السبت, 2024-11-23, 7.01.29 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » ديسمبر » 30 » به‌ پێنج ده‌نكه‌ حه‌ب مێرده‌كه‌ی خۆم كوشت ‌و خستمه‌ چاڵێكه‌وه
2.56.53 PM
به‌ پێنج ده‌نكه‌ حه‌ب مێرده‌كه‌ی خۆم كوشت ‌و خستمه‌ چاڵێكه‌وه

له‌و كاته‌ى باوكى به‌زۆر  به‌شووى ده‌دات  ژیانى رۆژ به‌ڕۆژ  به‌ره‌و ناخۆشى ده‌ڕوات  تا ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ى بڕیارى كوشتنى مێرده‌كه‌ى ده‌دات و حكومى زیندانی تا مردنی ده‌درێت
(پ.م) 34 ساڵ ، خه‌ڵكی شارى سلێمانییه‌ و، ماوه‌ى11 ساڵه‌ به‌تاوانى كوشتنى مێرده‌كه‌ى له‌ چاكسازى كۆمه‌ڵایه‌تى ژناندایه‌
 ئه‌و له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌ به‌زۆر ده‌درێته‌ پیاوێك كه‌ به‌ وته‌ى خۆى  ته‌مه‌نى له‌ خۆى گه‌وره‌تر بووه‌، به‌هۆى خراپى مامه‌ڵه‌ى مێرده‌كه‌یه‌وه‌ بڕیارى كوشتنى ده‌دات
(پ.م) به‌ده‌م كولیچه‌ دروستكردنه‌وه‌ باسى له‌ به‌سه‌رهاتى ژیانى  خۆى كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ى كه‌ به‌ ناچارى شوى پێكردووه‌. ئه‌و  له‌ خێزانێكدا په‌روه‌رده‌ بووه‌ كه‌ باوكى خاوه‌نى 9 ژن بووه‌، هه‌ر وه‌ك خۆى باسى لێوه‌ كرد كه‌س له‌خێزانه‌كه‌یان بۆى نه‌بووه‌ له‌ بڕیاره‌كانى باوكیان ده‌ربچێ، بۆیه‌ ئه‌ویش ده‌بوو شوو به‌و كه‌سه‌ بكات كه‌ باوكی  بۆى دیاریكردبوو.
دواى ئه‌وه‌ى دایكى، به‌سه‌ر منداڵبوونه‌وه‌ گیان له‌ ده‌ستده‌دات، ئه‌و له‌ ته‌مه‌نێكى منداڵیدا ده‌كه‌وێته‌ لاى باوه‌ژن ، به‌گوته‌ى خۆى مامه‌ڵه‌ى زۆر خراپ ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا
ئه‌و ژنه‌ ، باسی نادادپه‌روه‌رییه‌كانی باوكی به‌رامبه‌ر خوشكه‌كانیشی ده‌كات و ده‌ڵێ " دوو خوشكم خۆیان هاوسه‌رى ژیانى خۆیان هه‌ڵبژاردبوو، باوكم حاشاى لێكردن ‌و له‌ نفوسیش ناوه‌كانى سڕینه‌وه‌
ئه‌و، له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌ درایه‌، پیاوێكی ته‌مه‌ن 71 ساڵ ، كه‌ پێش ئه‌و ژنێكی دیكه‌ی هێنابوو و سێ منداڵی لێ هه‌بوو. ئه‌و كه‌ وه‌ك نه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی وابوو له‌ رووی ته‌مه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ژنی یه‌كه‌می مێرده‌كـ?‌ی گه‌وره‌تربوو له‌ مێرده‌كه‌ی و  ته‌مه‌نى 93 ساڵ بوو . كه‌ ئه‌و چووه‌ ماڵی مێرده‌كه‌س ژنی یه‌كه‌می  په‌ككه‌وته‌ى سه‌ر جێگا ده‌بێت و ئه‌و سێ ساڵ خزمه‌تى كرد .
له‌پاش تێپه‌ڕبونى 11 ساڵ به‌سه‌ر  شوكردنه‌كه‌یدا ، كاتێك  گه‌وره‌ ده‌بێـت بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌"ئه‌وه‌ كێ یه‌ ئه‌م شووى پێكردووه‌ و چه‌ند له‌خۆى گه‌وره‌تره‌". ئێستا ئه‌و به‌تاوانی كوشتن له‌ زیندان دایه‌، به‌ڵام ئه‌و ژیانی خۆیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و پیره‌مێرده‌ پێخۆشتر نه‌بوو له‌ ژیانی نێو زیندان "ئه‌و 11 ساڵه‌ بۆ من هیچ جیاوازى نه‌بوو له‌گه‌ڵ  ئه‌و 11 ساڵه‌ى ناو زیندان".
ئه‌و ژنه‌ دێته‌ سه‌ر باسى مێرده‌كه‌ی ‌و به‌و جۆره‌ وه‌سفیده‌كات "مێرده‌كه‌م ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، به‌ڵام زۆر ره‌زیل بوو، دڵى پیس بوو، پیر بوو  له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هیچ كات قسه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌ده‌كردم ، ئه‌وه‌نده‌ پیر بوو تاقه‌تى قسه‌ كردنیشى نه‌مابوو ، من به‌و منداڵیه‌و ئه‌ویش به‌و پیریه‌ هێشتا منه‌تى به‌سه‌رمدا ده‌كرد
وه‌ك له‌قسه‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌و به‌رده‌وام كێشه‌ى له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى هه‌بووه‌، چه‌ندین جار تۆراوه‌و چووه‌ته‌وه‌ ماڵی باوكی "به‌ڵام ئه‌وان به‌بیانوى ئه‌وه‌ى حه‌یایان ده‌چێت، دووباره‌ ده‌یانبردمه‌وه‌ لاى مێرده‌كه‌م".
له‌نێو ئه‌و كێشه‌ به‌رده‌وامانه‌یدا ، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ چیتر ته‌حه‌ممولی نامێنێ و بڕیاری خۆی ده‌دات.
  به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ سۆزێكى بۆ مێرده‌كه‌ى بجوڵێت به‌پێكه‌نینه‌وه‌ گوتى "پێنج  ده‌نك حه‌بم كرده‌ ناو شه‌ربه‌ته‌وه‌و رزگارم بوو له‌ده‌ستى،  هه‌ر له‌ماڵه‌كه‌ى خۆشمدا خستمه‌ ناو چاڵێكه‌وه‌".
تا ئێستا یانزه‌ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانی كوشتنه‌دا تێپه‌ڕیوه‌،یه‌كه‌مجار حوكمی له‌سێداره‌دانی درا، به‌ڵام دواتر حوكمه‌كه‌ى كرایه‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی .
 ئه‌و ژنه‌ باس له‌كاتى شووكردنه‌كه‌ى ده‌كات كه‌ تا نه‌چووه‌ته‌ ماڵى زاوا نه‌یزانیوه‌ شووى به‌ كێ كردووه‌، كاتێك ده‌یبه‌ن سه‌یر ده‌كات پیره‌ پیاوێك له‌ماڵێكدایه‌، سڵاوى لێده‌كات ئینجا ده‌زانێ ئه‌و پیره‌ پیاوه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ شووى پێكردووه‌.
ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره‌كانى ئه‌و، ئه‌و كاته‌ ده‌ستیان پێكرد كه‌ براكانى له‌ژیان نامێنن. ئه‌و كه‌ خاوه‌نى 3 خوشك‌و 6 برایه‌ ده‌ڵێت "تا براكانم مابوون مێرده‌كه‌م نه‌یده‌وێرا ئازارم بدات، به‌ڵام براكانم پێشمه‌رگه‌ بوون‌و شه‌هید بوون، كه‌ ئه‌وان وایان به‌سه‌ر هات ئیدى مامه‌ڵه‌ خراپه‌كانى مێرده‌كه‌شم ده‌ستیان پێكرد، چونكه‌ ده‌یزانى هیچ جێگه‌یه‌كم نییه‌ رووى تێبكه‌م".
له‌دواى كوشتنى مێرده‌كه‌ى و شاردنه‌وه‌ى له‌ژوورێكى ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا،دواى دوو كاژێر تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا، ده‌ستگیر ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تى ده‌سگیركردنه‌كه‌شى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ برازایه‌كى  ئاگادارى كوشتنه‌كه‌ بووه‌ ئه‌ویش زاوایه‌كى مێرده‌كه‌ى  ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و به‌وشێوه‌یه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێ و ته‌سلیمی ئاسایش ده‌كرێ .
ئه‌و گله‌یى له‌ئاسایش هه‌بوو كه‌ له‌كاتى ده‌ستگیر كردنیدا ئه‌شكه‌نجه‌یانداوه‌ "لێدان بۆ كه‌سێكه‌ كه‌ دان به‌تاوانه‌كه‌یدا نه‌نێت، به‌ڵام من دانیشم به‌تاوانه‌كه‌مدا نابوو كه‌چى ئاسایشه‌كان لێیانده‌دام و ئیهانه‌یان ده‌كردم".
 وه‌ك ئه‌وه‌ى زیندان تاكه‌ مه‌نزڵگه‌ى ئه‌و بێت گوتى "من له‌سكى دایكمه‌وه‌ زیندانى بووم، لاى باوه‌ژن هه‌ر زیندانى بووم، لاى مێرد هه‌ر زیندان، مامه‌ڵه‌ خراپه‌كانى مێرده‌كه‌شم بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ی  بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ زیندانى ب
Views: 665 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  ديسمبر 2008  »
إثثأرخجسأح
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz