السبت, 2024-11-23, 7.28.57 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » ديسمبر » 18 » شنه‌ چۆن به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گه‌یشته‌وه‌؟
5.14.05 PM
شنه‌ چۆن به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گه‌یشته‌وه‌؟

پاش ئه‌وه‌ى ماوه‌ى حه‌وت ساڵ په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستییان هه‌بوو تا ئه‌وپه‌رِى سنوورو مه‌وداكانى خۆشه‌ویستى یه‌كتریان خۆشده‌ویست، كاوان له‌ پاش ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌ دواى خۆ ئاماده‌كردن بۆ دروستكردنى خیَزانیَك پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ى ماڵه‌وه‌یان برِیار ده‌دات ژیانى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ شنه‌دا پیَكبهیَنیَت، كاوان و شنه‌ ئه‌وه‌ى له‌ژیاندا مه‌به‌ستیان بوو ته‌نیا گه‌یاندنى ئه‌و خۆشه‌ویستى و ئه‌و دوو هه‌ست و دوو رۆحه‌ بوو به‌یه‌كترى به‌ ئومیَدى پیَكه‌وه‌ ژیان بوون تا دوا سات و دوا هه‌ناسه‌كانى به‌خته‌وه‌رى له‌ ئامیَزى یه‌كتریدا بژین، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كاوان به‌ كارى شۆفیَرییه‌وه‌ خه‌ریك بوو به‌ده‌ر له‌وه‌ى ماڵه‌وه‌یان كریَچى بوون ئه‌م تاكه‌ هاوكارى دایك و باوكه‌ پیره‌ هه‌ژاره‌كه‌ى بوو، به‌ڵام خۆشه‌ویستى شنه‌ وای لیَكردبوو كه‌ تا ئه‌و په‌رِى سنووره‌كانى هه‌وڵدان هه‌وڵبدات و خۆى به‌ماندوو نه‌زانیَت.
(شنه‌)ى خۆشه‌ویستى كاوانیش كه‌ به‌ كارى فه‌رمانبه‌رییه‌وه‌ خه‌ریكه‌ له‌پیَناوى ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌دا به‌ كاوانى گوتووه‌ ئاماده‌م هه‌موو مووچه‌كه‌م بۆ ماڵه‌كه‌مان ته‌رخان بكه‌م شان به‌ شانى تۆ هاوكارى ماڵه‌كه‌مان و دایك و باوكت بكه‌م، له‌دواى ئه‌وه‌ى كاوان ده‌چیَته‌ خوازبیَنى شنه‌ به‌هیواى ئه‌وه‌ى ئیتر له‌و قه‌له‌قى و كه‌ئابه‌یه‌ى كه‌ خۆشه‌ویستى تووشى كردوون رزگاریان ببیَت، ئالیَره‌دا كاوان له‌كاتى ئه‌م گیَرِانه‌وه‌یه‌دا دواى وچانیَكى كورت به‌ چاوى پرِ له‌ فرمیَسكه‌وه‌ دریَژه‌ى به‌ قسه‌كانى داو وتى: نازانم چۆن زمانم ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ تاڵه‌ ده‌گیَرِیَته‌وه‌ ته‌نانه‌ت نازانم چۆن رۆژه‌كانى ژیانم ده‌گوزه‌ریَنم، دواى ئه‌و كۆسته‌ گه‌وره‌یه‌ى كه‌ باوكى شنه‌ رازى نه‌بوو كه‌ شنه‌ هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ مندا بكات پیَم سه‌یره‌ كه‌ من ماوم و شیَت نه‌بووم، بۆیه‌ دواى ئه‌وه‌ى كه‌ بۆ جارى دووه‌م و سیَهه‌م چووینه‌وه‌ خوازبیَنى شنه‌ باوكى شنه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ر به‌خیَرهاتنیشى نه‌كردین و پیَى وتین كاكه‌ ئیَوه‌ چیتان لیَمان ده‌ویَت ئه‌گه‌ر بۆ كچ به‌شوودان هاتوون ئه‌وا ئیَمه‌ كچمان نییه‌ تا بیده‌ین به‌شوو جاریَكى تر نه‌تان بینمه‌وه‌ ئیتر ئیَمه‌ش دواى ئه‌و هه‌ڵویَسته‌ ره‌قه‌ى باوكى نه‌چووینه‌وه‌ خوازبیَنى و به‌و جۆره‌ كۆتایى به‌ خۆشه‌ویستییه‌كه‌ى من و شنه‌ هات و بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ من و شنه‌ پیَكتر شاد نه‌بووین، به‌ڵام دواى چوار ساڵ له‌ دابرِانمان ئه‌وه‌ى به‌ بیرمدا نه‌هاتبوو بینینه‌وه‌ى شنه‌ بوو ئیَستا شنه‌ خاوه‌نى كچیَكه‌و منیش به‌كارى ته‌كسییه‌وه‌ خه‌ریكم و شۆفیَرى ته‌كسیم به‌رِیَكه‌وت رۆژیك له‌ شه‌قامى سالم ژنیَك كه‌ منداڵیَكى له‌گه‌ڵدابوو ده‌ستى لیَرِاگرتم، كه‌ وه‌ستام سه‌ركه‌وتن ، هه‌ستم كرد كه‌ زۆر سه‌رنجم ده‌دات پاشان كه‌ منیش به‌وردى دیقه‌تمدا هه‌ستم كرد كه‌ ئه‌م ژنه‌ شنه‌ى خۆشه‌ویستمه‌، بۆیه‌ شنه‌ خۆى پیَنه‌گیراو وتى كاوان گیان ئه‌وه‌ تۆیت ئه‌ى به‌ قوربانى ئه‌و قه‌ده‌ره‌ بم كه‌ من و تۆى به‌یه‌كتر گه‌یانده‌وه‌ بۆیه‌ به‌ده‌م گریانه‌وه‌ كه‌وته‌ گیَرِانه‌وه‌ى چۆنیَتى به‌ شوودانى له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌و وتى: به‌خوا كاوان گیان سیَجار هه‌وڵى خۆ كوشتنمداوه‌، به‌ڵام نه‌متوانى ئیَستاش ئه‌گه‌ر تۆزیَك به‌غیره‌ت بوومایه‌ له‌دواى بینینه‌وه‌ى تۆ ئه‌و ئازاره‌ ده‌روونییه‌م قبوڵ نه‌ده‌كردو خۆمم ده‌كوشت، به‌ڵام دڵنیابه‌ كه‌ بۆ چركه‌ ساتیَك تۆم له‌یاد نه‌كردووه‌و له‌ چاومدا له‌ هه‌ناسه‌كانى هه‌ستمدا وه‌ك ژیانم پاراستوومى، به‌ڵام چى بكه‌م له‌ باوكیَك كه‌ خۆشه‌ویستى نازانیَت ئه‌و له‌ به‌شوودانى مندا ته‌نیا پاره‌و ده‌وڵه‌مه‌ندى به‌مه‌رجى هاوسه‌رگیریم دانا بۆیه‌ ئیَستا هه‌موو ساته‌كانى ژیانم وه‌ك خه‌ونیَكى ناخۆش و تۆقیَنه‌ر دیَته‌ پیَش چاوم، بۆیه‌ دووباره‌ پیَت ده‌ڵیَمه‌وه‌ ئیَستاش له‌ جاران خۆشترم ده‌ویَیت، كاوان به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر گیَرِانه‌وه‌كه‌ی و وتى: ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر هیَنده‌ قسه‌مان كردو تا ماڵه‌وه‌یان شنه‌و منداڵه‌كه‌یم برده‌وه‌، دواتر له‌رِیَگاى ته‌له‌فۆنه‌وه‌ شنه‌ به‌رده‌وام په‌یوه‌ندى پیَوه‌ ده‌كردم و خۆشه‌ویستى خۆیى بۆ دووپات ده‌كردمه‌وه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌مان تا ماوه‌ى شه‌ش مانگ به‌رده‌وام بوو تا شنه‌ رۆژیَكیان وتى: به‌ته‌مام له‌ میَرده‌كه‌م جیاببمه‌وه‌و ئیتر توانام نه‌ماوه‌و ناتوانم له‌گه‌ڵ پیاویَكدا بژیم كه‌ خۆشم ناویَت بۆیه‌ برِیارى جیابوونه‌وه‌م داوه‌، كاوان پاش ئه‌م قسانه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌كو خۆى ده‌ڵیَت راسته‌ ئه‌میش شنه‌ى هه‌ر خۆشده‌ویَت و له‌یادى نه‌كردووه‌، به‌ڵام تازه‌ كار له‌كار ترازاوه‌و ناشیه‌ویَت ماڵیَكى تر بشیَویَنیَت بۆیه‌ به‌رده‌وام ئامۆژگارى شنه‌م ده‌كرد كه‌واز له‌و جۆره‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ بهیَنیَت، به‌ڵام وادیار بوو بیَسوود بوو، چونكه‌ شنه‌ قسه‌ى له‌گه‌ڵ میَرده‌كه‌ى كردبوو پیَى وتبوو من هیچ هه‌ستیَكى خۆشه‌ویستیم بۆ تۆ نییه‌، چونكه‌ پیَشتر كه‌سیَكى ترم خۆشویستووه‌ دواى ئه‌وه‌ى كه‌ میَرده‌كه‌ى به‌م رووداوه‌ ده‌زانیَت ده‌ستبه‌جىَ شنه‌ ته‌ڵاق ده‌دات، بۆیه‌ دواى ئه‌وه‌ى كه‌ نزیكه‌ى نۆ مانگ تیَپه‌رِبوو به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌دا شنه‌ به‌ته‌نیا مایه‌وه‌و داواى لیَكردم كه‌ بچمه‌وه‌ خوازبیَنى هه‌رچه‌نده‌ من برِیارم دابوو كه‌ نه‌چمه‌وه‌، به‌ڵام خۆشه‌ویستى رق نازانیَت چووینه‌وه‌ خوازبیَنى، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ چونكه‌ باوكى نه‌مابوو هیچ ریَگریَكمان نه‌هاته‌ به‌رده‌م و ئیَستا ژیانیَكى خۆش ده‌به‌ینه‌ سه‌ر.
Views: 649 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  ديسمبر 2008  »
إثثأرخجسأح
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz