السبت, 2024-11-23, 6.57.10 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » ديسمبر » 18 » له‌شفرۆشيَكى عه‌ره‌ب: كورد نازانێت سێكس بكات
5.09.51 PM
له‌شفرۆشيَكى عه‌ره‌ب: كورد نازانێت سێكس بكات

دوای ئازاد كردنی عێراق‌و رووخانی رژێمی به‌عس، له‌شفرۆشێكی‌ زۆری‌ باشوور، هاتوونه‌ته‌ كوردستان. وه‌ك خه‌ڵك باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن به‌شێكی زۆری كچه‌ ئه‌سمه‌ر‌و باڵا به‌رزه‌كانی عه‌ره‌ب روویان كردۆته‌ شاره‌كانی كوردستان‌و به‌ له‌شفرۆشییه‌وه‌ سه‌رقاڵن. شاری هه‌ولێریش وه‌ك زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان‌و به‌هۆی نزیكی له‌ موسڵ‌و كه‌ركوكه‌وه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ تێدا په‌یدابووه‌. ئاوێنه‌ دوای هه‌وڵدانێكی زۆر توانی 2_3 ماڵ بدۆزێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی تیا گیرساونه‌ته‌وه‌و له‌وێ به‌كرێ ده‌درێن.
250 دۆلار به‌رامبه‌ر شه‌وێك رابواردن
ئوم عه‌لی، ئافره‌تێكی ره‌ش ئه‌سمه‌ری ته‌مه‌ن 35 ساڵان‌و له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا داڵده‌ی كۆمه‌ڵه‌ كچێك ده‌دات كه‌ كاری‌ له‌شفرۆشی‌ ده‌كه‌ن. ئه‌م ژنه‌ وه‌ك خۆی باسی لێوه‌ ده‌كات، له‌هه‌ولێر په‌یوه‌ندییه‌كانی زۆر بووه‌و كۆمه‌ڵێك موشته‌ری چه‌ورو تینووی سێكس ده‌وریان داوه‌. ده‌ڵێت "زوو زوو ماڵه‌كه‌ ده‌گوێزمه‌وه‌، نه‌بادا دراوسێكانم پێم بزانن‌و داوام له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن. له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌و كاره‌ سه‌خت بوو، به‌ڵام ئافره‌تی جوان واده‌كه‌ت له‌ هیچ شوێنێك كارت نه‌وه‌ستێت". ئه‌م ژنه‌ باسی‌ له‌وه‌كرد، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر شه‌وێك سه‌د دۆلاریان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ساڵ‌و نیوێك زیاتره‌، نرخه‌كه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر شه‌وێك بۆته‌ 150 دۆلار، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "جه‌ژنیش ئافره‌ته‌كان به‌ر نه‌ده‌كه‌وتن‌و كارمان زۆر باش بوو، به‌رامبه‌ر هه‌ر شه‌وێك 250 دۆلارمان وه‌رده‌گرت‌و به‌دوو شێفتیش سۆزانییه‌كانمان به‌كرێ ده‌دا، به‌ڕۆژ له‌ كاتژمێر 1 تا 5 به‌ 150 دۆلار‌و به‌ شه‌و له‌ كاتژمێر 7 تا به‌یانی 250 دۆلار". یه‌كێك له‌ ژنه‌ سۆزانییه‌كانی‌ ماڵی‌ ئوم عه‌لی‌، جه‌ختیكرده‌وه‌، هه‌ندێك جار پیاوی خاوه‌ن ژن‌و ماڵ‌و ده‌ردێكمان پێ ده‌كه‌ن تابه‌یانی ده‌بێت له‌ ده‌ست ئازاری كۆئه‌ندامی زاوزێمان هات‌و هاوار بكه‌ین". ئه‌و ژنه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئێستا جۆره‌ ده‌ڵاڵییه‌كی‌ دیكه‌ په‌یدا بووه‌، ئه‌ویش هه‌ندێك كوڕی‌ گه‌نج په‌یدا بوون داوای دوو كچ به‌ جارێك ده‌كه‌ن‌و هه‌ر یه‌كه‌و 150 په‌نجا دۆلاری ده‌ده‌نێ، به‌ڵام كه‌ ده‌مانبه‌نه‌ شوێنه‌كه‌ ده‌بینی هه‌شت نۆ كه‌س كۆبوونه‌ته‌وه‌و به‌ هه‌موویان راده‌بوێرن له‌گه‌ڵماندا، رابواردنێك كه‌ قێز له‌خۆمان‌و له‌ سێكسیش ده‌كه‌ینه‌وه‌. باوه‌ڕ بكه‌ نێرینه‌ی كورد شێتانه‌ سێكس ده‌كه‌ن. تۆ وێنا بكه‌ تا به‌یانی هه‌ر یه‌كێك ئه‌گه‌ر به‌لانی كه‌م 2 جار سێكسمان له‌گه‌ڵ بكات ئه‌وه‌ چیمان به‌سه‌ر دێت؟!! كه‌ لێیان ده‌پارێینه‌وه‌ ده‌ڵێن پاره‌مان داوه‌.
دوعا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان نه‌به‌ن
ره‌شا، كچێكی ناوقه‌د باریكی ره‌ش ئه‌سمه‌ری ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌یه‌، ئه‌و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ دوو جار موته‌رجمی كورد كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان كار ده‌كه‌ن، داوای سه‌رجه‌م كچه‌كانیان كردووه‌‌و ده‌ڵێت "ئێمه‌ به‌ ئاهه‌نگمان زانی كه‌كۆمه‌ڵه‌ هاوڕێیه‌ك ئاهه‌نگ ده‌كه‌ن، كه‌چی ئه‌وه‌ی روویدا دوعا ده‌كه‌ین جارێكی تر دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌". هه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و شه‌وه‌ شتی سه‌یرو شازیان بینیوه‌ "كاتژمێر حه‌وت‌و نیو بوو ئۆتۆمبێلێك هات شۆفێرو نه‌فه‌رێكی كوردو ئه‌مه‌ریكییه‌كی تیا بوو. له‌ به‌رامبه‌ر نرخی شه‌ش كچ هه‌زار دۆلاریان دا، به‌ڵام كه‌ له‌گه‌ڵیان سه‌ركه‌وتین، ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌و سه‌د دۆلاری دیكه‌ی پێداین. ئه‌وه‌بوو كه‌ چووینه‌ ئه‌وێ ئه‌وان پێنج كه‌س بوون. له‌یه‌كێك له‌ ناوچه‌ راقیه‌كانی هه‌ولێر له‌ شوقه‌یه‌كدا بوون. كه‌ چووینه‌ ژووره‌وه‌ مێزێكی گه‌وره‌ هه‌مووی خواردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بوو، سه‌ره‌تا ئێمه‌یان دابه‌شكرد، هه‌ریه‌كه‌و یه‌كێكێ به‌ر كه‌وت‌و یه‌كێكیان گوتی من دووانم ده‌وێت. به‌ وه‌رگێڕه‌كه‌شیان گوت تۆ بۆت نییه‌ هیچ بكه‌یت، تۆ كارت ته‌نها ته‌رجه‌مه‌یه‌. ئیدی سه‌ره‌تا ته‌نها داوای ره‌قسیان ده‌كرد، ئێمه‌ش جلی زۆر سه‌رنج راكێشمان له‌به‌ردا بوو، ده‌ستمان كرده‌ سه‌ماو خۆبادان‌و بیره‌یان ده‌رخواردداین. ته‌نها یه‌كێكمان نه‌بێت كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر 200 دۆلاردا ده‌ستی دایه‌ ویسكی خواردنه‌وه‌و دواتر به‌زمیان له‌گه‌ڵ ئه‌و نایه‌وه‌. ئه‌و كچه‌ كه‌ سه‌رخۆش بوو، به‌ڕووتی سه‌مایان پێكردو ته‌سویریان ده‌كرد. دواتر به‌دوو كه‌س یه‌ك له‌ دواوه‌و یه‌ك له‌ پێشه‌وه‌ خه‌ریكی بوون. ئێمه‌ زۆر لێیان ده‌ترساین، چونكه‌ جل‌و چاویلكه‌ ره‌شه‌كانیان دانه‌دانه‌. هه‌موویان وه‌كو دیوار وابوون زه‌لامی چوار شانه‌‌و زۆر پیس بوون بۆنێكی ناخۆشیان لێده‌هات".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت "ئه‌وان وه‌كو خه‌ڵكی ئاسایی سێكسیان نه‌ده‌كرد، حه‌زیان له‌ شتی شاز بوو. له‌ڕێی وه‌رگێره‌كه‌وه‌ داوایان لێده‌كردین به‌به‌ر چاویانه‌وه‌ كچ له‌گه‌ڵ كچدا سێكس بكه‌ین. هه‌روه‌ها له‌ڕووی سێكسییه‌وه‌ زۆر بێ توانا بوون، ئه‌وانی تریش وه‌ك هاوڕێكانم باسیان لێوه‌ ده‌كرد، زۆر دره‌نگ ته‌واو ده‌بوون، ته‌نانه‌ت ئه‌و كچه‌ی كه‌ سه‌ر خۆشیان كردبوو، حه‌بێكیان دایێ هیچ ئاگای له‌ خۆی نه‌مابوو. یه‌كێكی دیكه‌مان به‌ گریان له‌ ژووره‌وه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌. خوێن له‌ ئه‌ندامی زاوزێی ده‌هاته‌ خواره‌وه‌. ئێمه‌ش گوتمان ئه‌مه‌ بۆ؟ گوتی به‌ په‌نجه‌ی ده‌ستی‌و به‌ نینۆكی زۆر شێتانه‌ ئه‌زیه‌تی دام. سینگ‌و سمتیشی هه‌مووی ئاسه‌واری زله‌ لێدانی پێوه‌ دیار بوو. به‌ره‌به‌یان ئه‌مه‌ریكییه‌كان زۆریان خواردبووه‌وه‌‌و كه‌وتبوون. ئێمه‌ش ویستمان بێینه‌وه‌، داوامان له‌ وه‌رگێڕه‌كه‌ كرد بمانباته‌وه‌، ئه‌ویش گوتی جاری نا با منیش كاری خۆم بكه‌م. ئیدی دواتر كه‌ هاتینه‌وه‌، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌ماڵ كه‌وتین‌و نه‌چووینه‌ ده‌ره‌وه‌".
ئه‌گه‌ر مۆنیكای هه‌بێت له‌ گه‌ڵی ده‌ڕۆینه‌ شه‌قڵاوه‌و بێخاڵ
ره‌غد، ره‌شئه‌سمه‌رێكی باریك‌و جوانكیله‌یه‌ی ته‌مه‌ن بیست ساڵانه‌یه‌، ئه‌و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ زۆر كه‌یفیان له‌ گه‌ڵ سه‌یاره‌ی مۆنیكا دیت "ئێمه‌ حه‌ز ده‌كه‌ین بڕۆینه‌ هاوینه‌ هه‌واره‌كان، ئیدی ئه‌گه‌ر موشته‌ری مۆنیكای هه‌بێت له‌ گه‌ڵی ده‌ڕۆینه‌ شه‌قڵاوه‌و بێخاڵ‌و گه‌لی، چونكه‌ له‌سه‌یته‌ره‌كان لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێڵی جۆری مۆنیكا ناكرێت".
ره‌غد ئه‌وه‌ی به‌به‌ڵگه‌ بۆ سه‌لماوه‌و ده‌ڵێت "جارێك من‌و هاوڕێیه‌كم به‌رامبه‌ر به‌ 250 دۆلار له‌گه‌ڵ كوڕێك رۆیشتینه‌ شه‌قڵاوه‌. ئه‌و كوڕه‌ سه‌یاره‌یه‌كی ئۆپلی ئاسایی پێبوو، ئیدی ئه‌وه‌ بوو له‌ سه‌یته‌ره‌كه‌ی ده‌روازه‌ی شه‌قڵاوه‌، ئێمه‌یان دابه‌زاندو به‌ كوڕه‌یان وت تۆ ئه‌وانه‌ له‌ كوێ ده‌ناسی؟ ئه‌ویش گوتی من به‌ پاره‌ هێناومن. یه‌كێك كه‌ به‌ عه‌ره‌بی قسه‌ی ده‌كرد له‌ سه‌یته‌ره‌كه‌ گوتی راسته‌ ئێوه‌ له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن؟ ئێمه‌ش گوتمان نا شتی وانیه‌. دواتر گوتیان بۆ هه‌ویه‌تان پێ نییه‌؟ ئێمه‌ش ده‌ستماندایه‌ گریان‌و پاڕانه‌وه‌، دوای كاتژمێرێك كوڕه‌كه‌یان به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كرد‌و ئیمه‌ هه‌ر ماینه‌وه‌. ره‌غد، گێڕایه‌وه‌، جارێكیان رێگای‌ كه‌وتۆته‌ سه‌یته‌ره‌یه‌ك‌و یه‌كێك له‌كارمه‌نده‌كان ژماره‌ مۆبایله‌كه‌ی‌ لێوه‌رگرتووه‌‌و "دواتر دوای دوو رۆژ ئه‌و كوڕه‌ی سه‌یته‌ركه‌ كه‌ به‌عه‌ره‌بی قسه‌ی ده‌كرد‌و ژماره‌كه‌ی منی وه‌رگرتبوو، په‌یوه‌ندی پێوه‌ كردم‌و گوتی من ئه‌وه‌ له‌به‌رده‌م نیوسیتی وه‌ستاوم‌و بیئێمێكی مارۆنیم پێیه‌، تكایه‌ به‌خێرایی وه‌ره‌ لام هه‌رچیه‌كت ده‌وێت بۆت ده‌كه‌م. منیش سه‌ره‌تا هه‌ندێك موجامه‌له‌م كرد، تا دوو كارتی كۆڕه‌ك‌و دواتر دوو كارتی ئاسیاشی بۆ ته‌حویل كردم، ئینجا ماوه‌یه‌كی باشیش له‌ شه‌حنم دانا". دواتر كۆمه‌ڵێك قسه‌ی ناشیرینم پێ گوت‌و ته‌له‌فۆنه‌كه‌م به‌ڕوو داخست. پاشان دوای دوو هه‌فته‌ ئه‌و جاره‌یان رۆیشتینه‌وه‌ شه‌قڵاوه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ مۆنیكایه‌ك، ئه‌وه‌بوو له‌سه‌یته‌ره‌ كه‌س رای نه‌گرتین، ته‌نانه‌ت سه‌یریشیان نه‌ده‌كردین، بۆیه‌ سه‌یاره‌ی مۆنیكامان پێ خۆشه‌". ئه‌و له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت كوڕی كورد زۆر به‌ سانایی قه‌ناعه‌تمان پێ ده‌كه‌ن "كوڕه‌كانی كوردستان زۆر به‌ ئاسانی باوه‌ڕمان پێ ده‌كه‌ن. ته‌نها دوو قسه‌ی خۆشیان بۆ ده‌كه‌ین، كارتێكی 25 دۆلاریمان بۆ ته‌حویل ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌ له‌گه‌ڵمان راده‌بوێرن زۆر تینوون‌و به‌هیچ تێر نابن".
ده‌زانم چۆن كوڕان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنم
هوده‌، كچێكی تره‌و ئه‌و وه‌ك خۆی باسی لێوه‌ ده‌كات، ماوه‌یه‌كی درێژه‌ له‌ كوردستانه‌و له‌ چه‌ندین شوێنیش كاری كردووه‌ "من هه‌ر له‌گه‌ڵ رووخانی سه‌دام هاتوومه‌ته‌ كوردستان. من سه‌رتا له‌ زاخۆ ده‌ستم پێكرد، به‌ڵام له‌وێ ده‌ڵاڵه‌كه‌ پاره‌یه‌كی زۆری خواردم. هوده‌، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ به‌ته‌واوی شاره‌زای كوڕه‌ كورده‌كان بووه‌. "من ده‌مێكه‌ له‌ كوردستانم، ئێستا فێری زمانی كوردیش بوومه‌، هه‌روه‌ها شاره‌زاییه‌كی باشم له‌گه‌ڵ كوڕان په‌یدا كردووه‌، ده‌زانم چۆن هه‌ڵیان ده‌خه‌ڵه‌تێنم. بۆ نموونه‌ كه‌ به‌شه‌و ده‌رده‌چم، ده‌ڵێم ده‌بێت خواردنه‌وه‌ بێنن، ئیدی وای لێده‌كه‌م زۆر بخواته‌وه‌، كه‌ داوای سێكس ده‌كات ده‌ڵێم هێشتا زووه‌ با جارێ تۆزێك ئیغرا بكه‌ین. ئیدی من پێده‌كه‌نم‌و به‌ نیمچه‌ رووتی سه‌مای بۆ ده‌كه‌م، ئه‌ویش ناچار به‌دیارمه‌وه‌ هه‌ر ده‌خواته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێكیان سوور هه‌ڵده‌گه‌رێن، دواتر كه‌ له‌گه‌ڵی ده‌چمه‌ سه‌ر جێگه‌، هه‌ندێك ده‌ست به‌له‌شی دادێنم‌و سه‌ری ده‌خورێنم، تا وای لێده‌كه‌م خه‌وی لێده‌كه‌وێت. باوه‌ڕبكه‌ زۆر جار كوڕ هه‌بووه‌ تا به‌یانی هیچی نه‌كردووه‌، كه‌ به‌یانیش داهاتووه‌ ئه‌و هه‌ر له‌خه‌و دابووه‌ من رۆشتوومه‌وه‌. كاتێكیش كه‌ ته‌له‌فۆن ده‌كات، ده‌ڵێت ئه‌وه‌ چیت به‌سه‌ر هات؟ منیش ده‌ڵێم ده‌زانی تۆ شه‌و چه‌ند ماندووت كردم، كوڕه‌ ئه‌وه‌ تۆ چی، ده‌زانی چوار پێنج جار له‌گه‌ڵم جووت بوویت، كه‌چی وه‌كو گوتم ئه‌و به‌هۆی سه‌ر خۆشی هیچی بۆ نه‌كراوه‌و هیچیشی له‌یاد نه‌ماوه‌! ئینجا پێم ده‌ڵێت ئه‌رێ وه‌لڵاهی دوێنی شه‌و خۆشترین شه‌وم بوو، زۆر خۆش رامان بوارد! به‌ڵام تا ئه‌م هونه‌ره‌ فێر بووم چه‌ند له‌به‌ر ئازاری كۆ ئه‌ندامی زاوزێم ده‌گریام، چه‌ند جار وام لێده‌هات له‌سه‌ر جێگه‌ بگریه‌م، چه‌ند جار به‌ زۆر له‌ پشته‌وه‌ كاری سێكسیان له‌گه‌ڵ ده‌كردم، به‌ڵام ئێستا خیبه‌رم په‌یدا كردووه‌. هه‌روه‌ها پێم خۆشه‌ ئه‌وه‌ بڵێم ئه‌و كچانه‌ی كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار دێنه‌ نێو ئه‌و دونیایه‌ بۆگه‌نه‌، ئه‌وه‌ی خراپه‌ پێیان ده‌كرێت، به‌جۆرێك تاهه‌تایه‌ ناخیان پاك نابێته‌وه‌. به‌ڵام چی بكه‌ین قه‌ده‌ری ئێمه‌ش ئاوای
Views: 857 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  ديسمبر 2008  »
إثثأرخجسأح
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz