Main » 2008 » ديسمبر » 30 » چه‌ندینجار له‌ده‌ست كوڕ رام كردووه
2.14.49 PM چه‌ندینجار له‌ده‌ست كوڕ رام كردووه |
چه‌ندینجار له‌ده‌ست كوڕ رام كردووه، له‌تاوا
یان خۆم كردووه به دووكانێكدا یان سواری ته‌كسی بووم‌و رۆیشتووم.
كچێكی سلێمانی
سلێمانی/ئه‌سوات ئه‌لعیراق: ماوه‌یه‌كه له بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كانی
سلێمانی، دیارده‌یه‌ك بڵاوبۆته‌وه، كوڕانی لاو ته‌حه‌روش به ژنان
ده‌كه‌ن‌و ده‌ستیان بۆ ده‌به‌ن‌و توانجیان تێده‌گرن، به‌پێی ئامارێكی
به‌رێوبه‌رێتی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی، له ئه‌یلولی رابردووه‌وه
تا ئێستا له‌ناو بازاره‌كانی شاری سلێمانیدا، (188) كه‌س به‌تۆمه‌تی
ده‌ست بردن بۆ ئافره‌ت ده‌ستگیركراون. ئه‌سوات به‌دواداچوونی بۆ
دیارده‌كه كرد‌و ئه‌م راپۆرته‌ی لـی به‌رهه‌مهات.
شه‌قامی ئۆرزدی‌و لاوانی بێ كار
شه‌قامی ئۆرزدی به‌رده‌وام قه‌ره‌باڵه‌غه‌و زۆربه‌ی ژنانی شار
رووده‌كه‌نه ئه‌و شه‌قامه، چونكه زۆربه‌ی موغازه‌كانی فرۆشتنی كه‌ل‌وپه‌لی
ژنانه ده‌كه‌ونه ئه‌و شه‌قامه‌وه، به هه‌مانشێوه، مۆڵگه‌ی پیساه‌كردن‌و
راوه‌ستانی لاوانی بێ كاریشه.
ئاشنا ره‌حمانی (22ساڵ) ئافره‌تی ماڵه‌وه، وتی “من نازانم بۆ ئه‌و
كوره گه‌نجانه وا له‌م ئافره‌تانه ده‌كه‌ن، ئایا خۆیان خوشك‌و
دایكیان نیه‌و نایه‌نه بازار
به‌لای ئاشناوه، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م دیارده‌یه ئه‌وه‌یه كه
“حكومه‌ت شوێنێكی تایبه‌ت بۆ گه‌نجانی بێكار بكاته‌وه، چونكه ئه‌وانه
له تاو بێ كاری‌و بێ جێگه‌یی دێنه بازار‌و كرده‌وه‌ی ناشارستانی
ده‌كه‌ن
شابانو محه‌مه‌د (23ساڵ) قوتابی زانكۆیه، وتی “رۆژانه به‌ر توانج‌و
ته‌شه‌ری ئه‌و گه‌نجه بێ ئیشانه ده‌كه‌وم كه له شه‌قامی ئۆرزی
باگ راده‌وه‌ستن
ئه‌ویش دیسان راوه‌ستانی ئه‌و لاوانه‌ی برده‌وه بۆ “به‌رای من هه‌موویان
بێكارن چونكه كه‌سێك كارێكی هه‌بێت نایه‌ت له‌و شه‌قامه بوه‌ستێت‌و
ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌م شه‌قامه‌دا گوزه‌ر ده‌كه‌ن
شابانو سه‌رنجی راكێشا بۆ ئه‌وه‌ی “باوه‌رناكه‌م هیچكامیان پێیخۆشبێت
هاورێكه‌ی بچێت ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر خوشكه‌كه‌ی.”
دوكانداره‌كانی شه‌قامه‌كه‌ش گێڕانه‌وه‌ی خۆیانیان هه‌یه
زۆرجار ئافره‌تانی راگوزه‌ر زۆریان بۆ دێت‌و خۆیان ده‌كه‌ن به
دوكانێكدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست هه‌رزه‌كاره ته‌حه‌روشپێكه‌ره‌كان
رزگاریان ببێت، ئه‌م هه‌وڵه هه‌ندێجار كێشه‌ی تری لێده‌كه‌وێته‌وه.
سدیق عه‌باس (48 ساڵ) كۆگایه‌كی فرۆشتنی كه‌ل‌وپه‌لی ژنانه‌ی هه‌یه،
وتی “چه‌ندین جار تووشی كێشه بووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك
هاتۆته ناودۆكانه‌كه‌وه، كه‌چی هێشتا (كوڕی ته‌حه‌ڕوشپێكه‌ر) وازی
لێنه‌هێناوه، به بیانووی شتكڕینه‌وه دێته ژووره‌وه‌و ده‌ست ده‌بات
بۆ ئافره‌ته‌كه
سدیقیش دیسان پێیوایه “گه‌ر بگه‌رێین بۆ هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌ودیارده‌یه،
ده‌بینین بێكاری گه‌نجانه. ئه‌گه‌ر گه‌نج شوێنێكی هه‌بێت كاری
تێدابكات، نایه‌ته ناو بازار‌و دیارده‌ی ناشیاو ئه‌نجام نادات
ئه‌ی لاوان خۆیان چ پاساوێكیان هه‌یه‌و چی ده‌ڵێن؟
هاوكار ئه‌حمه‌د ی ته‌مه‌ن 20ساڵ ووتی “من گه‌نجێكم رۆژاه دێمه
بازار چوونكه هیچ كار‌و كاسپیه‌كم نیه بۆیه ناچارم كاته به‌تاڵه‌كانم
له بازار ببه‌مه سه‌ر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاورێی خۆم
هاوكار دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه “ئه‌و دیارده‌یه (ده‌ستبرن بۆ ئافره‌تان)
رۆژانه ئه‌بینرێت له شوێنه جیاجیاكانی ئه‌م شاره به‌تایبه‌ت شه‌قامه‌كانی
ناوبازار.
هاوكار نكولی ده‌كات له‌وه‌ی خۆی كاری وه‌ها كردبێت، داواشده‌كات
“به‌هیوام حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بتوانن شوێنێك بۆ گه‌نجان
دابنێن وله‌به‌رامبه‌ریشدا بتوانن ئه‌وانه‌ی ئه‌و دیارده‌یه ئه‌نجام
ئه‌ده‌ن سزای یاساییان بده‌ن.”
به بۆچوونی هاوكار هۆی هانابردنی لاوان بۆ ئه‌م كارانه، نه‌توانینیانه
بۆ ژنهێنان‌و دروستكردنی خێزان “گه‌نج گله‌یی و گازنده‌ی ئه‌وه‌ده‌كات
كه ناتوانێت زه‌واج بكات له‌به‌ر نه‌بوونی ژیانێكی ئه‌مین وه
كارێكی باش وه نه‌بوونی شوێنی نیشته جێبوون.” پێشیوایه ئه‌وانه‌ی
تیروتوانج ده‌گرنه ئافره‌تان‌و ده‌ستیان بۆ ده‌به‌ن “ئه‌گه‌ر زه‌واجی
كردبێت ئه‌وه قه‌ت به‌بروای من نه ئه‌توانێت‌و نه له‌روی دێت ئه‌و
كاره ئه‌نجام بدات.”
دانپیانانی یه‌كێك له لاوه‌كان
(ع.س - 22ساڵ) ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر له‌سه‌ر ده‌ست درێژی گیراوه‌و
دواتر ئازادكراوه، وتی “مانگێك له‌مه‌و به‌ر له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك
هاورێمدا به شه‌قامی ئۆرزی باگدا ئه‌رۆیشتم هه‌ر یه‌كه له
هاورێكانمان ده‌ستی ئه‌بر د بۆ ئافره‌تێك‌و ئه‌رۆیشت منیش بۆ خۆده‌ر
خستن ده‌ستم برد بۆ ئافره‌تێك.”
به‌ڵام ئافره‌ته‌كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا بوو، (ع.س) له‌سه‌ری
رۆیشت‌و وتی “نه‌م زانی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵیایه‌تی/ كاتێك كه
ده‌ست درێژیم كرده سه‌ر ئافره‌ته‌كه، یه‌كسه‌ر لێی دام و هاوسه‌ره‌كه‌شی
ده‌ستی گرتم و په‌یوه‌ندی كرد به پۆلیسه‌وه.” كۆتایی كێشه‌كه به‌وه
دێت كه “پێنج رۆژ له زینداندا بووم‌و دوواتر به كه‌فاله‌ت به‌ربووم.”
په‌شیمانبوونه‌وه‌ی (ع س) و ده‌ستیشانكردنی ئه‌و پاڵنه‌ره‌ی ئه‌و
كاره‌ی پێكرد:
(س ع) له كاتی قسه‌كردندا بۆ ئه‌سوات، شه‌رمه‌زارییه‌ك‌و په‌شیمانییه‌كی
زۆر به سیمایه‌وه دیار بوو، به كزییه‌كه‌وه وتی ” زۆر په‌شیمانم
كه ئه‌و كاره‌م كردووه چونكه بووه ته هۆكاری شه‌رم كردنم كاتێك
ئه‌مه‌وێت به‌ره‌و ماڵه‌وه برۆمه‌وه، من له‌سه‌ر شتێك گیرام كه
زۆرشه‌رمه چونكه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه خوشك و دایكی هه‌یه.”
له كۆتاییدا، به ده‌نگێكی خه‌ماویی وتی “من ئه‌گه‌ر كارێكم هه‌بێت
وه ئه‌گه‌ر شوێنێكی تایبه‌ت هه‌بێت رۆژانه له‌گه‌ڵ هاورێكانمدا بچمه
ئه‌و جێگه‌یه و كاته فه‌راغه‌كانی خۆمی تیاببه‌مه سه‌رو ئه‌گه‌ر
حكومه‌ت هاوكاریم بكات زه‌واج بكه‌م قه‌ت رۆژێك له‌رۆژان ئه‌و كاره
ناشارستانیه ئه‌نجام ناده‌م.”
هه‌نگاوی به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی فریاكه‌وتن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
دیارده‌كه
له به‌یانێكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانیدا، كه
پێشتر وه‌ك هه‌واڵیش بڵاومان كرده‌وه، هاتووه، “له ماوه‌ی چوار
مانگدا 188 كه‌س به تۆمه‌تی ده‌ستبردن بۆ ئافره‌تان ده‌ستگیركراون.”
پاشان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه “هه‌ریه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان بۆ
ماوه‌ی پێنج رۆژ ده‌سبه‌سه‌ركراون‌و دواتر كه‌سوكاریان كه‌فاله‌تیان
بۆ كردوون‌و ئازادكراون.”
لای خۆشیه‌وه، عه‌قید هوشیار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی
فریاكه‌وتنی سلێمانی، وتی “به بریاری وه‌زیری ناوخۆ‌و قایمقایه‌تی
سلێمانی، توانیومانه زۆرێك له‌و كه‌سانه بگرین كه له‌بازارو شوێنه
گشتی یه‌كاندا ده‌ست بۆ ئافره‌تان ده‌به‌ن. پاشان بۆ چه‌ند رۆژێك ده‌ستبه‌سه‌ریان
ده‌كه‌ین‌و به به‌لێننامه‌ی دووباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌فتاره و
به‌كه‌فاله‌تی كه‌سوكاریان ئازادیان ده‌كه‌ین.”
عه‌قید هوشیار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه “وه‌زیری ناوخۆ فه‌رمانی ده‌ركردووه
كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به پۆشاكی مه‌ده‌نییه‌وه به بازاڕ‌و شوێنه
گشتییه‌كاندا بڵاوببنه‌وه‌و چاودێریی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه ده‌ست بۆ
ئافره‌تان ده‌به‌ن‌و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیریان بكه‌ن.”
شیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی بۆ دیارده‌كه
جه‌زاحه‌مه ساڵه‌ح، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان‌و توێژه‌ره‌وه‌ی
كۆمه‌لاَیه‌تی، له باره‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌وه، ووتی “ده‌ستبردنی ره‌گه‌زی
نێر بۆ مێ، به بروای من ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ دووهۆكاری سه‌ره‌كی: یه‌كه‌م
په‌روه‌رده‌كردن‌و به‌كۆمه‌لاَیه‌تی بوونی مرۆڤه‌كانه، چونكه ژنگه‌ی
یه‌كه‌می منداڵ‌و شێوازی په‌روه‌رده‌كردنی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر
ژیانی دواتری ده‌بێت. دووه‌هه‌میشیان ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ژینگه‌ی
كۆمه‌لاَیه‌تی و كولتوری ئێمه، ئه‌م كولتوره‌ی ئێمه تا چه‌ند
پانتایی ئازادی تیایه؟ تاچه‌ند تاك ئه‌توانێت حه‌زه‌كانی بهێنێته
دی؟ تاچه‌ند ئه‌توانێت موماره‌سه‌ی حه‌زه‌كانی خۆی تیابكات؟ هه‌تا
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه زیاتر ئه‌رێ بن، ئه‌وه مه‌ودای سه‌رهه‌ڵدانی
ئه‌مجۆره دیاردانه ته‌سكتر ده‌بێته‌وه.”
جه‌زا ده‌ڵێت “ده‌ست بردنی پیاو بۆ ئافره‌ت ئینحیرافێكی ئه‌خلاقییه،
بۆچی لاو په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌و كاره؟ چونكه له ژینگه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كه‌یدا،
ناتوانێت موماره‌سه‌ی حه‌زه‌كانی خۆی بكات، بۆیه ناچار له ژێر ئه‌و
هه‌موو هێزه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌و ئه‌و هێزه ده‌رونییه‌ی كه له سایه‌یاندا
په‌روه‌رده‌بووه، له قه‌ره‌باڵغیه‌كدا یان له‌ناوبازارێكدا ده‌ست بۆ
ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ری ده‌بات، ئه‌مه‌ش وه‌ك خۆخاڵی كردنه‌وه‌یه‌ك له
ته‌نفیسێك بۆ موماره‌سه‌كردنی حه‌زه‌كانی خۆی.”
هۆكاره‌كانی ئه‌م دیارده‌یه هه‌رچی بن، ئاسته‌كانی دووباره‌بوونه‌وه‌ی
هه‌رچه‌ندێك بێت، ئه‌مه دیارده‌یه‌كه‌و زه‌نگێكه بۆ بوونی خه‌له‌لێك
له پێكهاته‌ی كۆمه‌لایه‌تی‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانماندا،
پێویست ده‌كات زیاتر لێی وردببینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ له‌سه‌ر
پاڵنه‌ره‌كانی‌و ئاكامه ده‌رونی‌و كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی بكه‌ین. ئه‌م
به‌دواداچوونه دوو هۆكاری خسته روو:
یه‌كه‌م: لاوانی بێ ئیش ده‌ست بۆ ژنان ده‌به‌ن.
دووهه‌م: سه‌ختبوونی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری.
ئه‌م دوو هۆكاره تا چه‌ند بنه‌ڕه‌تین‌و تا چه‌ند لاوه‌كین، ئه‌وه
كاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر
بكه‌ن
|
Views: 731 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|