الثلاثاء, 2024-05-14, 1.30.36 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » أوكتوبر » 13 » كچێكی 9ساڵان لە ژێر چڕنووكی هەرزەكارێكی لاساردا
3.29.28 PM
كچێكی 9ساڵان لە ژێر چڕنووكی هەرزەكارێكی لاساردا


منداڵ بوونەوەرێكە چاودێرییەكی پێویست و تایبەتی گەرەكە، چ لە باری پەروەردە و مامەڵەكردنەوە بێت، چ لە باری پارێزگاری لێكردنیەوە بێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەندێكجار دووچاری مەترسی راستەقینە دەبێتەوە كە ئاكامی زۆر ترسناكی بە دواوەیە، بۆ نموونە منداڵ بەتایبەتی ئەگەر كچ بێت ئەگەری ئەوە هەیە رووبەڕووی مەترسییەكانی دەستدرێژی سێكسی ببێتەوە بەتایبەتی لەلایەن ئەو جۆرە كەسانەی كە جۆرە لادانێكی سێكسی و دەروونیان هەیە، یان لە ژینگەییەكی وەها پەروەردە كراون كە لەلایەنی سێكسییەوە بە ژینگەیەكی چەپێنراو دادەنرێت، با بزانین رووداوی دەستدرێژی كردنە سەر منداڵێكی تەمەن (9) ساڵی كە لێرەدا دەیخەینە ڕوو چۆن بووە و دەرەنجامەكەی بەچی گەیشتووە.


ناردنی منداڵ بۆ شت كڕین لە دوكان
بەشێكی زۆری دایكان كاتێك حاجەتێكی ناو ماڵیان پێویست دەبێت، منداڵێكیان جا كچ بێت یان كوڕ دەنێرنە دوكانێكی كۆڵانەكەیان بۆیان بكڕێت، كێشەكەش لێرەدا روودەدات ، وا رێكدەكەوێ خاوەنی دوكانەكە خۆی یان كوڕێكی گەنجی یان هەرزەكارێكی لەسەر دادەنێت و ئەویش لە ژێر كارتێكردنی هەر پاڵنەرێكی سێكسییەوە بێت، دەورووژێت و هەوڵی دەست بۆ بردن و دەستدرێژی سێكسی ئەو كچە منداڵە یا مێرد منداڵانە دەدات كە دێنە دوكانەكەی بۆ شت كڕین، لێرەوە هەوڵی تاوانكردن دەست پێدەكات.
حەسیبەی منداڵ و نەریمانی هەرزەكار
ئەم رووداوە لەوەوە دەست پێدەكات كاتێك(ئەڤین) كە خاوەنی چەند كوڕ و كچێكە و ئافرەتێكی فەرمانبەرە، نیوەڕۆیەكی گەرمی هاوین، كە لە فەرمانگەكەی دێتەوە ماڵەوە بەمەبەستی چێشت لێنان، روو لە مەتبەخی ماڵەوەیان دەكات و دەبینێ دۆشاوی تەماتەیان نەماوە، بۆیە بە یەكێ لە كچەكانی دەڵێ كە ناوی(حەسیبە)یە و تەمەنی(9) ساڵێكە: كچم هەتا باوكت نەهاتۆتەوە با زوو چێشتەكە بەسەر بنێنم، وەرە قووتوویەكی دۆشاوی تەماتەم بۆ بكڕە، كە كچەكەی دەنێرێ، پتر لە نیوكاتژمێرێكی پێدەچێ، هیچ دەنگ و باسێكی نابێ و ناگەڕێتەوە ئیدی تەنگەتاو دەبێت و سەر بە كوڵانەكە دادەكات و دەبینێ وا منداڵەكەی بەردی لە دەستە و بۆ دوكانێك كە تەنیا ئەو كرابۆوە دەهاوێژێ و بەدەم گریانەوە جنێوی پێدەدات..
دایكەكە بەڕاكردن بەرەو لای منداڵەكەی دەڕوات و لێی دەپرسێ و دەڵێ: چییە ئەوە كچم بۆ دەگری، بەدەنگی قیژە و دەنگە دەنگ و هەرا، خەڵكی گەڕەكیش دێنە دەرەوە تابزانن چییە و خەڵكەكە لە دەوری دایك و كچە كۆدەبنەوە و دەپرسن ئەوە چی بووە، چی قەوەماوە..؟
منداڵەكە بە هەنسكی گریانەوە و بە پچڕپچڕی لە ئامادەبووان دەگەیەنێ دەڵێ: ئەو كوڕە دوكاندارە خۆی پێوەنووساندم و دەمێكە لە ناو دوكانەكەیدا گیرمی كردووە و نەیدەهێشت بڕۆم، ئیتر دایكەكە و خەڵكەكەی ئەوێش لە مەسەلەكە حاڵی دەبن، دەبێتە هەرا و قڕە قڕ و یەكێ لەوێ تەلەفۆن بۆ پۆلیس دەكات و پاش چەند خولەكێك پۆلیس دەگەنە ئەوێ و كوڕە دەبەنە پۆلیسخانە، لەوێش دایكەكە سكاڵای لە دژی نەریمانی هەرزەكار تۆمار دەكات و دۆسییەی بۆ دەكەنەوە و رەوانەی لای دادوەری دەكەن، ئەویش بڕیاری راگرتنی دەدات.
وردەكاریی رووداوەكە چۆن بوو؟
(حەسیبە) كە دەچێتە بەردەم ئەفسەرێكی لێكۆڵینەوە بەمشێوەیە رووداوەكە دەگێڕێتەوە و دەڵێ:
ئەم نیوەۆڕیە دایكم بۆ كڕینی دۆشاوی تەماتە ناردمیە دوكان، بەڵام لەبەر ئەوەی دنیا زۆر گەرم بوو، زۆربەی ئەو دوكانانەی كە لەوێ هەن داخراوبوون تەنیا ئەو دوكانە نەبێت كە ئەو كوڕەی لێیە، كەچووم گوتم : قووتویەكی دۆشاوی تەماتە بدەرێ، ئەویش گوتی: وەرە ژوورەوە كە چوومە ژوورەوە وردە وردە پاڵی پێوەنام بۆ پشت دوكانەكە، لەوێ گوتی راوەستە ئێستا دەتدەمێ، بەڵام خۆی پێوە دەنووساندم و دەستی پێدادەهێنام، كە خۆم لە دەستی راتەكاند دووبارە گرتمیەوە ، بەڵام ئەو جارە بە قسەی خۆش و بە نەرمی نەیهێشت بڕۆم، دیسان بە هێواشی دەستی پێدادەهێنام و خۆی پێوە دەنووساندمەوە، بەڵام بە قسەش خەریكی دەكردم، ئەمنیش زانیم بۆ وام لێدەكات، دەستم بە گریان كرد، بەڵام بە هەڕەشە و قسەكردن بە تووڕەییەوە كڕی كردمەوە و دیسان خۆی پێوەدەنووساندمەوە، نزیكەی نیوكاتژمێرێك، وەهای لێكردم و ئینجا ئەو تەلەفۆنێكی بۆ هات و خەریكی قسەكردن بوو بە مۆبایل، دەمنیش هەستم كرد ئاگای لەمن نەماوە لەبەر تەلەفۆنەكەی، یەكسەر بە فرسەتم زانی لەبن دەستی هەڵاتم...
كە( حەسیبە) گوفتارەكانی خۆی گوت و ئەفسەری لێكۆڵینەوەش كردییە دۆسیە و بەرزی كردەوە بۆ دادوەر ئەویش بڕیاری راگرتنی (نەریمان)ی تۆمەتباری دا و منداڵەكەش رەوانەی پشكنینی پزیشكی كرا، بەڵام لە پشكنینی پزیشكیدا دەركەوت كە ئەندامەكانی زاوزێی منداڵەكە سەلامەتن و هیچیان لێنەهاتووە، ئەوەبوو لێكۆڵینەوە بەردەوام بوو تاوەكو كێشەكە رەوانەی دادگای تایبەتمەند كرا.
(3) مانگ سزای بەندكردن
ئەگەر چی(نەریمان) بە دڵەڕاوكێ و شپڕزەییەوە لە بەردەم دادوەردا نكۆڵی لە تاوانەكەی كرد، بەڵام چونكە لە كاتی هەرایەكەدا خەڵكی گەڕەك هەموویان شایەتی رووداوەكە بوون، بۆیە لە رێڕەوی لێكۆڵینەوەكەدا دەركەوت كە(نەریمان) لاساری كردووەوە وەكو هەرزەكارێكی لاسار(جانج) هەوڵی داوە دەستدرێژی سێكسی بكاتە سەر ئەو منداڵە، بۆیە دادگا بە (3) مانگ بەندكردن حوكمی دا و(150) هەزاریشی وەك سزا لێی پێبژارد، هەروەها بڕیاریشدا دایك و باوكی ئەگەر بیانەوێ دەتوانن داوای قەرەبووكردنەوەش لە خێزانی (نەریمان) بكەن لەبەرامبەر ئەو زەرەر و زیانە مەعنەوییەی كە بە هۆی كردەوەكەی نەریمانەوە پێیان گەیشتو
Views: 672 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2008  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz