السبت, 2024-11-23, 7.09.34 PM Welcome Guest |
|
Main » 2008 » ديسمبر » 5 » په‌رده‌ی كچێنی چییه؟
1.53.30 PM په‌رده‌ی كچێنی چییه؟ |
یان په‌رده‌ی "كچێنی" لایه‌یه‌كی ناسكه كه هه‌موو یان كه‌مێک له به‌شی
ژووره‌وه‌ی زاركی (گولینک vagina) داده‌پۆشێنێت. Hymen وشه‌یه‌كی
یونانییه و له ناوی خوای بووكێنی و زه‌ماوه‌ند God Hymen وه‌رگیراوه.
ئه‌م وشه‌یه له یونانی كۆن بۆ هه‌موو جۆره په‌رده‌یه‌ک به‌تایبه‌ت ئه‌و
په‌رده‌یه‌ی دڵی له‌نێو خۆیدا حه‌شار داوه، به‌كارهاتووه كه ده‌گه‌ڵ
تێپه‌ڕبوونی كات به‌كارهێنانی ئه‌م وشه‌یه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و
له كۆتاییدا ته‌نیا به مانای په‌رده‌ی كچێنی بهكارگیراوه.
له
سه‌ره‌تای گه‌وه‌ره‌بوونی كۆرپه‌له له‌نێو منداڵداندا، به‌گشتی (گولینک
Vagina) به‌شی چوونه‌ژووره‌وه‌ی نییه و ته‌نیا به ڕیشاڵه‌توێیه باریكه
داپۆشراوه كه پێش له‌دایکبوون به شێوه‌یه‌كی ناته‌واو دابه‌شده‌كرێ. هه‌ر
ئه‌و ڕیشاڵه‌توێیه باریكه دواتر ده‌بێت به Hymenیان هه‌مان په‌رده‌ی
"كچێنی". ئه‌گه‌ر دابه‌شبوونی ئه‌و ڕیشاڵه‌توێیه باریكه پێش له‌دایکبوونی
منداڵ به شێوه‌یه‌كی ته‌واو و كامڵ سه‌ربگرێ، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ
له ژنان وه‌ک شتێكی سروشتی و زگماگی ئه‌و په‌رده‌یه‌یان نه‌بێ! زۆر كه‌س
وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و په‌رده‌یه له‌نێو (گولینک Vagina) دایه.
به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه ڕاست نییه و ئه‌و په‌رده‌یه به‌شی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌ندامی جنسییه و شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی له سه‌ره‌تای به‌شی
چوونه‌ژووره‌وه‌ی گولینکدایه.
با له‌شی خۆمان بناسین
زۆر گرنگه
له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی له‌شمان زانیاریمان هه‌بێت. ئه‌ندامی جنسی له
تاكێكه‌وه بۆ تاكێكی‌تر شكڵ و ڕه‌نگیان ده‌گۆڕێت. هه‌ندێ تۆخن و هه‌ندێ
كاڵترن. هه‌ندێ گه‌وره‌ن و هه‌ندێ بچووكن. به‌ڵام هیچیه‌ك له‌وانه
نائاسایی نین. هه‌روه‌ها شێوه و شكڵی په‌رده‌ی "كچێنی" له تاكێكه‌وه بۆ
تاكێكی‌تر جیاوازه. چه‌ند نموونه له‌وانه بریتین له:
- شێوه‌ی بازنه‌یی: له‌م شێوه‌یه‌دا ئه‌و په‌رده‌یه وه‌ک بازنه‌یه‌ک ده‌وری زاركی گولینكی داپۆشاندووه.
له
شێوه‌یه‌كی تردا په‌رده‌كه توانایی چه‌مانه‌وه و خۆكێشانه‌وه‌ی هه‌یه و
كاتی سێكس بۆ یه‌كه‌م جار په‌رده‌كه نادڕێت به‌ڵكو به‌بێ خوێنڕێژی
ده‌كێشرێته‌وه و لاده‌درێت.
- شێوه‌یه‌ک هه‌یه له‌وێدا په‌رده‌كه له درێژایی زاركی گولینكدا به دوو به‌ش دابه‌ش كراوه.
- فۆڕمی بێژنگی: ئه‌و په‌رده‌یه به ته‌واوی پانایی زێی داپۆشاندووه، به‌ڵام ڕوویه‌كه‌ی كون كونه.
هه‌ندێ
كچ به‌بێ ئه‌و پــــهردهیه له‌دایکده‌بن. ههندێكیتر په‌رده‌كه‌یان
كونی تێدا نییه. هه‌ندێ هه‌ن په‌رده‌كه‌یان زۆر ئه‌ستووره و بۆ دڕاندنی
له‌وانه‌یه یارمه‌تی پزیشک پێویست بێت تا پێش به ژان و ئازاری كاتی سێكس
بگیرێت.
په‌رده‌ی بێ كون یان به‌ستراو چییه؟
ئه‌وه‌ش شێوه‌یه‌ک
له په‌رده‌یه كه ته‌نیا دوای له‌دایكبوونی یه‌كه‌م منداڵ ده‌دڕێت. به‌ڵام
وه‌ک چه‌ند هێڵی ناهاوتهریپی گۆشتی له ده‌وری زاركی گولینک ده‌مێننه‌وه.
ئه‌و كچانه‌ی به ته‌مه‌نی (هه‌راش puberty) ده‌گه‌ن كه (نیشتنهخوێن
monthly period) ده‌بن، ئه‌گه‌ر په‌رده‌ی به‌ستراویان بێت ئازارێكی زۆریان
پێده‌گات، چونكه خوێنه‌كه له پشت ئه‌و په‌رده‌یه‌دا كۆده‌بێته‌وه و
ناڕژێته ده‌ر. كاتی وا به یارمه‌تی پزیشک و نه‌شته‌گه‌ری په‌رده‌كه كون
ده‌كه‌ن تا خوێن له‌و نێوه‌دا كۆنه‌بێته‌وه.
بۆچی هه‌ندێ له ژنان له یه‌كه‌م پێوه‌ندی جنسی خوێنڕێژی ده‌كه‌ن و هه‌ندێ نا؟
ئه‌و
جۆره‌ی باسكرا، هه‌ندێ ژن زگماگی به‌بێ ئه‌و په‌رده له‌دایکده‌بن و
سروشتییه له یه‌كه‌م پێوه‌ندی جنسی خوێنڕێژی ناكه‌ن. به‌ڵام جگه له‌وه‌ش
ئه‌گه‌ر ژن له باری فیزیكی و ڕۆحی و ده‌روونییه‌وه بۆ سێكس ئاماده بێت،
ترس و شه‌رم و شووره‌یی له ئارادا نه‌بێت، مه‌تمانه‌ی به هاوڕێكه‌ی
هه‌بێت و پێشه‌كی به ماچ و باوه‌ش و لاواندنه‌وه‌ی یه‌كترین ده‌ست
پێبكه‌ن، زاركی گولینک به ڕاده‌ی پێویست ته‌ڕ ده‌بێت و ئه‌ندامی زاوزێی
پیاو به نه‌رمی و به‌بێ ئێش و ئازار ده‌چێته نێو له‌شی ژنه‌وه و له‌و
حاڵه‌ته‌دا خوێنڕێژی نابێت. به پێچه‌وانه ئه‌گه‌ر ژن بترسێت، مه‌تمانه‌ی
نه‌بێت، خۆ گرمۆڵه بكات و ماچ و باوه‌ش و لاواندنه‌وه‌ی یه‌كتر له‌گۆڕێدا
نه‌بێت، زاركی گولینک وشكه و خۆ كۆده‌كاته‌وه و ژن كاتی چوونه‌ژووری
ئه‌ندامی زاوزێی پیاو، ئازارێكی زۆری پێده‌گات و خوێنی لێدێت.
