الخميس, 2024-05-02, 10.19.45 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » أوكتوبر » 13

هەموو ئەو رووداوانەی بۆ یەكەمین جار لە ژیاندا روودەدەن جۆرێك تایبەتمەندی و كاریگەری خۆیان هەیە لەسەر دەروونی تاكەكان و جیاوازن لەو رووداوانەی كە پێشتر بەسەر تاكدا تێپەڕیبوون، وە نەبێ ژوانیش لەم كاریگەرییە بەدووربێ، بێگومان یەكەمین ژوانیش لەم رووەوە رووداوێكی كاریگەرە بە نیسبەت مرۆڤ، لێرەدا مەبەستمان ژوانی نێوان خۆشەویستانە، كە دەكرێ ببێت بە دەڕوازەیەك بۆ بەیەكگەیشتن و لێكحاڵیبوون، لەبارەی ئەم بابەتە چەند كەسێكمان دواند


سەرەتا (شەیما محەمەد) قوتابی زانكۆ بەم جۆرە وەڵامی داینەوە و گوتی: تا ئێستا ژوانی خۆشەویستیم بەكەس نەداوە، بەڵام ئەوەی من بزانم لەبارەی یەكەمین ژوانی خۆشەویستییەوە ئەوەیە كە جیاوازە لەگەڵ ژوانی دیكەدا، زۆرجار هەندێك لە هاوڕێكان باسیان لەوە كردووە، گوایە تووشی شەرم هاتوون یان زۆر هەڵەیان كردووە لە ئاخاوتندا، بێگومان ئەوەش ... درێژه‌
مشاهده: 1166 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-13 | تعليقات (0)



ترس لە قەیرەیی وای لە كچ كردووە بە ئاسانی شوو بكات، بۆیە شاناز وەك خوشك و برا گەورەكەی هەمیشە خەونی بەوە دەبینی، كە رۆژێك دابێت ئەویش وەكو ئەوان بەڕێی خۆی دابڕوات، واتە شووبكات نەك وەك قەیرە كچە دراوسێییەكانی، كە لە بەر هەر هۆیەكی كۆمەڵایەتی، ئابووری،... تاد، بێ ماونەتەوە و لە هەوڵدا بوو، تا رۆژێك لەبەر دەرگای ماڵی خۆیان چاوی بە كوڕە لاوێك بەناوی نازم دەكەوێت، كە بە سوتفە بە بەردەركی ماڵیان رادەبوورێ و لەگەڵ یەكەمین چاوپێكەوتن عاشق و شەیدای یەكتر دەبن و بناغەی خوشەوستییەكی پاك و بێگەرد دروست دەبێت.
ئاشكرایە، كە ئەنجامی هەر خۆشەویستییەكی پاك و بێگەرد بۆ یەك بوون و بەسەربردنی ژیانە لە بن یەك بنمیچدا، هەر لەبەر هەژاری و دەست كورتی، برا گەورەی رازی ناێبت شاناز شوو بە نازم بكات، ب ... درێژه‌
مشاهده: 717 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-13 | تعليقات (0)



منداڵ بوونەوەرێكە چاودێرییەكی پێویست و تایبەتی گەرەكە، چ لە باری پەروەردە و مامەڵەكردنەوە بێت، چ لە باری پارێزگاری لێكردنیەوە بێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەندێكجار دووچاری مەترسی راستەقینە دەبێتەوە كە ئاكامی زۆر ترسناكی بە دواوەیە، بۆ نموونە منداڵ بەتایبەتی ئەگەر كچ بێت ئەگەری ئەوە هەیە رووبەڕووی مەترسییەكانی دەستدرێژی سێكسی ببێتەوە بەتایبەتی لەلایەن ئەو جۆرە كەسانەی كە جۆرە لادانێكی سێكسی و دەروونیان هەیە، یان لە ژینگەییەكی وەها پەروەردە كراون كە لەلایەنی سێكسییەوە بە ژینگەیەكی چەپێنراو دادەنرێت، با بزانین رووداوی دەستدرێژی كردنە سەر منداڵێكی تەمەن (9) ساڵی كە لێرەدا دەیخەینە ڕوو چۆن بووە و دەرەنجامەكەی بەچی گەیشتووە.


ناردنی منداڵ بۆ شت كڕین لە دوكان
بەشێكی زۆری دایكان كات ... درێژه‌
مشاهده: 671 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-13 | تعليقات (0)



ئەو ئافرەتەی ژیانی خۆی بە مردنی سەر دونیا دەشوبهێنێ
ماڵی چۆمان چەند جارێك لەسەر یەك هاتن بۆ داخوازیم، ماڵەوەمان هەموویان رازیبوون، تەنها خۆم نەبێ، من كوڕەكەم بەدڵنەبوو، نەمدەزانی هەڵسوكەوت و تەبیعەتی چۆنە، یەكەمجار كە بینیم ئەو جارەبوو كە هاتبوو بۆ خوازبێنیم. بەڵام ماڵەكە كۆڵیان نەداو وازیان نەهێناو بەبەردەوامی خەڵكیان دەنارد، تادواجار كە هاتن براكەم میلی دەمانجەكەی هێنایەوەو خستییە پشت سەرم و گوتی "شوو دەكەی باشە ئەگەر نا دەتكەمە قوربانی یەك فیشەك" ئەوەبوو منیش لەترسی گیانی خۆم(بەڵێ)م كردو ئەو (بەڵێ)یە بووە هۆی ئاخر شەڕی و ماڵوێرانیم و ئیتر ژیانم تێكچوو.
لەو رۆژەوە كە بوومە هاوسەری چۆمان ئیتر ژیان ئەو گرنگییەی لای من نەماو هەمووشتێكم لا ئاسایی ببوو، منێكی گەنجی تەمە ... درێژه‌
مشاهده: 642 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-13 | تعليقات (0)


ترس حاڵەتێكی دەرونییە و فەزای ژیانی تاك و خێزان ئەم ترسە دروست دەكات، شێوازی پەروەردەش هۆكارێكی ترە بۆ دروست بوونی ترس لەلای تاك، ئەگەر ئەم حاڵەتە لە لای ئافرەت سەیر بكەین دەبینین لەسەرەتای دەستپێكی هەموو گۆڕانكاریەكدا جۆرێك لە ترس و دڵەڕاوكێ هەیە بەبێ ئەوەی خۆشی هەستی پێ بكات یاخود كەسێك هەبێت بتوانێت ئەو حاڵەتە ترسانەی كەبەسەریدا دێت یارمەتی بدات و هەنگاوەكانی بۆ روون بكاتەوە، هاوكات كۆمەڵگەش بەشێكە لەدروست بوونی ئەم حاڵەتە و زیاتر پاڵی پێوە دەنێت بۆ دروست بوونی دڵەراوكێ و بێ متمانەیی، ئەوەی لێرە مەبەستمانە ترسی زۆرینەی ئافرەتانە لەسەرەتای پرۆسەی هاوسەرگیری و منداڵ بوون و سەرەتای كاركردندا، بۆ زیاتر قسەكردن لەسەر ئەم تەوەرە خاتوو" رەنگین رەسول" ی فەرمانبەر دەڵێت: ئێمەی ئافرەتان لەهەموو شتێك ترسمان هەیە نەك لەسەرەتای پرۆسەی هاوسەرگیری یاخود منداڵ بو ... درێژه‌
مشاهده: 790 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-13 | تعليقات (0)



غەریزە و ئارەزووە سیكسییەكان لە مرۆڤدا هەمیشە دافیع و پاڵنەری ئەوەن كە مرۆڤ تووشی هەڵە و لادان ببێت، ئەو مرۆڤانەی لەو پێناوەدا خۆیان دەدۆڕێنن و تاوان ئەنجام دەدەن، لە بنەمادا مرۆڤێكی لەرزۆك و بێ ئێرادەن، چونكە كاتێ مرۆڤێك لە پێناو حەزێكی كاتیدا دەستی دەچێتە خوێنی مرۆڤێكی تر و لەسەر زەویدا رەشی دەكاتەوە، ئەوە بێگومان ئەوكەسە دڵی بەردینە و ویژدانی خۆشی هەڕاج كردووە، ئەگینا ئەو پاڵنەرەی كە پەلكێشی دەكات بۆ نێو تاوانێك، چۆن دەبێت هەروا بە ئاسانی دوای شەهوەت و غەریزەكان بكەوێت، و تەسلیمی حەزێكی نەخۆش ببێ، خیانەت چەمكێكی هێندە فێزەونە هەمیشە ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن، خودان ناخێكی پیس و چڵكنن و ئەوەی لەسەر ئەرزی واقیع بۆیان بەدی نەهاتووە و نەیانتوانیوە بە رێگایەكی دروست بە دەستی بێنن دێن پەنا د ... درێژه‌
مشاهده: 719 | أضاف: kurdsh | التاريخ: 2008-10-13 | تعليقات (0)

Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2008  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz