الثلاثاء, 2024-05-14, 5.34.33 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » أوكتوبر » 26 » پاكیزەیی چنوور و تاوانێكی نادیار
2.21.56 PM
پاكیزەیی چنوور و تاوانێكی نادیار

رۆژانە رووداوی جۆراوجۆری دەستدرێژی كردنە سەر كچان دەبینین یا دەبیستین، هەر رووداوێكیش وردەكاری و تایبەتمەندی خۆی هەیە.. رووداو هەیە تاوانباری تێدا زانراوەو ناسراوە، یا دەستگیر كراوە یان هەڵاتووە، رووداویش هەیە تاوانبارەكە نەناسراوە یان نەتوانراوە بەسەریدا ساغ ببێتەوە یان بكرێتەوە، ئەم رووداوەی كە لێرەدا بڵاوی دەكەینەوە ماوەیەكە، روویداوەو تا ئەمڕۆش نەزانرا كە بكەری ئەو تاوانەی كە بەرامبەر كچێكی 15 ساڵی روویدا كێ بوو..؟ بەڵام با وردەكاری رووداوەكە بگێڕینەوە و لێكدانەوەش بۆ خوێنەران جێبهێڵین.
ئا: باوكی میدیا
تۆماركردنی داوا لە بنكەی پۆلیس
پاش نیوەڕۆیەكی درەنگ وەخت بوو، كچێكی تەمەن 15 ساڵی، كە لەبەژن و باڵاو دەموچاوی را گەورەتر دیار بوو، خۆی كرد بەو بنكە پۆلیسەی كە دوو كۆڵانێك لەگەڕەكەكەیان دوور بوو، بەدەموچاوێكی گریاناوی و شپرزەییەكی ئاشكراوە لەبەردەم دەرگای سەرەكی بنكەكە لە پاسەوانەكەی بەردەرگای پرسی ژووری بەڕێوەبەری بنكەكە كامەیە، ئەویش بەدەست ئاماژەی بۆ ژوورەكە كرد، كچەكە چاوی گێڕا بەژوورەكاندا و رووبەڕووی ژوورێك بۆوە كە لەسەر دەرگاكەی نووسرابوو، ئەفسەری ئێشكگر، چووە ژوورەوە، ئەفسەرێكی دوو ئەستێرەی لەشانی بینی كە لەسەر مێزێك دانیشتووە، لەگەڵ كارمەندێكی بنكەكە دانیشتوو قسەی دەكرد ئەفسەرەكە كە چاوی بەكچەكە كەوت، زانی شتێكی لێقەوماوە و داوای بەهانا هاتنەوە دەكات، فەرمووی دانشتنی لێكردو كچكە بەتیلەی چاو ئاوڕێكی لەكارمەندەكە دایەوە و دووبارە تەماشای ئەفسەرەكەی كرد، ئەویش لەئاماژەكەی گەیشت و زانی نایەوێ لەبەردەمی ئەو كارمەندە باسی كێشەكەی خۆی بكات، ئەفسەرەكە بەكارێك كارمەندەكەی بەڕێكرد ، كچەكە دانیشت و هەوڵیدا خۆی كۆبكاتەوەو بەسەر هەنسكی گریانی خۆیدا زاڵ بێت، ئەفسەرەكە بە نەرمی و میهەرەبانییەوە پرسیار ئەوەی لێكرد كە بۆچی هاتۆتە بنكەی پۆلیس، كچەكەش بەهەنسكی گریانەوەگوتی: هاتووم داوا لەسەر ئامۆزاكەم تۆمار دەكەم چونكە پێم فێربووە و دەستدرێژی كردۆتە سەرم، ئەفسەرەكە گوتی: باشە وا سكاڵاكەت بۆ دەنووسم، بەڵام سەرەتا ناوی خۆت و تەمەن و ناونیشانتم پێ بڵێ، ئینجا دەست بەگێڕانەوەی رووداوەكەت بكە، تاوەكو پوختەكەی بنووسم، كچەكە رووداوەكەی بەمشێوەیە گێڕایەوە و گوتی: ناوم ( چنوور تاڵب)ەو تەمەنم 15 ساڵە و ماڵمان لەو نزیكانەیە، دوو كۆڵان لەم بنكەیە دوورە، رووداوەكەش ئەوەیە ئامۆزایەكم هەیە ماوەیەكە پێم فێربووەو دەستدرێژی كردۆتە سەرم و ئەنتكی كردووم، ئەفسەرەكە پرسی: چۆن و لەكەیەوە وایلێكردووی دایك و باوك و براو خوشكت بەم مەسەلەیە دەزانن، ئەی ئێستا ئامۆزایەكەت لە كوێیە؟
چنوور لەوەڵامدا گوتی: یەك دوو مانگێكە وایلێكردووم و سێ جار ئەتكی كردووم، رۆژێك ماڵی ئەوان بەمیوانداری هاتنە ماڵی ئێمە، خوشكەكانی چووبوونە ژووری خوشەكە گەورەكەم لەوێ دانیشتبوون خەریكی قسەكردن بوون، ئەویش، كە دوو سێ ساڵێك لەمن گەورەترە بەناوی تەماشاكردنی دەفتەرەكانی قوتابخانەم هاتە لام، ئیدی لە تەنیشتم دانیشت و بەفێڵی هەڵدانەوەی لاپەڕەكان خۆی لێنزیك كردمەوەو وردە وردە دەستی پێداهێنام و هەر هێندەم زانی لەزەوییەكەی درێژكردم، ئەمە یەكەم جار بوو كە وای لێكردم ئید منیش دەستم بەگریان كرد، بەڵام ئەو گوتی: ئەگەر چیتر بگری ئەوا ئاشكرا دەبین چی روویداوە، ئەوسا باوك و براكەت دەتكوژن و منیش نكوڵی لێدەكەم ئەوسا تەنها خۆت زەرەر دەكەی و كەسیش باوەڕت پێ ناكات كە من وام لێكردووی، ئەوە وایلێكردم نەوێرم قسە بكەم، هەرچەندە دوو جاری تریش هاتەلام و ئەوهای لێكردمەوە، كەس لە ئەندامانی خێزانەكەمان بەم رووداوەیان نەزانیوە، چونكە لەترسی ئامۆزاكەم و لەترسی ماڵی خۆشمان نەموێراوە باسی بكەم، بەڵام ئەمرۆ دیسان هاتەوە ماڵمان و ویستی هەمان كارم لەگەڵدا بكات بەڵام نەمهێشت و لەدەستی رامكرد و لەماڵ هاتمەدەرەوە، ئێستا كەسمان لەماڵ نییەو ئەویش كە دیتی بۆ ئێرە دێم، رۆیشت و خۆی ونكرد، ئەفسەرەكە پوختەی گوفتارەكانی كچەكەی نووسی پێگوت: تۆ خۆت بڕۆوە ماڵەوە وەك ئەوەی كە هیچ رووینەداوە و باسی كێشەكە و هاتنت بۆ ئێرەش مەكە، ئەگەر ئامۆزایەكەت هات، ئەوە ژمارەی تەلەفۆنی ئێمەت بدەمێ، ئاگادارمان بكەوە، ئێمە خۆمان مامەڵە لەگەڵ مەسەلەكە دەكەین، تۆ هەقت بەسەر هیچ شتێكەوە نەبێ، كە چنوور، لە ژوورەكە دەرچوو، ئەفسەرەكە، لەشێوەی پرسیاركردن و جۆری دیقەتدانی بۆ كچەكە شارەزایی و ئەزموونی و دوورودرێژی لەو جۆرە كێشانە، پێوە دیار بوو.. پوختەی گوفتاری كچەكەی ئامادكردو لەناو فایلێكی داناو بۆ چەند ساتێك بەدیار فایلەكەوە داڵغەی لێداو ئینجا هەناسەیەكی قوڵی هەڵكێشاو بانگی رێپێدراوی ئێشكگری كردو گوتی: ئەم گوفتارە ببەرە بەردەم دادوەر ئێشكگرو بافەرمانی خۆی لەسەر بنووسێ، پاش كاتژمێرێك فایلەكە هێنرایەوە، دادوەر فەرمانی دەركرد بوو كە ئامۆزاكەی بگیرێت و لێكۆڵینەوە لەگەڵ دایك و باوكی بكرێت و كچەكەش بنێردرێتە پزیشكی دادوەری بۆ پشكنینی، ئەوە بوو دوای دوو سێ رۆژێك وەك ئەوەی ئەفسەرەكە نەخشەی بۆكێشابوو، ئامۆزاكەی دەستگیركراو دایك و باوك و براكەش بۆ لێكۆڵینەوەو پرسیار لێكردن بانگ كران، سەرەتا كە ئەفسەرەكە باسەكەی لە براو دایك و باوكی گەیاند بەڵێننامەی بەهەمووان مۆركرد كە هیچ لەكچەكەیان نەكەن و هەرشتێك بەسەر كچەكەیاندا بێت ئەوان لێی بەرپرسیار دەبن، تازە ئەوە رووداوێكەو روویداوە پێوستە رێگەی یاسا بگرنەبەر و دادگا یەكلایی بكاتەوە.. پاشان دەستكرا بەڵێكۆڵینەوە و دواتر لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئامۆزاكەشی كرا، بەڵام ئەو هەرزوو نكوڵی لەتاوانەكەی كرد واقوڕماوی و سەرسووڕمانەوە وەڵامی پرسیاری لێكۆڵەری دەدایەوە... هەر چۆنێك بێت قۆناغەكانی لێكۆڵینەوە وردە وردە تەواو دەكراو راپۆرتی پزیشكیش ئەوەی دووپاتكردەوە كە پەردەی كچێنی تاوانلێكراو چنوور بەتەواوەتی پچڕاوە و پچڕانەكەش كۆنەو ماوەیەكی زۆری بەسەرداچووە، ئەم راپۆرتە لەگەڵ تەواوی كارەكانی تری لێكۆڵینەوە بە فایلەكە بەستراو لەكات و ساتی خۆیدا رەوانەی دادگای تایبەتمەندكرا لەوێش دووبارە بە فایلەكەو ناوەرۆك و كارەكانی لێكۆڵینەوەدا چوونەوەو بەڵگەكان هەڵسەنگێندران و بە وردی تاوتووێ كران دادگای تایبەتمەند دوای تەواو بوونی كارەكانی خۆی گەیشتە ئەو بڕیارەی كە ئامۆزاكەی تاوانبارەو حوكمی زیندانی كردنی هەتا هەتایی بەسەردا بڕی، ئامۆزاكەی كەگوێی لە بڕیارەكە بوو، بەرچاوی تاریك بوو، یەكسەر بورایەوە و كەوتە سەر زەوی، بەهەرحاڵ فایلی كێشەكە رەوانەی دادگای پێداچوونەوە كرا كە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە بۆ وردبوونەوە لە راستی و دروستی بڕیاری دادگا، لەكاتی وردبوونەوەدا تێبینی ئەوەیان كرد كە ئەو بەڵگانەی كۆكراونەتەوە و ئامۆزاكەی پێ تاوانبار كراوە، ئەوەندەنین كە بگاتە رادەی ئەوەی تۆمەتەكەی لەسەر ساغ بێتەوەو حوكمی پێبدرێ، بۆیە دادگای باڵا گەیشتە ئەو بڕیارەی كە حوكمی دادگای خوارتر هەڵدەوەشێنێتەوە بڕیاری ئازادكردنی ئامۆزاكەی بدرێت، ئامۆزاكەی ئازادكراو كەسوكاری ئەوانیش دەستیان بە ئاهەنگ گێڕان كرد لە خۆشیان، بەڵام دوو رۆژ دوای ئازاد بوونی ئامۆزای چنووری ئەتككراو، ماڵی چنوور لەكاتێكی نەزانراودا بەشەو باریان كردو ئەو گەڕەكەیان بەجێهێشت، كە هەموو ماڵێكی گەڕەكەكە بەمەسەلەكەی ئەوانیان زانیبوو، ئەو پرسیارانەی كە ئێستا ماونەتەوە مایەوەو وەڵام نەدرانەوتەوە ئەوەبوو، بۆچی ماڵی چنوور رۆیشت؟ بۆ كێ رۆیشتن، ئەگەر ئامۆزاكەی بێ تاوان و بێ گوناهـ بووبێ لەتاوانی ئەتككردنی چنوور ئەی كەواتە كێ دەستدرێژی كردۆتە سەری..؟ئایا بەڕاستی ئامۆزاكەی بوو، یان كەسێكی ترو پێش ئامۆزاكەی وایلێكردبوو، یان

سةرضاوة ميديا طولاَن

...
Views: 766 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2008  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz