الثلاثاء, 2024-05-14, 1.41.08 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » أوكتوبر » 31 » چۆن(سەیران)ی تەمەن پانزە ساڵان فریودرا...؟
4.53.51 PM
چۆن(سەیران)ی تەمەن پانزە ساڵان فریودرا...؟

كێشەو گرفتە كۆمەڵایەتییەكان هەندە زۆرن، رۆژنییە رووبەڕووی دەیان كێشەی جۆراوجۆر نەبینەوە، كە هەریەكەیان بە جیا گوزارشت لە خەم و دەردوو مەینەتی و پەژارەی خۆیان دەكەن،(سەیران) ئەو كچە تەمەن(15) ساڵانە بوو كەوتە دوای قسەی رەنگاوڕەنگ و بریقەداری هەرزەكارێكی فێڵبازو بە نێوی خۆشەویستی و عەشق و ئەڤینەوە فریودرا، ژیانی بەرەو لێواری مەرگ بردووەو دوای ئەتكردن و ئابڕووبردنی وەك رێویەكی فێڵباز بۆی دەردەچێت و خۆی لێ دەشارێتەوە و ئێستاش(سەیران) سەری لێشێواوە كەس نییە دەستی هانای بۆ بەرێت.
هەروەكو خۆی بۆمان دەگێڕێتەوەو دەڵێت: من ئەوكاتەی ئەو كوڕەم ناسی قوتابی پۆلی پێنجەمی ناوەندی بوو، ناسینەكەشم بە بۆنەی كچێكی هاوپۆلم بوو، پێش ئەوكاتە بیرم لە هیچ نەدەكردەوە تەنیا وانەكانم نەبێت حەزم دەكرد هەوڵبدەم بۆ ئەوەی لە پۆلی شەش كۆنمرەیەكی باش بهێنم و لە كۆلیژێكی بەرز وەربگیرێم، بەڵام بەداخەوە زۆرجار هاوڕێی خراپ بەرەو لێواری مەرگت دەبەن و ژیانت لێدەكەن بە دۆزەخ،(سەیران) لەگەڵ گێڕانەوەی چیرۆكی بەسەرهاتەكەی دلۆپ دلۆپ فرمێسك لە چاوەكانی دەهاتنە خوارەوەو لەگەڵ دەربڕینی هەر وشەیەكیش ئاخێكی هەڵدەكێشاو لە قسەكانی بەردەوامبوو گوتی: رۆژێك لەكاتی گەڕانەوەمان لە قوتابخانە بۆ ماڵەوە لە رێگادا بە رێككەوت ئەو كوڕەمان بینی و(نەرمین)ی هاوڕێم پێی ناساندم، بۆ بەیانی هاتەوە لام و پێی گوتم:(هەڤاڵ)ی كوڕی پوورم زۆر پێت موعجیبەو دەیەوێت لە نزیكەوە بتناسێت ئەو كوڕێكی باشەو دەوڵەمەندەو بە دوای كچێكدا دەگەڕێت كەوا ژیانی هاوسەری لەگەڵدا پێكبێنێت و خانوو و هەموو كەلوپەلێكی ماڵەوەشی كڕیووەو ماڵەكەی تەنیا پێویستی بە بووكێكە ئاوەدانی بكاتەوە تۆش كچێكی باش و ئاقڵی و ئێوە هەردووكتان لە یەكدی دەوەشێنەوە ئەو قسانە و زۆری دیكەی لەم قسانەی بۆ باسكردم، پێی گوتم: ئەگەر دەتەوێت زیاتر دەربارەی(هەڤاڵ) بزانیت ئەوە ژمارە مۆبایلەكەت پێدەدەم و دەتوانی خۆت پەیوەندی پێوە بكەیت پرسیاری لێبكەیت ئەوكات بڕیاری خۆت بدە، بەڵام من ناڕازی بووم بەو پەیوەندییە چونكە من بیرم لە شووكردن نەدەكردەوە تاكو خوێندن تەواو نەكەم، بەڵام دیاربوو بێ رەزامەندی من(نەرمین)ی هاوڕێم ژمارە مۆبایلەكەی منی بەو كوڕە دابوو ئەو چەندین جار پەیوەندی پێوەكردم، بەڵام من تەلەفۆنەكەم هەڵنەدەگرت ئینجا كەوتە نامەنووسین بۆم، كەوا تەنیا گەر بۆ یەكجاریش بێت مۆبایلەكە هەڵگرم كە ئەوجارە تەلەفۆنی كرد هەڵمگرت و ئەوكات زۆر قسەی لەگەڵداكردم كە ئەو لەو كوڕانە نییەو ئەو نیازی پاكەو حەز دەكات خۆی كچێكی رێكوپێكی باش ببینێتەوە و بچێتە داوای، بەڵام من دوای ئەو قسانەش هەر رەتمكردەوەو پێم گوت: من قوتابیم و دەمەوێت درێژە بە خوێندن بدەم ئەویش رای لەگەڵ من بوو كە دەبێت خوێندن تەواو بكەم، بەڵام داوای لێكردم ئەگەر یەكتر ببینین ئەوە زیاتر باسی ئەو مەسەلانە دەكەین، ئەوەبوو رۆژێكمان داناو یەكترمان بینی.
با بزانین(سەیران)و(هەڤاڵ) دوای یەكتر بینین چ بەڵێن و بڕیارێك پێكەوە دەدەن،(سەیران)ی خۆشباوەڕ بە بەڵێن و پەیمانێكی ساختەی هەرزەكارێكی فێڵباز فریو دەدرێت و لە یەكەم ژوانیاندا پەیوەندی خۆشەویستی دەبەستن و هەردووكیان بڕیار دەدەن بۆ یەكتری بژین یان بۆ گۆڕبن، جگە لە پەیوەندی تەلەفۆنی هەفتانە یەكتریان دەبینی و پێكەوەش دەردەچوون، ئەو پەیوەندییە خۆشەویستییەیان زیاتر لە ساڵێك دەخایەنێ، ئەوكات(سەیران) داوا لە خۆشەویستەكەی دەكات كەوا كاتی ئەوە هاتووە، بێت بۆ خوازبێنی و پێكەوە لە ماڵێكدا بژین، بۆیە هەر زوو(هەڤاڵ) داواكەی(سەیران) جێبەجێ دەكات بەڵام لە سەرەتاوە باش دەزانێت، كەوا باوكی(سەیران) بەم شووكردنەی كچەكەیان رازی نابێت و هەنجەت و بەهانەی بۆ دەبینێتەوە بەوەی كەوا كچەكەی منداڵەو قوتابییەو دەبێت درێژە بە خوێندنی خۆی بدات، قسەكانیشی هاتەجێ، بۆ جاری دووەم لەسەر داوای(سەیران)(هەڤاڵ) داخوازییەكە دووبارە دەكاتەوەو ئەمجارەش وەكو جاری پێشوو ماڵی باوكی(سەیران) داواكە رەتدەكەنەوە، بۆیە دوای ئەوەی بێئومێد دەبن كەوا بۆ یەكتری نابن، بۆیە هەردوو خۆشەویست رێكدەكەون كەوا سەرهەڵگرن و بڕۆن بەرەو شوێنێكی نادیار(سەیران) بەیانی هەروەكو رۆژانی دیكە هەڵدەستێت دەچێت بۆ ئەو شوێنەی كەوا نیازوایە لەوێ یەكتر ببینن و پێكەوە بڕۆن، كە(سەیران) دەچێت (هەڤاڵ)ی فێڵبازو هەر
Views: 729 | Added by: kurdsh | Rating: 2.0/2
Total comments: 2
2 kurdsh  
0
kurdsh....
dast xosh bo tebenyakat hawlayaen chake bkaenawa...

1 guluashq  
0
slaw
ama bo am babata tawaw nakrawa ha nashrinina
dry

Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2008  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz