Main » 2008 » ديسمبر » 18 » بۆچی هه‌ندێ له ژنان له یه‌كه‌م پێوه‌ندی جنسی خوێنڕێژی ده‌كه‌ن
4.56.15 PM بۆچی هه‌ندێ له ژنان له یه‌كه‌م پێوه‌ندی جنسی خوێنڕێژی ده‌كه‌ن |
هه‌ندێ ژن زگماگی به‌بێ ئه‌و
په‌رده له‌دایکده‌بن و سروشتییه له یه‌كه‌م پێوه‌ندی جنسی خوێنڕێژی
ناكه‌ن. به‌ڵام جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ژن له باری فیزیكی و ڕۆحی و
ده‌روونییه‌وه بۆ سێكس ئاماده بێت، ترس و شه‌رم و شووره‌یی له ئارادا
نه‌بێت، مه‌تمانه‌ی به هاوڕێكه‌ی هه‌بێت و پێشه‌كی به ماچ و باوه‌ش و
لاواندنه‌وه‌ی یه‌كترین ده‌ست پێبكه‌ن، زاركی گولینک به ڕاده‌ی پێویست
ته‌ڕ ده‌بێت و ئه‌ندامی زاوزێی پیاو به نه‌رمی و به‌بێ ئێش و ئازار
ده‌چێته نێو له‌شی ژنه‌وه و له‌و حاڵه‌ته‌دا خوێنڕێژی نابێت. به پێچه‌وانه
ئه‌گه‌ر ژن بترسێت، مه‌تمانه‌ی نه‌بێت، خۆ گرمۆڵه بكات و ماچ و باوه‌ش و
لاواندنه‌وه‌ی یه‌كتر له‌گۆڕێدا نه‌بێت، زاركی گولینک وشكه و خۆ
كۆده‌كاته‌وه و ژن كاتی چوونه‌ژووری ئه‌ندامی زاوزێی پیاو، ئازارێكی زۆری
پێده‌گات و خوێنی لێدێت.
خاڵێكی سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێ
پیاو پێیان وایه ده‌توانن له كاتی سێكس ده‌گه‌ڵ ژنێک بزانن ئه‌گه‌ر ئه‌و
ژنه پێشتر سێكسی هه‌بووه یان نا، ئه‌وه ڕاست نییه. ته‌نیا شتێک كه پیاو
كاتی ئاوا هه‌ستی پێده‌كات هه‌ر ئه‌و ترس و شه‌رم و نامۆیی و نیگه‌رانی
ژنه‌كه ده‌بێته هۆی خۆگرمۆڵهكردنی ژن و وشک بوون و ته‌نگ بوونه‌وه‌ی
زاركی گولینک.
نه‌بوونی زانیاری بۆته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک پێیان وابێ
كه ئه‌و په‌رده‌یه په‌رده‌یه‌كی زۆر ئه‌ستووره و به هێزێكی زۆر نه‌بێت
نادڕێت. هه‌ر بۆیه‌ش له كاتی سێكسدا هه‌ندێ پیاو به هه‌موو هێز و
توانایانه‌وه پاڵه‌په‌ستۆی ژن ده‌ده‌ن و ده‌بنه هۆی ئێش و ئازار و برین و
خوێنڕێژی له‌لای ژن. له حاڵێكدا ئه‌گه ژن و پیاو زانیاری‌یان له‌سه‌ر
ئه‌ندامی خۆیان و ئه‌ندامی یه‌كتر هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به نه‌رم و نیانی
ده‌ستپێبكه‌ن، ئه‌گه‌ر كات بده‌ن به یه‌كتر تا شه‌رم و ترس له نێوانیاندا
نه‌مێنێت و ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌نه په‌له په‌ل، هیچ پێویستی به په‌ستان و هێز و
توانای سه‌یر و سه‌مه‌ر له‌لایه‌ن پیاوه‌وه نییه و ژنیش پێویست ناكات ئه‌و
هه‌موو ئازار و ئێشه‌ی پێ بگ
|
Views: 817 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|