السبت, 2024-11-23, 7.16.32 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » ديسمبر » 14 » اتێ خێزان رِۆڵى كاریگه‌رى خۆى له‌ ده‌ست ده‌دات
2.47.27 PM
اتێ خێزان رِۆڵى كاریگه‌رى خۆى له‌ ده‌ست ده‌دات


محمدبه‌رزنجی--سوید

له‌ سه‌ره‌تای بوونى مرۆڤایه‌تییه‌وه‌ تاكو ئێستا مرۆڤ به‌چه‌ند قۆناغێكى جیاوازو جۆراو جۆردا تێپه‌ریوه‌, هه‌ر قوناغه‌ش به‌ پێآ كات و شوێنى خۆى چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كى جیاوازى خۆى هه‌بووه‌. به‌ دڵنیایشه‌وه‌ هیچ كام له‌م قۆناغانه‌ بآ كه‌م وكورتى و ئه‌زموونى ناخۆش كۆتایى پآ نه‌هاتووه‌.

بۆیه‌ پرۆسه‌ى هاوسه‌ر گیرى خێزان یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانى هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك. بۆ ئه‌وه‌ى بتوانآ تاكه‌كانى كۆمه‌لڕ به‌ شێوه‌یه‌كى جوان بونیات بنآ و دوور بێت له‌ پچرانى شیرازه‌ى كۆمه‌ڵگا. له‌م رِووه‌شه‌وه‌ خێزان وه‌ك یه‌كه‌ى پێكهێنه‌رى كۆمه‌لڕ رِۆڵى خۆى ده‌بینێت. باشى و په‌رته‌وازه‌یى كۆمه‌لڕ به‌ستراوه‌ به‌ رِاده‌ى باشى و خراپى خێزانه‌وه‌. دیارو ئاشكرایه‌ هه‌ر كۆمه‌ڵێك خێزانه‌كانى په‌رته‌وازه‌و بآ شیرازه‌ بێت و هیچ رِێزو به‌هایه‌ك دانه‌نێت بۆ پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى به‌ شێوه‌یه‌كى دروست, ئه‌وه‌ كۆمه‌ڵگایه‌كى بآ شیرازه‌و لێك هه‌ڵوه‌شاوه‌ ده‌بێت و دووچارى ده‌یه‌ها نه‌خۆشى ترسناكى زایه‌ندى ده‌بێت وه‌ك ئه‌یدزو سیلان و زوهرى .......هتد . كه‌ چاره‌سه‌ركرنیان زۆر ئه‌سته‌مه‌ و وه‌ پێداویستى رِۆژانه‌یان به‌ هه‌زاره‌ها دۆلارى ده‌وێت. بۆیه‌ ئاینه‌ ئاسمانیه‌كان به‌گشتى و ئاینى ئیسلام به‌ تایبه‌تى گرنگیه‌كى زۆرى به‌ پرۆسه‌ى هاوسه‌ر گیرى داوه‌و وه‌ دان ده‌نآ به‌ غه‌ریزه‌و پاڵنه‌ره‌كانى ناوه‌وه‌ى لاشه‌ى مرۆڤ, وه‌ سنورێكى دروستى داناوه‌ بۆ تێر بوونى ئاره‌زوه‌كانى ناوه‌وه‌ى مرۆڤ, وه‌ك رِێبازى ژنهێنان و شووكردن, وه‌ زۆر هۆكار ئه‌بنه‌ هۆى نه‌خۆشییه‌ ترسناك و زایه‌ندییه‌كان یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ ئه‌ویش رِێزنه‌گرتنه‌ له‌ بنه‌ماكانى خێزان و ئه‌و سنورو یاسایانه‌ى كه‌ بۆ سێكس دانانرێت, هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نجامى ئه‌م كارو كرده‌وه‌ بآ سنووریانه‌, نه‌خۆشییه‌ زایه‌نده‌كان رِۆژ به‌ رِۆژ بیرو هۆشى زانایان و پسپۆرانى ئه‌م بواره‌ى سه‌رقالڕ كردوه‌, واى له‌ پزیشكه‌كان كردووه‌ ده‌نگى نارِه‌زایى و هاواریان بگاته‌ گشت ده‌زگا به‌رپرسه‌كانى یوئێن بۆ رِزگاربوونیان له‌م كاره‌ساته‌ ماڵوێرانیه‌ . هه‌ر وه‌ك ( جیمس رِستون ) له‌ نیویورك تایمز بڵاوى كرده‌وه‌ ( مه‌ترسى وزه‌ى كردارى جنسى له‌ كۆتایدا له‌ مه‌ترسى وزه‌ى ئه‌تۆم گه‌وره‌تر ده‌بێت ) مه‌به‌ست له‌ كردارى سێكسى بێ سنووره‌ ! كه‌وا خه‌ریكه‌ هه‌رِه‌شه‌ له‌ هه‌موو ماڵێكى ئه‌م جیهانه‌ ده‌كات و شارستانیه‌ مادى وته‌كنه‌لۆجیه‌كه‌مان له‌ بیر ده‌باته‌وه‌. وه‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ سامناكه‌ش ڤایرۆسى ئایدزه‌. ئه‌م ڤایرۆسه‌ به‌ ترسناكترین نه‌خۆشى داده‌نرێت له‌ جیهاندا و ڤایرۆسه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ خانه‌كانى له‌شى مرۆڤ داگیر ده‌كات و جیهازى مه‌ناعه‌ى مرۆڤ وا لێده‌كات كه‌ تواناى به‌رگرى كردنى نه‌مێنێت. ئه‌م ڤایرۆسه‌ پێده‌ڵێن hiv , زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى ئه‌م ڤایرۆسه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ ساڵى 1981 . وه‌ زۆربه‌ى ووڵاتانى ئه‌وروپى و هه‌ندآ له‌ ووڵاتانى رِۆژهه‌ڵات گیرۆده‌ى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بوونه‌ , به‌ ئه‌ژدیهاى سه‌ده‌ى بیسته‌م ناوى ده‌به‌ن . بۆیه‌ مێژونووسى به‌ناوبانگ ( ئارنۆڵد نوینبى ) پێمان رِاده‌گه‌یه‌نێت په‌ره‌سه‌ندنى نه‌خۆشیه‌ زایه‌نده‌كان له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆى دارِوخانى شارستانێتیه‌كان. باشترین خۆپارستن له‌م ڤایرۆسه‌ له‌ چه‌ندین خاڵدا كۆده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام ته‌نها یه‌ك خاڵى سه‌ره‌كی درێژه‌ پێده‌رى باسه‌كه‌مانه‌, كه‌ رِۆڵى ونبوونى خێزانه‌.

1- دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئافره‌تى سوزانى.

2- دروست كردنى خێزان.

3- پابه‌ندبوون و رِێز گرتن له‌ كردارى جووتبوونى ژن و میرَدایه‌تى.

ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ ته‌نها ئاماژه‌یه‌كى كه‌مه‌ بۆ تووش نه‌بوونى مرۆڤ له‌م ڤایرۆسه‌ خه‌ته‌رناكه‌, ئه‌وه‌ى رِاستى بێت زۆر هۆكارى تر هه‌ن له‌ په‌ناى ئه‌م ڤایرۆسه‌. هیوادارین كورِان و كچانى وڵاتمان بۆ ئه‌وه‌ى گیرۆده‌ى ئه‌م ده‌رده‌ كوشنده‌یه‌ نه‌بن , پابه‌ندى رِه‌وشت و به‌ها جوانه‌كانى كورده‌وارى ببن و وه‌ دووربن له‌و رِه‌وشتانه‌ى كه‌ نامۆیه‌ به‌ موراڵه‌ به‌رزه‌ جوانه‌كانى میلله‌ته‌كه‌مان.وه‌ دروستكردنى خێزان بكه‌نه‌ رِێبازى ژیانیان بۆ ئه‌وه‌ى دوور بن له‌ نه‌خۆشییه‌ زایه‌ندییه‌كان و مانه‌وه‌و پاراستنى شیرازه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردستان. هه‌روه‌ك زاناى به‌ناوبانگى بریتانى ( برتراند راسل ) ئه‌ڵآ : زۆر له‌ خه‌ڵكانى كۆمه‌ڵگا رِۆژئاوایه‌كان تیاچوون , تیاچوون نه‌ك له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى زانست و پێشكه‌وتنى مادى نه‌بآ , به‌ڵكو تیاچوون چونكه‌ دوورن له‌ بیرو برِواى ئیمان و هه‌ستى رِۆحى.
Views: 748 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  ديسمبر 2008  »
إثثأرخجسأح
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz