الأربعاء, 2024-11-27, 11.05.23 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » ديسمبر » 6 » ده‌ڵاڵیم بۆ مێرده‌كه‌م نه‌كرد
2.47.06 PM
ده‌ڵاڵیم بۆ مێرده‌كه‌م نه‌كرد


باوكم ده‌یوت: مێرده‌كه‌ت ئازاده‌ گه‌ر كه‌یفی‌ به‌ تۆ نه‌یه‌ت له‌گه‌ڵ ژنێكی‌ تردا بێت چونكه‌ پیاوه‌

مینا بۆ ئه‌وه‌ی‌ چیتر ئاگاداری‌ ئه‌و خیانه‌ته‌ زه‌وجیه‌ نه‌بێت كه‌ مێرده‌كه‌ی‌ به‌ ئاشكرا‌ له‌به‌ر چاویدا ده‌یكرد، ده‌یویست رزگاری‌ ببێت، به‌ر له‌وه‌ی‌ بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌ كه‌ یان خۆی‌ بكوژێت یان مێرده‌كه‌ی‌. به‌ڵام باوكی‌ مینا تۆمه‌تێكی‌ بۆ دروست ده‌كات‌و له‌ زیندانی‌ توند ده‌كات بۆئه‌وه‌ی‌ ته‌ڵاق نه‌درێت‌و بچێته‌وه‌ سه‌ر ماڵه‌ باوكی‌.
مینا ژنێكی‌ ته‌مه‌ن بیست ساڵانه‌و ماوه‌ی‌ چوار مانگێكه‌ له‌ زینداندایه‌ له‌گه‌ڵ كوڕه‌ دووساڵ‌و نیوه‌كه‌یدا كه‌ دڵی‌ كونه‌. ئه‌و به‌ر له‌وه‌ی‌ بخرێته‌ زیندانه‌وه‌ ماوه‌ی‌ مانگ‌و نیوێك مێرده‌كه‌ی‌ له‌ماڵه‌وه‌ ده‌رده‌كات، دواجار بڕیار ده‌دات كه‌ لێی‌ جیابێته‌وه‌، چونكه‌ «چیتر ته‌حه‌مولی‌ ئه‌و هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وته‌ ناشیرینه‌م نه‌ده‌كرد كه‌ له‌به‌ر چاوی‌ منداو به‌ ئاشكرا له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه‌دا ده‌یكرد كه‌ به‌ناو خۆشه‌ویستی‌و له‌گه‌ڵیدا رایده‌بوارد، به‌ڵام هه‌ر كه‌ باوكم ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ بیست بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌ڵاق نه‌درێم‌و بچمه‌وه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی‌، راسته‌خۆ ده‌عوای‌ له‌سه‌ر قه‌ید كردم‌و تۆمه‌تباری‌ كردم به‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌ڵاڵی‌ بۆ مێرده‌كه‌م ده‌كه‌م‌و منیش‌و ئه‌ویشی‌ له‌ زیندان توندكرد». مینا باس له‌ تراژیدیای‌ شوكردنه‌كه‌ی‌ ده‌كات‌و ده‌ڵێت «ته‌مه‌نم هه‌شت ساڵان بوو، دایكم له‌ داخی‌ باوكم خۆی‌ سوتاندو هه‌ر پێنج خوشك‌و براكه‌ بێ دایك بوین‌و باوكمان ژنی‌ هێنایه‌وه‌. خۆشبه‌ختانه‌ خوشك‌و براكانم چونه‌ ئه‌وروپاو منی به‌ش مه‌ینه‌تیش له‌ ته‌مه‌نی‌ 13 ساڵیداو به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م كوڕه‌ ببینم، باوكم وه‌ك چه‌پكه‌ گوڵ پێشكه‌شی‌ پاسه‌وانی‌ به‌رپرسێكی‌ كردم، چونكه‌ به‌رپرسه‌كه‌ له‌حیزبدا له‌ باوكم باڵاتر بوو ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ باوكم ده‌یوست هه‌ر چۆن بێت له‌ كۆڵی‌ ببمه‌وه‌ نه‌ك ببمه‌ كێشه‌ بۆ خۆی‌‌و ژنه‌كه‌ی‌».
بۆ مینای‌ نازلێشێواوی‌ بێ دایك‌و باوك، باوه‌شی‌ خه‌زورو خه‌سو ئه‌و ئامێزه‌ پڕ میهره‌بانییه‌ ده‌بن كه‌ پشتیان پێببه‌ستێت‌و هه‌میشه‌ حه‌ز به‌ دیداریان بكات‌و زۆربه‌ی‌ كاته‌كانی‌ له‌ماڵی‌ ئه‌وان به‌سه‌ر ببات‌و ماڵی‌ خۆی‌ چۆڵ بكات. به‌ڵام چۆڵكردنی‌ ماڵ ئه‌و ئاكامه‌ ترسناكه‌ی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ مینای‌ له‌ زیندان توندكردووه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مینا له‌ ماڵه‌وه‌ نابێت، مێرده‌كه‌ی‌ ئه‌و ژنه‌ خاوه‌ن چوار مناڵه‌ی‌ كه‌ به‌ قسه‌ی‌ خۆی‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌و خۆشی‌ ده‌وێت، ده‌یباته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌. له‌گه‌ڵ دوباره‌بونه‌وه‌ی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌دا دراوسێ‌‌و هاوڕێ‌‌و دۆسته‌كانیان مینای‌ لێئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی‌ نكۆڵی‌ لێناكات‌و دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌خۆشی‌ ده‌وێت‌و په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌.
دوباره‌بونه‌وه‌ی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌و بێ پشت‌و په‌نایی‌ مینا، ده‌گاته‌ ئاستێك كه‌ ئیتر به‌ ئاشكرا‌و بێترس مێرده‌كه‌ی‌ ئه‌و ژنه‌ ده‌باته‌وه‌بۆ ماڵه‌وه‌. مینا ده‌ڵێت «چه‌ندین جار خواردنی‌ پێئاماده‌ ده‌كردم به‌ بیانوی‌ ئه‌وه‌ی‌ میوانمان دێت، دوای‌ خۆی‌‌و ئه‌و ده‌هاتنه‌وه‌و له‌به‌ر چاوی‌ مندا هه‌موو شتێكیان ده‌كرد كه‌ سكاڵاشم ده‌كردو توڕه‌ ده‌بوم، هه‌زار جنێوی‌ پێده‌دام‌و ئه‌یوت ئه‌گه‌ر ناڕازیت ته‌ڵاقت ئه‌ده‌م، به‌ڵام هه‌ر نه‌مئه‌ویست ماڵم لێتێكبچێت خۆم راده‌گرت، ئه‌موت به‌ڵكو چاك بێت‌و وازی‌ لێبێنێت».
مینا باوه‌ڕی‌ به‌ هیچ یه‌كێك له‌و رێكخراوه‌ ژنانه‌ نیه‌ كه‌ كار بۆ ژن ده‌كه‌ن‌و له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت «مێرده‌كه‌م‌و باوكیشم له‌ ده‌زگایه‌كی‌ هه‌ستیاری‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ باڵاكان كار ده‌كه‌ن‌و به‌ هه‌ردوكیشیان پێشێلی‌ مافی‌ من ده‌كه‌ن. له‌ لایه‌ك مێرده‌كه‌م داوێن پیسیم به‌سه‌ره‌وه‌ ده‌كات، به‌ جۆرێك چه‌ندین جار به‌ روتی‌ بینیوم پێكه‌وه‌ بون‌و تا جارێك كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ ویستم مێرده‌كه‌م به‌ ده‌مانچه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بكوژم، به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی‌ دراوسێمان فریاكه‌وت‌و نه‌یهێشت، كه‌ به‌ باوكیشم ئه‌ڵێم ئه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وتێتی‌، پێم ده‌ڵێت ئه‌و پیاوه‌و ئازاده‌ له‌وه‌ی‌ چی‌ ده‌كات، حه‌ز ناكات له‌گه‌ڵ تۆ بێت‌و خۆشی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێی‌ تردا ده‌بێت، بۆت نیه‌ قسه‌ بكه‌یت. واته‌ له‌هه‌ردو لاوه‌ هه‌ر پیاو غه‌در له‌ژن ده‌كات‌و كه‌سیش نیه‌ دیفاعی‌ لێبكات».
هه‌رچه‌نده‌ مینا ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ كوڕه‌كه‌یان لێوه‌رگرتۆته‌وه‌و ماڵه‌ خه‌زورانی‌ بردویانه‌، به‌ڵام بۆ ساتێك چاوه‌ پڕ فرمێسكه‌كانی‌ بۆ كوڕه‌ دڵ كونه‌كه‌ی‌ وشك ناكاته‌وه‌و به‌رده‌وام دڵی‌ لایه‌تی‌‌و ته‌مه‌نای‌ ئه‌وه‌ ده‌كات به‌س له‌ زیندان ده‌ربچێت‌و ته‌ڵاقی‌ خۆی‌ وه‌ربگرێت‌و بچێته‌ لای‌ خاڵ‌و پوره‌كانی‌، نه‌ك ئه‌و باوكه‌ی‌ وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێت بێگوناه‌ له‌ زیندانی‌ توند كردوه‌ «ئافره‌تی‌ به‌ئابڕو هه‌رگیز مافی‌ نادرێتێ‌، من داوای‌ ئه‌وه‌م كرد كه‌ چیتر ناتوانم له‌گه‌ڵ پیاوێكدا بژیم كه‌ به‌دڕه‌وشت بێت، به‌ڵام باوكم قبوڵی‌ نه‌كردو ئه‌و تۆمه‌ته‌ی‌ بۆ دروست كردم. ئێستاش بۆیه‌ ته‌نازولم بۆ ناكات، چونكه‌ زڕبراكه‌م ماڵه‌كه‌می‌ فرۆشتوه‌و هه‌ر 45 مسقاڵه‌ ئاڵتونه‌كه‌می‌ فرۆشتوه‌، ئه‌گه‌ر به‌ڕه‌ڵا بكرێم ئه‌بێت ئه‌وانه‌م بده‌نه‌وه‌و ماڵی‌ باوكیشم نیانه‌. بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌ڕه‌ڵام ناكه‌ن».
تێبینی‌: مینا ناوی‌ خوازراوی‌ ئه‌و ژنه‌یه‌ كه‌ ئێستا له‌ زینداندایه‌.
مینا داواكاره‌ كه‌ دادوه‌ر به‌زویی‌ كێشه‌كه‌ی‌ ببینێت، چونكه‌ باوكی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ پشده‌ردا ده‌ست رۆشتوه‌و «ره‌نگه‌ به‌ ئاسانی‌ بتوانێت هه‌موو شتێك بكات كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیدا بێت‌و منیش هه‌روا له‌ زینداندا بهێڵێته‌وه‌
Views: 627 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  ديسمبر 2008  »
إثثأرخجسأح
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz