الثلاثاء, 2024-05-14, 1.41.28 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » أوكتوبر » 31 » ئایا وردە شەڕی نێوان ژن و مێرد خۆشەویستی نێوانیان بەهێز دەكات
5.03.17 PM
ئایا وردە شەڕی نێوان ژن و مێرد خۆشەویستی نێوانیان بەهێز دەكات

مەرج نییە تەواوی ژیانی ژن و مێردایەتی هەر تەنها خۆشی و گونجاویی پێكەوە هەڵكردن بێت، بەڵكو بەپێچەوانەوە هەندێ جار بوونی وردە ناكۆكی و شەڕی بچووكی نێوان هاوسەران، جۆرە چێژێك و خۆشییەكی لێ پەیدا دەبێ كە وادەكات هەردوو هاوسەر خۆشەویستی و پەیوەندییەكەیان گەرم وگوڕتر بێتەوەو جۆشێكی تری بەبەردا بكرێت، بەڵام ئەو وردە شەڕانە نابێ تەشەنە بكەن و گەورە بكرێن ئەگینا ئەو دەرنجامەی لێ ناكەوێتەوە، ئەزموونی زۆرێك لە هاوسەران وەكو خۆیان دەڵێن ئەمەیان سەلماندووە، دەبا بزانین سروشتی ئەو جۆرە وردە شەڕانە چۆنن و چۆنیش دەبنە هۆی جۆش سەندی زیاتری خۆشەویستی نێوان هاوسەرەكان .
وردە شەڕی پێویست
كەدەڵێین وردە شەڕی پێویست لێرەدا مەبەستمان جۆرێك لەناز كردنە بەسەریەكدیدا، هەروەكو خاتوو(ژیان عەبدولعەزیز) گوزارشتی لێدەكات و دەڵێ: مرۆڤ هەندێكجار تووشی وەڕەس بوون و بێزاری دەبێت، بەهۆی دووپات بوونەوەی شتە رۆژانەییەكانی ژیان.
ئەمە وادەكات پێویستیت بەگۆڕانكاری بێت، بەڵام ناشزانێ گۆڕانكاری لەچی و چۆنیش بیكات، لەمەوە تووشی جۆرێك لە دڵگوشڕان دەبێت و ئەو دڵگوشڕانەش بەهاوسەرەكەی بەتاڵ دەكاتەوە، جا یان بە دەربڕینی گلەیی و گازاندە یانیش بە هەنجەت گرتن و بەهانە هێنانەوەو پاشانیش شەڕ هەڵگیرسان، بەڵام مەبەست لەشەڕ لێرە شت گەورەكردن و گەیشتن بەڕادەی لێدان و جنێوپێدان نا، بەڵكو خۆتووڕە كردن وپرتەو بۆڵە كردن و ئەو جۆرە شتانە، ..ئیدی دوای ساردبوونەوە، جۆرە پاكانە هێنانەوەیەك بۆ یەكتر دەست پێدەكات و هەردوولا ئاڵای سپی هەڵدەكەن و دەچنەوە ئامێز یەكتری.
بەكورتی من وەها لە وردە شەڕی نێوان ژن و مێردان تێدەگەم، رەنگە ئەزموونی خۆم وەها بێت بۆیە ئەم جۆرە تێگەیشتنەم بۆ ئەم بابەتە هەبێت..
ژن و مێرد پێویستیان بەتازەكردنەوەی هەستی میهرەبانییە بۆ یەكتر
دەتوانین میهرەبان بوونی هاوسەران لەگەڵ یەكتر، بەجیهانێكی تایبەتی وێنا بكەین، مەگەر تەنها ئەوانە هەستی پێبكەن و چێژی لێوەربگرن كە تاقییان كردۆتەوە، (فریاد فایەق) كە گەنجێكە یەك دووساڵ دەبێت ژنی هێناوە دەڵێ پیاو كە ژنەكەی خۆی خۆشبوێت، یان بەپێچەوانەوە ژن مێردەكەی خۆی خۆش بوێت، كە دواجار خۆشەویستی دوو لایەنە دێتە كایە، بەنەرم و نیانی و میهرەبانی هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكات بۆیە كەمتر تووشی شەڕو ئاژاوە دەبنەوە.
بەڵام دەبێت ئەوەش بڵێین كە مرۆڤ بارستەیەكە لە هەڵچوون و داچوونی دەروونی، جاری وا دەبێت كە لەدەرەوە تووشی هەڵوێستێك دەبێت و كاری تێدەكات،ئەم كارتێكردنە لەسەری دەمێنێتەوە و رەفتاری لەناو ماڵیشدا رەنگدەداتەوە، بەڵام ئەوەندە هەیە كەم و زۆری هەیە، هاوڕێیەكم هەبوو، هەمیشە حەزی دەكرد ژنەكەی جلوبەرگی جوان و رێك لەبەربكات ئینجا ژنەكەی هەندێجار ئەو حەزەی دەهێنایە دی و هەندێجاریش فەرامۆشی دەكرد، ئەم فەرامۆشكردنە دەبووە هۆی دروستبوونی بارگرژییەك لەنێوانیاندا، ئیتر بەو هۆییەوە ژنەكەی حەزی كابرای دەهێنایە دی و ئەویش دەبردە بازاڕ و دەستە جلێكی بەدڵی خۆی بۆ دەكڕی و پێكدەهاتنەوە و ساردییەكەیان نەدەماو دووبارە جۆش و خرۆشییەك پەیوەندییەكانی دادەگرتەوە، بەش بەحاڵی خۆم من هەندێ جار هەر لە خۆوە قەڵس و بێزار دەبم و گرژو نامورتاح دەبم، بەهۆیەوە لەماڵەوە دەیكەمە پرتەو بۆڵە بۆڵ و دۆخی ماڵەوە دەشێوێنم، ژنەكەم وەك بڵێی لێمڕاهاتووە، هیچ خۆی تێكنادات و تەنها هەوڵدەدا بزانێ داواكاریم چییە، یان هۆی ناڕەحەتییەكەم چییە، تا چارەسەری بكات، جا بەڕاستی لەمەدا بەتواناو لێهاتووە، كە هۆی قەڵس و پەستییەكەم ناهێڵێ دێمەوە سەر باری ئاسایی خۆم و منیش وەك بڵێی لەدڵی خۆمەوە سوپاسی بكەم و پێزانینم بۆی هەبێ، هەوڵدەدەم كە شتێكی خۆش لەناوماڵدا دروست بكەم و بەرگەگرتنی قەڵسی خۆم و قەڵس كردنی ماڵەوە لەسەر هاوسەرەكەم سووك بكەم، خەڵكانی دی جارجارە شەڕ لەنێوانیاندا دروست دەبێ و رەنگە ژن و مێردەكە هەردووكیان لێك توڕە و زوێر بن، بەڵام لەماڵی ئێمە تەنها منم بۆڵە بۆڵ و ئاژاوە دروست دەكەم، بەڵام خۆشبەختانە من خاوەنی هاوسەرێكم زۆر میهرەبانە.
با وریا بین وردە شەڕەكانمان گەورە نەكەین
بەڵام جاری وادەبێ شەڕی نێوان هاوسەران تەشەنە دەكات لەدەست دەردەچێ لەو ئامانجەی كە بۆی بەرپا دەكرێ، ئێمە هەروەك گوتمان مەبەستمان وردە شەڕو گلەیی و گازاندەی ئاسایی و بچوك بوو نەك ئەوەی هەندێجار شەڕی گەورەی هاوسەران بەرپا دەبێ، جا بۆیە (ئاسۆ جەمال) لەو بڕوایە دایە ئەگەر وردە شەڕ لە گلەیی و گازاندە و هەندێ خۆ گرژو مۆن كردن و پرتە بۆڵە رەتی دا، لەوە دەردەچێ كە كاریگەری باش دروست بكات و ببێتە هۆیەك بۆ جۆشاندنی میهرەبانی و خۆشەویستی نێوان هەردوو
Views: 1255 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2008  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz