Main » 2008 » ديسمبر » 24 » كاریگەریی ئینتەرنێت بەسەر مێشكەوەتوێژینەوەێكی زانستی دەڵێ گەڕان لە ئینتەرنێت بۆمێشك باشە
1.52.59 PM كاریگەریی ئینتەرنێت بەسەر مێشكەوەتوێژینەوەێكی زانستی دەڵێ گەڕان لە ئینتەرنێت بۆمێشك باشە |
توێژینەوەێكی زانستی دەڵێ گەڕان لە ئینتەرنێت
بۆمێشك باشە
توێژەرانی زانكۆی (كالیفۆرنیا: UCLA) دوای لێكۆڵینەوەیەكی زۆر ئەوەیان
بۆ دەر كەوتووە كە گەڕان لە تۆر و ماڵپەڕەكانی ئینتەرنێت، دەبێتە هۆی
ورووژاندن و بەكارخستنی ئەو بەشەی مێشك كە ئەركی لێكۆڵینەوە و كۆیاد و
لۆجیكی هەیە.
ئەم باسە لە گۆڤاری زانستی "Geriatric Psychiatry" ـداچاپ كراوە، دەڵێ:
هەرچی تەمەن زۆتر دەبێ، ئەندازە و جموجۆڵی خانەكانی مێشك كەم دەبێتەوە.
پزیشكان پێیان وایە كە هەڵهێنانی خشتەی وشەی یەكتربڕ و هتد دەتوانێ
كاریگەرییەكانی تەمەن لە سەر مێشك كەم بكاتەوە. ئەم توێژینەوە دەری
خستووە كە گەڕان لە ناو تۆڕی ئیتەرنێت دەتوانی كاریگەریەكی زۆرتریشی لە
جموجۆڵی مێشكدا هەبێ.
یەكێ لە توێژەرانی ئەم ئەنستیتۆیە(گەری سماڵ) دەڵێ: لەم توێژینەوەدا 24
كەس بەشدارییان كرد، لە تەمەنی 25 تا 76 ساڵ، كە هەركامیان لە
كاربەر(بەكارهێنەر؛یوزەر)ـە هەرەباشەكانی ئینتەرنێت بوون. ئەوە بۆمان
دەر كەوت كە: گەڕان لە ئینتەرنێتدا جموجۆڵێكی زۆر دەخاتە مێشكەوە، كە
لە پتەو كردنی مێشك و خانەكانی كاریگەری هەیە. ئەم بەشداربووانە لە دوو
كاتی جیاوازدا تاقی كراون. یەكەم كە خەریكی گەران لە ئیتەرنێت بوون و
دوای لە كاتی خوێندنی كتێب؛ هاوكات لە مێشكیان وێنەی(MRI)ـیمان گرت؛ لە
هەر دوو كاتدا(:كتیب خوێندن و گەڕان لە ئینتەرنێت) ئەو شوێنانەی لە
مێشك كە ئەركی فێربوونی زمان و خوێندن و كۆیاد و هەستی بینینیان لە
ئەستۆدایە، جموجۆلی زۆرمان تێدا بینی. هەروەها پرۆفیسۆر(سمیت) دەڵێ:
ئێمە لە دوای ڵێكۆلینەوەیەكی زۆر بەم ئەنجامە گەییشتین كە گەڕان لە
ئینتەرنێت بەتایبەت بۆ بەساڵداچووانیش زۆر باشە، دەتوانێ لە وروژاندن و
جوڵانەوەی مێشكیان ڕۆڵێكی گرینگی هەبێ. شایانی باسە گەڕان لە ئینتەرنێت
دەتوانێ لە نەخۆشی (ئاڵزایمێر) بەرگری بكات. وێبگەڕان(گەڕان لە ناو
تۆرەكانی ئینتەرنێت)ـدا دەتوانی مێشكی بە ساڵاچووان بخاتە جووڵە و لە
نەخۆشی ئاڵزایمێر كە نەخۆشیی لەبیركردنەوەیە، كە فرەتر بەساڵداچووان
تووشی دەبن بەرگریی بكات
|
Views: 723 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|