوە بكەین كە دڵی مرۆڤ توانایەكی سنوورداری هەیە بۆ بەرگەگرتنی خەم و پەیوەستە بە ئیرادەی مرۆڤەكانەوە و لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازە، هەندێ جار خەمی وا روو لە ژیانمان دەكات كە رۆژی سەد جار پێوەی دەمرین و زیندوو دەبینەوە، بەڵام ئەو كاتەی ئەو خەمە ژوورەكانی دڵمان پڕ دەكات لە ئازار و دیواری سەبرمان بە سەر ئاسۆی بیر و ئیرادەماندا دەڕووخێنێ، تەنها وشەیەك دەمێنێتەوە بۆ گوتن كە ئەگەر بە فریا بكەوین بە هاوڕێكانمانی بڵێین و بۆ دواجار ماڵئاواییان لێ بكەین وەك ئ ... درێژه‌
مشاهده: 1721 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-26 | تعليقات (0)


رۆژانە رووداوی جۆراوجۆری دەستدرێژی كردنە سەر كچان دەبینین یا دەبیستین، هەر رووداوێكیش وردەكاری و تایبەتمەندی خۆی هەیە.. رووداو هەیە تاوانباری تێدا زانراوەو ناسراوە، یا دەستگیر كراوە یان هەڵاتووە، رووداویش هەیە تاوانبارەكە نەناسراوە یان نەتوانراوە بەسەریدا ساغ ببێتەوە یان بكرێتەوە، ئەم رووداوەی كە لێرەدا بڵاوی دەكەینەوە ماوەیەكە، روویداوەو تا ئەمڕۆش نەزانرا كە بكەری ئەو تاوانەی كە بەرامبەر كچێكی 15 ساڵی روویدا كێ بوو..؟ بەڵام با وردەكاری رووداوەكە بگێڕینەوە و لێكدانەوەش بۆ خوێنەران جێبهێڵین.
ئا: باوكی میدیا
تۆماركردنی داوا لە بنكەی پۆلیس
پاش نیوەڕۆیەكی درەنگ وەخت بوو، كچێكی تەمەن 15 ساڵی، كە لەبەژن و باڵاو دەموچاوی را گەورەتر دیار بوو، خۆی كرد بەو بنكە پۆلیسەی كە دوو كۆڵانێك لەگەڕەكەكەیان دوور بوو، بەدەموچاوێكی گریاناوی و شپرزەییەكی ئاشكراوە لەبەردەم دەرگای سەرەكی بنكەكە لە پاسەوانەكەی بەردەرگای پرسی ژووری بەڕێوەبەری بنكەكە ... درێژه‌
مشاهده: 761 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-26 | تعليقات (0)



دروستكردنی ژیانی هاوسەرێتی مافی رەوای هەر تاكێكە كە گەیشتبێتە تەمەنی هاوسەرێتی، ژنهێنان و شووكردن پەیوەندییەكی راستەوخۆی بە خودی ئەو دوو كەسەوە هەیە كە دەبنە ژن و مێردی یەكتری، بۆیە رەزامەندیی و رازی بوونی ئەو كچ و كوڕە، پێشمەرجی یەكەمی ئەو ژیانە داهاتووەیە، ناكرێ كەسێك بێت لە جیاتی كەسانی تر بڕیار بدات، ژن بێنێ یا شوو بكات، ئەمە دەستوەردانە لە وردترین و بچووكترین لایەنی ژیانی كەسیی مرۆڤ.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەم دیاردەیە لە چاو جاران كەمتر و بەرتەسكتر بۆتەوە، بەڵام هێشتاش دەبینرێ یەكێ لە دەرەنجامەكانی ئەم جۆرە هاوسەرێتییە ناشادبوون و ناكامەڕانی ئەو ژن و مێردەی بە زۆر و بە تۆبزی بەیەكدراون، كە زۆرجار لێكجیابوونەوە و تەڵاقیشەوە لێ دەكەوێتەوە....
ئێستاش لە نێو دێهات و گوندەكانی دەوروبەری شارەكان باوك یان برا بڕیار دەدات كچەكەی یا خوشكەكەی شو بە فڵانە كەس بكات(شەیما ناسر) ژنێكی گەنجی تەمەن(19) ساڵانە و براكە ... درێژه‌
مشاهده: 747 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-22 | تعليقات (0)


لە رۆژگاری ئەمڕۆدا جورئەتی زۆری دەوێ كەسێ خۆی بخاتە ناو دەریای خۆشەویستی و بتوانێ بە ئاسانی مەلە بكات و نەخنكێت، چونكە دەبینین خەریكە خۆشەویستی مانا پیرۆزكەی لە دەستدەدات كچان و كوڕان متمانەیان بە یەكتری نامێنێ.
خۆشەویستی مەم و زین، فەرهاد و شیرین نموونەی خۆشەویستی پاك و بێگەردمان پێشاندەدەن لە رابردوودا، بەڵام ئەو خوشەویستییەی ئەمڕۆ لە كۆمەڵگەكەماندا بڵاوە بۆ تێركردنی ئارەزووە شەهوانییەكان و مەرامی دیكەیە، ئەمەش بۆ خۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی خەتەرناكە، هەر بەو هۆیەشەوە زۆربەی خۆشەویستییە راستەقینەكانیش دەرەنجام دەبنە خۆشەویستییەكی چەپێنرا، بێگومان ئەم بابەتە باس و خواسی زۆر هەڵدەگرێ، بۆیە لەسەر ئەم تەوەرە چەند گەنجێكمان هێنایە قسە.



سەرەتا(سەربەست سوڵتان مزوری) قوتابی كۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری هاتە دوان و گوتی: خۆشەویستی بریتییە لە هێزێكی كاریگەر كە دەروونی مرۆڤ داگیر دەكات و دوولایەنەش رەنگ ... درێژه‌
مشاهده: 1832 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-22 | تعليقات (0)

« 1 2 ... 20 21 22 23 24 25 »
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أبريل 2024  »
إثثأرخجسأح
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz