السبت, 2024-11-23, 6.41.45 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » ديسمبر » 25 » كچه‌ كورد سۆلین ئه‌حمه‌د ده‌بێته‌ شاجوانی ئه‌ڵمانیا
4.05.13 PM
كچه‌ كورد سۆلین ئه‌حمه‌د ده‌بێته‌ شاجوانی ئه‌ڵمانیا

كچه‌ كورد سۆلین ئه‌حمه‌د ده‌بێته‌ شاجوانی ساڵی (2008-2009) ی شاری لودڤیگس هافنی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی راینلاند پفالتز.
سۆلین وتى: زۆر ده‌مێكبوو حه‌زم ده‌كرد به‌شداریبكه‌م، ئه‌وه‌بوو له‌ڕێگه‌ی چه‌ند براده‌رێكمه‌وه‌ توانیم بگه‌م به‌م لیژنه‌یه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م فیناله‌ی ده‌كرد كه‌ ناوی لوكۆم بوو، مه‌رجی به‌شداربوون ده‌بێت له‌شانزه‌ ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له‌بیست و پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت، خێزاندار نه‌بێت واته‌ منداڵ و هاوسه‌ری نه‌بێت، له‌م شاره‌ بژی، له‌به‌رده‌م خه‌ڵك له‌بۆنه‌ و ئاهه‌نگی ئه‌م شاره‌ وه‌كو بێژه‌رێك قسه‌ بكه‌یت و شه‌رم نه‌كه‌یت، جار هه‌یه‌ بۆ شاری تریش ده‌ڕۆیت
.

سه‌ره‌تا ئێمه‌ (41) كچ بووین وێنه‌مان نارد، (17) یان قبوڵكرد بۆ پێشبڕكێی شای جوانی شاره‌كه‌، بانگهێشتنامه‌یان بۆناردین، كه‌چووین پرسیاری جۆربه‌جۆریان لێكردین، وه‌ك تایبه‌تی و زانیاری گشتی، له‌سه‌ر ئه‌و شاره‌ی كه‌لێیده‌ژین، تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بوو له‌م رۆژه‌دا نۆیان هه‌ڵبژارد من یه‌كێك بووم له‌وانه‌، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ پرۆڤه‌یان پێكردین، له‌جووڵه‌و مكیاژو له‌به‌ركردنی ئیكسسوارو جلوبه‌رگ و پێلاو.

وتیشى: سالانه‌ ئاهه‌نگی پارك فێست ده‌كرێت، له‌م ئاهه‌نگه‌دا شای جوانی هه‌ڵده‌بژێردرێت، رێك ئاهه‌نگه‌كه‌ دوای دوو هه‌فته‌ پرۆڤه‌كه‌ بوو، له‌فردریش ئێبه‌رت هاله‌ به‌ڕێوه‌چوو، سه‌دان خه‌ڵك ئاماده‌ی ببوون، له‌گه‌وره‌ لێپرسراوانی ئه‌م شاره‌ وه‌ك پارێزگارو سه‌روی پارێزگاریش تا ده‌گاته‌ خاوه‌ن كۆمپانیاو ماركێت و خاوه‌نكاره‌ به‌رزه‌كانیش، به‌سێ جۆر جلی جیاواز نمایشمان كرد، یه‌كه‌م به‌جلی ره‌سمی كاركردن له‌ئۆفیس و فه‌رمانگه‌كان، دووه‌م نمایش به‌جلی ئاسایی ده‌ره‌وه‌، سێهه‌م نمایش به‌جلێكی جوانی ئاهه‌نگ، تاقیكردنه‌وه‌شی تێدا هه‌یه‌، وه‌ك پرسیاری جۆر به‌جۆر، ده‌بێت به‌خێرایی وه‌لام بده‌یته‌وه‌، ئه‌وه‌ زۆر گرنگه‌، من خێرابووم له‌وه‌لامدانه‌وه‌، دوایئه‌وه‌ی رایانگه‌یاند من بووم به‌شای جوانی زۆر دڵم خۆش بوو، خه‌ڵكێكی زۆر پیرۆزباییان لێكردم، گیتارێكیان به‌دیاری دامێ و دیاری جۆراوجۆری زۆرم وه‌رگرت.

سۆلین له‌قسه‌كانی به‌رده‌وام بوو وتی: ته‌نها یه‌كجار ده‌توانی به‌شداری ئه‌م پێشبڕكێیه‌ بكه‌یت، ئه‌م به‌شداریكردنانه‌ سودی زۆر هه‌یه‌ وه‌ك په‌یوه‌ندیت باش ده‌بێت به‌خه‌ڵكێكی زۆره‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگارو لێپرسراوان و كه‌سایه‌تی خاوه‌ن كاره‌كانی ئه‌مشاره‌، له‌ماركێت لودڤیگس هاوس به‌رده‌وام به‌شداریده‌كه‌م له‌ئاهه‌نگی پیشاندانی مۆدێلی نوێی جلوبه‌رگه‌كانی كه‌ بۆیان دێت، ئه‌وانیش دیاریم پێده‌ده‌ن، ماڵه‌وه‌مان یارمه‌تیده‌رم بوون، سه‌وزه‌و میوه‌و ئاو زۆر ده‌خۆم ئه‌وه‌ بۆ جوانی له‌شولارم باشه‌، چوار ساڵه‌ له‌ئۆفنه‌ كه‌ناڵی تیڤی كار ده‌كه‌م فێری وێنه‌گرتن و فیلم دروستكردن و مۆنتاژ بووم، حه‌زده‌كه‌م ببم به‌بێژه‌رێكی باش، حه‌ز به‌خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی سایكۆلۆژی ده‌كه‌م، دواقسه‌م ئه‌وه‌یه‌ پێمخۆشه‌ هه‌موو كوردێك خۆیان له‌بواره‌ جیاجیاكانی ژیان تاقی بكه‌نه‌وه‌ تا بتوانن پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌وه‌ سه‌ربه‌رزییه‌ بۆ هه‌موو گه‌لی كورد.

پرۆفایل- سۆلین ئه‌حمه‌د له‌ (13/05/1990) له‌سلێمانی له‌دایكبووه‌، له‌پۆلی (11) ی گمناسیۆم ده‌خوێنێ، ده‌ ساڵه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له‌ئه‌ڵمانیا ده‌ژین، حه‌زده‌كات خوێندنی سایكۆلۆژی و راگه‌یاندن ته‌واو بكات
Views: 807 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  ديسمبر 2008  »
إثثأرخجسأح
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz