الأربعاء, 2024-11-27, 11.01.56 AM Welcome Guest |
|
Main » 2008 » ديسمبر » 5 » ئالوده بوون به سێكس
1.43.13 PM ئالوده بوون به سێكس |
د. رِێدار محه‌مه‌د ئه‌مین كاندیدى بۆردى نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان
یه‌كێك
له گرفته گه‌روه‌كانى جیهان له‌م سه‌رده‌مه‌دا،بریتیه له
ئالوده‌بوون،.ئالوده بوون به مانا ساده‌كه‌ى واته:بوونى پاڵنه‌رێكى
جه‌سته‌یى و ده‌روونى بۆ ئه‌نجامدانى كارێك به‌به‌رده‌وامى، له‌گه‌ڵ
ئالۆزبوونى ژیان وپێشكه‌وتنى ته‌كنۆلۆژیا، رۆژ دواى رۆژ جۆرى نوێی له
ئالوده بوون دێته كایه‌وه وه‌ك ئالوده بوون به ده‌رمان وماده
هۆشبه‌ره‌كان، ئالوده بوون به ئینته‌رنێت، پله‌ی ستێشسن،
قومار...هتد.ره‌نگه ئالوده بوون به سێكسیش كۆنترین جۆرى ئالوده بوون
بێت له مێژووى مرۆڤایه‌تى، به‌لاَم كه‌مترینیان بێت كه قسه‌و باسى له
سه‌ر كرابێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که مرۆڤ هه‌میشه حه‌زده‌كات
رِه‌فتاره نه‌شیاوه‌كانى له خه‌ڵك بشارێته‌وه و لاى كه‌س باسیان
نه‌كات، له كاتێكدا ئه‌م ره‌فتارانه ده‌بنه مایه‌ى توانج و په‌لار و
ره‌خنه گرتنى خه‌ڵك و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له ئه‌و، بۆیه هه‌موو كات
هه‌وڵده‌دات به نهێنى ئه‌نجامیان بدات و له سه‌ره‌تادا به‌دواى هیچ
چاره‌سه‌ریه‌ك ناگه‌رِێت، تا ئه‌و كاته‌ى ته‌واو له ده‌ستى بێزار ده‌بێت
و گرفته‌كه‌ى گه‌وره بووه،.كه‌سى ئالوده بوو هه‌موو ده‌م ده‌زانێت
گرفتێكى بۆخۆى دروستكردووه، به‌لاَم له ترسی په‌راوێزكردنیان له
كۆمه‌ڵگه به دواى چاره‌سه‌ركردندا ناگه‌ڕێن و هه‌ندێك جاریش بڕوایان به
چاك بوونه‌وه نیه لاى هیچ كه‌سێك، به‌ڵكو پێیان وایه گرفته‌كه
تایبه‌ته به خۆیان و هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت ده‌توانن چاره‌سه‌رى خۆیان
بكه‌ن.ئه‌مه‌ش گرفتى ئالوده بوون زیاتر ده‌كات و سه‌ره‌نجام ئاڵۆزیه‌كانى
ئالوده بوون به دیار ده‌كه‌ون، كه بریتین له خه‌مۆكیه‌كى توند،
هه‌ستكردن به نزمى كه‌سایه‌تى، شه‌رم و ڕقبوونه‌وه له خود، بێ
ئومێدى،بێزارى و دڵه‌ڕاوكێى زۆر و ململانێ له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریته‌كان،
شێواوى له بیركردنه‌وه ونه‌مانى تواناى بیركردنه‌وه و ته‌ركیزكردن،
په‌شیمان بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و خود سه‌رزه‌نشتكردن و ترس له
په‌رواێزكردن، كه ئه‌مانه ده‌بنه هۆى گۆشه گیرى و دوور كه‌وتنه‌وه
له خه‌ڵك، خۆ په‌رواێزكردن له گۆشه‌یه‌ك، له جیاتى به‌شداریكردن له
چالاكییه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان، دانیشتن له ماڵه‌وه وسه‌یركردنى گۆڤار و
فیلمى ئێرۆتیك، كه له كۆتاییدا و به هۆى ئه‌م ره‌فتارانه تووشى
چه‌ندین گرفتى ده‌روونى، كۆمه‌لاَیه‌تى، جه‌سته‌یى، مادى، خێزانى،
پیشه‌یى، ته‌نانه‌ت یاسایشى ده‌كه‌ن. سێكسی دروست بریتیه له شیوازێك
له شێوازه‌كانى خۆشگوزه‌رانى و نیشانه‌ى ده‌رووندروستى و ته‌ندروستیه،
به‌لاَم كاتێك ده‌بێت به ئالوده‌بوون، ئه‌وا مه‌ترسی له مه‌ترسی هیچ
ئالوده‌بوونێكی تر كه‌متر نییه، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه له
3- 6 % ئه‌مریكییه‌كان به سێكس ئالوده بوونه، له‌وانه‌ش 70- 75 %
هه‌وڵى خۆكوشتنیان داوه 40- 45 % گرفتى گه‌وره‌ى خێزانیان دروستكردووه،
له 75 % له منداڵییه‌وه له‌ڕووى جه‌سته‌ییه‌وه خراپ مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵ
كراوه‌و81 % ده‌ستدرێژى سێكسی و97 % له ڕووى ده‌روونى و سۆزدارى خراپ
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه. مه‌رج نیه كه‌سی ئالوده بوو به سێكس
له خه‌ڵكى تر زیاتر سێكس بكات، به‌ڵكو چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه یان
چه‌ند پرسیارێك هه‌یه له‌خۆى بكات، ئه‌وا ده‌زانێت تووشی ئالوده بوون
بووه، به‌لاَم به‌ر له‌م پرسیارانه دووخاڵى گرنگ هه‌یه، یه‌كه‌میان:
ئایا ئه‌م ئالوده بوونه وای لێكردووه تواناى ئه‌نجامدانى كاركردنى
نه‌مابێت و له خه‌ڵك دوور كه‌وتبێته‌وه، دووه‌میان: له جیاتى تام وچێژ،
ئازار بچێژێت، بوونى پاڵنه‌رێكى زۆر بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كه ، به‌لاَم
یه‌كسه‌ر دواى كاره‌كه هه‌ست به‌شه‌رم وپه‌شیمانى كردن یان رق له خۆ
بوونه‌وه، چونكه كارێك ده‌كات زیان به جه‌سته‌و ده‌روونى ده‌گه‌یه‌نێت.
له پرسیاره‌كانیش: ئایا(خووى نهێنى) زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌یت، یان ئایا هه‌ست ده‌كه‌یت به‌ره‌به‌ره ئه‌م كاره زیاتر ده‌كه‌یت؟. ئایا زۆر سه‌یرى سایته سێكسیه‌كان ده‌كه‌یت؟. ئایا هه‌ست ده‌كه‌یت كاتێك ده‌چیته سه‌ر ئینته‌رنێت، ئاره‌زوویه‌كى زۆرت هه‌یه بۆ چوونه ناو سایتى سێكسی؟. ئایا هه‌ست ده‌كه‌یت كه پێویستیت به سه‌یركردنى سایتێكى سێكسی هه‌یه به‌ر له جووتبوون له‌گه‌ڵ خیَزانه‌كه‌ت؟. ئایا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى سێكسیت هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى خێزانه‌كه‌ت؟. ئه‌گه‌ر
وه‌لاَمى هه‌ركام له‌م پرسیارانه به به‌ڵى بوو، ئه‌وا تۆ خه‌ریكى تووشى
ئالوده‌بوون به سێكس ده‌بیت، بۆ زیاتر دڵنیا بوون ئه‌م پرسیارانه
وه‌لاَم بده‌وه:. ئایا تۆ رۆژانه زیاتر له 3- 4 جار (خوى نهێنى ده‌كه‌یت)؟. ئایا زیاتر له په‌یوه‌ندیه‌كى سێكسیت هه‌یه؟ ئایا هیچ چالایه‌كیه‌كى سێكسیت ئه‌نجامداوه، كه به‌هۆیه‌وه تووشى گرفت یان زیندانى كردن بوبیت؟. ئایا هه‌وڵت داوه هیچ كامێك له ره‌فتاره‌كان له پرسیاره‌كانى یه‌كه‌م وازلێبهێنیت بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر و نه‌ت توانیوه؟ ئایا هیچ نهێنیه‌كى سێكست هه‌یه كه نزیكترین كه‌سیش له خۆت نای زانێت؟ .ئه‌گه‌ر
وه‌لاَم بۆ هه‌ركام له مانه به به‌ڵى بوو ئه‌وا تۆ تووشى ئالوده بوون
بویت، به‌لاَم ئه‌وه‌ش بزانه كه هه‌واڵى خۆش ئه‌وه‌یه هێشتا ماوه‌ى زۆر
ماوه بۆ یارمه‌تی دانت. چاره‌سه‌رکردن: یه‌كێك له سه‌ختترین
چاره‌سه‌رى ده‌روونى له‌م رِۆژگاره‌دا بریتیه له ئالوده بوون، هه‌ر
یه‌كێك بابه‌تێك بخوێنێته‌وه ده‌رباره‌ى ئالوده‌بوون هه‌ست به گه‌وره‌یى
گرفته‌كه ده‌كات، له ئالوده‌بوون به سێكس، له قۆناغه
سه‌ره‌تاییه‌كانیدا مرۆڤ هه‌ست به تام وله زه‌تێكى زۆر ده‌كات، كه‌وا
ده‌گاته قۆناغى جۆش وخرۆش، له‌م كاته‌شدا میشك چه‌ند ماده‌یه‌كى كیمیاوى
ده‌رده‌دات، كه‌وا به‌به‌رده‌وامبوون و دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌م كاره
مێشك له‌سه‌رى رِادێت و هه‌موو ده‌م داواى دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌م
كارانه ده‌كات ، تاكوو هه‌مان ماده ده‌ربداته‌وه، بۆیه كه‌سی
ئالوده‌بوو پێویستى به ماندووبوون و ئازار و ئارامى زۆر هه‌یه تا له‌م
گرفته رزگارى بێت، پێویسته سه‌ردانى بنكه‌ى تایبه‌ت و پزیشكى ده‌روونى
بكات، كه‌سی ئالوده‌بوو ده‌بێت له هۆشیارتر بێت و به‌سه‌ر كۆت و
به‌نده‌كانى وه‌ك شه‌رم و عه‌یبه‌دا زاڵ‌بێت، وا هه‌ست نه‌كات تاوان یان و
گوناهى ئه‌نجامداوه ، چونكه گه‌ر تاوان یان گوناهه، ئه‌وا ته‌نها
تاوانى ئه‌و نیه وهى هه‌موو كۆمه‌ڵگایه، بۆیه ئه‌ركى هه‌موو
كۆمه‌ڵگایه به‌شداربن له چاره‌سه‌ركردن نه‌ك سه‌رزه‌نشتكردن. بۆ نووسینى ئه‌م بابه‌ته سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه
|
Views: 1330 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|
|
Our poll | |
|