الثلاثاء, 2024-05-14, 1.47.09 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » أوكتوبر » 13 » یەكەمین ژوان.. چ كاریگەرییەك لەسەر دەروونمان جێدەهێڵێ
3.40.31 PM
یەكەمین ژوان.. چ كاریگەرییەك لەسەر دەروونمان جێدەهێڵێ

هەموو ئەو رووداوانەی بۆ یەكەمین جار لە ژیاندا روودەدەن جۆرێك تایبەتمەندی و كاریگەری خۆیان هەیە لەسەر دەروونی تاكەكان و جیاوازن لەو رووداوانەی كە پێشتر بەسەر تاكدا تێپەڕیبوون، وە نەبێ ژوانیش لەم كاریگەرییە بەدووربێ، بێگومان یەكەمین ژوانیش لەم رووەوە رووداوێكی كاریگەرە بە نیسبەت مرۆڤ، لێرەدا مەبەستمان ژوانی نێوان خۆشەویستانە، كە دەكرێ ببێت بە دەڕوازەیەك بۆ بەیەكگەیشتن و لێكحاڵیبوون، لەبارەی ئەم بابەتە چەند كەسێكمان دواند


سەرەتا (شەیما محەمەد) قوتابی زانكۆ بەم جۆرە وەڵامی داینەوە و گوتی: تا ئێستا ژوانی خۆشەویستیم بەكەس نەداوە، بەڵام ئەوەی من بزانم لەبارەی یەكەمین ژوانی خۆشەویستییەوە ئەوەیە كە جیاوازە لەگەڵ ژوانی دیكەدا، زۆرجار هەندێك لە هاوڕێكان باسیان لەوە كردووە، گوایە تووشی شەرم هاتوون یان زۆر هەڵەیان كردووە لە ئاخاوتندا، بێگومان ئەوەش قورساییەكی زۆر لە سەركەسەكە دروست دەكات، كە وادەكات، كەسەكە زۆر بەهەندی وەربگرێت و لە ئەنجامیشدا بە گرانیش بۆی دەوەستێتەوە، هەروەها (شەیما) ئەوەشی گوت: ژوانی خۆشەویستی وەكو ژوانەكانی دیكە نییە دەبێ مرۆڤ پێشوەختە خۆی بۆ ئامادە بكات لە هەموو لایەنێكەوە، بەتایبەتی خۆڕازاندنەوە بە جلێكی جوانتر تا بەرامبەر بۆ خۆت راكێشی، نەخاسمە كە ئەو ژوانە یەكەمین جاربێت.
لەلایەكی دیكەشەوە (سەنگەر یەعقوب) تەمەن(22)ساڵە دەڵێت: ئەو رۆژەی یەكەمین ژوانی خۆشەویستیم بوو رۆژێكی خۆشبوو بۆ من، لە رۆژانی دیكە نەدەچوو، بەوەی شتی نوێ لە ژیانمدا روویدا وەك بەدەستهێنانی چەند شتێكی مەعنەوی، لەگەڵ ئەوەی یەكەمین ژوان بەلای هەندێ كەسەوە شتێكی قورسە، بەڵام توانیم بەشێوەیەكی ئاسایی هەڵسوكەوت بكەم، هەروەها (سەنگەر) ئەوەشی گوت: لە ژواندا شتی گرنگ ئەوەیە مرۆڤ پێگیری بكات بە بەڵێنەكانی و لە كاتی دیاریكراودا ئامادەبێت، چونكە شتێكی زۆر دڵگرانە لە كاتی دیاریكراودا ئامادە نەبیت یان دوابكەویت، بەتایبەتی ئەگەر لە ژوانی خۆشەویستی دابێت، لای من ژوان گرنگی خۆی هەیە پابەندم پێیانەوە، جا ژوانی خۆشەویستی بێت یان ئاسایی، هەروەها پێویستە مرۆڤ لەو رۆژەدا بەشێوەیەكی باشتر ئامادەكاری بكات بەتایبەتی لە رووی جل وبەرگ و لە هەموو روویەكەوە بەگشتی، تەنانەت پڕۆڤەكردنیش و شێوازی قسەكردنی و چ بە بەرامبەرت دەڵێی.
هەروەها خاتوو(رووبار قادر)یش كە پزیشكی یاریدەدەرە دەڵێت: ژوان گرنگی خۆی هەیە لە ژیانی رۆژانەماندا، جا ژوانی خۆشەویستی بێت یان ژوانی دیكە، بێگومان یەكەمین ژوانی خۆشەویستی جیاوازی زۆری هەیە لەگەڵ ژوانی دیكە و تایبەتمەندی خۆی هەیە، چونكە لە نێوان دووكەس زیاتر نییە، بەڵام دوو كەس كە بە هەست و سۆزەوە ئامادە دەبن و پێكەوە بەستنێك پێك دەهێنن، راستە یەكەمین ژوان قورساییەكی زۆر دروست دەكات، بەڵام دەتوانێت پێشتر ئامادەكاری بۆ ئەو رۆژە بكەین، ئەمەش تا رادەیەك ئەو قورساییەت لەسەر لادەبات، پێم وایە گرنگترین ئامادەكاریش لایەنە دەروونییەكەیە دەبێت باوەڕ بەخۆ بوونت بەهێزبێت، دەبێت ئەوەش لەبیر نەكەیت، كە بەرامبەرەكەشت بەهەمان شێوە ئەو قورساییەی لەسەرە.
(رووبار) ئەوەشی راگەیاند: ژوان هەر جۆرێ بێ پێویست بەپابەندبوون دەكات، چونكە پابەندنەبوون وا دەكات لایەنی بەرامبەر متمانەت لێبسێنێتەوە.هەروەها(یوسف محەمەد یوسف)یش كە قوتابی كولێژە و تەمەنی(24)ساڵانە دەڵێت: بیرم ناكەوێتەوە كەی چووم بۆ یەكەمین ژوانی خۆشەویستی، بەڕای من یەكەمین ژوان هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ ژوانەكانی دیكەدا، چونكە ئەگەر سەیری ئەم بابەتە بكەین ژوانی یەكەم، دووەم و سێیەم و... تاد هەموویان لە گرنگیدا وەك یەكن ناكرێ لە ژوانی دووەم و سێیەم بە گرنگی وەرنەگری، هەموویان گرنگن و پێویست دەكات تاك خۆی بەشێوەیەكی دیكە بۆی ئامادە بكات كە وەكو رۆژانی ئاسایی نەبێت هەر لە جل و بەرگەوە تا جوانكاری لەش و لار.
(سەڵاح مەجید)ی تەمەن(22) ساڵانیش گوتی: ژوانی خۆشەویستی ئەو كاتە پیرۆزەیە مرۆڤی دەتوانێ لە خۆشەویستەكەی نزیك ببێتەوە و لەو رێگەیەوەش بڕیارەكان دەدرێن، لێرەشەوە ژوانی یەكەم دەبێتە خاڵی دەست پێكردنی ژیانی داهاتووی دوو خۆشەویست و ژوانی دیكەی بەدوادا دێت، لە راستیدا مرۆڤ هەست دەكات كاتێكی ئاسایی نییە یان هەست بە شەرم دەكات، كە ئەوەش لە ژێر كۆنتڕۆڵی مرۆڤدا نییە، بەڵام لەگەڵ بەردەوامبووندا ئەو شەرمە كەم دەبێتەوە،(سەڵاح) گوتیشی: دەبێت مرۆڤ لە ژوانی یەكەمدا زیاتر خۆی ئامادە بكات و بە وریاییەوە هەڵسوكەوت بكات، دەبێ ئەوەش بڵێم كە ژوانی نێوان هاوڕێیان یان ژوانی كار جیاوازن لە ژوانی خۆشەویستی ئەو جۆرە ژوانانە تەنیا پابەندبوون بە كاتی دیاریكراو بەسە بۆی.
(ژیلە فارس)یش كە قوتابییە و تەمەنی(21)ساڵانە دەڵێت: پێموایە ژوانی خۆشەویستی وەها دروستە، كە لەسەر بناغەی باوەڕ و متانە ببەسترێت و رێگەی پاك بێت، لە راستیدا تا ئێستا ژوانم لەگەڵ كەس نەبەستووە، تا تیشك بخەمە سەر لایەنەكانی بەڵام ئەوەندە دەڵێم مرۆڤ لەم كۆمەڵگەیەی ئێمەدا دەبێ زۆر وریای خۆی بێت نەكەوێتە تەڵەوە بەهۆی ژوانەوە یان هەر هۆكارێكی دیكەوە.
ژوانی خۆشەویستی شتێكی ترسناكە بۆ كچان، بەڵام ژوانی ئاسایی ئەوە سروشتییە و دەبێ پابەندی ئەو بەڵێنانە بین و دوا نەكەوین.
دواجاریش توێژەری كۆمەڵایەتی(سیروان نورەددین) لەسەر تەوەرەكەمان هاتە قسە وگوتی: بەهۆی نەبوونی ئەزموونی پێشووتری لەو شێویەئەو شتانەی، كە بۆ یەكەمجار لە ژیانی تاكدا روودەدەن تا رادەیەك بۆی قورس دەبن، یاخود كاریگەری زیاتری دەبێت لەسەر دەروونی تاك ئەویش وەكو هەستكردن بە جۆرێك لە شەرم كردن و ترس، چونكە تاك لەم حاڵەتەدا سنووری زانیارییەكانی بەرفراوان نییە دەربارەی ئەو شتە جا هەر شتێ بێ یەكەم ژوان بێت یان هاوسەرگیری بێت یان یەكەم خۆشەویستی بێت یان هەر رووداوێكی لەم جۆرە، هەروەها بەشێوەیەكی دیكە تاك نائارامە هەست بە دڵنیایی و جێگیری ناكات ئەوە هۆكاری سەرەكییە كەوا دەكات تاك ئەو رووداوانە لە رووداوەكانی دیكە جوودا بكاتەوە، هەروەها لە بارەی دواكەوتنیش لە ژوان(سیروان) دەڵێ: دواكەوتن لە ژوان وادەكات متمانەكەم بێتەوە یانیش هەر نەمێنێ لە داهاتوودا، هەرچەندە لە هەندێ حاڵەتدا دواكەوتن هۆكاری خۆی هەیە ، لەلایەكی دیكەشەوە پابەندنەبوونی كەسایەتی ئەو تاكە دەشێوێنێت و رێزنەگرتنە لە بەڵێنەكانی، جگە لەوەی ئەگەر ئەو تاكە لە كاری فەرمیدا پابەندی كاتی دیاریكراو نەبێ ئەوا لەوانەیە تووشی گرفتی بكات
Views: 1168 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2008  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz