الثلاثاء, 2024-05-14, 9.53.06 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » أوكتوبر » 13 » نازم چۆن ژیانی دوو بنەماڵەی كرد بە دۆزەخ
3.33.17 PM
نازم چۆن ژیانی دوو بنەماڵەی كرد بە دۆزەخ


ترس لە قەیرەیی وای لە كچ كردووە بە ئاسانی شوو بكات، بۆیە شاناز وەك خوشك و برا گەورەكەی هەمیشە خەونی بەوە دەبینی، كە رۆژێك دابێت ئەویش وەكو ئەوان بەڕێی خۆی دابڕوات، واتە شووبكات نەك وەك قەیرە كچە دراوسێییەكانی، كە لە بەر هەر هۆیەكی كۆمەڵایەتی، ئابووری،... تاد، بێ ماونەتەوە و لە هەوڵدا بوو، تا رۆژێك لەبەر دەرگای ماڵی خۆیان چاوی بە كوڕە لاوێك بەناوی نازم دەكەوێت، كە بە سوتفە بە بەردەركی ماڵیان رادەبوورێ و لەگەڵ یەكەمین چاوپێكەوتن عاشق و شەیدای یەكتر دەبن و بناغەی خوشەوستییەكی پاك و بێگەرد دروست دەبێت.
ئاشكرایە، كە ئەنجامی هەر خۆشەویستییەكی پاك و بێگەرد بۆ یەك بوون و بەسەربردنی ژیانە لە بن یەك بنمیچدا، هەر لەبەر هەژاری و دەست كورتی، برا گەورەی رازی ناێبت شاناز شوو بە نازم بكات، بەڵام پاش ئەوەی نازم بۆ جاری دووەم چەند ریش سپییەك لەگەڵ خۆیان دەبات بۆ داخوازی شاناز برا گەورەكەشی رازی دەبێت و خۆشی و شادی دەكەوێتە ناو هەردوو خانەوادە و پاش كڕینی چەك و جل و بەرگ شاناز دەگوازرێتەوە و بۆ ماوەی چوار مانگان لەگەڵ ماڵی باوكی دادەنیشن و خۆشترین ژیان بەسەر دەبەن.


جیابوونەوە و ماڵی نوێ
كورد دەڵێت:( ماڵێك دەماڵی لێ دەكەوێتەوە) هەر وا بووە پاش ئەوەی كوڕ ژن دەهێنێت بۆ ماوەیەك لەگەڵ ماڵی دایك و باوكی دادەنیشێت، ئەگەر دەرفەتی بۆ بڕەخسێت ئەوە ماڵی خۆی دەكات و لەگەڵ دایك و باوكی جیا دەبێتەوە و ماڵێكی نوێ بۆ خۆی دادەمەزرێنێت.
نازم و شاناز پاش تێپەڕبوونی چوار مانگ بەسەر ژیانیان لەگەڵ ماڵی باوك و دایكی نازم، كە دەكەنە خەزوور و خەسووی شاناز، ماڵی خۆیان دەكەن و خانوویێك بەكرێ دەگرن و كەلوپەلی خۆیان دەبەنە ناویەوە و دەست بە ژیانێكی نوێ دەكەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی نازم ئیشی كرێكاری دەكات جگە لە خورادن و كرێی خانوو نەیدەتوانی هەموو پێداویستییەكی ناوماڵ دابین بكاتن لەگەڵ ئەمەشدا لەو پەڕی خۆشیدا دەژیان بەتایبەتی پاش ئەوەی خودای پەروەردگرا منداڵێكی پێ بەخشین.
دەردی كرێچییەتی
خانوو پێدوایستییەكی گرنگە بۆ ژیان، مرۆڤ بێ خانوو وەك كەسێكی بێ جل و بەرگ وایەـ، سەبارەت بە شاناز و نازم نەهامەتییەكانی ژیانیان لێرەوە دەست پێدەكات، كە خاوەن ماڵ پێیان رادەگەیەنێت پێویستە لە ماوەیەكی دیاریكراودا خانووەكەی بۆ چۆڵ بكەن، چونكە نیازی فرۆشتنی هەیە، بۆیە پاش گەڕان و سوڕانێكی زۆر كەلاوە خانوویێكی لەم شێوەیان چنگ نەكەوت، كە تێیدا دەژیان، بۆیە بێ خانوو مانەوە و بەناچاری پەنایان بۆ ماڵی دایك و باوكی خۆیان بردەوە و لەسەر ئەوە رێك كەوتن لە ژوورێكی سەرەوەی ماڵی باوكی شاناز بژین تا ئەو كاتەی خانوویێكی بە قەدەر بەڕەی خۆیان چنگ دەكەوێت.
ناپاكی لەگەڵ كەسێكی نەشیاو
ئەنجامدانی ناپاكی لەگەڵ كەسێكی نەشیاو هیچ پێشەكییەك و ناوەڕۆكێك هەڵناگرێت، بەڵام رەنگە كۆتاییەكی نادیار و كارەساتێك بەخۆوە بگرێت، ئەگەر ئاشكرات بێتن بەڵام بە پێچەوانەوە، رەنگە هەر ئەو كەسان بكاتە سووتەمەنی و قوربانی، كە بە هیچ شێوەیەك ئەم جۆرە رەفتارانە لە فەرهەنگی پەروەردەیان نییە.
با زۆری بۆ كەمی نەڵێین شاناز و نازم بۆ ماوەی یەك ساڵ لە ژووری سەرەوەی ماڵی دایك و باوكی شاناز دەمێننەوە و لە ماوەی ئەم ساڵەدا منداڵێكی دیكەشیان دەبێتن، هەر لەم ماوەیەشدا نازم لەگەڵ خوشكە تەمەن(17) ساڵیەكەی شاناز دەستیان تێكەڵ دەكەن و دەست بە ناپاكی دەكەن بەبێ ئەوەی هیچ كەسێك پێیان بزانێت، لەگەڵ ئەوەشدا، كە نازم چەند جارێك لەم ماوەیەدا دیاری و گوڵ و شتی جوان بۆ ناسكەی خوشكی شاناز دێنێت و بە بەرچاوی ئەمەوە دەست بازی دەكەن، بەڵام بە هیچ شێوەیەك شاناز بیری بۆ ئەوە نەدەچوو شتێكی نائاسایی لە نێوان نازمی مێردی و ناسكەی خوشكی هەبێت، بەڵكو زۆر پێ خۆشحاڵ بوو، چونكە هەروای دەزانی نازم وەكو خوشكی خۆی هەڵسووكەوت لەگەڵ ناسكەی خوشكی دەكات، نەیدەزانی لە ژێرەوە دەستیان لەگەڵ یەك تێكەڵ كردووە و ناپاكی لێ دەكەن.
هەموو شتێكی نائاسایی رۆژێك دادێت بە شێوەیەكی ئاسایی ئاشكرادەبێت نەخاسمە ناپاكییەكی ئاوا، كە هەمیشە لە ناودەست و دەمی یەكتر دەژیان ئەو رۆژەی شاناز ئەم ناپاكییەی مێردەكەی و خوشكەكەی بۆ ئاشكرا دەبێت ماڵ چۆڵ دەبێت، لە نازم و ناسكە زیاتر كەسێكی دیكە لە ماڵ نابێت، شاناز منداڵەكانی دەباتە بنكەی تەندروستی گەڕەكەكەیان بەهۆی نەخۆشكەوتنیان و لەبەر خوێند و چاودێری ماڵ ناسكە لەگەڵ خۆی نابات بۆ هاوكاریكردنی، چونكە وادەزانێت نازمیش نیازی چوونە دەرەوەی هەیە بێ ئاگا لەوەی خۆی بۆ ئەوە مەڵاس داوە ماڵ چۆڵ بێت و كەف و كوڵی دڵی بە شێوەیەكی ناڕەوا لەگەڵ ناسكەی خوشكی دابمركێنێتەوە... ئەمەش ئەو ساتە وەختەیە، كە جگە لە شاناز زەوی و دار و بەرد و ئاسمان چاوەڕوانیان دەكرد ناپاكی كەسێكی بێ ئەمەك ئاشكرا بێت دەرهەق بە كێ؟ بەو ماڵەی كچەكەیان پێ بەخشی و دەرگای ژیانیان بە روویدا واڵاكرد.
پاش ئەوەی شاناز جگەرگۆشەكانی دەباتە بنكەی تەندروستی و چارەسەریان بۆ وەردەگرێت دەستبەجێ دەگەڕێتەوە ماڵەوە و بەخۆ و بەهەردوو منداڵەكەیەوە، كە یەكێكی بەكۆڵە وەیە و ئەوەی دیكەش بەدەستییەوە یەكسەر دەچێتە ژوورەكەی خۆی لەسەرەوە لەگەڵ كردنەوەی دەرگا دیمەنێكی دەكەوێتە بەرچاو، كە نەك هەر لە ژیانی لە خەونی شەوانیشدا دیمەنی ئەوها ناوازەی نەبینیوە مەگەر بە دەگمەن كەسێكی وەك شاناز بینیبێتی"خوشكەكەی بە رووت و قووتی لەگەڵ مێردەكەی لەناو جێگادا سەری بەسینگی كردووە و لێی پاڵ كەوتوون" بۆیە شاناز رۆژی لێ دەبێت بەشەو، بەرچاوانی تاریك دەبێت و نوتقی دەگیرێت و یەكسەر دەبوورێتەوە...
كە بە ئاگا دێتەوە تەماشا دەكات مێردەكەی ئاوی بە دەم و چاودا دەكات بە هەر دوو دەستی مێردەكەی لەخۆی دوور دەخاتەوە و دەست بە گریان و هاواركردن دەكات و دەڵێت:"بە باوك و براكانم دەڵێم هەردووكتان بكوژن و بتانكەن بە پەندی زەمانە"، بەڵام نازمی هاوسەری هەڕەشەی لێ دەكات و پێی دەڵێت: یەك وشەت لەدەم بێتە دەرەوە دەتكوژم و ئابڕووی ماڵی باوكت و خوشكەكەت و تۆش دەبەم وخۆشم سەرم هەڵدەگرم و دەڕۆم بۆیە شاناز ناتوانێت یەك وشە چییە بدركێنێت، نهێنییەكە لە دڵی خۆیدا دەیهێڵتەوە.
دان پیانان
رۆژێك شاناز بەتەنیا لەگەڵ ناسكەی خوشكی دادەنیشێت و پێی دەڵێت: بۆ وات كرد ماڵی من و خۆشت كاول كرد، چۆن توانیت لەگەڵ مێردە ناپاكەكەم ناپاكیم لێ بكەن.
ناسكە لە پرمەی گریان دەدات و فرمێسك وەك ئاوی باران بە روومەتیدا دێتە خوارەوە و داوای لێ بوردن لە شانازی خوشكی دەكات و دەڵێت: زۆر پەشیمانم، بەڵام چ بكەم تازە كار لە كار دەرچووە و ناگەڕێتەوە ئەگەر بە مردنی منیش تەواو بێت ئامادەم هەر ئێستاخۆم بكوژم بۆ ئەوەی جەستەم لەم ناپاكییە پاك ببێتەوە، بەڵام شاناز نەیهێشت ناسكەی خوشكی قسەكانی تەواو بكات و دەستی لە ملی كرد و بۆ ماوەیەكی باش بەبێ دەنگی بەیەكەوە فرمێسكیان رشت شاناز هێشتا دەیویست زیاتر لە راستییەكان بگات، بۆیە بە ناسكەی خوشكی گوت دەزانم هەڵیخەڵەتاندی و پێم بڵێ چیتان كردووە؟
ناسكە لەوەڵامدا بە گریانەوە گوتی: ئەو رۆژەی، كە تۆ ئێمەت بە رووتی بینی چوارەم جار بوو، كە سەرجێی كردووم و ماوەی یەك ساڵ دەبێت كچێنی خۆم لەدەست داوە و مێردەكەت وەك ژنی خۆی هەڵسوكەوتم لەگەڵ دەكات، جارێكیان زگیشم هەبوو، بەڵام حەبی بۆ هێنام و لەبارم برد و پێی گوتم هەر كاتێك شووت كرد دەتبەمە لای پزیشك و چارەسەرت دەكەم.
چارەسەرێكی یەك لایەنە
خۆشترین شت گەیشتن بە راستییە، ئەگەر تاڵیش بێت، شاناز پاش ئەوەی بە راستییەكان دەگات ئیدی چاوی بەرایی نادات لەم ماڵە بمێنێتەوە، بۆیە هەر چۆنێك بێت كەلاوەیەك بەكرێ دەگرێت و ماڵی دەباتە ناوی، بەڵام هەموو رۆژێك لەگەڵ مێردەكەی بەشەڕ دێت و دەبێتە دەمەقاڵییان، بەكورتی شاناز رۆژ لەدوای رۆژ لە كزی دەدات و وای لێ دێت بە مانگ ناچێتەوە ماڵی باوكی.
پێنج مانگ بەسەر ئەم كارەساتە تێپەڕدەبێت، شاناز ناچێتەوە ماڵی باوكی، كە دەچێتە لای پزیشك بەو راستیەش دەگات، كە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و ئەگەر كار وابڕوات تووشی خوێن بەربوونی مێشك دەبێت و دەمرێت، ئەمەش ئەوەندە ناخۆش نەبوو لەلای شاناز، چونكە هیچ نەبێت لەكۆڵ ئەو هەموو خەم و پەژارەیە دەبۆوە، كە بە تەنیا باری كردبوو، بۆیە بەشی بووبووە گریان و فرمێسك رشتن و رۆژێك وەك دەگێڕنەوە بە تەنیا لەگەڵ دوومنداڵە لەماڵ دەبێت لە رووداوێكی نادیاردا گوایە لە گەرماوی ماڵی خۆیان خەریكی شووشتنی منداڵەكانی و خۆی بووە ئاگری تێبەردەبێت و پاش مانەوەی سێ رۆژ لە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدا
Views: 719 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2008  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz