Main » 2008 » ديسمبر » 24 » كه‌س نازانێ چ ئاگرێك له‌ناخمدایه‌و ناتوانم ده‌ریببرِم
1.55.26 PM كه‌س نازانێ چ ئاگرێك له‌ناخمدایه‌و ناتوانم ده‌ریببرِم |
ته‌مه‌نم(17)ساڵ بوو
كه بیرم له‌وه كرده‌وه بۆچی خوشكم و هاورِیَكانم دیارده‌یه‌كی
سروشتی به‌سه‌ریاندا هاتووه‌و له‌منیش منداڵترن، به‌ڵام تا ئه‌م ته‌مه‌نه
به‌سه‌ر مندا نه‌هاتووه ئه‌ویش باڵقبوون و دروستبوونی سورِی مانگانه‌یه،
بۆیه برِیارمدا سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكه‌م تا له‌و دوودڵییه
رزگارم بیَت، بۆیه له‌گه‌ڵ هاورِیَیه‌كم چووم بۆ لای پزیشك و باسی
خۆمم بۆ كرد، پزیشك حاڵه‌ته‌كه‌ی به‌ئاسایی وه‌رگرت و پیَیوتم: تۆ
كچیَكی ئاسایت و هیچ جۆره نه‌خۆشییه‌كت نییه، به‌ڵام بۆ دڵنیایی خۆت
چه‌ند پشكنینیَكت بۆ ده‌نووسم كه دووانیان له‌به‌غدا له‌به‌غدا ده‌كریَ
و دواتر وه‌ره‌وه بۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی.
پاشان وتی: دوای تیَپه‌رِبوونی(25) رۆژ چوومه‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌نجامی
پشكنینه‌كه‌م و به‌رامبه‌ر به‌پزیشكه‌كه دانیشتم و چاوه‌رِوانی قسه‌كردنی
بووم، دوای خویَندنه‌وه‌ی ئه‌و كاغه‌زه‌ی له‌به‌رده‌ستیدا بوو وتی:
كاشان خان تۆ كچیَكی زۆر ئاسایت، به‌ڵام له‌وه ده‌چیَت دایك و باوكت
خزمی یه‌كتریی بن، چونكه ئه‌م خزمایه‌تییه بۆته هۆی گۆرِانیَكی
سروشتی بۆماوه‌یی، هیوادارم به‌دڵیَكی فراوانه‌وه وه‌ریبگریت و چاره‌سه‌ریشی
هه‌یه، زۆر ترسام و وتم: دكتۆر چییه؟ وتی: تۆ خویَنده‌واریت و له‌شه‌شی
زانستیت، ده‌زانیت كاتیَك كه‌سوكار له‌نیَوان یه‌كترییدا ژن و ژنخوازی
ده‌كه‌ن چه‌ند گۆرانكارییه‌كی بۆماوه‌یی له‌نه‌وه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ویَ،
بۆ نموونه ئه‌م حاڵه‌ته‌ی تۆ زۆر ئاساییه‌و له‌جیهاندا هه‌یه، به‌ڵام
زۆر به‌كه‌می ره‌نگه له‌چه‌ند ملیۆن كه‌سدا، یه‌ك كه‌سی وه‌كو تۆ هه‌بیَت،
من وتم: بۆ دكتۆر چیمه؟ وتی: كۆئه‌ندامی زاوزیَت له‌رِووكاری ده‌ره‌وه‌ی
ئاساییه، به‌ڵام رووكاری ناوه‌وه‌ی پووكاوه‌یه، واته تۆ هیَلكه‌دانت
نییه، كه هیَلكه‌دانیشت نه‌بیَ، ئه‌وا هیَلكه دروست ناكه‌یت و سورِی
مانگانه نا‌بینیت و ئه‌مه جۆریَكی تایبه‌ته له‌گۆرِانی بۆماوه‌یی، به‌ڵام
بیئومیَد مه‌به ئه‌مرِۆ زانست پیَشكه‌وتووه به‌تایبه‌تی له‌وڵاته
پیَشكه‌وتووه‌كاندا ره‌نگه چاره‌سه‌ری هه‌بیَت، منیش وتم: ته‌نیا
توانای دروستكردنی هیَلكه‌و سورِی مانگانه‌م نییه؟ وتی: به‌ڵیَ، به‌ڵام
گۆرِانكاریی هۆرمۆنی له‌جه‌سته‌تدا هه‌یه بۆیه گه‌شه‌ت ئاساییه، ته‌نیا
به‌شیَوه‌یه‌كی گشتی له‌رِووی منداڵبوون ء پیَكهیَنانی ژیانی هاوسه‌رییه‌وه
له‌وانه‌یه كیَشه‌ت بۆ دروست ببیَت.
دواتر وتی: ساڵ هات و ساڵ رۆیشت من گه‌وره بووم و رۆژ له‌دوای رۆژ
جوانتر ده‌بووم و به‌رده‌وام داواكارییم هه‌بوو، به‌ڵام هه‌میشه ره‌تمده‌كردنه‌وه،
چونكه ده‌مزانی كیَشه‌م بۆ دروستده‌كات، تا زانكۆم ته‌واوكردو ته‌مه‌نم
گه‌یشته نزیكه‌ی(30) ساڵ، له‌ناو خزم و هاورِیَكانمدا ده‌یانوت روحی
به‌رزه‌و به‌كه‌س رازی نابیَت و هه‌ندیَكیشیان ده‌یانوت ئاخۆ به‌ڵیَنی
به‌كیَ داوه، ئه‌مه‌و چه‌ندین باس وخواسی تر كه هه‌میشه ئه‌و قسانه
ئازاری روحیان ده‌دام، دایكیشم كه‌وته گومانه‌وه بۆیه رۆژیَكیان
پیَیوتم: (نهیَنییه‌ك هه‌یه‌و له‌ئیَمه‌ی ده‌شاریته‌وه‌و نایدركیَنیت؟!).
كه‌میَك بیَده‌نگ بوو پاشان وتی: دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نم بوو به(34)
ساڵ برِیارمدا شوو به‌ناسیاویَكی خۆمان بكه‌م كه له‌هه‌نده‌ران بوو له‌ویَش
باسه‌كه‌ی تیَبگه‌یه‌نم و دوور له‌قسه‌و باسی خه‌ڵك منداڵیَك ته‌به‌نی
بكه‌ین، ئه‌وه بوو هاته داوام و منیش رازیبووم، هه‌موو كه‌سیَك
باسیان له‌به‌خت و شانسی من ده‌كرد ته‌نانه‌ت رۆژیَكیان پوریَكم
پیَیوتم: كچ هه‌تا بمیَنیَته‌وه شانسی باشتر ده‌بیَ وه‌كو تۆ!.
هه‌روه‌ها وتی: چه‌ند مانگیَك به‌سه‌ر ده‌زگیرانیمدا تیَپه‌رِی، نه‌مویست
ئه‌و نهیَنییه له‌ده‌زگیرانه‌كه‌م بشارمه‌وه، بۆیه برِیارمدا مه‌سه‌له‌كه‌ی
تیَبگه‌یه‌نم ئه‌وه بوو شه‌ویَك له‌كاتی ته‌له‌فۆنكردنی ئاسایی‌دا به‌كاروان-ی
ده‌زگیرانم وت: ته‌به‌نی كردنی منداڵ له‌ئه‌وروپا چۆنه‌و كاره یاساییه‌كانی
چۆن ده‌كریَت؟ كاروان زۆر به‌توندی وه‌ڵامیدامه‌وه‌و له‌دوای ته‌واوكردنی
دوو كارت و زیاتر له‌سه‌عات و نیویَك قسه‌كردن راستی مه‌سه‌له‌كه‌م بۆ
باسكرد‌و وتم: ئه‌گه‌ر منت خۆشبویَت منداڵ ناكه‌یت به‌كیَشه، ئه‌ویش
وتی: زۆر ئاساییه‌و به‌دڵخۆشی وه‌كو هه‌موو جاره‌كانی تر خواحافیزییمان
له‌یه‌كتر كرد، به‌ڵام هیَدی هیَدی ته‌له‌فۆنه‌كانی كه‌مبۆوه‌و قسه
خۆشه‌كانی نه‌ماو زوو زوو شه‌رِی پیَده‌فرۆشتم، دوو مانگ به‌مشیَوه‌یه
رۆیشت تارِۆژیَكیان پیَیوتم: ناتوانم بیَمه‌وه به‌دواتداو بردنی تۆ
پاره‌یه‌كی زۆری تیَده‌چیَت، هه‌رچه‌نده ئه‌و جنسیه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام
تیَگه‌یشتم كه په‌شیمان بۆته‌وه، ئیتر به‌مشیَوه‌یه ژیانم رووی له‌لیَژی
كرد‌و قسه‌و قسه‌لۆكی خه‌ڵكیش له‌ملاوه بووه‌ستیَت.
له‌كۆتاییدا وتی: ئیَستا ته‌مه‌نم(39)ساڵه‌و له‌یه‌كیَك له‌داموده‌زگا
حكومییه‌كاندا فه‌رمانبه‌رم، زۆر خه‌فه‌ت ده‌خۆم چونكه یه‌كیَ پیَمده‌ڵیَ
قه‌یره‌و یه‌كیَ پیَمده‌ڵیَ ئاخۆ له‌سه‌رچی ته‌ڵاقدراوه، به‌ڵام كه‌سیان
نازانن چ ئاگریَك له‌ناخمدایه‌و ناتوانم ده‌یببرِم.
تیَبینی: رووداویَكی راسته‌قینه‌یه‌و ناوه‌كانیش خوازراون
|
Views: 1318 |
Added by: kurdsh
| Rating: 2.5/2 |
|