خاڵێكی
سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێ پیاو پێیان وایه ده‌توانن له كاتی سێكس
ده‌گه‌ڵ ژنێک بزانن ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه پێشتر سێكسی هه‌بووه یان نا، ئه‌وه
ڕاست نییه. ته‌نیا شتێک كه پیاو كاتی ئاوا هه‌ستی پێده‌كات هه‌ر ئه‌و ترس
و شه‌رم و نامۆیی و نیگه‌رانی ژنه‌كه ده‌بێته هۆی خۆگرمۆڵهكردنی ژن و
وشک بوون و ته‌نگ بوونه‌وه‌ی زاركی گولینک.
نه‌بوونی زانیاری بۆته
هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک پێیان وابێ كه ئه‌و په‌رده‌یه په‌رده‌یه‌كی زۆر
ئه‌ستووره و به هێزێكی زۆر نه‌بێت نادڕێت. هه‌ر بۆیه‌ش له كاتی سێكسدا
هه‌ندێ پیاو به هه‌موو هێز و توانایانه‌وه پاڵه‌په‌ستۆی ژن ده‌ده‌ن و
ده‌بنه هۆی ئێش و ئازار و برین و خوێنڕێژی له‌لای ژن. له حاڵێكدا ئه‌گه ژن
و پیاو زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌ندامی خۆیان و ئه‌ندامی یه‌كتر هه‌بێت،
ئه‌گه‌ر به نه‌رم و نیانی ده‌ستپێبكه‌ن، ئه‌گه‌ر كات بده‌ن به یه‌كتر تا
شه‌رم و ترس له نێوانیاندا نه‌مێنێت و ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌نه په‌له په‌ل، هیچ
پێویستی به په‌ستان و هێز و توانای سه‌یر و سه‌مه‌ر له‌لایه‌ن پیاوه‌وه
نییه و ژنیش پێویست ناكات ئه‌و هه‌موو ئازار و ئێشه‌ی پێ بگات.
ئه‌وه‌ی گرنگه بیزانین
ژماره‌ی
ده‌ماره ڕیشاڵه‌كان له‌م په‌رده‌دا (Hymen) كه‌من، هه‌ر بۆیه‌ش ئارام
بوونی ژن له باری ڕۆحی و ده‌روونی و ئاماده‌بوونی له باری فیزیكییه‌وه،
ده‌توانێت وا بكات كه دڕانی ئه‌م په‌رده‌یه ئێش و ئازار و خوێنڕێژی
به‌دواوه نه‌بێت. ڕه‌نگه هه‌ر بۆیه‌ش باشتره پێوه‌ندی سێكس بخه‌نه
كاتێكه‌وه كه هه‌لومه‌رج بۆ ئارامی و ئاماده‌بوونی له‌ش و ڕۆحی هه‌ر
دوولایان سازه. بۆ نموونه "شه‌وی بوكێنی" كه دایکوباب و به‌ربووک و خزم و
كه‌س و هۆز له پشت ده‌رگا چاوه‌ڕێن و زاوا ده‌بێت "پیاوه‌تی" خۆی به
هه‌موو كه‌س بسهڵمهنێت، كاتێكی باش بۆ نزیكی كردن نییه. بووک و زاوا
هه‌ر دوو ماندوون و به بوونی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه له ده‌وروبه‌ر و له پشت
ده‌رگا قه‌ت هیچكامیان ناتوانن ئارام و ئاماده بن بۆ ئه‌وه‌ی به
شێوه‌یه‌كی دروست سێكسیان هه‌بێت.
بوونی ئه‌م په‌رده‌یه "Hymen" به
هیچ شێوه‌یه‌ک نیشانه‌ی (كچێنی a gils virginal state) نییه. كه‌س ته‌نیا
به چاولێكردن ناتوانێت له بوون یان نه‌بوونی ئه‌م په‌رده‌یه دڵنیا بێت.
ته‌نیا په‌نجا له سه‌دی ژنان له یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی جنسیدا خوێنڕێژی
ده‌كه‌ن. كه‌وابوو بوون یان نه‌بوونی ئه‌و چه‌ند دڵۆپه خوێنه ناتوانێت
به‌ڵگه‌ی هیچ شتێک بێت. گوتمان شێوه‌یه‌ک په‌رده هه‌یه كه توانایی
خۆكێشانه‌وه‌ی هه‌یه و لێره‌دا چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامی زاوزێی پیاو، بۆ
نێو ئه‌ندامی جنسی ژن نابێته هۆی خوێنڕێژی له‌لای ژن، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ژنه
قه‌ت پێشتر پێوه‌ندی جنسی نه‌بووه.
زۆر باشه ژن پێش پێوه‌ندی سێكس
بۆ یه‌كه‌م جار بچێته لای پزیشكی پسپۆری ژنان. دیاره نه‌ک بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته كه به‌ڵگه‌نامه‌ی "كچ بوون" وه‌رگرێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ
زانیاری له‌سه‌ر شێوه و شكڵی په‌رده‌ی "كچێنی" خۆی وه‌رگرێت و له‌شی خۆی
باشتر بناسێت. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خاوه‌نی په‌رده‌ی ئه‌ستوور یان به‌ستراو
بێت، بۆ لابردنی پێویستیان به یارمه‌تی پزیشک هه‌ر ده‌بێت. هه‌بوونی ئه‌و
زانیارییانه پێش به زۆر ڕووداوی ناخۆش و هه‌ندێ جار دڵته‌زێن ده‌گرێت!
كه
زاركی ( گولینک Vagina) ته‌نگ بوو، باشتر وایه به كرێمی تایبه‌ت چه‌ور
بكرێت یان له ژێڵ یان سپرێی كه‌ڵک وه‌رگیرێت. وه‌كی باس كرا، ده‌ستپێكێكی
نه‌رم و نیان و لاواندنه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ده‌بێته هۆی ته‌ڕبوونی ئه‌ندامی
جنسی ژن و پێوه‌ندی سێكس گه‌لێک ئاسان ده‌بێته‌وه.
هه‌ندێ جار ئه‌م
په‌رده‌یه به یه‌ک دوو جار پێوه‌ندی سێكس به ته‌واوی نادڕێت به‌ڵكو هه‌ر
جاره‌ی به‌شێكی ده‌دڕێت و له‌وانه‌یه كه‌مێک خوێنی لێ بێت. سه‌ره‌ڕای
نه‌دڕانی په‌رده‌كه به‌ته‌واوی، تۆواوی پیاو ده‌توانێت له كونه‌كانی
په‌رده‌كه ده‌رباز بێت و ده‌گه‌ڵ هێلكهلهی ژن یه‌ک بگرن و منداڵ ساز
بێت. واته ژن سه‌ره‌ڕای بوونی په‌رده‌ی "كچێنی" ده‌كرێ سكی پڕ بێت.
هه‌ندێ
چالاكیی وه‌رزشی وه‌ک ئه‌سپسواری، تێنان و ده‌رهێنانی (تامپۆن tampon) و
ده‌ستپه‌ڕكردن ده‌توانێت ئه‌م په‌رده‌یه لادات یان بیدڕێنێت. به‌ڵام
چالاكیی وه‌ک هه‌ڵاتن، مه‌له‌وانی، سه‌ما، نابنه هۆی دڕانی په‌رده‌ی
"كچێنی"، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كاتی كایه‌كردن، بازدان یان كه‌وتن، نووكی شتێک،
ڕێک بگاته ئه‌و په‌رده‌یه و بیدڕێنێت!
|
Views: 1085 |
Added by: kurdsh
| Rating: 4.0/1 |
|
|
Our poll | |
|