Main » 2008 » ديسمبر » 24 » هێشوو.. دوای خیانه‌تكردن خۆی سووتاند
1.44.02 PM هێشوو.. دوای خیانه‌تكردن خۆی سووتاند |
هه‌ر كه‌بینیم هه‌ستمپێكرد
كه‌ئازارێك له‌ناخیدا وه‌ك بڵێسه‌ی ئاگری بوركانێك به به‌رده‌وامی ده‌یسووتێنێت
و هه‌رگیز خامۆش نابێت (ده‌شتی) ته‌مه‌نی (37) سی و حه‌وت ساڵه‌و ماوه‌ی
(9) ساڵه له‌هه‌نده‌ران ژیان به‌سه‌رده‌بات و ماوه‌ی (25) بیست و پێنج
رۆژه به‌سه‌ردانێكی كاتی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان. (ده‌شتی) هۆكاری
كۆچكردنی بۆ هه‌نده‌ران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و رووداوه‌ی كه (10)
ساڵ به‌ر له‌ئێستا تووشی بووه‌و به‌سه‌ریهاتووه.
(ده‌شتی) به‌مجۆره باس له‌چیرۆكی ژیانی خۆی ده‌كات و بۆمان ده‌گێڕێته‌وه:
ته‌مه‌نم (20) ساڵ بوو كه له‌گه‌ڵ (هێشوو) په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیمان
به‌یه‌كه‌وه به‌ست و هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌شدا بووین به‌هاوسه‌ری یه‌كتریی
و ته‌مه‌نی هاوسه‌رێتیمان گه‌یشتبووه (8) ساڵ و له‌ماوه‌ی رابردووی ئه‌و
(8) ساڵه‌دا من و (هێشوو) بووین به‌خاوه‌نی (2) دوو كچی جوان. (هێشوو)
ژنی ماڵه‌وه بوو منیش سه‌رقاڵی كاركردن بووم و ئۆتۆمبێلێكی جۆری
توێتام هه‌بوو كرێكاریم پێده‌كردو كه‌لوپه‌لی خه‌ڵكیم پێده‌گواسته‌وه
بۆ ئه‌وشوێنه‌ی كه‌مه‌به‌ستیانه‌و له‌به‌رامبه‌ر كاره‌كه‌مدا بڕێك پاره‌ی
باشم ده‌ستده‌كه‌وت و ئه‌و پاره‌یه‌ش به‌شی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی
ماڵه‌وه‌ی ده‌كردو زیادیش بوو. هه‌ندێكجار ئه‌و پاره‌یه‌ی كه زیاد ده‌بوو
ده‌مایه‌وه‌و كۆمده‌كرده‌وه‌و ئاڵتونم پێده‌كڕی و ده‌مبرده‌وه‌و وه‌ك
رێزی هاوسه‌رایه‌تی ده‌مكرد به‌دیاری و پێشكه‌شی (هێشوو)ی هاوسه‌رمم ده‌كردو
هه‌موو ژیانی خۆمم بۆ هاوسه‌ره‌كه‌م و دوو كچه‌كانم ته‌رخانكردبوو زۆر
پێیان دڵخۆش بووم. بێجگه‌له‌وه‌ش باری داراییم زۆرباش بوو خانوو ماڵی
خۆمان هه‌بوو له‌هیچمان كه‌م نه‌بوو ژیانمان زۆر خۆش‌بوو، به‌لام به‌داخه‌وه
(هێشوو)ی هاوسه‌رم منیش و دوو كچه چاوگه‌شه‌كه‌مانی كرده قوربانی
ئاره‌زووه گلاوه‌كانی پیاوێكی به‌دڕه‌وشت كه به‌ته‌مه‌ن (20) ساڵ له
(هێشوو) گه‌وره‌تربوو. (هێشوو)ش ده‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه تێكه‌ڵ
كردبوو. ئه‌و پیاوه دراوسێی خۆمان بوو ناوی (خه‌لیل) بوو، به‌لام به‌ڕووكه‌ش
وه‌ك پیاوێكی پاك و بێگه‌رد خۆی ده‌رده‌خست و له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كه‌شدا
زۆر به‌ڕێز بوو هه‌رگیز گومانی لێنه‌ده‌كرا كه (خه‌لیل) پیاوێكی به‌دڕه‌وشت
بێت و ده‌ستی خیانه‌ت بۆ دراوسێكانی درێژبكات، چونكه (خه‌لیل) خاوه‌ن
ژن و ماڵ بوو كچ و كوڕه‌كانی هاوته‌مه‌نی من و (هێشوو)ی هاوسه‌رم بوون،
بێجگه‌له‌وه‌ش ماڵێكی كۆن بوون له‌گه‌ڕه‌كه‌كه‌مانداو ماوه‌ی (15) ساڵ
زیاتربوو له‌وگه‌ڕه‌كه‌دا نیشته‌جێبوون و كه‌س هیچی خراپی له (خه‌لیل)
نه‌بینی بوو، منیش هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد كه (خه‌لیل)
مرۆڤێكی داوێن پیس بێت. بۆماوه‌ی ساڵێك ده‌بوو (هێشوو)ی هاوسه‌رم له‌گه‌ڵ
(خه‌لیل)ی دراوسێمان به‌نهێنی په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌بوو، هه‌ركاتێك
كه من له‌ماڵه‌وه ده‌رده‌چووم و ده‌ڕۆیشتم بۆشوێنی كاركردن. (هێشوو)ش
له‌دوای رۆیشتنی من له‌گه‌ڵ (خه‌لیل) ده‌ڕۆیشت و به‌بێ ئه‌وه‌ی من پێی
بزانم و ئاگاداربم. هه‌موو رۆژێك به‌مجۆره (هێشوو)و (خه‌لیل) به‌رده‌وام
بوون و تاوه‌كو ده‌نگوباسی (هێشوو)و (خه‌لیل) كه‌وته ناو خه‌ڵك و
بلاوبۆوه‌و زۆربه‌ی كه‌سوكاره‌كانم پێیانزانی و له‌ناو خۆیاندا باسی (هێشوو)و
(خه‌لیل)یان ده‌كردو زۆریان پێ ناخۆشبوو، به‌لام نه‌یانده‌زانی به‌چ
شێوازێك من له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان (هێشوو)ی هاوسه‌رم و (خه‌لیل)ی
دراوسێمان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌و پێم رابگه‌یه‌نن و پێم بڵێن. تاوه‌كو شه‌وێكیان
بۆ هه‌واڵ پرسین به‌سه‌ردان چووم بۆ ماڵی باوكم، به‌لام هه‌ر كه‌چوومه
ژووره‌وه هه‌ستمپێكرد كه شتێك روویداوه! بۆیه منیش پرسیارم له‌دایكم
كرد‌و وتم: دایكه واهه‌ستده‌كه‌م شتێك روویداوه‌و من لێی بێئاگام، بۆیه
وا به‌مات و مه‌لولی ده‌تانبینم خۆ خوانه‌كرده هیچ رووینه‌داوه؟
دایكیشم وتی: نه‌خێر هیچ نه‌بووه ته‌نیا باوكت لێمان زوویر بووه،
چونكه ئه‌مڕۆ چێشته‌كه‌مان له‌مه‌نجه‌ڵه‌كه‌دا له‌سه‌ر ئاگره‌كه
سووتاوه‌و هه‌مووشتان ئه‌وه باش ده‌زانن كه‌باوكت به‌چێشتی سووتاو
ناڕه‌حه‌ته‌و به‌بۆنه‌كه‌ی تێكده‌چێت و نایخوات! منیش وتم جا چێشتی
سووتاو ئه‌وه ده‌هێنێ رووی خۆتانی بۆ تێكبده‌ن هیچ پێویست به‌دڵته‌نگبوون
ناكات و هه‌رئێستا من باوكم ده‌به‌م بۆ بازاڕ‌و له‌كه‌بابخانه به‌یه‌كه‌وه
نان ده‌خۆین و به‌شی ئێوه‌ش ده‌هێنمه‌وه بۆماڵه‌وه. باوكیشم پێیوتم:
ته‌مه‌ن درێژیی كوڕم نانمان خواردووه‌و پێویست به‌و ئه‌زێته ناكات. له‌دوای
ئه‌وه له‌ماڵی باوكم هه‌ڵسام و ویستم بڕۆم، به‌لام كه له‌ژووره‌كه‌ی
دایكم و باوكم هاتمه ده‌ره‌وه ویستم بڕۆمه‌وه كه‌چی خوشكه گه‌وره‌كه‌م
بانگیكردم و به‌نهێنی جیایكردمه‌وه‌و پێیوتم: (ده‌شتی) گیان به‌خوا ئه‌و
قسانه‌ی دایكم هیچی راست نییه‌و هیچ چێشتمان نه‌سووتاوه، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی
ئه‌م غه‌مبارییه‌ی دایكم و باوكم (هێشوو)ی هاوسه‌رته! منیش وتم: بۆ له‌گه‌ڵ
(هێشوو) شه‌ڕتان بووه؟ خوشكه‌كه‌شم وتی: خۆزگه شه‌ڕمان بوایه نه‌ك
به‌مجۆره خه‌ڵكی باسیبكه‌ن و ببێته بنێشته خۆشه‌ی سه‌رزاری خه‌ڵك و
ئابڕوومان بچێت و له‌ڕوومان نه‌یه‌ت خۆمان پیشانی خه‌ڵك بده‌ین! منیش
تێكچووم و به‌خوشكه‌كه‌مم وت: چی بووه پێم بڵێ!؟ خوشكه‌كه‌شم وتی:
ماڵ‌وێران ده‌ڵێی مردوویت و ئاگات به‌دونیاوه نییه ئه‌ی چۆن نازانیت و
نه‌تبیستووه كه (هێشوو)ی هاوسه‌رت ماوه‌ی ساڵێكه له‌گه‌ڵ (خه‌لیل)ی
دراوسێتان ده‌ستی تێكه‌ڵكردووه‌و حه‌ز له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن و (خه‌لیل)یش
به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه ده‌یبات و به‌ئاره‌زووی خۆی
له‌گه‌ڵی راده‌بوێرێت و به (5) سه‌عات ده‌یبات و نایهێنێته‌وه‌و خۆئه‌وه
روون و ئاشكرایه‌و له‌ناو هه‌موو خه‌ڵكیدا بلاوه كه‌چی تۆ هێشتا لێی
بێخه‌به‌ریت؟! منیش به‌په‌له رۆیشتمه‌وه بۆماڵه‌وه‌و هیچ خۆم تێكنه‌داو
نه‌مهێشت (هێشوو) هه‌ست به‌هیچ بكات و پێی بزانێت. تاوه‌كو بۆ به‌یانی
به (هێشوو)م وت: ئه‌مڕۆ بارێكم هه‌یه‌و ده‌رفه‌تم نابێت بگه‌ڕێمه‌وه
بۆماڵه‌وه‌و جا له‌به‌رئه‌وه بۆ خوانی نیوه‌ڕۆ چاوه‌ڕێی من مه‌كه‌و له‌گه‌ڵ
منداڵه‌كان نانی خۆتان بخۆن، چونكه من تاوه‌كو ئێواره ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه‌و
پێمده‌چێت. ئه‌و به‌یانییه خواحافیزیم له (هێشوو)ی هاوسه‌رم كرد‌و
رۆیشتمه ده‌ره‌وه‌و له‌دووره‌وه به‌نهێنی چاودێری ماڵی خۆمانم كرد بۆ
ئه‌وه‌ی بزانم له‌دوای رۆیشتنم له‌ماڵه‌وه (هێشوو) چی ده‌كات و كێ
دێته لای و له‌گه‌ڵ كێ ده‌ڕوات. بۆ ئه‌وه‌ی بۆم ده‌ركه‌وێت و روون
ببێته‌وه‌و بزانم قسه‌ی خه‌ڵكی راسته، یاخود هه‌ر پڕوپاگه‌نده‌یه،
هێنده‌ی نه‌برد (هێشوو) له‌ماڵی خۆمان هاته ده‌ره‌وه‌و (2) منداڵه‌كانی
برد بۆ ماڵه دراوسێیه‌كمان و دواتر كه‌هاته ده‌ره‌وه به‌ته‌نیا بوو
تومه‌ز هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی به‌ئامانه‌ت له‌لای ئه‌و ماڵه دراوسێیه
به‌جێهێشت و عه‌باكه‌یدا به‌سه‌ریداو رۆیشت تا له‌وكۆلانه‌ی خۆمان
دووركه‌وته‌وه‌و ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پاتڕۆڵ) هات و بۆی وه‌ستاو (هێشوو)ش
سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كه رۆیشت، به‌لام شۆفێره‌كه‌م ناسی و
زانیم ئه‌وه (خه‌لیل)ی دراوسێمانه‌و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌می خه‌ڵكی ده‌وتراو
له‌كۆڕو مه‌جلیسه‌كاندا باسده‌كرا هه‌مووی راسته‌و هیچی درۆ نییه.
منیش ئۆقره‌م نه‌ماو ئارامم له‌به‌ر بڕاو له‌تاو شه‌ره‌فی خۆم دووربه‌دوور
دوایانكه‌وتم بۆ ئه‌وه‌ی بزانم بۆكوێ ده‌چن و چی ده‌كه‌ن. تاوه‌كو گه‌یشتنه
بناری ئه‌و چیایه‌ی كه‌ده‌یڕوانییه ناوچه‌كه منیش بۆئه‌وه‌ی ئاشكرانه‌بم
ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆمم به‌جێهێشت و به‌پێ دوایان كه‌وتم، به‌لام كه‌نزیكبوومه‌وه
بینیم ئۆتۆمبێله‌كه وه‌ستاوه منیش به‌هێواشی و یه‌كسه‌ر چوومه پێشه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی بیانبینم و بزانم چی ده‌كه‌ن. منیش هه‌ر كه لێیان
نزیكبوومه‌وه به‌چاوی خۆم بینیم (هێشوو)و (خه‌لیل) رووت بوون و جلیان
له‌به‌ردا نه‌بوو خه‌ریكی كاری سێكسی بوون. منیش هه‌ر كه‌به‌مجۆره
بینیمن له‌جێگای خۆم شۆك بووم، به‌لام نه‌مهێشت هه‌ستم پێبكه‌ن و به‌نهێنی
گه‌ڕامه‌وه بۆ دواوه‌و به‌جێمهێشتن و هاتمه‌وه بۆماڵه‌وه‌و رۆیشتم بۆ
ئه‌و ماڵه دراوسێیه‌مان كه (هێشوو) دوو كچه‌كانمی به‌ئامانه‌ت له‌لایان
به‌جێهێشتبوو، به‌لام كه‌چوومه ژووره‌وه‌و منداڵه‌كانم بێنمه‌وه‌و
سوپاسیان بكه‌م له‌به‌رامبه‌ر چاودێریكردنی منداڵه‌كانم، ژنه‌كه
پێیوتم پێویست به سوپاس ناكات، به‌لام به‌خوا كاك (ده‌شتی) پێت ناخۆش
نه‌بێت چیتر ناتوانم دوو منداڵه‌كانت لێوه‌ربگرم و ئامانه‌تیان بكه‌م،
چونكه خوانه‌خواسته له‌ماڵی ئێمه شتێكیان لێبێت دوایی من خه‌جاڵه‌تی
لای ئێوه ده‌بم. منیش به‌ژنه دراوسێكه‌مانم وت: بۆ ئه‌مه جاری یه‌كه‌م
نییه كه (هێشوو) منداڵه‌كان به‌تۆ بسپێرێت. ژنه‌كه وتی: نه‌به‌خوا
ئه‌وه ماوه‌ی ساڵێكه هه‌موو رۆژێك تاوه‌كو ئێواره ئه‌و مندالانه له‌ماڵی
ئێمه‌ن! منیش داوای لێبوردنم له‌ژنه‌كه كرد‌و منداڵه‌كانم هێنایه‌وه
بۆ ماڵی خۆمان و خواردنم بۆ ئاماده‌كردن و به‌دیاریانه‌وه بووم و تاوه‌كو
ئێواره (هێشوو) گه‌ڕایه‌وه‌و منیش پێموت: تكایه بڕۆره‌وه بۆ ئه‌و
شوێنه‌ی كه لێوه‌ی هاتوویت و ئیتر لێره به‌دواوه من و تۆ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان
به‌یه‌كه‌وه نه‌ماوه، چونكه من به‌چاوی خۆم ئه‌مڕۆ تۆ‌و (خه‌لیل)م
بینی كه‌چیتانكرد به‌یه‌كه‌وه جا له‌به‌رئه‌وه من ته‌لاقت ده‌ده‌م و
ناتكوژم، چونكه خۆشه‌ویستی من بۆتۆ بێ سنوور بوو، بۆیه تۆ ئازادیت و
بڕۆره‌وه بۆ ماڵی باوكت، هه‌رچه‌ند (هێشوو) گریاو لێم پاڕایه‌وه، به‌لام
من گوێم پێنه‌داو ده‌ستی منداڵه‌كانمم گرتوو بردمن بۆ ماڵی باوكم و
ماڵی خۆمانم به‌جێهێشت، به‌لام له‌دوای من (هێشوو) ده‌به‌یه‌ك به‌نزینی
كردبوو به‌خۆیداو له‌ناوه‌ڕاستی گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا به به‌رچاوی
دراوسێكانه‌وه ئاگری له‌خۆی به‌ردابوو خۆی سووتاند‌و گیانی له‌ده‌ستداو
مرد، پێش ئه‌وه‌ی گیان بدات به‌دراوسێكانی وتبوو من بۆیه خۆم سووتاند،
چونكه خیانه‌تم له (ده‌شتی) هاوسه‌رم كرد‌و (ده‌شتی)ش به‌چاوی خۆی منی
بینیبوو، به‌لام (ده‌شتی) له‌به‌ر گه‌وره‌یی و خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری
بۆمن منی ئازادكردو نه‌یكوشتم، بۆیه منیش ویژدانم ئازاریدام و نه‌متوانی
به‌رگه‌ی ئه‌و تاوانه بگرم كه له‌به‌رامبه‌ر (ده‌شتی) هاوسه‌رم و
منداڵه‌كانمدا كردوومه، منیش له‌دوای مردنی (هێشوو) سه‌ری خۆم هه‌ڵگرتوو
روومكرده هه‌نده‌ران، به‌لام هه‌رگیز ئازاری ئه‌و رووداوه‌م له‌دڵ ده‌رناچێت
|
Views: 723 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|